په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\١٠\٢٠١٢

نا بۆ سزای لە سێدارەدان!
- بە بۆنەی رۆژی نارەزایەتی دژ بە سزای لە سێدارەدان -


موزەفەر عەبدوڵا    

رۆژی ١٠ - ١٠ هەمو ساڵیک لە ئاستی جهان بە رۆژی نارەزایەتی دژ بە سزای لە سیدارەدان دیاریکراوە.


ئەمرۆژە وەک رۆژیکی جهانی لە ساڵی ٢٠٠٧ وە لە لایەن ریکخراوی لیبوردنی نێو دەوڵەتی و هاوپەیمانی جهانی دژی سزای لە سیدارەدان پیشنیار کراو کرایە بەردەم ئەنجومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە تا وەک رۆژیک دژی لە سیدارەدان دیاری بکات و لەو رۆژەدا خەباتو نارەزایەتی لە ئاستی جهاندا ریکبخریت بۆ بەرگرتن بەم سزایەو کۆتایی هینان و نەهیشتنی هەر بریارو یاسایەک کە لە لایەن هەر دەوڵەت و لایەنیک وەک سزا دەسەپینری بەسەر مرۆڤدا.
لەو کاتەوە تا ئەمرۆ هەمو ساڵیک لە زۆر شوینی جهان ،چ لە لایەن ئەو دەوڵەتانەی کە دژی ئەم سزایەن و چ هەر حزب و ریکخراو هەڵسوراوو کەسیکی دژی بەم سزایە لەم رۆژەدا هەڵویست و نارەزایەتی دەردەربن بۆ نەهیشتنی.


هەڵبەت لە سیدارەدان ،جا بە نهینی بیت یان ئاشکرا ،بە لە سیدارەدان بیت ،یان کوشتن بە دەرزی، یان گولباران کردن ،یان بەردەباران و زیندەبەچاڵ کردن و هتد... بیت، بەهەر شیوازیک بیت وەک سزایەک لە دژی هەر تاوانیک کە مرۆڤیک بیکات خۆی لە خۆیدا ئەمرۆ لە ئاستی بیرورای باوی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤی هاوچەرخەوە بە کوشتن و تاوان دادەنریت. بە تایبەتی کاتی ئەم تاوانە لە لایەن دەوڵەتەوە لە ژیر ناوی یاسادا جیبەجی دەکریت ئیتر ئەوە بە ئاشکرا بە کوشتنی عەمدو قانونی و تاوان دادەنریت.


هەڵبەت لەو کاتەوە کە سزای لە سیدارەدان دانراوەو سەپیندراوە زیاتر لە سەدەکانی ناوەراستەوە کە زیاتر لەلایەن دەسەڵاتە ئایینی یە کانەوە سەپاوە دژبەوانەی کە دژی دەسەڵاتی ئایین بونە، یان هەر کردەوەیەکیان کردوە ،وەک دزی و پەیوەدنی سکیسی لە دەرەوەی یاساو کەلتوری ئایینی ،وە هەر لەو کاتەوە نارەزایەتی و بیزاری دژی ئەم سزایەش هەبوە. چونکە هەمیشە ئەو باوەرە هەبوە کە ئەم سزایە دەسەڵاتداران و چینە چەوسینەرەکان زیاتر بۆ بەرژەوەندی یە سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابوری یەکانی خۆیان جی بەجییان کردوەو دەکەن و دەیسەپینن.


هەڵبەت بە ئاوردانەوەیەک لە میژووی سەرهەڵدانی ئەم سزایە دەردەکەویت کە زیاتر دەسەڵاتداران بە پلەی یەکەم ئەم سزایەیان لە مەیدانی سیاسی سەپاندوەو جیبەجی کردوە. بۆیە ئەگەر ئەمرۆش سەرنجیکی خیرا بدەین بۆمان دەردەکەویت کە ئەم سزایە زیاتر لەو دەوڵەت و رژیمە سەرکوتگەرە دینی و قەومی و فاشی و ئایدیۆلۆژپەرستانە پیادە دەکریت کە کەمترین ئازادی و ئازادی رادەربرینیان تیادا نی یە لە چەشنی چین و ئیران و سعودیەو سوماڵ و یەمەن و سۆدان و عیراق و مۆریتانیاو زۆربەی ووڵاتانی ژیر سایەی دەوڵەتە ئیسلامی یەکان. تەنانەت تا ئیستاش لە ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ،سەرەرای پروپاگەندەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربرین ، ئەم سزایە بە یاسایی ماوەتەوەو بە درندانەترین شیوە جیبەجی دەکریت.


بەڵام تا ئەو جیگەیەش دەگەریتەوە بە وولاتەکانی ئەوروپاوە ئەم سزایە لە زۆربەی هەرە زۆریان بە یاسایی کۆتایی پی هاتوە.


بە پیی ئاماری ریکخراوی لیبوردنی نیو دەوڵەتی ئەم سزایە لە چەند ووڵات لەوانە سعودیەو چین و ئیران و سوماڵ و عیراق و یەمەن و... هتد لە ساڵی ٢٠١١ وە تا ئیستا لە سەدا پەنجا زیادی کردوە سەرەرای هەمو هەوڵی ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ و لایەنە ئازادیخوازو یەکسانیخوازەکانەوە بەلام هەر نەتواندراوە بەر بەم سزایە بگیریت.


تا ئەو جیگایەی دەگەریتەوە بە عیراق و کوردستانیشەوە ئەم سزایە وەک یاساو بریار ماوەتەوەو تەنانەت جیبەجی کردنی زۆر لەوە زیاترە کە بە فەرمی رایدەگەیەنن.دیارە ئەمەش سەرەرای نارەزایەتی لایەنە سیاسی و مافپەروەری یەکان و کەسایەتی یەکانی بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ بەڵام هەر جیبەجی دەکریت. تەنانەت لەم سەروبەندی رۆژی جهانی یەی دژی لە سیدارەدان حکومەتی عیراق لەم مانگەدا دەیان کەسی لە سیدارە داوە.لە کوردستانیش ئەم سزایە لە لایەن هەردو حزبی دەسەلاتداری پارتی و یەکیتی وەک یاسا ماوەو جیبەجیش دەکریت.


بۆیە پیویستە لەم رۆژەدا هەمو لایەک دەنگی نارەزایەتی دەربری دژی ئەم سزایە بن کە کوشتنیکی ئاشکراو یاسایی مرۆڤە و گەورەترین تاوان و پیشیلکاری مافی مرۆڤ و لێسەندنەوەی مافی ژیانە.


هەر وەک ووتمان کە دەوڵەت و رژیم و لایەنە سەرکوتگەرو دژی ئازادی یەکانی مرۆڤ بە پروپاگەندەی خۆیان بۆیە ئەم سزایە دەسەپینن و جی بەجی دەکەن گوایە بۆکەمکردنەوەو نەهیشتنی تاوان و دزی و دیاردەی دزی وتاوان و دەرچونی کەسانیکە لە یاسا. بەڵام بە پیی ئامارەکان دەرکەوتوە کە ئەم سزایە لە زۆربەی بارەکاندا بەسەر ئەو کەسانەدا سەپاوە کە بیرورای جیاوازیان هەبوە لە سەپینەرانی ئەم سزایە.وە هاوکات خۆ ئەگەر سزاکە بەسەر دیاردەی دزی و زۆر شتی تری کۆمەڵایەتیدا سەپا بیت بەڵام هەرگیز ئەم دیاردەیە نەبۆتە هۆی کۆتایی هینان بەو دیاردانە .چونکە ئەوە بیگومانە کە دیاردەی دزی وتاوان و زۆر دیاردەی تر هۆکاری ئابوری و کۆمەڵایەتی و ناوەرۆکی چینایەتی خۆیان هەیە بۆیە سەر هەڵدەدات. ئاخر سیستەمیک کە لە سەدا یەکی خاوەنی زۆربەی سەروەت و سامان بیت و لە سەدا نەوەونۆی خاوەنی کەمترین شت نەبن و بگرە هیچینا نەبیت و ژیانیان لە رۆخی مەرگدا بیت چۆن دزی تیا نابیت .بۆیە گەر بەهانەی بون و پیویستی ئەم سزایە بۆ نەهیشتنی دیاردەی دزی و تاوانی کوشتن و ئەم جۆرە دیاردانەیە ئەوە بۆ تا ئیستا ئەم سزایە نەسەپا بەسەر بەرپرسان و کاربەدەستانی ئەم دەسەلاتەی پارتی ویەکیتی کە بە رۆژی روناک گەندەلی و دزی دەکەن و خەلک دەکوژن..؟؟!!


بۆیە بە دڵنایی یەوە بەهەر پلەیەک خەبات بکریت و نارەزایەتی دەرببردریت لە دژی سزای لە سیدارەدان و کۆتایی پیهینانی بەو پلەیە ئازادی زیاتر دەستەبەرو فەراهەم دەبیت بۆ مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا.


جا ئەرکی ریکخراو و هەمو ئەو لایەنانەیە لە کوردستانیش کە زیاتر هەوڵ بدەن و نارەزایەتی دەرببرن لەم رۆژەدا بۆ لابرنی سزاو یاسای لە سیدارەدان و کۆتایی پێهێنانی.


١٠\١٠\٢٠١٢
ماڵپه‌ڕی موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک