په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\١١\٢٠١٩

نا بۆ گەندەڵیی و ئێران بۆ دەرەوە.


ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب   


لە ناو گەرمەی خۆپیشاندان و راپەرینی سەرتاسەری گەلی عێراق دژ بە گەندەڵی و دەستێوەردانی ئێران و لە ژێر دروشمی : نابۆ گەندەڵیی و ئێران بۆ دەرەوە چەندین پرسیار دێتە پێشەوەو چەندین باسکردن ھەڵدەگرێت و کاردانەوەی زۆری لێدەکەوێتەوە بەتایبەت لە پاش شەھید بوونی زیاتر لە ٣٣٣ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٦٠٠٠ کەس.

روون و ئاشکرایە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی بێھێزو بێتوانایەو ناتوانێت لەو ھاوکێشە دووفاقەیە تێکەوتووە رزگاری بێت لە لایەک ئاخافتنە بریقەدارەکانی بۆ چاکسازی و چوون بەدەم داخوازییەکانی خۆپیشاندەران و، لە لایەکی ترەوە داپڵۆسین وسەرکوتکردن و کوشتن و خوێنرشتن، جارێک باسی خۆپێشاندانەکان بەباشی دەکەن و جارێکی تر ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و ھەواڵگیری و بە ھاوکاری راستەوخۆێ ئیران بەکاردێنن و،بە تەقەکردن و بەکارھێنانی قەناس غازی فرمێسک رێژەوە جەماوەری راپەریوی گەل دەکوژن و، حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار بەرزترین دەسەڵاتن لە عێراقداو ھەرچی دامودەزگای ئێداری و دادگایی و ئەمن و ئاسایش و سوپایە لە ژێر دەسەڵاتی ئەواندایەو تا ئێستا ناتوانن تاوانباران بدۆزنەو دەستگیریان بکەن و، ئەگەر توانایان نییە بۆچی بوونە بە مۆتەکە و چۆن لە روویان دێت لە پۆستەکانیان بمێننەوە؟

دروشمی خۆپیشاندەران ئێران بۆ دەرەوەو، لەو رۆژەوە عەڵی خامنەیی بووەتە "رەھبەری شۆرش" دروشمی دژایەتی ئەمریکای ھەڵگرتووە بەڵام لەوماوە دوورو درێژە ھیچ کارێکی نەکردووە جگە لە بەکارھێنانی زمانی زبرو وتاری پر لە ئاگرو قین کە وەک قەوانێکی سواوی لێھاتووەو، کارێکی ئاسایە خامنەیی تومەتی جۆراوجۆر بداتە پاڵ راپەرینی گەلی عێراق و، بە پێی قسەکانی گوایە ئەم راپەرینە سەر بە ئەمریکاو ئیسرائیلە و ئەوان دروستیان کردووەو، لە بیری چووەتەوە رۆژانە شەلالی خوین شەقامەکانی بەغداو شارەکەکانی خوارووی عێراق سوور دەکات و، باش دەزانیت دەستوپەیوەندەکانی دەستی باڵایان ھەیە لە کوشتن و رشتنی خوێنی خەڵکی سڤیل کە دژ بە گەندەلی و دەستێوەردانی ئێران خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و داوای چاکسازی دەکەن و، دژ بە دەستی چەپەڵی دەرەکی و پیلان دژ بە خواست وداواکانی گەل تێدەکۆشن و ئەم خۆپیشاندان و راپەرینە گوزارشت لە مافەکانی گەل لە ئازادی و دروستکردنی دەوڵەتێکی مەدەنی دوور لە پشکپشکێنەی قیزەوەن و دژ بە گەندەڵی یاسایی و ئیداری دەکات و، سەرکەوتنی ئەم راپەرینە پەیوەستە بە توانای خۆپیشاندەران و، بەم کارەش وانەیەکی گرنگ و پاش بە ھەموو دوژمنان دەدەن.

سەبارەت بەوەی ئایا رژێمی ئێران دەتوانێت ئەم خۆپیشاندانانە دابمرکێنێتەوەو جەڵەوی بارودۆخەکەو دەسەڵات بگرێتەدەست و، لێرەدا پێویستە بڵێین: عیراقییەکان رژێمی ئێران بە سەرکوتکەرو بکوژی راستەقینەی خۆپیشاندەران دەناسن و، ھەروا شایانی وەبیرھێنانەوەیە ئەو کارەسات و گاڵتەجارییەی لە پاش روخانی رژێمی دیکتاتۆری سەدام حسەێن و حزبی بە عسی عەرەبی خوێنرێژ لە عێراقدا روویانداو ئەمرۆش عێراق تیادا تێدەپەرێت، رژێمی ئێران رۆڵی کاریگەری ھەبووە لە ناو حزبە مەزھەبییەکان ، ئەوانەی پشتگیری لە بوونی ئێران لە عێراقدا دەکەن و، کاریگەری راستەخویان بووە لە سەر حکومەتەکانی عێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وەو، ھەر لە رۆژانی پاول برێمەر تا دەگاتە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی و، رژێمی ئێران بەوەش نەوەستاوەو تا ئێستا دەستی چەپەڵی بە شێوەیەکی ناپەسەندو بە ھەموو قورسایی تواناکانی دەخاتە ناو کاروباری حکومەت و، عێراقییەکان پەنجەکانی تاوان بۆ ئەو رژێمە سەرکوتکەرە رادەکێشن و، قارەمانانە دژ بە گەندەڵی و دزێنی سامانی وڵات دەوەستن.

بمانەوێت یان نەمانەێت خۆپیشاندانەکان وبارودۆخی ئەمرۆی عێراق کار دەکاتە سەر ئاسایش و بارودۆخی رژێمی ئێران و، ئەگەر ئەو بارودۆخە بتەقێتەوە ئاغاکانی دەسەڵات ناتوانن بە ھیچ شێوەیەک کۆنترۆڵی بکەن و، لە کۆتاییدا پەرەدەسێنێت و ئاگرەکەی دەسەڵاتداران دەسوتێنێت.

من لەو بروایەدا نیم راپەرینی خەڵکی عێراق کاریگەری زۆری ھەبێت لە سەر بارودۆخی ناوچەکەو، ئاسان نییە بڵێن راپەرینەکە سەردەکەوێت چونکە دوژمنەکانی خاوەن دەسەڵاتن و لەلایەن دەستی دەرکییەوە یارمەتی دەدرێن و، بە ھەموو شێوەیەک دەیانەوێت راپەرینەکەی خەڵکی عێراق گمارۆ بدەن و بیخنکێنن و حکومەتە لاوازەکەی عادل عەبدولمەھدی بە ھاوکاری ھەواڵگیری رژێمی ئێران بە دوای پینەکردن دەگەرێت و ئەمە لەلایەک و، لەلایەکی ترەوە جەماوەری گەل بۆ وەدیھێنانی داخوازییەکانیان پێدادگرن و، دەیانەوێت حکومەتەکەی عادل عەبدوالمەھدی دەستلەکاربکێشێتەوەو پەرلەمان ھەڵبوەشێتەوەو راستر ھەرسێ سەرۆکایەتییەکە ھەڵبوەشێتەوەو، حکومەتێکی نیشتمانی دەستبەکار بێت و، بتوانێت داخوازییەکانی گەل و خۆپیشاندەران بھێنێتەدی و ھەروا بتوانێت سامانی وڵات و ئەو پارە دزراوانانە بگێرێتەوەو ھەڵبژاردنی پێشوەختە رابگەێنێت و گەندەڵ و دزەکان بداتە دادگاو، ئاسان نییە راپەرێنەکە بتوانیت بارودۆخی ناوچەکە رێکبخاتەوەو، ھەموو لایەک دەزانێت باری ناوچەکە ئاڵۆزەو ئەمریکا ھێزێکی گەورە بە ھەموو جۆرە چەکی نوێ و مۆدیرن و فرۆکەی ( ب. ٥٢) ھێناوە بە بیانووی ئێران و پیتاندنی یۆرانیۆم و" ئەمریکا ئەو ھێزە زەبەلاحەی بۆ ئێران نەھێناوە بەڵکو بۆ نواندنی ھێزو توانایە بەرامبەر بە روسیاو دەست بە سەر نەوتی ناوچەکە بگرێت و، تورکیاش بە ناوی ناوچەی ئارام خاکی وڵاتێکی تر داگیر دەکات و، بە ھوێ ئەو ناوچە ئارامە سەدان و ھەزاران خێزانی کورد ئاوارە بوون و ماڵوسامانیان بەجێھێشت.


١٣\١١\٢٠١٩
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک