٢٦\١\٢٠١٠
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ ئه‌ڤین ئاسۆ له مه‌ڕ به‌رنامه‌ی ژن و ژیان.

باکۆ جه‌لال
خوازیاربووم نووسینی نامه‌یه‌کی له‌م جۆره پێویست نه‌بوایه، کاتێکیش
پێویستی خۆی سه‌پاند باشتر وابو نووسه‌ره‌که‌ی من نه‌بوومایه، به‌ڵکو
قه‌ڵه‌مێکی ژن بوایه. ئه‌مه نه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی نووسینی ئه‌م نامه‌یه
یاخود داکۆکی کردن له مافی ژنان به کاری خۆم نه‌زانم، یاخود کاری من
یان هه‌ر پیاوێکی دی نیه. یان له ڕوانگه‌یه‌کی تره‌وه که من پێم
وابێت داکۆکی کردن له مافه‌کانی ژنان به‌رله‌وه‌ی کاری پیاوان بێت
کاری ژنان خۆیانه. نا، به‌ڵکو له‌و ڕووه‌وه ده‌ڵێم که ژنان خۆیان
بڕیارده‌ر بونایه له‌وه‌ی که کێ به پێشڕه‌و و پێشه‌نگی خۆیان ده‌زانن،
نه‌ک ڕۆژانه له که‌ناڵێکی ئاسمانییه‌وه بۆ چه‌ندین جار پێمان بڵێن
ئه‌ڤین ئاسۆ پێشه‌نگ و نموونه‌و ده‌نگی ژنه.
زۆربه‌مان ده‌زانین له‌وه‌ته‌ی دونیای چینایه‌تی و به تایبه‌ت سه‌رمایه‌داری
هاتووه‌ته ئاراوه هه‌وڵی به‌کاڵا کردنی مرۆڤه‌کان ده‌درێت، تا وه‌ک
هه‌ریه‌ک له کاڵاکانی تر کڕین و فرۆشیان پێوه‌بکرێت به خاتری قازانجی
زیاتر و که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه‌یه‌کی زۆرتر. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی
باسه ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆ له کوردستان سه‌رمایه‌داران هاوشێوه‌ی
سه‌رمایه‌دارانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا له ڕێگای کۆمپانیاو که‌ناڵه
ڕاگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه له ژێر په‌رچه‌می به‌رگری کردن له ژنان ئه‌م
مه‌رامه پراکتیزه ده‌که‌ن ، که له زۆربه‌ی کاتدا هونه‌رمه‌ندان بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته به کاردێنن. به‌رنامه‌ی (ئه‌ڤین ژن و ژیان) نموونه‌یه‌کی
زۆر دیاری ئه‌و هه‌وڵانه‌یه.
چه‌ند ئه‌سته‌مه که ژنانێک پێیان وابێت که‌ناڵێک که سه‌رمایه‌داری
ده‌یبات به ڕێوه ده‌بێته بڵندگۆیه‌ک بۆ بانگه‌وازی ئازادی ژنان و
داکۆکیکه‌ری مافه‌کانیان و ده‌رخه‌ستنی تواناکانی ژنان، له کاتێکدا
یه‌که‌مین قوربانی ده‌ستی سه‌رمایه‌داری ژنانن.
گه‌ر له‌وه گه‌ڕێین پێویستی به‌رنامه‌یه‌ک به‌و ناوه‌وه له چییه‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتووه و کۆمه‌ڵه پرسیارێک له سه‌ر شێوازی به‌رنامه‌که
ئاراسته‌ی بێژه‌ری به‌رنامه‌ی (ئه‌ڤین ژن و ژیان) بکه‌ین وبڵێین ئه‌ڤین
خان..
ئایه خاوه‌نی ئه‌م که‌ناڵه ئه‌وه‌نده مرۆڤ دۆسته که داکۆکی که‌ری
مافه‌کانی ژنانبێت؟! یان خاوه‌نی ئه‌م که‌ناڵه ڕێکخراوه‌یه‌کی
فیمینیستی زۆر شۆڕشگێڕ‌و کارایه؟ یان حیزبێکی سیاسی مارکسیه و بڕوای
به دونیای سۆشیالیست و یه‌کسانی مرۆڤه‌کان هه‌یه؟!. دیاره وا بوایه
ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌که وا نه‌ده‌بوو. ئاشکرایه ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و
که‌ناڵه که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه و ڕیکڵام کردنه بۆ ئه‌و کۆمپانیا
باڵاده‌ستانه‌ی که ئه‌مڕۆ له کوردوستاندا کار ده‌که‌ن.
ئه‌ڤین ئاسۆ.. له ڕیگای وێنه له ژماره نه‌هاتوه‌کانته‌وه له ناو
ئستۆدێۆدا له کاتی به‌رنامه‌ی (ئه‌ڤین ژن و ژیان) به نیازیت چی به
ژنان بڵێه‌ت؟ پێیان ده‌ڵێیت که ژیانیان وه‌ک وینه‌کانی تۆ بخه‌نه
چوارچێوه‌وه و شاشه‌ی که‌ناڵێکی وای پی بڕازێننه‌وه؟
یان گه‌ر بیرت مابێت له یه‌که‌م به‌رنامه‌ی(ئه‌ڤین ژن و ژیان) له
ماوه‌ی پێشکه‌ش کردنی یه‌که‌م به‌رنامه‌تدا زیاد له سێ جار جله‌کانت
گۆڕی. له ته‌وه‌رێکی تری به‌رنامه‌که‌تدا باست له ڕه‌نگی جل و شێوه‌ی
له‌به‌ر کردنیان و جۆری مکیاژ ده‌کرد بۆ ژنان له ڕۆژی بوکێنیدا. ده‌پرسم
تۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ی خۆت به پێشڕه‌وی ژنان ده‌زانیت، ئایه ئه‌مه به
پێشکه‌وتن و ده‌سکه‌وت ده‌زانیت بۆ ژنان و له ڕێگای ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه
پێشڕه‌وی ژنان ده‌که‌یت چۆن خۆ بگۆڕن؟ بێگومان ئه‌مانه هیچ نین جگه
له ڕیکڵام کردن بۆ جلوبه‌رگ و جوان کردنی ڕووی شاشه‌ی که‌ناڵه سه‌رمایه‌دارییه‌کان
له ڕێگای به‌کارهێنانی جه‌سته‌ی ژنانه‌وه و جارێکی تر جه‌واشه کردن
و به کاڵاکردنی جه‌سته‌ی ژنان. یان له زۆربه‌ی به‌رنامه‌کاندا مه‌به‌سته
له‌به‌رکردنی جلی کورت و نیمچه ڕووت به پێشکه‌وتن ناوبه‌ر‌یت، به‌ڵام
ئه‌مه ته‌نها بچووک کردنه‌وه‌ی ماف و داخوازی ژنانه و به‌که‌م زانینی
ئه‌و بێ مافیانه‌یه که ڕووبه‌ڕووی ژنان ده‌بنه‌وه، چونکه ئاشکرایه
ژنانێک که هه‌موو گرنگیه‌کیان بۆ جوانکردنی ڕواڵه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی
خۆیان بێت و ناو و ناوه‌ڕۆکی خۆیانیان له بیر کرد‌بێت، ژنانێکن که هه‌رگیز
درک به مافه‌کانیان ناکه‌ن. ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن به جێ گه‌یاندنی
خواستی سه‌رمایه‌دارییه که پێویستییه‌کانی مرۆڤی کردووه به پێوه‌ر
بۆ ئاستی هۆشیاری مرۆڤه‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنیان له ڕێگای پۆشینی جل و
به‌رگه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر له پاڵ ئه‌م پێوه‌ر و
به‌یه‌کچوواندنانه‌دا قازانج به ده‌ست بێنێت.
بۆ نموونه: سه‌رمایه داری وای ڕاهێناوین گه‌ر بینیمان پیاوێک جلێکی
چاکه‌ت و پانتۆڵ و بۆینباخی پۆشیبوو پێمان وابێت که‌سێکی ڕۆشنبیرو خاوه‌ن
ئه‌زموونه، گه‌ر بینیشمان شه‌رواڵی له پێدابوو وه جله‌کانی له‌سه‌ر
نوێترین مۆد نه‌بوو ئه‌وا پیاوێکی قه‌ومیه یان هه‌ژار و دواکه‌وتووه،
گه‌ر شۆرتیشی له پێدابو ئه‌وا له ئه‌وروپا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و گه‌ر
دزداشه‌شی له‌به‌ر کردبو بێ سێ و دوو ده‌بێت دڵنیابین که عه‌ره‌ب
زمانه، یان گه‌ر بینیمان ئافره‌تێک جلی کورتی له‌به‌ر کرد ئه‌وا پێمان
واده‌بێت ئافره‌تێکی ئازاده، یان له ڕوانگه‌ی هه‌ندێ که‌سانی تره‌وه
ئه‌و ئافره‌تانه به بێ ئابڕو سه‌یر ده‌کرێن. چونکه له دونیای سه‌رمایه‌داریدا
له به‌رکردنی جل و به‌رگ له‌وه ده‌رچووه وه‌ک پێویستییه‌کانی مرۆڤ
سه‌یر بکرێت بۆ پارێزگاری کردنی جه‌سته‌مان له سه‌رما و گه‌رما و...
تا د، به‌ڵکو بووه‌ته ئامرازێک بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌رمایه .
یان ده‌بینین له هه‌موو به‌رنامه‌یه‌کی (ئه‌ڤین ژن و ژیان)دا ژنێک خه‌ریکی
دروست کردنی خواردنه و دواتریش باس له چۆنیه‌تی دروستکردنی خوارنه‌که
ده‌کات. ئاشکرایه که ئه‌م ئامۆژگاری و بانگه‌وازه‌ی تۆ بۆ ژنان، ژنان
به چ قه‌ده‌رێک ئاشنا ده‌کات. ژنان له‌وه‌ته‌ی دونیای چینایه‌تی هاتوه‌ته
ئاراوه خۆ جوانکردن و خواردن دروسکردنیان پێ بڕاوه، که هه‌ردووکیان
بۆ تێرکردن و خزمه‌تکردنه به غه‌ریزه‌کانی پیاو، که‌سانێکیش له
دێرزه‌مانه‌وه هه‌ر ئه‌مه به‌شیان بووبێت چ پێویستیان به ئامۆژگاری
و به‌رچاو ڕوونی هه‌یه له‌و ڕوه‌وه، که به دڵنیاییه‌وه له 95%
ژنانی کوردستان ئه‌وه به‌شیانه، بێگومان شاره‌زاو کارامه‌شن تیایدا،
چونکه وه‌ک ئاماژه‌م بۆ کرد ئه‌وه کاری ئه‌مڕۆیان نیه. من
خوازیاربووم یه‌کێک له هه‌وڵه‌کانت ئه‌وه بوایه که ژنان له چوار
دیواری چێشتخانه‌ی ماڵه‌کانیان بێنیته ده‌ره‌وه، نه‌ک ژنان ئاماده و
په‌روه‌رده بکه‌یت بۆ چونه ناو ئه‌و چوار دیواره‌ی که ده‌مێک ساڵه
بوه‌ته جێگایان و ده‌قیان پێوه گرتووه.
ئه‌مجاره‌ش ده‌پرسم تۆ له سه‌رجه‌م به‌رنامه‌کانتدا جلوبه‌رگی ته‌سک و
کورتت له‌به‌ر ده‌کرد بۆچی له و به‌رنامه‌ی که مه‌لا ( عومه‌ر چه‌نگیان
)یت وه‌ک میوانی به‌رنامه بانگکێشت کرد جلێکی کوردیت له به‌ر کرد؟ وه‌هه‌ر
دوای ڕیکڵامێک له کاتی به‌رنامه‌که‌تدا که مه‌لا عومه‌ر چه‌نگیانی
ڕۆیشت و میوانێکی که هاته به‌رنامه‌که‌ته‌وه تۆیش جۆر و ستایلی جله‌کانت
گۆڕا و بو به مۆده‌یه‌کی تر؟ ئایا له‌به‌ر ڕێز‌و خاتری میوانی به‌رنامه‌که‌ت
بوو؟ له کاتێکدا له به‌رنامه‌کانی پێشووتدا به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تت
له سه‌ر ئازادی له‌به‌رکردنی جل و به‌رگ پێشکه‌ش کرد، که ده‌توت
نابێت ئێمه قسه و قسه‌ڵۆکی خه‌ڵکی ببێته ئاسته‌نگ له ڕێگاماندا و
ده‌بێت ئازادبین له له‌به‌رکردنی جلی کورت یان ته‌سک یان هه‌ر جۆرێک
که ئاره‌زووی ده‌که‌ین وه‌ک چۆن پیاوان خاوه‌نی ئه‌و مافه‌ن ده‌بێت
ئێمه‌ی ژنانیش لێی بێبه‌ش نه‌بین . باشه ئه‌ی بۆ تۆ مافی ئه‌و
ئازادییه‌ت بۆ خۆت به ڕه‌وا نه‌بینی و په‌یڕه‌وت نه‌کرد؟ خۆتۆ بڕیاره
پێشڕه‌و و پێشه‌نگ و نمونه‌ی ژنان بیت ، گه‌ر تۆ به خاتری مه‌لایه‌ک
ستایلی جله‌کانت بگۆڕیت ئیدی ژنانی دی چۆن جورئه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێت
موماره‌سه‌ی ئه‌و ماف و ئازادیه بکه‌ن؟ باشه ئه‌ی مه‌لا ( عومه‌ر چه‌نگیان
) بۆ کڵاو و جامانه‌که‌ی وه‌لا نه‌نا به خاتری تۆ و به‌رنامه‌که‌ت؟ وه‌ک
تۆ به خاتری ئه‌و ستایلی جله‌کانت گۆڕی، لات وایه ئه‌م مل که‌چیه
ته‌نها کاری ژنانه‌و ده‌بێت ئێوه‌ی ژن په‌یڕه‌وی بکه‌ن؟ یان پێت وابو
پۆشینی جل و به‌رگێک به‌و جۆره له حزوری مه‌لا عومه‌ر چه‌نگیانیدا
حورمه‌ت و پاکیزه‌یی ده‌گه‌ێنێت بۆ تۆی ئافره‌ت؟.
ئه‌ڤین ئاسۆ.. مه‌لا عومه‌ر چه‌نگیانیت بانگێشت کردبو هه‌تا به ژنان
بڵێت چوارتان بۆ من حه‌ڵاڵه و ئێوه‌ی ژنانیش سێ یه‌کی پیاوێکتان پێ
نابڕێت؟ بۆچی کاتێک کچێک په‌یوه‌ندی پێوه کردیت له به‌رنامه‌که‌دا و
وتی ئه‌ڤین خان باشه بۆچی " پیاوێک بۆی هه‌یه له یه‌ک کاتدا چوار
ژنی هه‌بێت بۆچی ئێمه‌ی ژن بۆمان نیه له یه‌ک کاتدا دوو پیاومان هه‌بێت
"؟ به‌ر له‌وه‌ی مه‌لا عومه‌ر چه‌نگیانی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره باته‌وه
، تۆ له بری ئه‌و له کچه‌ت پرسی تۆ خۆت ئاماده‌ی له یه‌ک کاتدا شوو
به چه‌ند پیاوێک بکه‌یت؟ له هه‌مان کاتیش‌دا تۆ ده‌ڵێییت ژنان و کچانی
کوردوستان سه‌رکوت ده‌کرێن و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر وشه‌یه‌ک ده‌کوژرێن یان
ناتوانن ده‌ست به‌رداری شه‌رمبن . ئایا چۆن زانیت ئه‌و کچه‌ی پرسیاره‌که‌ی
ئاراسته‌ی مه‌لا عومه‌ر چه‌نگیانی کرد گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی تۆی
بدابایه‌وه دووچاری کوشتن یان سوکایه‌تی پێکردن نه‌ده‌بوه‌وه له لایه‌ن
که‌س و کاری یان له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه؟ ئایه ئه‌و کچه‌ی که وه‌ڵامێک
به پرسیاره‌که‌ی نه‌درایه‌وه و له بری وه‌ڵام تۆ پرسیارێکت ئاراسته
کرد ، ویستت وه‌ڵامی چیت باته‌وه؟! بۆتۆ پێت وایه هه‌مو ئافره‌تێک ده‌توانێت
بوێرانه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره باته‌وه که جه‌نابت له ڕێگای که‌ناڵێکی
ئاسمانیه‌وه له کچێک ده‌پرسیت ئایه تۆ خۆت ده‌توانیت له یه‌ک کاتدا
شوو به چه‌ند پیاوێک بکه‌یت؟.
ئه‌ڤین خان.. هه‌مو ئافره‌تیک (نادین ئه‌لبدیر)ی کچه نووسه‌ر و
ڕۆژنامه نووسی سعودی نییه به بێ ترس و دڵه ڕاوکێ و شه‌رم له
بابه‌تێکدا که له ژێر ناونیشانی ( من و چوار مێرده‌که‌م ) نوسیوێتی
وه‌ڵامی تۆ و میوانی به‌رنامه‌که‌شت باته‌وه ، هه‌رچه‌نده قسه‌ی
ناخۆشی هه‌مه جۆر و فشاری زۆری خرایه سه‌ر له لایه‌ن که‌سانی مێشک
داخراو و دواکه‌وتو و ڕه‌جعیه‌وه و ته‌نانه‌ت داوای دادگایی کردنیشی
کرا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی، که وه‌ڵامێکه بۆ تۆ و مه‌لاعومه‌ر چه‌نگیانی
و که‌سانی هاوشێوه‌ی ئێوه ، من دڵنیام چ مه‌رام و هه‌وڵی نادین
ئه‌لبدیر و چ ئه‌و کچه‌ی که په‌یوه‌ندی به به‌رنامه‌که‌ی به‌ڕیزته‌وه‌کرد
ئه‌وه نیه که خۆیان یان هه‌ر ژنێکی دی خاوه‌نی چوار پیاو بێت، به‌ڵکو
ئه‌وه زه‌نگێکه به گوێی ئه‌و پیاوانه‌دا ده‌درێت که چوار ژنیان بۆ
خۆیان پێ که‌مه‌و سێ یه‌کی پیاوێکیشیان بۆ ژنێک به‌لاوه زۆره ، به‌ڵام
هه‌مومان ده‌زانین سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو فشاره‌ی کرایه سه‌ر نادین
ئه‌لبدیر دواتر ئه‌و توانی قسه‌ی دڵی ئه‌و ژنانه بکات که وه‌ک ژنانی
کوردوستان به‌ده‌ست بێ مافی و پیاوسالاریه‌وه ده‌ناڵێنن ، به‌ڵام
دڵنیات ده‌که‌مه‌وه گه‌ر تۆیش هاو شێوه‌ی نادین ئه‌لبدیر بێ ترس و دڵه
ڕاوکێ و شه‌رم داکۆکی له مافه‌کانی ژنان نه‌که‌یت نا‌توانیت ببیته
پێشڕه‌و و ده‌نگی ژنان وه دڵنیاشبه گه‌ر بته‌وێت پێشه‌نگ و ده‌نگی
ژنانیشبیت ئه‌وا له که‌ناڵێکی وادا جێ پێت نابێته‌وه چونکه به‌رنامه‌یه‌کی
وا کاری به کاڵا کردنی ژنانه‌و به لاڕێدا بردنی خواستی راسته‌قینه‌ی
ژنانه.
ئه‌ڤین خان.. ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێم ئه‌وه‌یه که چ تۆ و چ هه‌ریه‌ک له
ژنانی دی مه‌حاڵه له سایه‌ی که‌ناڵی کۆمپانیایه‌کی سه‌رمایه‌داریه‌وه
بتوانن درک به ماف و داخوازێکانتان بکه‌ن یاخود به ده‌ستی بێنن ،
بۆیه داوام وایه ئه‌و جۆره به‌رنامانه نه‌بێته مایه‌ی دڵخۆشی و
خۆش خه‌یاڵی تۆ و ژنانی به‌شمه‌ینه‌تی تری وه‌ک تۆ . چونکه ئه‌م جۆره
به‌رنامانه بۆ دوباره چه‌وسانه‌وه و له‌بار بردنی توانای ژنانه و
بێده‌نگکردنیانه له ئاست ماف و داخوازێکانیان و بچووک کردنه‌وه‌ی
ئاستی ئه‌و زۆر‌و سته‌مه‌یه که ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی ژنان ده‌بێته‌وه
له لایه‌ن سه‌رمایه‌داریه‌وه، له هه‌مانکاتدا جارێکی تر به
کاڵاکردنی جه‌سته‌یانه له ڕێگای که‌ناڵێکی ڕاگه‌یاندنه‌وه ، که مه‌به‌ستی
سه‌ره‌کی دامه‌زراندنی که‌ناڵه‌که بۆ که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه‌یه‌و
چه‌واشه‌کردنی کۆمه‌ڵگایه به گشتی.
لینکی کوردی بابه‌ته‌که‌ی (نادین ئه‌لبدیر):
http://www.hawpshti.com/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=5114&Itemid=1
ئه‌مه‌ش لینکی ده‌قه عه‌ره‌بیه‌که‌یه‌تی:
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=196745
http://www.almasry-alyoum.com/article2.aspx?ArticleID=236320&IssueID=1616
(نادین ئه‌لبدیر) کێیه:
http://ar.wikipedia.org/wiki/%D9%86%D8%A7%D8%AF%D9%8A%D9%86_%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%AF%D9%8A%D8%B1
2010 /1 /25
bako.jalal@yahoo.com
|