٦\٣\٢٠١٣
نامەیەک، بە رەنگی ''با''.
به‌رزان
هه‌ستیار
پیر بووم ، پیر،
دایه
ئه‌ترسم، دایه، ئه‌ترسم ،
ئه‌گریم ، دایه گیان ، ئه‌گریم ؛
تۆ ، ئه‌و خه‌نجه‌ره نا‌بینیت له دڵما ڕاکشاوه؟
ئه‌و کفنه چاو ناکه‌یت ، له ئێستاوه کراوه‌ته به‌رم ؟
هه‌ستم پێناکه‌یت چ ڕووخانێک ته‌خت و تاراجی تێکداوم ؟
به‌م هه‌موو پیرییه‌وه ...
مه‌گه‌ر بۆنی فه‌قیهانه‌ی کراسه‌که‌ی تۆ پشتم ڕاست کاته‌وه
به‌م هه‌موو ترسه‌وه...
مه‌گه‌ر نزاری ژێر عه‌باکه‌ی تۆ هێمنم کاته‌وه
به‌م فرمێسکانه‌وه....
مه‌گه‌ر بۆنگوڵاوی پێڵاوه‌کانی تۆ ژیرم کاته‌وه
به‌م زامه قووڵه‌وه...
مه‌گه‌ر دارعاسای کێلی گۆڕه‌که‌ت بمخاته‌وه سه‌ر پێ
بیرت ئه‌که‌م دایه، تۆ بیرم مه‌که
خۆشم ئه‌وێیت دایه ، تۆ خۆشت نه‌وێم؛.
ئه‌خنکێم ، دایه، ئه‌خنکێم،....
تۆ، بۆ خۆت هه‌ناسه بده،
ئه‌سووتێم دایه، ئه‌سووتێم،....
تۆ، باوه‌شێنی برینه‌کانی خۆت بکه
خه‌جاڵه‌تم، دایه، خه‌جاڵه‌تم،....
تۆ،گوێ به ڕووزه‌ردییم مه‌ده
تاساوم دایه، تاساوم،.....
خۆتم پێوه سه‌رقاڵ مه‌که ؛
وه‌ک ته‌نه‌که‌ی خۆڵ وام،.....
به‌ڵام بۆگه‌نی مردن گێژیداوم ، دایه
ئه‌ڵێی مه‌رکانه‌ی شکاوم،.....
به‌ڵام به حه‌سره‌ت هه‌یوان و حه‌وشه‌ی ماڵم ڕه‌نگ کردووه ،
ئه‌ها له‌گه‌ڵ ئاسمانیشا ئه‌ڵێی جمکم و
که‌چی به دوو قسه‌ی خۆشی باران ئه‌مخه‌ڵه‌تێنێت
تۆ خۆت سه‌غڵه‌ت مه‌که، دایه
خه‌تابار خۆمم ،....
که وه‌ک مێش له گه‌زۆی تاڵی ژیان ئاڵاوم
گوناهبار خۆمم،...
له بیابانه‌کانی تاعووندا.....
به دوای ژه‌هری به‌خته‌وه‌رییدا ئه‌گه‌ڕێم ؛
ئه‌زانیت دایه ، هه‌ر که مردن له ماندوێتیی خۆیدا ....
سه‌ر ئه‌نێت به لای سه‌رمه‌وه،...
ئیتر بلۆکێک به ساغیی به دیواری ڕۆحمه‌وه نامێنێت ،
چۆله‌که‌یه‌ک بیر له‌وه ناکاته‌وه ببێته هاوسێم ،
خونچه‌یه‌ک زات ناکات له باخه‌که‌مدا سه‌ر هه‌ڵبڕێت و
پشیله‌یه‌ک ناوێرێت له حه‌وشه‌که‌مدا بمیاوێنێت
زه‌نگی ده‌رگاکه‌م "په‌تا "یه‌کی قورس ئه‌یگرێت و
کتێبخانه‌که‌شم ئیدی ئه‌بێت به دارشه‌ق ڕێ بکات ! ؛
دایه تۆ فریا نه‌که‌وتیت ....
پشکۆی دوا دێڕی وه‌سێتنامه‌که‌م ببینیت :
"مه‌رگی من باران ته‌ڕتر ئه‌کات ، به‌فر سپی‌تر " ؛
ئه‌مرم ، دایه گیان ، ئه‌مرم،.....
به‌ڵام تۆ چاوه‌ڕێم مه‌که.
نۆڤێمبه‌ر و دیسه‌مبه‌ری
٢٠١٢ - ئه‌ڵمانیا -
کۆلن
ماڵپه‌ڕی به‌رزان هه‌ستیار
|