١١\١١\٢٠١٢
نامەیەکی کراوە
بۆ بەرپرسانی
سیاسەتی دەرەوەی پارتە سیاسییەکان لە پەرلەمانی سوێد.
ئاگادارین لە ١٥ی نۆڤێمبەر سەرلەنوێ ، گفتوگۆ لەسەر ناساندنی ئەنفال
بەجینۆساید ناسین دەکەن. ئەمەش سێیەم جارە لە پەرلەمانی سوێد ئەو ھەولە
دەدرێ، بەلام بە داخەوە تائێستا نەتوانراوە ئەو مافەمان پێ رەوا ببینن،
لە کاتێکدا بەپێی ھەموو پێوەرەکانی جینۆساید، کورد لە ژیر دەسەڵاتی
رژێمێ بەعس و سەدام حسێن لە سالی ١٩٨٨ کە
بە ٨ پرۆسەی ئەنفال ناسینرا بەجینۆساید ناسێنرا تەنانەت دادگای
باڵای تاوانەکانی عیراق و پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆماریەکەی، ھاوکات
ڕێکخراوی جینۆسایدی جیھانیی ئیمە ئەو رێکخراو کۆمەلانەی کە لە خوارەوە
ناومان ھاتوە. لە ولاتی سوێد دەژین و خاوەنی ھەزاران ئەندام و
ھەوادارین، هەروا بە وردیی چاودێری ئەو باس و خواسەی ئێوە لە ٨ی ئەم
مانگەوە دەکەین وبەتایبەتیی دوای ئەوەی لە میدیاکانی کوردی باس
کرا، ھەلوێستێکە بۆ ئێمە.. خالێکی گرنگە لە ھاوسۆزیتان لەگەل ئازاری
گەلەکەمان کە ئاستی جینۆسایدی کوردان (ئەنفال) وەک جینۆسایدی ئەرمەن و
جولەکەکان سەیر بکرێ بە ھیواین دڵی خەلکی کوردستان بە بریارەکەتان خۆش
بکەن.
١- چاودێری کوردۆساید / چاک سوید
٢- کۆمەلەی کورد / سوێد
٣- کۆمیتەی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی یۆتۆبۆری/سوید.
٤- کۆمەڵەی گەرمیان یۆتۆبۆری.سوید.
٥- کۆمەڵەی مەتین یۆتۆبۆری سوید.
٦- کۆمەڵەی کلتوری کوردستان یۆتۆبۆری سوید.
٧- کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکەن یۆتۆبۆری سوتد.
٨- کۆمەڵەی سکۆنە کورد مالمۆ.
٩- کۆمەڵەی ژنان لە سوید.
١٠- گەنجانی کورد لە سوید.
١١- کۆمەڵەی ئەکادیمیەکانی کوردستان یۆتۆبۆری سوید
١٢- کۆمیتەی پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان یۆتۆبۆری/سوید
١٣- ناوەندی باڵای زەردەشتی یان کوردستان
١٤- ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتژیەکانی کوردستان
١٥- ئەنستیۆتی کورد لەستۆکھۆلم
١٦- گروپی ١٧ شوبات / ستۆکھۆلم
١٧- فیدراسیۆنی زیندانایانی سیاسی کوردستان
١٨- ڕیکخراوی ئازەر مەھری ژنان
١٩- سەنتەری کەلتوری کوردستان لەستۆکھۆلم
٢٠- ناوەندی گەشەی پەروەردە لە کوردستان سوید
٢١- ئینستیتۆتی کەمئەندامانی کورد لە سوید
٢٢- گەشەی ژنانی کوردستان لە سوید
٢٣- سەنتەری ھاوگونجاندنی کوردان لە یەتۆبۆری
|