١٣\٣\٢٠١٩
نامەکانی ئیشق،
ھەموو بەیانییەک.

سەردار رەزا
بۆ ......... رۆزە ژنی شۆخ
و شەنگ و خانومان.
١- ئەم بەیانییە روحی چیمەنی کیژ و کوڕان بۆنی ئەوینی گرتووە، ئاوەزم
سەراپا شیلاوی ئیشقی تۆی لێوانلێوە، لە سەر گوێسەبانەی ڤالانتاینەوە
جریوەی ئەوینم نێرگزەجاڕێکی یەقین و ئەبەدییە، پەنجە تەزیوەکانت بنێ
نێو لەپمەوە، با وەک جەستەی ئامێزم گەرمیان دابێنم، لێوەکانت بە قەد و
قامەتی ماچا ھەڵزنێنە، شنەی سپێدە دڵسۆزترین کەسی منە بەوی بسپێرە بۆم
دێنێ، نەک ئەو ماچە پڕ شیلانەی ھەنگوینی بە بادا ڕەوانە بکەی نەبا
ببێتە گێژەڵوکە و ئەو چاوە ڕەشانەی چاوەنواڕیم کاڵ بکاتەوە، ھێندە
ئاشقتم نەک بە خەیاڵ گەرەکمە بە کردەنیش ھەمیشە دەست لەملانێم بکەی،
غوربەتیم بە نیگای سۆماکانت دەتارێ، چاوەڕوانیم بە بزەیەکت دەبێتە
خانەخوێی جەژن و ھەڵپەڕکێ دادەبەستێ، بە گەورەیی و جوانی ئەم سپێدە
کاتێ پێڵوی چاوەکانت ھەڵدەبڕی و باڵەکانت ڕادەوەشێنی بیری ماچەکانی
لێوە بە ترسەکانم بکەوە، یەکەمین جێ ژوانی ماچ گەواھیمان بۆ دەدا، ئەو
دەمەی داچەمیمەوە دەستەکانتم ماچ کرد ، سەرائا ھەموو لەزەت و شیلەی
ئیشقی خۆم بە سەر لەپی دەستەکانتان باران و شۆڕ بوونەوە بە سەر
پەنجەکانت، ئەم بەیانییە بیری یەکەم ئاوێزان بوونمان لە باڵەفڕخانەکە
بکەوە، چ ھەستێک بوو شاگەشکەی کردین، ئەم بەیانییە بیری ئەوکە پڕ لە
گریانەکەم بکەوە کە نەم دەویست لە من بچی، بیری ئەو نامەی ڕۆژی دوایی
بکەوە سەراپا ژینمانی گۆڕی ، ئەو دەمە پەنجەکانت بە تاسوقەوە وەک ناخت
دوان، گوتیان: (کە ھاتم توند لە باوەشتم بگرە) بەیانیت بە یادی یەکەم
ئاوێتەبوونی یەکتریمان جوانتر بکە ، بەیانیت گوڵ گوڵەکەم، لە گوڵ
گوڵتر.
١٤\٢\٢٠١٩
- ئەڵمانیا
sardarjaff44@yahoo.com
|