١٨\٧\٢٠١١
نامەیەکی کراوە بۆ
هەردوو وەزیری رۆشنبیری و شەهیدان:
فیلمی (من
بەکرێگیراوی سپیم) رابگرن.

عەلی مەحموود محەمەد
فیلمی
من بە کرێ گیراوی سپیم لە لایەن هونەرمەندێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە
ناوی تەها کەریمی خەڵکی بانە دەرکراوە بە هاوکاری وزارەتی رۆشنبیری و
لاوان.
فیلمەکە باسی رۆڵی سەعید جاف دەکات لە ئەنفال وەک ئەوەی خۆی دەیەوێت و
خوازیارێتی ، کە هەموو جاشەکان لە چاوپێکەوتنەکانیان بەو شێوازە قسەیان
کردووە، نەک وەک ئەوەی خەڵک بینیویەتی و ئەوەی خۆی لەسەردەمی
ئەنفالەکان لە رۆژنامەکانی بەعسەوە وتوویەتی و ئەوەی رویداوە ، هەر ئەم
جوان نیشان دانەیەتی وای کردووە کاکی دەرهێنەری سەری لە ئاستی سووڕ
بمێنێت و داوای نۆبڵی ئاشتی بۆ بکا.
بە بڕوای من ئەمەش کارێکی ناشرینی دیکەی حکومەتە ناشرینتر لە نەگرتن و
دادگایینەکردنی تۆمەتبارانی ئەنفال ، کە سەعید جاف یەکێکە لەوان، ئەگەر
دادگایینەکردن ئەوان لە سزا رزگار بکات ، ئەمەیان لە بەرپرسیارێتی
بەرامبەر بە تاوانەکان دەیان شواتەوە.
دەبێت لە مێژووی ئەنفالدا تاوانبار و قوربانی هەر کەسێکیان مەوقعیەتی
راستەقینەی خۆیان بدرێتێ ، ئەگەر سەعید جاف کەسانێکی ئازاد کردووە ،
ئەی ئەوانەی بە گرتی داون و خەون و خەیاڵیانی لە بیابانەکانی باشوور
زیندە بە چاڵ کرد چی لێ دەکەن ؟
تکایە ئەم فیلمە رابگرن ،رێگا مەدەن رۆڵی راستقینەی جاشە تاوانبارەکان
جوان بکرێت ، ئەمە بەرپرسیارێتی مێژووییە پێش هەموو کەس دەکەوێتە سەر
شانی ئێوەی بەڕێز ،ئۆباڵی ئەنفال ئۆباڵێکی گەورەیە بە هەموو کەس
هەڵناگرترێت .
ماڵپهڕی عهلی مهحمود محهمهد
|