٢١\٧\٢٠١٢
نامەیەکی کراوە
لە وتەبێژانی دۆستانی
ژینگەی کوردستان: نالیا ئیبراهیم و رێبوار
حەسەن.
بۆ بەرێز/ سەرۆکی کۆماری فیدرالی عێراق جەلال تالەبانی
بۆ بەڕێز /سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوری مالکی
بۆ بەرێز/ سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی
بۆ بەڕێز سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نیچیروان بارزانی
بۆ بەریز/ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانو عێراق
بۆ بەریز/ وەزیری دادی عێراق و هەرێمی کوردستان
بۆ رای گشتی!
بەڕێزان لە چەند رۆژی رابردوودا لە چەند کەناڵێکی راگەیاندنەوە بڕیاری
لە سیدارەدانی ژنێک بە تاوانی کوشتنی هاوسەرەکەی لە مانگی شوباتی
رابردوو لە چەمچەماڵ دەستگیر کرابوو، بڵاوکرایەوە.
دادگای باڵای تاوانەکانی کەرکووک بڕیاری سزای لە سێدارەدانی بۆ
دەرکردوە. ئێمە بە ناوی رێکخراوی دۆستانی ژینگەی کوردستانەوە داواکارین
کە بریاری لە سێدارەدانی ئەو خانمە بوەستێندرێ. بە پێی وتەکانی ئەو
خانمەی کە گوێبیستی بووین جگە لەو زولم و زۆریی و توندوتیژیی خێزانیی و
بەزۆر بەشوودانی.. لە ژیانی هاوسەرییشدا بەردەوام لە تووندوتیژیی و
ئازاردانی فیزیکیی و دەروونییدا بووە.
بە پێی وتەکانی ئەو خانمە، کە بۆ ماوەی زۆر باسی لە کێشەکانی کردوە،
بەلام نە دادگا و نە خێزان و نە رێکخراوەکانی ژنان و مەدەنی بە
هانایەوە نەچوون. لە کاتێکدا بەڕۆژانە گوێبیستی ئەوەین کە ژنان لە ژێر
بڕوبیانووی جۆراوجۆر دەکوژرێن، تا ئیستا نەک هەر سزای لە سێدارەدان
نەبووە بۆ تاوانباران، بەلکۆ زۆرجار داڵدەشدراون.
دیارە لە ئەنجامی وەڵامنەدانەوەی و بەهاناوەنەچوونی چارەسەرنەکردنی
کێشەکەی، ئەو خانمە ناچار کراوە بە و کارە هەڵسێت. وەکو دەرکەوێت لە
بارێکی دەرونی زۆر خراپ دابووە .هەر بۆیە پێویستە بڕیاری لە سێدارەدانی
بوەستێندرێت و ڕەچاوی دایکایەتی و زوڵم وزۆری خێزانی کە لەسەری
بووە بگیرێ.
دوا جار داوا ئەکەیت کە ویژدانی مرۆڤانە ،حوکمی یاسای لە سێدارەدانی
بوەستێنێ و هەرچەندە ئێمە لە دژی تاوانی کوشتنین، لە هەمانکاتیشدا، لە
دژی یاسای لە سێدارەدانین، کە لەگەڵ بنەمای جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ و
دنیای مرۆڤایەتی دا ناکۆکە.
بۆ زانیاریی پتر پەیوەندیی بکەن بە ژمارەی تەلەفۆنی:
٠٠٤٦٧٠٧٩٩٣٥٧٢
لە گەڵ ڕیزی زۆرمان
دەستەی بەرێوەبەری ڕێکخراوی
دۆستانی ژینگەی کوردستان
وتەبێژانی دۆستانی ژینگە کوردستان (نالیا ئیبراهیم و رێبوار حەسەن)
١٩\٧\٢٠١٢
- سوێد
|