٢٤\١٠\٢٠١٩
نامەیەک بۆ ''ئان
لیندە'' وەزیری دەرەوەی سوێد.*
هێژا وەزیری دەرەوە: ئان لیندە.
ئێمە دەمانەوێ سوێد داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان بکا کە بە پەلە
ناوچەیەکی بێفڕین بە سەر باکووری سوریا دامەزرێنێ!
جیهان پێویسته ئەم جەنگە دووڕندانەیە ڕاگرێ؍ لەوێ مەترسی هەیە ملیۆنان
مرۆڤ دەربپەڕێنرێ. ڕێگا مەدەن بۆ جارێکی تر پشت بکەنە کوردەکان. ئەم
حکومەتەی سوێدە پێویستە هەموو هەوڵێکی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی نەتەوە
یەکگرتووەکان ناوچەی زوونی بێ فڕین هەر لە ئێستاوە دەبمەزرێ.
ناوچەیەکی بێ فڕین کاریگەرترین هەوڵی بە پەلە دەبێ بۆ هەناسەدانێکی
خەڵی سڤیل.
ئەمەش وا دەکا تورکیا پاشەکشە بکا لە سنوور و بۆردومانەکانی ڕاگرێ؍ کە
دەبێتە هۆکاری ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە دژی ئامانجی سڤیل.
ناوچەی زوونی بێ فڕین پێشوو تر لە کوردستان - عێراق لە ساڵانی نێوان
١٩٩٢ - ٢٠٠٢ جێبەجێ کرا بۆ پاراستن و پارێزگاری کوردەکان لە ڕژێمی
سەدام. ئەم بڕیارە بوو بە هۆکاری ئەوە کە ملیۆنان لە خەڵکی کورد بتوانن
لە شارەکان و بژین و لە ماڵەکانیان بمێنن و ژیان بکەن.
#NoFlyZone4Rojava
لەبەرچی ناوچەی بێ فڕین گرنگە لە ڕۆژئاوا؟
هێرش و پەلاماری تورکی لە ڕۆژاوا ئێستا بۆتە هۆکاری کۆچی بە کۆمەڵ و
کوژران و قوربانی زۆری خەڵکی سڤیل. لەم چاوتروکانەی ئەم نووسیە
بۆمببارانی ئاسمانی و زەمینی تورکی ١٠٠ هەزار مرۆڤی خستۆتە باری
ئاوارەبوون.
ڕێکخراوە یارمەتیدەرە مرۆییەکان ئاگاداری دەدەن کە ئەم شەڕەی ئێستا
دەبێتە هۆکاری کارەساتی ئاوارەبوونی مرۆیی.
هێرشی بەردەوامی تورکیا شاراوە نیە کە دەیەوێ ڕۆژئاوا تێکبشکێنێ.
تورکیا شار و دێهاتەکان بۆردومان ئەکا، کە لەوێ خەڵکی سڤیل قوربانین.
ئێستا ئەو هێزانە کوردیانە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن کە
زوونێکی بێ فڕین لە ناوچەکە دامەزرێنن؍ بۆ ئەوەی خەڵکی سڤیل لە
ئاسمانەوە بۆردوومان نەکرێن.
ئێمە ناتوانین ڕێگا بدەین بە تورکیا هەمان ئەوەی لە کۆبانی و عەفرین
دووبارەکاتەوە؍ کە ئەوسا دەبێتە هۆکاری گۆڕانکاری تەواوی باری
دیمۆگرافی ئەو ناوچانەی کوردەکان تیا نیشتەجێن؍ بەوەی ئەوانی لێ دەرکرێ
و لە لایەن خەڵکێکی لە دەرەوە هاتوو داگیرکرێ.
ئەوەی ڕۆژئاوا لە چاوەڕێیدایە کۆچی بەکۆمەڵ؍ پاکتاوی نەژادی و
کۆمەڵکوژییە.
واژۆ بکە بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی بێ فڕین بە سەر کوردستان (ڕۆژئاوا).
__________________________________________________________________
*
دەقی ئەو نامە کراوەیەی ئامادەکراوە بۆ وەزیری دەرەوەی سوێد ؍هەر
کەسێکیش دەکارێ واژۆی لە سەر بکا. تۆش دەتوانی واژۆی خۆت بکەی ئەم
نامەیە بنێری بۆ بڵاوکردنەوە لە هەر کوێی پێت چاکە بڵاوبکرێتەوە.
sarkash@hotmail.se
|