ناوه‌ندی چاک، کۆپییه‌ک له نامه‌که‌ی فه‌رزاندی که‌مانگه‌ری ده‌ستکه‌وت، که ناردویه‌تی بۆ دادستانی سنه!
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، ناوه‌ندی چاک، بڕیاری دا به‌دواچون بکات له سه‌ر ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی که له‌لایه‌ن ڕژێمی کۆنه‌په‌رست و داگیرکه‌ری ئێرانه‌وه ڕووبه‌رووی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێته‌وه، به تایبه‌تی دوای پێزانینمان، له ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دانی کاوه عومه‌ر پور و ده‌رچونی بڕیاری له سێداره‌دانی فه‌رزاندی که‌مانگه‌ر. به‌م شێوه‌یه ڕاده‌گه‌ێنین، که‌له‌م په‌یوه‌ندییه‌داو سه‌باره‌ت به ڕه‌وش و مامه‌ڵه‌کردنی نامرۆڤانه‌ی گیراوه کورده‌کان له گرتوخانه‌کانی شاری سنه و مهاباد، له چه‌ند سه‌چاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپیکراوه‌وه، کۆمه‌ڵێک دۆکۆمێنت و نامه‌ی تایبه‌تیمان پێگه‌یشتووه.
یه‌کێک له‌و دۆکۆمێنتانه نامه‌یه‌کی تایبه‌تی ئاراسته‌کراوه بۆ دادستانی سنه له لایه‌ن فه‌رزاندی که‌مانگه‌ره‌وه، که به زمانی فارسی له‌سه‌ر پارچه سفه‌ره‌یه‌کی نایلۆنی نانخواردنه‌که‌ی نوسیوێتی. له‌خواره‌وه هه‌ندێک له بڕگه‌کانی ئه‌و نامه‌یه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست خوێنه‌ران، تا بزانن کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ج شێوه‌یه‌کی به‌ربه‌ری و نامرۆڤانه ڕۆڵه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات زیندانی و ئه‌شکه‌نجه ده‌کات.
ناوه‌ندی چاک، په‌یام دووپات ده‌کاته‌وه، هه‌موو ئه‌م دۆکۆمێنتانه بگه‌یه‌نێته ڕێکخراوی ئه‌منستی ئینترناشۆناڵ له له‌ندن و کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له نوسینگه‌ی سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له جنێف. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جارێکی تر داوا له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌ین، هه‌رجۆره زانیاری و به‌ڵگه‌یه‌کیان لاده‌ست ده‌که‌وێت، له‌سه‌ر بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی گرتوخانه‌کانی ئێران و مه‌سه‌له‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌دان و ئازاردانی رۆحی و جه‌سه‌دی گیراوه‌کان، به‌خێرایی بۆمان ڕه‌وانه‌بکه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بتوانین به ئه‌رکی ڕێکخراوه‌یی خۆمان هه‌ستین.
فه‌رموون ئێوه‌و به‌شیک له‌نامه به‌رزکراوه‌که‌ی فه‌رزاندی که‌مانگه‌ر بۆ دادستانی سنه:
به‌پێی ته‌واوی یاساکانی وڵات" یاسای لێکۆڵینه‌وه، یاسای ڕاگرتنی تاوانبار له‌گرتووخانه کاتییه‌کانی ئۆرگانه ئه‌منیه‌تییه‌کان و له‌سه‌روی هه‌مووانه‌وه به‌پێی ماده‌ی 38ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات" هه‌رچه‌شنه ئازار‌و ئه‌زیه‌ت و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رچه‌نده په‌روه‌ندی من له‌تاران ده‌ورانی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌واوبووه‌و تا‌ئێستایش له...................................... ه، به‌ڵام له‌رێکه‌وتی27ی 6ی 1386ی هه‌تاوی و رۆژانی دواتریش که‌وتوومه‌ته به‌ر‌ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری جه‌سه‌دی و ته‌نانه‌ت جنێو‌و سووکایه‌تی و بێحورمه‌تی پێکردنیش به‌چه‌شنێک که چه‌ندین کاتژمێر له‌سه‌ر خۆ چوم و ڕۆژی دواتریش بۆ تیمار کردنی جێگای ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاره‌کانم بۆ نه‌خۆشخانه گوازراومه‌ته‌وه. هه‌ر ئێستا جێگای ئه‌شکه‌نجه‌و لێدانه‌کانم له‌سه‌ر چه‌ناگه‌م توشی عفونه‌ت و چڵک بووه که ده‌بێت بۆ تیمار کردنی له‌ژێر چاوه‌دێری دۆکتۆری ده‌م و ددان و ده‌مووچاودا بم. ئه‌مه له‌کاتێک دایه که که‌سێک له‌هه‌مبه‌ر ته‌ندروستی و سه‌ڵامه‌تی که‌سێکدا به‌ر پرسیاری به‌ئه‌ستۆ نییه. بڕیاری ئه‌وه‌ش قازی په‌روه‌نده‌که ده‌ری ده‌کات! له‌کاتێکدا به‌پێی یاسا، گرتووخانه به‌رپرسی دابین کردنی ده‌واو ده‌رمان و دۆکتۆره بۆ به‌ندکراوان، به‌تایبه‌تی که خولقێنه‌ری گرفتی منیش به‌رپرسی گرتووخانه‌که بووه! مافی خوێندنه‌وه‌م نیه‌و خوێندنه‌وه‌و هه‌ر مافێکی سه‌ره‌تایی ئینسانێکم لێ قه‌ده‌غه‌کراوه. ته‌نیا رۆخسه‌تی نان خواردن و له‌رۆژێکدا چه‌ند که‌ڕه‌ت چوون بۆ ئاوده‌ستم هه‌یه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که په‌ره‌وه‌نده‌ی من له حاڵی لێکۆڵینه‌وه‌و تاوتوێ کردن دا نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت له سه‌ر دانێک داکه به‌رێزتان له‌رێکه‌وتی.................. هه‌تاوی دابۆ گرتووخانه‌تان کردتان ئیزنی قسه‌کردنیان به‌ئێمه نه‌داو نه‌یشیان هێشت چاومان به‌ئێوه بکه‌وێت. گوایه له‌گرتووخانه‌ی ئه‌منیه‌تی سنه‌دا، یاسا له‌ئێمه بێکه‌سترو ته‌نیاترو لاوازتره‌و له‌نێوان پووشه‌کاندا ته‌پووتۆز ده‌خوات..................................................................... . دادستانی به‌رێز، ئێران وڵاتێکه که پێک هاتووه له نه‌ته‌وه‌و قه‌و‌م گه‌لی جیاواز که یاسا بۆ هه‌مووان یه‌کسانه‌و وه‌ک یه‌که. یاساکورد، تورک، فارس، عه‌ره‌ب، هه‌مووان به‌یه‌ک جۆر ده‌ناسێنێت و وه‌ک شارۆمه‌ندی ئێرانی ناویان لێده‌بات به‌ڵام به داخه‌وه لێره له‌وه‌ڵامی ناره‌زایه‌تییه‌کانی مندا سه‌باره‌ت به پێشێل کردنی یاسا وه‌ک لێدان و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه به‌رپرسی به‌رێزی گرتووخانه له‌وه‌ڵامدا به‌من ده‌ڵێت که یاسای تاران له‌گه‌ڵ کوردستان جیاوازه!! ئه‌مه له‌کاتێکدا که سه‌رۆک کۆماری پێشوو ڕاده‌گه‌یه‌نێت: که هیچکه‌س بۆی نییه له‌کورده‌کان زیاتر خۆی به‌ئێرانی بزانێت........................................................................ دادستانی به‌رێز: سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی داوات لێده‌که‌م که‌له‌م سکاڵایه‌م بکۆڵیته‌وه‌و و کاردانه‌وه‌ی یاسایتان ببێت به‌رانبه‌ر به‌به‌رپرسانی گرتووخانه‌ی سنه، هیوادارام له‌مه‌وبه‌دووا کرده‌وه‌ی نایاسایی له‌گرتووخانه‌کاندا نه‌بینرێن به‌ڵکو ئیتر به‌ندکراوێک ناچار نه‌بێت که بۆ نووسینی نامه‌یه‌ک بۆ به‌رێزتان له‌سفره‌ی نانه‌که‌ی که‌ڵک وه‌ر بگرێت. له کۆتاییدا جارێکی‌تر وه‌بیرتان دێنمه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا‌و رێسای ئیسلامی‌دا هه‌رجۆره ئه‌شکه‌نجه‌و ئازارێک قه‌ده‌غه‌یه‌و ئه‌شکه‌نجه به مانای له‌ژێر پێ نانی بایه‌خه ئینسانییه‌کانه، به‌دواداچوونی باروودۆخی خۆم و لێکۆڵینه‌وه له‌سکاڵام له‌وکه‌سانه‌ی که هۆکاری ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌م بوون به مافی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولاو یاسایی خۆمی ده‌زانم به‌رپرسایه‌تی سه‌ڵامه‌تی و ته‌ندرووستی و بارودۆخی خۆم به‌ئه‌ستۆی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئه‌منیه‌تی شاری سنه ده‌زانم. فه‌رزاد که‌مانگه‌ر گرتووخانه‌ی .................................
بۆ ئاگاداری
ناوه‌ندی چاک دژ به ئانفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد_چاک_
|