١\٦\٢٠١٠
نامه‌یه‌ک بۆ مه‌سعود
بارزانی!
رۆشار
له مه‌فهومی ده‌قی ووتاره‌که‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له به‌رواری
29/05/2010 له په‌ڕله‌مانی کوردستان توانیم هه‌ندێک سه‌رنج و تێبینی
ده‌ست نیشان بکه‌م و له ڕێی ئه‌م نووسینه‌شه‌وه ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی
به‌ڕێزی بکه‌مه‌وه چونکه مه‌به‌ستم بوو ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی که له
مینبه‌ره چل چراخانه‌کانه‌وه ده‌رده‌چێت له‌گه‌ڵ واقیعدا پێکه‌وه
ببه‌ستمه‌وه.
دروست کردنی باڵه‌خانه‌یه‌ک ئاسانه به‌ڵام دروستکردنی که‌سایه‌تی واته
(که‌سایه‌تیه‌کی تێکشکاو) زۆر زه‌حمه‌ته. لێ له‌ده‌ستدانی که‌سایه‌تیش
هه‌روا به ئاسانی ئه‌نجام نادرێت چونکه دروست بوونی هه‌ر که‌سایه‌تیه‌ک
کۆمه‌ڵێ فه‌رهه‌نگی که‌لتوری و مێژوویی و زمان و خاک و ڕایه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
له‌پشته‌وه‌یه. ئه‌وه‌ی که ده‌توانێت که‌سایه‌تی یه‌کێک له‌ده‌ست
بدات و تێکی بشکێنی ته‌نها خودی ده‌سه‌ڵاته، که‌واته ده‌سه‌ڵات به‌رپرسی
یه‌که‌مه له تێکشانی که‌سایه‌تی. کاتێکیش ده‌سه‌ڵاتێک هه‌وڵی
تێکشکاندنی که‌سایه‌تیه‌کان ده‌دات، دیاره تێگه‌یشتن له فه‌رهه‌نگی
دروست بوونی که‌سایه‌تی په‌راوێز ده‌کات. ئه‌وده‌م له‌سه‌ر لاشه‌ی که‌سایه‌تیه‌کان
باڵه‌خانه‌ی چۆڵ و هۆڵ به‌ئاسانی دروست ده‌کات. ئه‌مه له فه‌رهه‌نگی
ئه‌وانه‌ی که به‌قورسایی ده‌نواڕنه دروست بوونی که‌سایه‌تی، به‌ڵام
له ڕوانگه‌ی حه‌قیقه‌تی تیۆریه‌کانی دروست بوونی که‌سایه‌تیش له
دانانی یه‌ک خشتی باڵه‌خانه‌یه‌ک ئاسان تره. لێ ته‌نها ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات
ئه‌وه‌یه زه‌مینه‌ی گونجاو و ئازادیه‌کی له‌بار دروست بکات بۆ دروست
بوونی که‌سایه‌تی که هاوکات له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاکه‌دا یه‌کبگرێته‌وه.
چونکه ئه‌وه که‌سایه‌تیه‌کان خۆیانن ده‌توانن خۆیان دروست بکه‌نه‌وه
نه‌ک ده‌سه‌ڵات دروستیان بکات، هێنده قورسیش بێت له دروستکردنی باڵه‌خانه‌یه‌ک
زه‌حمه‌ت تر بێت. ئه‌مه ته‌نها سه‌رنجێک بوو.
تێبینیه‌کانم : دوای ئه‌وه‌ی له تێفکرینێکی ووردبینیه‌وه بۆ یه‌که‌مجار
وه‌ک خودی خۆم ده‌ست خۆشی له‌و ووتاره ده‌که‌م چونکه ئه‌مه یه‌که‌م
جاره به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له ووتارێکی وه‌ها ئاشکرا داببه‌زێت و
ده‌رگا له ئاسته‌کانی خواره‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بکاته‌وه و به‌رپرسیارێتی
و خاوه‌ندارێتی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت که به‌پێی کات و شوێن و ده‌سه‌ڵات
ئه‌و ووتاره ده‌بێت ببێته یاسا‌و بڕیارێکی کۆنکرێتی و خاوه‌ندارێتیه‌کی
ته‌واو له‌ئه‌ستۆ بگرێت. هیچ پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌کیش له خۆ ناگرێت.
لێره‌دا تێبینیه‌کانم ته‌نها له‌سێ خاڵدا دیاری ده‌که‌م له ناو
قورسایی ووتاره‌که‌دا ده‌ست نیشانم کردون (ئازادی و ماف و ڕه‌وشی
کۆمه‌ڵایه‌تی)یه!.
یه‌که‌م : (ئازادی).
ڕاسته من ئازادی له‌وه‌دا نابینم که یه‌کێک له‌سه‌ر هێڵه‌کانی په‌ڕینه‌وه‌ی
شه‌قامه‌کان لابدات و له‌شوێنێکی تره‌وه بپه‌ڕێته‌وه بڵێ من ئازادم
وه‌یان یه‌کێک له شوێنه‌گشتیه‌کاندا هه‌ڵسوکه‌وتێکی ناشرین دژ به
پرنسیبه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئه‌نجامبدات بڵێ من ئازادم وه‌یاخود یه‌کێک
قه‌ڵه‌مێک بگرێ به‌ده‌سته‌وه به خواستێکی چه‌وته‌وه ته‌واوی بێڕێزی
به‌که‌سێک و پریڤاته‌کانی بکات بڵێ من ئازادم . لێ مه‌فهومی ئازادیش له
زۆنێکی داخراو و دابڕاوی وه‌ک سه‌ری ڕه‌ش دوور له کۆمه‌ڵگه‌وه بۆ
کۆمه‌ڵگه دیاری ناکرێت ، ئه‌و ئازادیه‌ی که له‌وێوه دیاری ده‌کرێت
ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند خێزانێکی ئه‌رستۆقراتی ناو ئه‌و زۆنه‌یه
و به‌س ، ئه‌و خێزانه ئه‌رستۆقراتیانه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی
تیا نیه . هه‌ر کاتێک به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له‌و زۆنه ترازایه ناو
کۆمه‌ڵگه‌که‌یه‌وه ئه‌وسا ده‌توانێت ده‌ست نیشانی ئازادی و فه‌وازای
ئازادی بکات. ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ی فه‌وزای ئازادیه‌ی که له‌میدیاکانی
ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌وه له خێزانه ئه‌رستۆقراته‌کانه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێت. ده‌نا بێجگه له‌و خێزانانه پێم وانیه هیچ که‌سێک
خاوه‌نی ئازادی بێت. ئالێره‌دا که‌سایه‌تی له‌ده‌ست ده‌درێت و دروست
نابێته‌وه.
دووه‌م : (ماف).
به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی هه‌ر له‌میانه‌ی ووتاره‌که‌یدا زۆر به توندی
داکۆکی له مافی که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵگه ده‌کرد، به‌ڵام دیاریی نه‌کرد
بوو ماف بۆ کێ ؟ وه‌یاخود چۆن ؟ لێره‌دا بێئاگاییه‌ک به‌دی ده‌کرا له‌وه‌ی
که کۆمه‌ڵگه‌ی له نێوه‌ند دوو چیندا به‌شکراوه مافی که‌سایه‌تی
چینی خێزانه ئه‌رستۆقراته‌کان و مافی که‌سایه‌تی چینی خواروی ئه‌وان
که ئه‌م چینه گشت کۆمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه. لێره‌دا خوێندنه‌وه‌کانی
من بۆ ئه‌و ئاماژه پێکردنه‌ی ماف له‌لایه‌ن به‌ڕێزیه‌وه ته‌نها بۆ
مافی که‌سایه‌تی ئه‌و چه‌ند خێزانه ئه‌رستۆقراتیانه بپارێزێت . ده‌نا
که کۆمه‌ڵگه ئازادی نه‌بێت مافی له‌کوێ بوو ! لێره‌دا ده‌مه‌وێت
ئاماژه به شتێک بده‌م پێده‌چێت هه‌ندێک سه‌رسامی تیا به‌دی بکرێت. من
بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌مانگێک هه‌موو یاساکانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته 19 ساڵه‌م
خوێنده‌وه ته‌نها یه‌ک یاسام تیا نه‌بینی که مافی هاوڵاتی بوونی من
بسه‌لمێنێ که به‌م سه‌لماندنه بێ مافی هه‌موو کۆمه‌ڵگه له‌گه‌ڵ خۆمدا
ده‌خوێنمه‌وه. له 85% ی یاساکانی پێک هاتبوو له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
خێزانه برجوازیه سیاسیه ئه‌رستۆقراته‌کان و ده‌سه‌ڵاتی حزبیه
کڵاسیکیه‌کان و هیچی تر 15% یاساکانی تریش به ڕوونی به‌ستنه‌وه و
کۆیله بوونی که‌سایه‌تی بوو. جا که‌واته نازانم کام ماف؟
سێیه‌م : (تێکچوونی ره‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی).
کۆمه‌ڵگه کاتێک نه‌توانێت ئازادی و مافه‌کانی خۆی بخوێنێته‌وه که
ئه‌مه ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته بۆی ده‌ستنیشان بکات بێ‌شک ڕه‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تیشی
تێک ده‌چێت که‌واته تێک چوونی ڕه‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاته
نه‌ک له‌سه‌ر شانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ. بۆیه من لێره‌دا پێم باشبوو ئه‌و
وتاره له‌لایه‌ن به‌ڕێزیه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و خێزانه ئه‌رستۆقراتیانه
بکرایه‌ته‌وه که زۆرینه‌یان له‌و هۆڵه‌دا بوون که پێیان ده‌وترا
نوێنه‌ری گه‌ل. ده‌بوایه به‌ڕێزی له‌و هۆڵه‌دا بیسه‌لمانایه که ئه‌و
وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک نوێنه‌ری گه‌له‌و به‌حوکمی ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌قی پێی
بوتنایه، پێویسته کار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئازادی و مافی کۆمه‌ڵگه بکه‌ن،
تێکچوونی ڕه‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ئه‌ستۆی ئێوه‌یه. ئه‌وه ئێوه‌ن ئه‌و
فه‌وزایه‌تان دروستکردوه.
لێره‌دا من کۆتایی به‌م سه‌رنج و تێبینییانه‌م ده‌هێنم، به‌ڵام به‌کورتی
له‌ته‌وه‌رێکی دییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌مه‌وه. سه‌رۆک ده‌ڵێت "به‌رگریکردن
له‌مافی هه‌ر که‌سێک له‌ڕۆژنامه‌نوسێک تا هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگا به‌ئه‌رکی
خۆمی ده‌زانم". منیش به‌مافی خۆمی ده‌زانم له‌ئاست به‌رپرسیارییه‌تی
ئه‌و به‌رگریکردنه دایبنێم. له‌چه‌ندین جێگا ڕۆژنامه‌نوسان له‌لایه‌ن
خودی ده‌سه‌ڵاته‌وه تووشی مه‌ترسی و لێپرسینه‌وه لێپێچینه‌وه هاتوون،
ئه‌ویش ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ڕۆژنامه‌نووسێکی ئازادن و سه‌ر به
ده‌سه‌ڵات نین. نمونه‌ی ئه‌وانه له‌به‌ریتانیا دوو ڕۆژنامه‌نووسی
نێوان بزافی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد (هه‌ردی ئه‌حمه‌د و ساڵح میراوده‌لی)
له‌لایه‌ن خاتو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه به‌بێ هۆ دراونه‌ته
دادگا. به‌ده‌ر له‌وه‌ی له‌نوسینه‌کانیاندا ئه‌نجامده‌ری ته‌شهیر و
بێڕێزیکردن بن به‌هیچ که‌سێتییه‌ک. ئایا سه‌رۆک به‌رگریکردن له‌مافی
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ئازادانه ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی؟
29\5\2010
|