٩\٢\٢٠٢٣
نامە.
لویز گلیک* |

و: نەژاد
عەزیز سورمێ |
شه‌و بۆ دواجار
بۆ دوایه‌مین جار
ده‌ستت به‌سه‌ر جه‌سته‌مه‌وه‌یه..
سبه‌ی پاییزه
پێكه‌وه له بانیژه داده‌نیشین
ته‌ماشای ئه‌و گه‌ڵایانه ده‌كه‌ین وشك بوون و
با به ئاسمانی گوندیدا ده‌یانبا
وه‌ك ئه‌و نامانه‌ی
یه‌ك به دوای یه‌ك
هه‌ر یه‌كمان له ماڵی خۆی ده‌یانسووتێنین..
ئه‌م شه‌وه چه‌ند ئارامه
ته‌نێ ده‌نگی تۆیه به خۆیدا ده‌ڵێ:
تۆ ته‌ڕ بووی . ئه‌وه‌ت ده‌وێ..
منداڵه‌كه‌یش له ناوه‌وه نوستووه
ده‌ڵێی هێشتا له‌دایك نه‌بووه..
سبه‌ی
پاییز
پێكه‌وه له باخچه بچكۆلانه‌كه‌دا
به‌ناو كورسی به‌ردین و دره‌ختاندا ده‌ڕۆین
ته‌م دایپۆشیون
وێنه‌ی كه‌ل و په‌لێك
ڕۆژگارێ بێ
به‌جێ هێشترابن..
سه‌یر كه!
گه‌ڵای داران
چۆن له تاریكی‌دا بڵند ده‌بن
ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمان نوسیبوون
سووتاندمانن.
_________________________________________
*
لویز ئێلێزابێس گلیك ساڵی ١٩٤٣ له نیۆرۆك له‌دایك بووه. ١٩٩٢ خه‌ڵاتی
(پۆلیتزه‌ر)ی دراوه‌تێ، چه‌ندین كۆشیعری بڵاوكردۆ‌ته‌وه. دوا كۆشیعری
له ٢٠٠٦دا بووه. ئه‌م شیعره‌ی له لاپه‌ڕه ٢٢ی پەرتووکی (عجله
مشتعله تمر فوقنا) لە بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌زگای (الجمل) لە ٢٠٠٩ له
بێرووت بڵاکراوەتەوە.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|