١٦\٦\٢٠١٥
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ
لێژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
ره‌شنووسی ده‌ستور جارێکی تر لە لایه‌ن
حیزبیه سیاسیه‌کانی کوردستانه‌وه
هێنراوەتەوە ئارا... لەگەڵ ئەوەدا کە ئێمە لامانوایە هێنانەوە گۆری
پرسی دەستوور لە ئێستادا هێندەی کایەیەکی سیاسی و کیبەرکێیەکی سیاسی و
حیزبییە و زۆرتر پەیوەندی بە پرسی درێژکردنەوەی سەرۆکی هەرێمەوە هەیە،
هێندە پەیوەندی بە وەڵامێکی و یاسایی حقوقیەوە بە کۆمەڵگای کوردستانەوە
نییە... هاوکات لامانوایە گرفتی زۆر بناغەیی تر لە کوردستاندا هەیە کە
پێش دەستوور دەبێ وەڵام وەربگرێتەوە، ئەویش گرێدانەوەی فیدرالیانەی
کوردستانە بە دەسەڵاتی قەومی- ئیسلامی، عێراقەوە. ئەمە نەک هۆکاریكی
سەرەکییە بۆ گرفتار بوونی کوردستان بەدەست چەندین گرفتی سیاسی و ئابوری
و کۆمەڵایەتی و ئەمنی، بەڵکو هۆکارێکیشە بۆ مانەوەی دەسەڵاتی میلێشیایی
حیزب و هەیمەنەی هێزو چەک، بەسەر سەری خەڵکی کوردستانەوە. ئەم دۆخە
نەخوازاوە ئەوە دەخوازێت هەرچی زووە کۆمەڵگای کورستان لەم گێژاوە
دەربهێنرێت، و لە جێگایدا دەوڵەتێکی سیکیولاری غەیرە ئەتنیکی پشت بەستو
بە ئیرادەی راستەوخۆی جەماوەر دابمەزرێت، ئەمە بۆچونی ئێمەیە... بەڵام
بەو هۆیەوە کە پرسی
دەستوور بەر لەو گرفتە بناغەییانەی کوردستان
هێنراوەتە گۆر، تەنانەت بێگوێدانە ئامانجێك کە لەپشت هێنانەوە ئارایی
پرسی دەستوورە، بە پێویتسمان زانی کورتەی بۆچوونی خۆمان ڕابگەیەنین..
ئەو دەستوورەی کەخراوەتەوە بەردەمی ئێوە، بە شێوەیەکی گشتی و لەئاستی
پایەییدا، لەسەر بنەمای جیاکاریی و سرینەوەی ناسنامەی هاووڵاتی بوون و
تیکەڵ کردنی یاساکان لەگەڵ سەرچاوە دینیەکان و بەبناغەگرتنی ناسنامەی
قەومی، ئامادەکراوە. هەر ئەمەش وایکردوە کە ئەم
دەستوورە دوور بێت لە
بەفەرمی ناسینی مافە فەردی و مەدەنییەکانی خەڵکی کوردستان و ئازادی و
ئازادی بەیان و بیر‌ورا دەربرین و... بە رەسمی ناسینی مافەکانی مرۆڤدا.
هه‌ر بۆیه ئەم
دەستوورە جێگای ناڕه‌زایه‌تیه له‌لایه‌ن ئێمه‌شه‌وه
له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. بەو هۆیەوە کە هیج پێوه‌رێکی جیهانی بۆ بەفەرمی
ناسینی مافەکانی مرۆڤی له‌خۆ نه‌گرتووه.
کۆمەڵگای کوردستان بەگشتی و کوردستانیان له دەرەوە و ڕێکخراوەکانی
بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ چاویان بریوەتە ئاڵوگۆڕێك كه پێویسته لە
دەستووردا ڕووبدات. خەڵکی کوردستان شایەنی
دەستوورێک نین کە ناکۆک بێت بە
ماف و ئازادیەکانیان. بەلکو پێویستیان بەدەستوورێکه کە لەگەڵ میتودی
ژیانی سەردەمیانە و پێشکەوتنی کۆمەڵگادا بگونجێت و ئاڵۆگور لە ژیان و
مافه بنه‌ره‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌دیبهێنیت، ده‌ستورێک که یه‌کسانی
هاوولاتیان مسۆگه‌ر بكات و دور بێت له هه‌ڵاواردن، نه‌ک ته‌نها له
به‌رامبه‌ر یاسادا به‌ڵکو له هه‌موو ئیمکانات و نیعمه‌ته ماددی و مه‌عنه‌ویه‌کانی
کۆمه‌ڵگا به‌هره‌مه‌ندیان بکات.
به‌تایبه‌تی دوای
٢٥ ساڵ له ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتداریتی کوردی
وپێشێلکردنی ماف وئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و دەرکەوتنی ئەم ڕوە
خراپەی ئەم دەسەلاتداریتیە لە کۆمەڵگەی نیودەولەتیدا، ئەمڕۆ
کوردستانیانی ده‌ره‌وه به ته‌واوی تواناوه به‌ده‌نگی به‌رز پێتان
ڕاده‌گه‌یه‌نین، کە خەڵکی کوردستان ده‌ستورو سیسته‌مێکیان پێویسته که
له فراوانترین ئاستدا مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کان بۆ سه‌رجه‌م چین و
تۆێژه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی کرێکاران و ژنان و منالان و
خه‌ڵکی که‌مده‌رامه‌ت و خاوه‌ن پیداویستیه تایبه‌تیه‌کان ده‌سته‌به‌ر
بکات تا لە ئاستی نیونەتەوەییدا کوردستان وەک کۆمەڵگەیەکی دواکەوتو و
کۆنەپارێز سەیر نەکرێ بەهۆی
دەستوورێکی کۆنەپەرستانەوە کە دەسەڵاتداران
و حیزبە ئیسلامیەکان دەیانەوێ بیسەپێنن.
ئیمه سه‌رباری ڕه‌خنه‌ی ڕیشهیمان له‌و ده‌ستوره، داوای هه‌موارکردنه‌وه‌ی
ئه‌و ده‌ستوره و گۆڕینی بە
دەستوورێکی سێکولار و ئازادیخوازانە و
پێشڕەوانە ده‌که‌ین،دەستوورێک کە لەسەر بنەمای مافی هاووڵاتی بوونی
یەکسان دامەزرابێت. وپێویسته پرۆسه‌یه‌کی ئازادانه بهڕێبخریت بۆ
ڕاپرسی له‌سه‌ری به‌شێوه‌یه‌ک که جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ئازادانه
و دوور لە هه ڕەشە وچاوترساندن، به‌فراوانی به‌شداری بکه‌ن له دەنگدان
بەو ده‌ستوره‌ی کە زامنی ژیان وماف و ئازادیه فه‌ردی وکۆمهلایهتیه،
حاشاههڵنهگرەکانیان، بکات.
هه‌روه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن ئاواره‌یی وپه‌نابه‌ری یه‌کێکه له‌دیارده
به‌رچاوه‌کانی ئه‌مرۆ و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی کوردستان به به‌رده‌وامی
به‌هۆی رژێمه سه‌رکوتگه‌ره یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کان هه‌میشه خه‌ڵکی
کوردستان به‌ناچاری ڕووبه‌رووی هه‌ڵبژاردنی ژیانی ئاواره‌یی بۆنه‌ته‌وه
وه یان به پێچه‌وانه‌وه به‌هۆی کێبڕكێ و جه‌نگی ناوچه‌یی و یه‌ک
ساڵی جه‌نگی داعشه‌وه ئاوارهولیقهوماوان هانایان بۆ هه‌رێمی
کوردستان هێناوه داڵده بدرێن به‌ڵام سه‌رباری ده‌یان کێشه‌و گیروگرفت
و بێبه‌ش بوون له‌سه‌ره‌تاییترین پیداویستی ژیان له گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی
ڕه‌گه‌زپه‌رستانه ڕووبهرووکراونهتهوه .له‌کاتێکدا ئه‌مانه
ئینسانن و نابێ هیچ شوناسێکی میللی وقه‌ومی نه‌ژادی و فه‌رهه‌نگی ڕێگر
بێت له شوناسی ئینسانی ودهستبهرکردنی مافه‌کانیان.
به‌داخه‌وه سه‌رباری ئه‌مانه، ده‌ستوری هه‌رێم هیچ به‌ندێکی پابه‌ند
نییه به په‌یره‌وی کردنی مافهجیهانیهکانی مرۆڤه‌وه، بگره به‌رته‌سکراوه‌ته‌وه
به‌تایبه‌تی له:
١- ماده‌ی ٢١ مافی نیشتیمانی، به‌ندی سێهه‌مدا هاتوه"ئازادی نیشته‌جی
بوون وهاتووچۆوگهشت (سه‌فه‌ر)له‌چوارچیوه‌ی یاسادا ده‌سته‌به‌رکراوه"واتە
بەیاسا سنوردار کراوەتەوە. ئێمه داوای لابردنی ئه‌و به‌نده ده‌که‌ین
و داواکارین ئازادی بێ مه‌رج و به‌ندی هه‌ڵبژاردنی شۆێنی ژیان ، ئازادی
سه‌فه‌رو جێگۆرکێ بۆ هه‌موو هاوولاتیه‌کی ته‌مه‌ن
١٦ سال به‌ژن و پیاوه‌وه
به‌ڕه‌سمی بناسرێت. قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌ر جۆره کۆنترۆڵکردنیکی هاتوچۆ
له‌ناوخۆی وولات و لابردنی کۆتوبه‌ند له‌به‌رده‌م چوونه ده‌ره‌وه‌ی
هاووڵاتیان وده‌رهێنانی پاسپۆرتی هاتوچۆ.
٢- زیادکردنی ئه‌م به‌نده "یه‌کسانی هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی
کوردستان له ڕووی حقوقیڤو به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌گه‌زنامه‌یان له
هه‌موو ماف و ئه‌رکه یاسایه‌کاندا (فه‌ردی ،مه‌ده‌نی،کۆمه‌لایه‌تی ،سیاسی،
خۆشگوزه‌رانی).
٣- لەبەندی ١٧دا، ئازادی بەمەرجی (ئاشتی وتوندو تیژیەوە بەسراوەتەوە)
پیویستە لاببیرێت و ئازادی بی قەیدومەرج بێت، لە جێگادا بەرەسمیت
ناسینی ئازادی هەلسوارانی سیاسی،
خۆپیشاندان،مانگرتن،رۆژنامەگەری،بیر‌ورا دەربرین وچاپەمەنی،ڕەخنەگرتن
جێگای بگرێتەوە.
٤- زیادکردنی به‌ندێک "پێبه‌خشینی مافی مۆڵه‌تی مانه‌وه،کارکردن، زه‌واج،
مافی هاووڵاتی بوون(ڕه‌گه‌زنامه) به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی خوازیازی مانه‌وه‌و
ژیانکردنن له کوردستان.
٥- زیادکردندی به‌ندێک یان ماده‌یه‌ک له په‌یوه‌ند به مافه‌کانی په‌نابه‌ران
و ئاواره‌کانه‌وه که پێویسته به‌پێ ڕێکه‌وتنه جیهانیهکان بێت ، به
تایبه‌ت بریاری
١٩٥١ کۆنفیدراسیۆنی جنیف له په‌یوه‌ند به‌مافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه،
واته"هه‌رکه‌سێک که له‌ژێر گوشاری سیاسی،کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری
وپێشێلی مافه‌کانی ئینسان له (سه‌رکوت، جه‌نگ، پیشێلی مافه‌کانی
ئینسان، چه‌وساندنه‌وه، جنسی،نائارامی ، هه‌ره‌شی دینی و ناسیونالستی..)
ه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ر ڕێکخراوو گروپی دینی و قه‌ومی وعه‌شیره‌تی، ده‌وله‌تی
وغه‌یره ده‌وله‌تی هه‌ڵهاتووه و هانای بۆ هه‌رێمی کوردستان هێناوه،
بی قهیدو شه‌رت پێویسته له‌مافی مانه‌وه وپه‌نابه‌ری ومافی نیشته‌جێبوون
به‌هره‌مه‌ند بێت.
٦- زیادکردنی به‌ندی"قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌ر جۆره جیاکاریه‌کی ئینسانی له‌سه‌ر
بنه‌مای نه‌ژاد و زمان و ڕه‌نگی پێست و بیر‌ورا سه‌رپێچی كردن له‌و بنه‌مایه
وهه‌ر پروپاگه‌نده‌یه‌کی نه‌ژاد په‌رستانه (راسیستانه) پیویسته
رووبه‌رووی یاسا ببێته‌وه.
٧- مادده‌ی ٦٥ وبه‌ندی ده‌یه‌م له ڕه‌شنووسی ده‌ستوردا هاتووه"په‌سه‌ندکردنی
حوكمی ئیعدام یان سوكکردنی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی" داوای لابردنی ده‌که‌ین
به‌پی ستاندارد و پیوه‌ره‌کانی مافی مرۆڤ پێویسته هه‌رێمی کوردستان
سزای حوكمی ئیعدام وزیندانی هه‌تا هه‌تایی (ئه‌به‌دیی) ههڵبوهشینێهوه
و له ده‌ستوردا لایببات.
٨- ئێمەش وەک ڕیکخراوە و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان دژ بە مادەی ٦ ی
دەستوورین کە دەبێتە سەرچاوەی هەموو پێشێلکاری و سڕینەوەیەکی ماف و
ئازادیە سیاسی و مەدەنیەکان و دژ بە یەکسانی ژن و پیاو و یەکسانی
هاووڵاتیانە و دەبێ مادەی ٦ لاببرێ.
هەر بۆیە ئێمە داواتان لێ دەکەین بە ئیلهام وەرگرتن لە یاساکانی مافی
گه‌ردوونی جیهانی لەبەر رۆشنایی ئەو داواکاریانه خراوه‌ته بەردەستتان
ئەم ئالۆگورانە لە نیو ڕەشنووسی
دەستووردا جێگیربکەن. هەرهەوڵ وئالۆگۆرێک
بە ئاڕاستەی
دەستوورێکی مودێرن وئینسانی کە سەرجەم مافەکانی هاوولاتیانی
کۆمەڵگا دەستبەربکات بە شانازیەکی پربایەخ بۆ ئامادەکارانی دەنووسرێ.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
١٣\٦\٢٠١٣
|