١٩\٧\٢٠١٧
نامەیەکی کراوە
بۆ هەردوو سکرتێری
(یوئێن) و پەرلەمانی ئەوروپا سەبارەت بە گشت‌پرسیی.
دەشتی جەمال
به‌ڕێزان:
ئەنتۆنیۆ گۆتۆرێس، سکرتێری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
به‌ڕیز: کڵاوس ڤێلە، سکرتێری گشتی پەرلەمانی ئه‌وروپا.
پاش سڵاو..
له په‌یوه‌ند به‌ئه‌نجامدانی گشت‌پرسیی له
ڕۆژی ٢٥ی ئه‌یلول له هه‌رێمی کوردستان و ناوچه کوردنشینه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم ئه‌م نامه‌یه‌تان ئاڕاسته ده‌که‌ین.
هه‌روه‌ک ئاشکرایه که مافی سازدانی گشت‌پرسیی و" بڕیاردانی گه‌لان بۆ
دیاریکردنی چاره‌نوسی خۆیان"، یه‌کێکه له‌به‌نده‌کانی ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وبه‌م پێیه‌ش مافی هه‌ر کۆمه‌ڵانێک له
خه‌ڵکه که‌به‌هۆی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ڕووبه‌روی نائارامی
کۆمه‌ڵایه‌تی وهه‌ڵاوارن وجیاکاری و بارگرژی قه‌ومی بونه‌ته‌وه،
له‌ڕێگای سازدانی ڕاپرسیه‌وه به‌ڕێگایه‌کی سیاسی ئه‌م کێشه‌یه
چاره‌سه‌رکه‌ن. له‌م سۆنگه‌یه‌وه خه‌ڵکی کوردستانی عێراق که به
درێژایی مێژووی چه‌ندین ساڵه به‌هۆی کورد بونیانه‌وه دووچاری سته‌م
وهه‌لاواردن وشه‌ڕو نائارامی و ئیعدام و زیندان و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ
وسزای به‌کۆمه‌ڵ و ئه‌نفال و کیمیاباران وئاواره‌یی به‌کۆمه‌ڵ
بوونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ڕژێمی
عێراقه‌وه، ستەمیان لێچووه، هاوکات له‌نێو ده‌ستور ویاساکانی ئه‌و
ڕژێمانه‌دا به هاوڵاتی پله دوو به‌حساب هاتوون، مه‌سه‌له‌یه‌کی
قه‌ومیان به‌سه‌ردا داسه‌پێندراوه‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه به‌رده‌وام
له‌گه‌ڵ نائارامی و پشێوی کۆمه‌ڵایه‌تی و رقه‌به‌ری نه‌ته‌وه‌ییدا
به‌ره‌و ڕووکراونه‌ته‌وه، به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی که‌مه‌سه‌له‌ی کورد بۆته
گرفت وبرینێکی بێچاره به‌جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگای عێراقه‌وه .
له‌دوای ساڵی ١٩٩١ و شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداو و ڕاپه‌رینی خه‌ڵکی
کوردستان وپاشان هێرشی دڕندانەی رژێمی سه‌دام بۆسه‌ر خه‌ڵکی کوردستان،
کاره‌ساتی ئاواره‌یی به‌کۆمه‌ڵی ڵێکه‌وته‌وه وسه‌ره‌نجام ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پڕۆژه‌ی پێکهێنانی ناوچه‌یه‌کی ئارامی
به‌ڕێوه‌برد و له‌ژیر ناوی" پاراستنی کورده‌کان له رژێمی به‌عس"دا،
په‌یڕه‌وی له بڕیاری ٦٨٨ و هێڵی ٣٦ی کرد. به‌مجۆره‌ش ناسنامه‌ی وڵاتی
بوون له‌خه‌ڵکی کوردستان سه‌ندرایه‌وه‌و کوردستان له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی
نۆرماڵه‌وه گۆڕدرا به ئوردوگایه‌کی ئاواره‌یی به‌دیار کۆمه‌کی نێو
ده‌وڵه‌تی و‌بڕیاری ٩٨٧ی "نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراک"ه‌وه
وله‌ئه‌نجامیشدا ژیانیان هه‌ڵواسراو به‌دیار یه‌کلاکردنه‌وه‌ی
کێشه‌کانی ئه‌وکاته‌ی نێوان ئه‌مریکاو غه‌رب وڕژێمی به‌عسه‌وه ڕاگیرا.
ئیتر کوردستان له‌په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کاندا، نه‌خۆی
ده‌وڵه‌تێکی به‌ڕه‌سمی ناسراوی نێو ده‌وڵه‌تی بوو، وه نه به‌شێک بوو
له‌ده‌وڵه‌تێکی تر. له‌وه‌ها دۆخێک‌دا شه‌ڕی چه‌ند جاره‌و چه‌ند ساڵه‌ی
ناوخۆی نێوان هێزه ناسیونالیسته‌کان به‌دیاریکراو‌ی یه‌کێتی و پارتی و
ئیسلامیه‌کان درێژی کێشا، که به هه‌زاران هاوڵاتی کرده قوربانی‌و
ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری ونائارامی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پێندراو
کوردستان به‌سه‌ر زۆنی سه‌وزو زه‌ردا دابه‌شکراو ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی
حیزبه‌کان به‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانه‌وه ڕاگیرا. به‌دوای ئه‌مه‌شدا
په‌رله‌مان وحکومه‌تی کارتۆنی ئه‌و حیزبانه‌ش دامه‌زرا، به‌ڵام
به‌درێژایی ئه‌م مێژووه‌و ئاڵوگۆڕه‌کانی، کارنامه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی
ئهحیزبی قه‌ومی کورد و‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به‌رده‌وام پێچه‌وانه بووه
به‌ئاوات و ئاره‌زووه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و مافه‌کانیان، جگه له
خراپی باری بژێوی، نائارامی وپشێوی کۆمه‌ڵایه‌تی، تیرۆری ژنان،
تێکچوونی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، سه‌رگه‌ردانی سیاسی
وپه‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی وبه‌تاڵانبردنی داهاتی کۆمه‌ڵگا، ئاواره‌یی
وسه‌رکوتی ئازادیه‌کان، تا پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ وده‌یان
موسیبه‌تی تر به‌به‌رچاوی ناوه‌نده جیهانیه‌کان وخودی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه‌وه کرانه نه‌سیبی خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌مه
له‌کاتێکدایه که‌هه‌ر ئه‌وکاته‌ش ده‌کراو ده‌توانرا گوێ له‌خواستی
خه‌ڵکی کوردستان بگیرێت، به‌وه‌ی ریفراندومێک به‌رپا بکرێت له‌ژێر
چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و وه‌ک ڕێگا چاره‌یه‌ک که بۆ
کۆتایهێنان به‌سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی وچاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد‌و
سه‌رگه‌ردانیه‌ک که یه‌خه‌ی به‌خه‌ڵکی کوردستان گرتبوو. به‌ڵام
به‌پێچه‌وانه‌وه چاره‌نوسی کوردستان له‌سه‌رگه‌ردانیدا به‌دیار شه‌ڕو
کێشمه‌کیش و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌مریکاو ده‌وڵه‌تی عێراق و
وڵاتانی ناوچه‌که‌وه ڕاگیرا.
به‌ڕێزان.
ئه‌گه‌رچی به‌داوی ڕوخانی ڕژێمی به‌عس سته‌می میللی له‌سه‌ر خه‌ڵکی
کورزد زمان نه‌ما، به‌ڵام کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌ی
مایه‌وه، به‌تایبه‌تی که کوردستان له‌سه‌رو بڕیاری خه‌ڵکی کوردستان
خۆیه‌وه، جارێکی‌تر به‌عێراقه‌وه، لکێندرایه‌وه‌و به نێوی فیدراڵیزمی
قه‌ومیه‌وه ناسنامه‌یه‌کی قه‌ومی و ئیسلامی پێدرا. ئه‌م ناسنامه‌یه‌ش
له ده‌ستوری عێراقیدا جێگیرکراو وه‌ده‌ستور له‌بری ئه‌وه‌ی له سه‌ر
بنه‌مای ناسنامه‌ی مافی هاوڵاتی بوونی یه‌کسان بۆ هه‌مووان دابمه‌زرێت،
که‌چی به‌پێی گروپه ئسنیکیو ئاینی وقه‌ومیه‌کانی وه‌ک "کورد‌و عه‌ره‌ب
وسونه شیعه" ده‌سته‌به‌ندکرا وئیتر پێکه‌وه ژیانی ئه‌و هاوڵاتیانەی
نه‌ک هه‌ردژوارکرد، بگره زه‌مینه‌ی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێکی
نه‌بڕاوه‌ی قه‌ومیو تایفی ومه‌زهه‌بی خۆشکرد. له‌م نێوه‌شدا کێشمه‌کێشی
نێوان حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌چوارچێوه
ی ئه‌و فیدرالیزمه قه‌ومیه ده‌ستیپێکرد؛ کێشه‌ی ماده‌ی ١٤٠، کێشه‌ی
پێشمه‌رگه‌و بوجه ونه‌وت غاز، کێشه‌ی دابه‌شکردنی پۆست‌و پله‌وپایه...
بوونه بابه‌تگه‌لێک بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بارگرژی سیاسی و پشێوی
له‌په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدادا. ئه‌م بارگرژی وپشێویه
له‌سه‌رده‌می نوری مالیکیدا چه‌ندین جار ئه‌گه‌ری شه‌ڕو پێکدادانی
چه‌کداری له‌نێوان سوپای عێراق وهێزی پیشمه‌رگه‌دا هاته‌کایه‌وه.
له‌گه‌ڵ هاتنی داعش و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ و پێشهاته‌کانی دوترادا عێراق
پێی نایه قۆناغێکی تازەوەو چەندین مەسەلەو گرفتی تر زیادبوو بۆ گرفت
و کێشە کۆنەکان، که‌به‌هۆیانه‌وه، مانه‌وه‌ی عێراقێکی یه‌کپارچه‌ی
خسته ژێر پرسیاره‌وه، له‌م پەیوه‌نده‌شدا هه‌رێمی کوردستان تاهاتووه
به‌کرده‌وه سه‌ربه‌خۆ بۆته‌وه‌و حاڵه‌تی مانه‌وه‌و ئه‌نتیگراسیۆنی
له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقدا له‌ده‌ستداوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی
ده‌وڵه‌تی بوونی مه‌علوم بکرێت.
ئێستا له دوای ته‌واوکردنی شه‌ڕی داعش وکۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی ناوچه
کوردنشینه‌کان، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه که‌به "ناوچه جێناکۆکه‌کان"
ناسێندراوه، هاوکات له‌دۆخێکدا که‌سه‌رگه‌ردانی سیاسی درێژه‌ی هه‌یه
و ناسنامه‌ی وڵاتی بوون بۆ کوردستانی عێراق به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه،
هه‌رچی زیاتر مه‌سه‌له‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر ئاینده‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی
به‌رجه‌سته‌تر کردۆته‌وه. به‌تایبه‌تی که‌فه‌شه‌لی ده‌وڵه‌تی عێراق
وقه‌واره‌ی فیدراڵیزم بۆ کێشه‌ی کورد، به‌بن به‌ست گه‌یشتووه.
له‌په‌یوه‌ند به‌دۆخێکی ئاواوه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستان، بۆیه‌که‌مجار به‌هه‌ر نیه‌تو مه‌رامێکی سیاسیه‌وه بێت،
هاتۆته پای به‌رپاکردنی رێفراندۆم تا ئه‌م دۆخه‌ی کوردستانی عێراق
به‌لایه‌کدا بخرێ. به‌م پێێه‌ش ئه‌م گشتپرسییه کۆمه‌ڵگای نێو
ده‌وڵه‌تی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌خاته به‌رده‌م
به‌رپرسیارێتی گه‌وه‌ره‌وه. به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش وه‌ک
سالی ٢٠٠٥ گشت‌پرسیی وده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان به‌لاڕێدا نه‌برێت،
بۆئه‌وه‌ی کایه به‌چاره‌نوسی ملیۆنه‌ها ئینسانه‌وه نه‌کرێ وئه‌م
گشتپرسییه نه‌کرێته کارتێکی فشار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازاتی سیاسی
وئابوری له حکومه‌تی مه‌رکه‌زیو ڕازیکردنی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که،
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ناوه‌نده‌کانی بڕیاری نێو ده‌وڵه‌تی
ئه‌رکیانە گشت‌پرسیی وه‌ک مافێکی خه‌ڵکی کوردستان بۆ‌چاره‌سه‌ری کێشه‌ی
کورد و وه‌ڵامێک به‌ودۆخه که‌خه‌ڵکی کوردستانی عێراقی تیا ڕاگیراوه،
به‌ره‌سمی بناسێ و وه‌ک هه‌ر گشتپرسییێکی تر که له‌وڵاتاندا
به‌رپاکراوه مه‌مه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات. له‌م سونگه‌یه‌وه ئێمه له
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانه‌وه داوای نیشاندانی
به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌خۆ له ئێوه؛ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌کان و
یه‌کیتی ئه‌وروپا ده‌که‌ین بۆ چاودێری و سه‌رپەرشتیکردنی گشتپرسییێک
که تیادا خه‌ڵکی کوردستان ئازادانه ده‌نگ بده‌ن به‌وه‌ی که
ده‌یانه‌وێ جیاببنه‌وه یان بگه‌ڕێنه‌وە نێو ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش داواکارین:
١. ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کان به‌ڕه‌سمی ئاماده‌یی خۆی
ڕاگه‌یه‌نێت بۆ چاودێری وسه‌رپه‌رشتی ته‌واوی پرۆسه‌ی ئه‌م گشتپرسییه.
له‌م باره‌شه‌وه لیژنه‌یه‌ک له چاودێران‌و که‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا پێک
بهێنێت بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنی پرۆسه‌ی ده‌نگه‌کان و ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجامه‌که‌ی.
٢. ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کان به‌رپرسیارێتی خۆی بۆ پاراستنی
خه‌ڵکی کوردستان، به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و ده‌ستدرێژیه‌کی
ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و حکومه‌تی عێراق ڕاگه‌یه‌نێت.
٣. ڕیکخراوی نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کان وکۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی
ئه‌نجامی گشت‌پرسیی وده‌نگدانی خه‌ڵکی کوردستان به‌بڕیاری سه‌ره‌کی
وه‌ربگرێ و هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌کان به حکومه‌تی عێراقیشه‌وه
پابه‌ند بکات به‌کارکردن پێی.
له‌م باره‌وه ئێوه له‌به‌رده‌م جێبه‌جێکردنی ئه‌رکێکی گرنگدان له
وه‌ڵام به هه‌ڵومه‌رجی ئێستای سه‌رگه‌ردانی کوردستان وداواکارین
ره‌زامه‌ندی نیشان بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م داواکاریانه.
١٣\٧\٢٠١٧
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
|