٤\١\٢٠١٣
په‌خشانه شیعرێک:
نامه‌یه‌ک بۆ ئه‌و
میوانه ئازیزه‌ی که نه‌مدیوه!

بورهان جۆڵا
حه‌یفه ئازیزم دره‌نگ گه‌یشتی، سه‌ره‌تای.... گه‌ڵاڕێزانی ته‌مه‌نی من
بوو، تۆش هێشتا هه‌موو تاڵه شیعره‌کانی ئه‌م پایزه‌ت نه‌هۆنیبوه‌وه
وه‌کو قومری هاتی و هێنده‌ش نه‌مابوو له نێو هیوا وه‌ریوه‌کانی دڵی
مندا هێلانه‌یه‌کی بچووک بچنیته‌وه، جگه له ئاهونزوله‌ی دووربه‌دوور
هیچمان نه‌وتبوو و به‌دیداریشت ئاشنا نه‌بوبووم، به‌رله‌وه‌ی
بنیشیته‌وه جارێکی‌تریش له شه‌قه‌ی باڵت دا‌و سه‌ری خۆت هه‌ڵگرت بۆ
ئه‌وووودیو که‌ناره سارده له بن نه‌هاتووه‌کان، له‌گه‌ڵ وه‌شاندنی
باڵه تۆراوه‌کانیشت چه‌ندین گه‌ڵای زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوت وه‌هه‌وا خست و
دواجار دانه‌دانه به‌سه‌ر سیمای حه‌په‌ساویمدا خزانه خوارێ....!
من له‌وکاته‌وه چه‌نده بێ حاڵم، هێنده‌ش له ئاستی وشه‌کان ڵاڵم،
شه‌و و رۆژ دیده‌م تامه‌زرۆو تاسه‌ی نێو سه‌فه‌رێکه‌و دڵیشم تینووی
پێکه‌ماچێکه، ئه‌وه‌تا له‌لێواری زه‌ریای ته‌نیاییدا بۆ ئه‌ودیو ئاسۆ
ده‌ڕوانم و چاوم له‌تاکه نه‌وره‌سێکه بچووک بچووک له‌گه‌ڵ زه‌رده‌ی
ئه‌ودیو ورده شه‌پۆله‌کان بێ ماڵئاوایی ئاواده‌بێ و ناشزانێ دلبه‌ری چ
دڵدارێکه!
منیش زۆر بێ ناز به‌ره‌و ماڵه‌که‌م، به‌ره‌و ته‌نیایی و تاکه
پێکه‌که‌م، له‌گه‌ڵ سه‌رمای شه‌و ئاوێزان ده‌بین و هه‌تاکو سه‌حه‌ر هیچ
ناچرپێنین، دواجار....له‌گه‌ڵ گزنگا ئازیز خوات له‌گه‌ڵ، له ئاسۆیه‌کی
دیارونادیارا به دیداری تۆ تێرتێر شاد ده‌بم ئه‌وسا تێده‌گه‌ی باوه‌شی
حه‌سره‌ت چه‌ند تامه‌زرۆته‌و چه‌ند چاوه‌ڕێته....!
کۆتایی ٢٠١٢
ماڵپەڕی
بوڕهان
جۆڵا
|