٧\٦\٢٠١٥
نامەیەکی کراوە بۆ
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و گشت فراکسێۆنەکان.
شەماڵ عادل سەلیم
بەڕێزان لە
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و گشت فراکسێۆنەکان.
باش
دەزانم ئێوەی بەڕێز لەم کات و سات و سەردەمە ئاڵۆز و نالەبارەدا زۆر
سەرقاڵن ،بەتایبەتی کە ماوەیەکە عیراق وهەرێمی کوردستان وناوچەکە
بەگشتی ڕووبەڕووی شەرێکی نەخوازراو وھێرشێکی دڕندانەی داعش بووەتەوە ،
بەڵام بەهۆی ئەوەی ئێوە نوێنەری خەڵکی کوردستانن، لوتف بفەرموون و
ڕوخسەت بدەن زۆر بەکوردی وبەکورتی وەکو پێشمەرگەیەکی دێرین و
زیندانیەکی سیاسی سەردەمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ لە رێگەی ئەم نامەوە رووی
قسەکانم بکەمە جەنابتان بڵێم :
بەڕێزان ماوەیەکە مەلا عەلی کەڵەک کە هاوڵاتیەکی هەرێمی کوردستانە ،بەکارە
قێزەون و جادووگەریانەی زۆر بەئاشکرا خەڵک چەواشە دەکات و هزرو هۆش و
ئەقڵییان کۆنترۆڵ دەکات و سوکایەتییان پێ دەکات...
بۆ ئەوەی زۆر لەکاتتان نەگرم یەکسەر دێمە سەر ئەسلی باسەکەم:
بەرێزان ، لێرەدا دوو کورتە وتاری ناوبراوتان بەنموونە بۆ دەهێنمەوە،
کە بەئاشکرا سوکایەتی بە تاکی کورد دەکات ، وێرای ئەوەی هەردوو
بابەتەکە پرن لە هەڵەی زمانەوانی ، هەروەها لە رووی داڕشتن و میتۆدەوە
پێویستی بە دەستکاری هەبوو ، بەڵام لەبەر ئەوەی کورتە وتارەکان ( کەلەک
)نووسیویەتی و خۆیشی بەزاناو داناو دکتۆرێکی کەم وێنە دادەنێت ، رێگەم
بەخۆم نەدا دەستکاری نووسراوکەی ناوبراو بکەم کە لە پەیجی تایبەتی خۆی
لە فەیس بوک بڵاوی کردۆتەوە و دەڵێ:
١- داوا له هه مووخه لكى كوردستان ده كه م حوشتر
به خيوبكه ن زۆربه به ركه ته و شيفاشه هه ركاتێ نه خۆش كه وتن ميزو
شيره كه ى تيكه لاو بكه ن بخۆن هيچ نه خۆشیه ك له جه سته تان نامينێ به
ئيزنى خواى لێ كۆلینه وه م زۆرله سه ركردووه سه ركه وتوبومه به ئیزنی
خوای به لام شیره كه دووئه وه نده ی میزه كه بێ واته (یەک په ردخیك شیر
+ یه ك په رداخ میز) پاش نان بخوات . به نده ی خوای عه لی مه حمود.
٢- به پیی زانیاری جنۆكه كان كه له سه رزمانی نه خۆشه كان قسه یان
بۆكردووم خه لكیكی زۆر له و ماوه ی تیك ئه چن جنۆكه و شه یاتینكی زۆر
دابه زیته سه رعیراق و كوردستان جنوكه كان ئه چنه له شیان و شیتیان ده
كه ن وایان لێ ده كه ن خۆیان بكوژن . ئیوه ش خۆشه وستانم هیچ مه ترسین
منی به نده له خزمه تان دامه بێ به رامبه ر چاره سه رتان ده كه م به
لام ئیوه ته قوای خوای بكه ن نویژه كانتان به جوانی ئه نجام بده ن هیچ
نابێ ان شاء الله ئه و دوعايه بخوينن به هيج شيوە يه ك جنوكه ناويرى
نزيك ببيتەوە ليتان ( اعوذ بكلمات الله التامات من غضبه وعقابه وشر
عباده ومن همزات الشياطين وان يحضرون. به نده ی خوای عه لی مه حمود.
بەرێزان:
لەبەرانبەر ئەو چارەسەرانەی كە مەلاعەلی كەڵەك دایناوە بۆ نەخۆشەكانی ،
کە لە فرت و فێڵ و جادووگەری زیاتر هیچ بنەمایەکی زانستی و پزیشکی نی
یە ، من وەک هاوڵاتییەکی دڵسۆزو خەمخۆری ئەم هەرێمە ،بە گرنگی دەزانم
داوا لە بەرێزتان و لەرێگەی ئێوەشەوە لە سەرجەم لایەنە
پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەم ، کە بەزووترین کات
چارەسەرێکی زۆر خێراو ڕیشەیی وڕاستەقینە بۆ ئەم بەناو ( مەلا) یە
بدوزنەوەو ڕێ و شوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەوکارە قێزەون و
جادووگەریانەی ناوبراو و ( نەخۆشخانە ) کەشی دابخەن ، چونکە ئەم بەرێزە
خۆی نەخۆشەو پێویستی بە چارەسەکردنێکی دەروونی بنەڕەتی هەیە ، وهەموو
بەڵگەو کارو کردەوە وچارەسەرەکانی کە بریتیە لە فرت و فێڵ و جادووگەری
ئەو راستییە دەسەلمێنن...
ئەو واتە ( کەلەک ) هەقی خۆیەتی بەرگری لە راوبۆچوونی خۆی بکات و
بەئازادی ڕای خۆی دەڕبڕێت ، هەقی خۆیەتی باس لە خەون خەیاڵی خۆیشی بکات،
مافی خۆیەتی زیكر و تەهلیلە بکات ، بەڵام مافی ئەوەی نییە سوکایەتی بە
وەزارەتی تەندروستی و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان
بکات ،بەڵێ ناوبراو مافی ئەوەی نییە سوکایەتی بە نەخۆشەکانی بکات
ومیزیان دەرخوارد بدات ،و لیترێک کۆکتێلی میزو شیری حوشتریان بە ١٠٠
هەزار دینار پێ بفرۆشێت و یاساکان پێشێڵ بکات.
بەرێزان ،گەر ئێوە نوێنەری راستەقینەی خەڵکی کوردستانن دەبێ بەرگری لە
خەڵک بکەن و نەهێلن (کەلەک و کەلەکەکان) لەوە زیاتر سوکایەتی بە ماف و
یاساو خەڵکی بێ نازای هەرێمی کوردستان بکەن.
لە کۆتایدا هەرئەوەندە ماوە بڵێم:
تەنیا خۆشەویستیم بۆ خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و نیشتمانە لەخاچ
دراوەکەم و ویژدانم ڕێنمایی ئەو نوسین و بۆچونانەن.
_____________________________
●
بۆ بینین وخوێندنەوەی هەواڵی سەیرو سەمەرەو گرتەی ڤیدیۆیی مەلا عەلی
کەلەک ، کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن:
www.facebook.com/malaali.kurdi
ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم
|