١٥\٣\٢٠١٠
نامەیەکى کراوە بۆ
بەرێز فەهمى مەحمود
ئەندامى پەرلەمانى سوێد لە پارتى مۆدێرات.

پێشڕەو حەمید
کوردوەک نەتەوەیەکى ژێردەستەى داگیرکەرانى هەرێمایەتى و نێودەوڵەتى ،
هەمیشە نەتەوەیەکى چەو ساوە بوەو مێژوەکەى لەلایەن ئەو داگیرکەرانەوە
هەر لە دەسەڵاتى عوسمانى و ئینگلیزى و فارس و عەرەبەکانەوە پڕکراوە لە
لەکارەسات و ئەو هێزانەى کەباڵادەستبون و خاکى کوردانیان داگیرکردوە
هەرگیز نەبوە ، بەبێ کوشتن و ئاوارەکردنى خەڵکى کوردستان خاک بەجێبهێڵن
و هەمیشە کورد قوربانى یەکەمى سیاسەتى دوژمونکارانەى ئەو هێزو
ووڵاتانەبوە کە کوردستانیان داگیرکردوە .
ئەنفال و کیمیابارانکردنى هەڵەبجەو سێوسێنان و گوپتەپە و عەسکەر و
بۆردمانکردنى قەڵادزەو شارەکانى ترىلەباشورى کوردستان و کۆمەڵکوژى
دەرسیم و سەرکوت کردنى شۆِرشەکەى شیخ سەعیدى پیران لە باکورى کوردستان
و کۆمەڵکوژیەکانى شارى عامۆداو قامیشلۆو حەسەکە و کوشتنى شۆڕشگیڕانى
کورد لە ڕۆژئاواى کوردستان و کۆمەڵکوژى شارەکانى مهابات و زەردەشت لە
ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەشێکى کەمى ئەو تاوانانەن کە دوژموناننى کورد
لەسەر خاکى کوردستان بەرامبرە بەخەڵکى کوردستان ئەنجامیان داوە .
کۆى نەهامەتیەکان و کوشتنى بەکۆمەڵى کوردان ، لە کۆتاى سەدەى ڕابردودا
سەرەڕاى بەرگرى کردن لە بەرژەوەندیەکانى خۆیان و بێدەنگ بونیان لە
ئاوارەکردن و کوشتنى کورد و چاوپۆشى کردن لەتاوانى داگیرکەرانى
کوردستان ، ووڵاتانى ڕۆژئاوا لەئاکامى گەورەبونى کارەساتەکان و قڕکردنى
نەتەوەیەک تاڕادەیەک بەشێک لەویژدانى خۆیان بەخەبەر هێناو توانین
تاڕادەیەگ بە هەوڵ و خەباتى خەباتکارانى کورد لەناوەو دەرەوەى کوردستان
، ببنە بەربەست لە دوبارەکردنەوەى تاوانى داگیرکەرى و قڕکردنى نەتەوەى
کورد.
لە هەوڵێکى لێبڕاوانەى خەباتکارانى کورد لە دەرەوەى کوردستان و لەڕێگەى
پەیوەندیەکانى ڕێکخراو هەندێک گروپى ترى کوردیا لە وڵاتى سوید ،
پەرلەمانى سوید لە دانیشتى دوهەمیدا لە ڕۆژى 11 ى ئازار مەسەلەى
ناساندنى ( ئەنفال ) ى بۆ بەجینۆساید ناساندنى دواى مشتو مڕێکى زۆر
خستە دەنگدانەوە ، بەڵام بەهۆى بیرتەسکى چەندین پارتى سویدی و ئەندام
پەرلەمانەکانییەوە تەواوى ئەو هەوڵانە بەهەدەرچون و ( ئەنفال ) بە
جینۆساید نەناسرا لەکاتێکدا دادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراق ئەو
پرسەیانن بە جینۆساید ناساندو ئەوەش لە مێژووی گەڵاندا دەگمەن و بیێ
وینەیە کە دادگایەکى باڵاى وڵاتێک قڕکردنى هاوڵاتیانى خۆى لەلایەن
حکومەتەکەیەوە بەجینۆساید بناسێنێت و تەنها بۆ ئەوە نمونەى ( کۆسۆڤۆ و
ڕوندا ) مان هەیە .
ئەوەى لێرەدا مەبەستى سەرەکیمە و جیگەى سەرنج و تێڕامانە دەنگ نــە
دانى پەرلەمانتاریکى کوردى باشورى کوردستانە لەسەر پارتى ( مۆدێرات ) ى
سویدى بەناوى ( فەهمى مەحمود ) کە لەگەڵ 94 ئەندام پەرلەمانى هاوڕێدا
لەهەمان پارت بە بەرژەوەندى پرسى ناساندنى ئەنفال بەجینۆسیاد ؟!
دەنگ نەدان بە جینۆساید ناساندنى ئەنفال ، واتە ئەنفال تەنها کردەیەکى
سەربازى بوو ، واتە کۆمەڵکوژى نییە ، قڕکردن ناگەیەنێت ، واتە هێشتا لە
دیدگاى ئەو پەرلەمانتارانەوە دەبوو ژمارەیەکى زۆرتر زیندەبەچاڵ بکرابان
ئینجا ویژدانیان دەجوڵاو دەنگیان بەوە ئەدا کە ئەنفال لە پەرلەمانى
سوید بە جینۆساید بناسینرێت وەک چۆن لەهەمان پەرلەمانى سویدا تاوانى
دەوڵەتى تورکیا یان بەرامبەر بە ( ئەرمەن ) ەکان بەجینۆساید ناساند .
بەرێز ( فەهمى مەحمود ) ئایا بەڕاى بەڕێزتان تاوانێکى گەورەى
پڕلەشەرمەزارى لە مێژوى مرۆڤایەتیدا بەو حەجمە گەورەیەى خۆى ناڕواتە
خانەى جینۆساید کردنەوە ؟ ئایا ئێوە دەزانن جینۆساید چى مانایەکى هەیەو
چى دەگەیەنێت ، وا بەو شێوەیە تۆى کوردى خەڵکى باشورى کوردستانى
ئەنفالکراو بەوە ڕازى نابیت کە لەپەرلەمانى وڵاتی دوو هەمدا ( ئەنفال )
بەجینۆساید بناسێنرێت ؟ ئایا ئەوەى بەناوى ئەنفال کردنەوە زیاتر لە
سەدو پەنجا هەزار کوردى وڵاتەکەى خۆتى بەزیندوى خستە ژێر گڵەوە چی بوو
؟ هەر تەنها ناوى ئەنفال بوو ؟ هەرتەنها کۆشتنێکى خوێن ساردانەبوو ؟
هەرتەنها پرۆسەیەک بوو ڕویداو کۆتاى هات ؟؟ ئایا حکومەتێک دەسهڵاتى
بەسەر تەواوى کایە جیاجیاکانى سنورى دەسەڵاتى خۆیدا بکات و لەهەمان
کاتیشدا خەڵکەکەى خۆى بەوشێوەیە لەناو ببات ، بەڕێزتان بەو پرۆسە نەخشە
بۆداڕێژراوە دەڵێن چى ؟ ناوى دەنێن ( ئەنفال ) ؟ ئایا ئەى ئەنفال چى
بوو جینۆساید نەبوو ؟؟ ئەگەر جینۆساید نییە دەبێت بۆچى ئەندام
پەرلەمانەکانى ترى وڵاتەکەت ( سوێد ) کە کورد نین و کورد بووە بە کێشە
بۆخۆیان و پارتەکانیان ( ئەنفال ) بەجینۆساید دەناسێنن و ئێوە لەدژى
دەوەستن ؟؟
بەڕێز فەهمى مەحمود ئێوە کوردن و ئەنفال بە جینۆساید ناناسن ، بەڵام
لەهەمان کاتدا ئەندام پەرلەمانێکى ترى کورد لەسەر ( فۆلک پارتى )
بەناوى ( گولان ئاڤچى ) وەک کوردێک داکۆکى لە پرسیى ئەنفال دەکات و بە
دڵ و گیانى لە نێو پەرلەمانى سویدا کە تەنها چەند مەترێک لە
بەڕێزتانەوە دوربوو پڕبەدەم هاوارى کردوو وتى بەڵى ( ئەنفال )
جینۆسایدە ، ئەنفال ( قڕکردنى نەتەوەیەکە ) و بەوشێوەیە مێژووى کوردو
پرسە نەتەوەى و سیاسیەکانى و میژوى مرۆڤایەتى ڕێز لە ( گولان ئاڤچى و
هاوڕێ ) کانى دەگرێت و بەداخەوە ( تۆش و هاوڕێ ) کانت لەو لاپەڕە
جوانەى مێژووەدا جێگاتان نابیتەوە دەچنە پەڕەکەى ترى مێژووەوە.
peshrawhameed@googlemail.com
|