په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\١\٢٠١٣ - ٣\٢\٢٠١٣

 

نامەیەکی کراوە سەبارەت بە کەیسی (سیمۆن و حەسەن).


بۆ/
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ڕێکخراوی لێبوردنی نێو دەوڵەتی
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
بۆ ڕێکخراوی خاچی سوور

ئێمە لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانی کوردستانەوە ئاگادار بوینەوە لە کێشەی کوڕێکی موسوڵمان بە ناوی (حەسەن نەسرولا) و کچێکی یەزیدی بە ناوی (سیمۆن داود).

ئەم دوو گەنجە دوای ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستیان دەبێت و بێ ئومێد دەبن لەوەی کە بتوانن بە ڕەزامەندی کەس و کاریان هاوسەرگیری بکەن، ڕایان کردوە و خۆیان حەشار داوە لە دەستیان . ئێستا ئەم کێشەیە، گەورە بووە و ژیانی ئەم دوو کەسە لە مەترسیەکی زۆر گەورەتردایه.‌‌

ئەم هەنگاوەی حەسەن و سیمۆن هەڵوێستێکە‌، بۆ بەرگریکردن لە ماف و حەزەکانیان، لەلایەکی تریشەوە، وەستانەوەیە لەبەرامبەر ئەو‌ یاساو ڕێسایانەدا کە لە دژی مافەکانی تاک لەو کۆمەڵگایەدا بەڕێوەدەچێت.‌

هەرچەندە کوشتنی ژنان لەسەر شەرەف بووەتە دیاردەیەکی هەموو ڕۆژە لە کوردستان، و تایبەت نیە بە هیچ گروپێکی ئاینی و خێڵەکی دیاری کراوەوە، بەڵام نمونەی بەردەباران کردنی (دوعا) لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەو شیکردنەوەیەی بەدوادا هات، کە ئەم پەرچەکردارە هەم بۆ یەزیدیەکان بەگشتی، و هەم بۆ کەس و کارو خێزانەکانیشیان کارێکی نەخوازراوە. لەبەر ئەوەی خۆشەویستی و هاوسەرگیری لە ئاینی یەزیدیدا، نەک تەنها لە نێوان ئەوان و ئاینەکانی تردا، بەڵکو لە نێوان بەشە جیاوازەکانی خودی ئاینی یەزیدیشدا قەدەغەیه.‌‌

وا هەر ئێستا کێشەکە چوەتە ناو چوارچێوەی مامەڵەو سات و سەودا سیاسیەکانەوە لە هەرێمی کوردستان. ئەمەش سەلماندنێکی ترە، کە لە یەکەم هەنگاودا ژنانن کە دەبنە قوربانی کێشمه کێشە‌ سیاسی و خێڵەکیەکانی ئەم ناوچەیە. نەک تەنها ئەمە، بەڵکو لە لایەن بەشێک له ڕێکخراو و‌ دامەزراوەی یەزیدیەوە ، داوادەکرێ کە " سیمۆن" دەبێت ڕادەستی کەس و کاری بکرێتەوه!!‌

بەپێێ قسەکانی کچەکە (سیمۆن) هێشتا لە تەمەنی ١٥ ساڵیدایە، و دەبێت بەپێی هەموو یاساکان و کۆنوانسیۆنی مافی مرۆڤ، نەک تەنها وەک ژنێک بەڵکو وەک منداڵێک ژیانی پارێزراوبێت.

ئەم کێشەیه،‌ بەبێ چەندوچون، و بە دڵنیاییەوە مەترسی دوبارە بونەوەی کارەساتێکی تری لێدەکەین، هاوشێوەی (دوعا)، ‌کە لەبەرچاوی خەڵک و پۆلیس بەردباران کرا، و (نیگار ڕەحیم) کە بەدەستی براکەی کوژرا، لە دوای ڕادەستکردنەوەیان به ‌خێزانەکانیان.‌ ئێستا فرسەتی زۆر لەبەردەستایە بۆ بەرگرتن بەوەی کارەساتێکی تر رووبدات.

ئێمە وەک ڕێکخراوو هەڵسوراوانێکی بەرگری لە مافەکانی ژنان و مافی مرۆڤ، وەک لێپرسراوێتی خۆمان پێشوەخت هۆشداری دەدەین کە لەم بارەوە حکومەتی هەرێم، و ئەنجومەنی خانمان، و دەزگا پەیوەندیدارەکان بە کێشەی توند تیژی لەبەرامبەر ژنان، بە بەرپرس دەزانین لە پاراستنی گیانی سیمۆن و حەسەن.

لەم بارەوە داوا دەکەین حکومەتی هەرێم و دەزگا بەرپرسەکان ئەم داواکاریانە جێ بە جێ بکەن تا قوربانیەکی تر لە لیستەکاندا زیاد نەبێت:

١. بە هیچ شێوەیەک ئەم دوو گەنجە، ڕادەستی کەسوکار نەکرێتەوه.
٢. ژیانیان لە شوێنێکدا پارێزراو بێت تا لە کوردستان دوربخرێنەوە. تا ئەوکاتەی کە خۆیان دەتوانن بڕیار لەسەر ژیانی خۆیان بدەن.
٣. بەهیچ پاساوێک بۆ گرتنەبەری چارەسەری ئەم کێشەیە لە ڕێگای ڕێککەوتنی خێڵەکی، و حیزبی و خێزانیەوە ڕازی نابین‌. چونکە تا ئێستاش دەسەڵاتی خێڵەکی زۆر بەهێزترە لە دەسەڵاتی حکومەت و یاسا.
٤. داوادەکەین، لە ئاستی گشتیدا حکومەتی هەرێم بەرپرساریەتی خۆی ڕاگەیەنێ لەبەرامبەر پاراستنی ژیانی ئەم دوو گەنجەدا، و پەیمان بدەن کە نەیکەنە قوربانی سات و سەودا سیاسی و خێڵەکیەکان.

ئێمە هەر لە ڕێگای ئەم نامەیەوە دەنگی خۆمان دەگەیەنین بە ‌ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی (ڕێکخراوی لێبوردنی نێو دەوڵەتی)، (ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان) و (خاچی سور) وە داوایان لێ دەکەین کە بە زوترین کات بە هاوکاری ئێمە، هەنگاو بنێن بۆ ڕزگار کردنی ئەم دوو مرۆڤە و دەربازکردنیان لە کوردستان، چونکە هیچ گەرەنتیەک نیە بۆ مانەوەیان لە ژیاندا.

 

بۆ په‌یوه‌ستبوون به‌م که‌مپینه‌وه‌، په‌یوه‌ندیی بکه‌ن به:‌
nina.ikkr@hotmail.com ،0046 (0)8 420 314 11
lawzha@yahoo.com ،0045 31954228

 

ناوی ڕیکخراوەکان:

١. ڕێکخراوی ژنانی کورد و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست/ بەریتانیا
٢. سەنتەری نینا بۆ ڕێنوێنی و پاڵپشتی و داڵدەدانی ژنان/ سوید
٣. گروپی ژیان لە کوردستان
٤. ڕیکخراوی ئازادی ژن لە عێراق - نوێنەرایەتی دەرەوە
٥. ڕێکخراوی ژنانی عێراقی/ فنلەند
٦. کۆمەڵەی خەڵک بۆ گەشە پێدان PDA/ کوردستان
٧. رێکخراوی سەنتەری ژنانی کورد/ کۆڵن ئەڵمانیا
٨. ڕێکخراوی ئەستێرە/ فینلاند
٩. رێکخراوی چاودێری کۆردۆساید چاک
١٠. سەنتەری ژنانی کورد/ کۆڵن
١١. تۆڕی بەرگری لە ماف و ئازادی خەڵک/ کوردستان
١٢. ڕێکخراوی ژنانی عیراقی/ فینلەندا
١٣. کۆمیتەی پشتیوانی لە ژنانی کورد/ سوید
١٤. یەکیەتی ژنانی دیموکڕاتی کوردستان
١٥. گروپی ١٧ی شوبات لە ستۆکھۆڵم
١٦. یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان / کۆمیتەی سویسرا
١٧. ڕێکخراوی سەوزی ئەورۆپی کوردستانی لە ھۆڵەندا
١٨. ماڵپەڕی ئاکا پرێس
١٩. گروپی چەتری ئازادی لەندەن
٢٠. ڕێکخراوی ژنانی کورد لە ئۆپساڵا
٢١. ڕێکخراوی کاری شەفافیەت بۆ نەھێشتنی گەندەڵی
٢٢. ڕێکخراوی ژیان بۆ فریاکەوتن و گەشەپێدان_ عیراق
٢٣. کۆمەڵەی پەیامی گەرمیان
٢٤. کەلەپوری کوردی بەلجیکا
٢٥.پرۆژەی ژنی کورد / بەریتانیا

ناوی کەسایەتیەکان:


١. گۆنا سەعید/ چالاکەوانی بواری ژنان/ بەریتانیا
٢. ھەڵاڵە ڕافع/ بەرپرسی سەنتەری نینا/ سوید
٣. لاوژە جواد/ چالاکەوانی بواری ژنان/ دانیمارک
٤. چیمەن قەرەداغی/ نوسەرو چالاکەوانی بواری ژنان/ فینەلەندا
٥. ھۆزان محمود/ نوێنەری ڕێکخراوی ئازادی ژن/ بەریتانیا
٦. کەژاڵ نوری/ چالاک لەبواری جێندەر/ ھۆڵەندا
٧. ڕێگا ڕەئوف کۆمەڵناس/ چالاکەوانی بواری ژنان/ سوید
٨. چۆمان ھەردی/ نوسەرو لێکۆڵەر/ ئەلمانیا
٩. بەھار مونزر/ بەرپرسی کۆمەڵەی خەڵک بۆ گەشەپێدان/ کوردستان
١٠. ڕوناک احمد/ چالاک لەبواری ئەنفال و جینۆساید/ ئەلمانیا
١١. نەھیە خۆشکەلام/ ئەندامی سەنتەری ژنانی کورد/ کۆڵن ئەلمانیا
١٢. سوسن سلیم/ بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ژنانی کوردو خۆرھەڵاتی ناوەڕاست/ بەریتانیا
١٣. شۆخان فرج/ چالاکی ژنان/ بەریتانیا
١٤. نەجیبە محمود/ چالاکی بواری ژنان/ سوید
١٥. نالیا ئیبراھیم/ ھاوسەرۆکی دۆستانی ژینگەی کوردستان/ سوید
١٦. ڕوناک شوانی/ نوسەرو چالاکی مافی مرۆڤ/سوید
١٧. خۆشی بابەیی/ چالاکەوانی مەدەنی/ ھۆڵەندا
١٨. بەھرە ئیبراھیم/ پێداگۆگ/ سوید
١٩. پایزە احمد/ نوسەرو چالاکەوانی ژنان/ بریتانیا
٢٠. سۆزان امین/ سەنتەری نینا / سوید
٢١. نازەنین سالح/ سەنتەری نینا / سوید
٢٢. تارا توفیق/ سەنتەری نینا / سوید
٢٣. نیان قادر/ ڕێکخراوی کولتوری تێکەڵاو/ سەنتەری نینا / سوید
٢٤. شادە عمر/ ئەکتەر/ سەنتەری نینا/ سوید
٢٥. نازەنین مستەفا/ سەنتەری نینا / سوید
٢٦. لقا‌و سرسم / سەنتەری نینا/ سوید
٢٧. ئەستێرە فاتیح/ چالاکەوانی ژنان/ ھۆڵەندا
٢٨. ئەڤین سلام/ سەنتەری نینا/ سوید
٢٩. جلیل رزایی/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ دانیمارک
٣٠. پشتیوان علی/ چیرۆک نوس/ ھەڵەبجە
٣١. سارا عمر/ مافناسو چیرۆکنوس/ دانیمارک
٣٢. ھانا علی/ چالاکەوانی مەدەنی/ کەنەدا
٣٣. شەماڵ علی/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ سوید
٣٤. ڕەنگین عزت/ مامۆستا
٣٥. لوقمان حاجی کریم/ نوسەرو ڕۆژنامەنوس/ بریتانیا
٣٦. ھێرش یاسین/ شاعیر / کوردستان
٣٧. ئاسۆ کمال/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ بریتانیا
٣٨. شێرکۆ کەرمانج/ توێژەر، زانکۆی ساوس ئوستورال/ باشوری ئوستورالیا
٣٩. لیلی ئەلەند
٤٠. موزەفەر عبداللە/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ ئوستوڕالیا
٤١. ئاراس رشید/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ کەنەدا
٤٢. مریم عبدالرحمن/ ھەڵسوڕاوی ژنان/ کەنەدا
٤٣. ھێمن حەمە جەزا/ شاعیرو مۆزیسیەن/ کوردستان
٤٤. ئومید پشدەری/ ڕۆژنامەنوس/ ھەولێر
٤٥. قوبادی جەلیزادە/ شاعیرو دادوەر/ سلێمانی
٤٦. کامەران محمد/ ڕۆژنامەنوس/ ھەولێر
٤٧. ئاریان عمر عارف/ ڕۆژنامەنوس نەرویج
٤٨. مەزن مەردان/ نوسەرو لێکۆلەر لە ئیسلامناسیدا
٤٩. ئەکرەم نادر/ نوێنەری جیھانی یەکیەتی شوراو سەندیکا کرێکاریەکانی عیراق/ کەنەدا
٥٠. بەختیار نادر/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ کوردستان
٥١. ڕێناس عارف/ شێوەکار/ کەنەدا
٥٢. رەنجدەر گراوی/ چالاکەوانی مەدەنی/ ھەولێر
٥٣. پشتیوان کریم/ ڕۆژنامەنوس/ سلێمانی
٥٤. سمیرە کریمات/ ڕۆژنامەنوس/ کەرکوک
٥٥. دارا محمد/ نەرویج
٥٦. خولیا حسین/ شاعیر و چالاکەوانی مافەکانی ژنان/ کەنەدا
٥٧. چیا یاسین/ ڕۆژنامەنەسو چالاکەوانی مەدەنی/ سلێمانی
٥٨. سورەیا تاھیر/ بریتانیا
٥٩. ئارام جلال/ چالاکەوانی مەدەنی/ سلێمانی
٦٠. بابان عسمان/ سوید
٦١. سھیلا ترکە/ چالاکەوانی ژنان/ سوید
٦٢. ھەورامان علی/ نوسەر/ فنلەندا
٦٣. گوڵزار علی/ چالاکەوانی بواری ژنان/ دانیمارک
٦٤. ھێمن کریم خورشید/ نوسەر/ لەندەن
٦٥. شاباز محمود/ چالاکی مەدەنی/ سلێمانی
٦٦. جاسم غفور/ شێوەکار/ بەریتانیا
٦٧. ئەحمەد ئەسکەندەری/ لێکۆڵەرو نوسەر/ سوید
٦٨. خەندان محمد جەزا/ چالاکی بواری ژنان/ نەرویج
٦٩. حەمە غفور/ نوسەرو ھوڵسوڕاوی سیاسی/ ھۆڵەندا
٧٠. بنار مستەفا/ خوێندکار/ فنلەندا
٧١. ئاسۆس ھەردی/ ڕۆژنامەنوس/ کوردستان
٧٢. کوێستان عمرزادە/ نەرویج
٧٣. بەختیار ئەمین/ ئەندازیار/ دانیمارک
٧٤. نەسرین عبداللە/ فنلەندا
٧٥. ڕۆژ عزیز/ تورکیا
٧٦. تارا توانا/ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری ستۆکھۆڵم/ سوید
٧٧. سازان سالح/ چالاکەوانی بواری ژنان/ بریتانیا
٧٨. نوری بشیر/ نوسورو ھوڵسوڕاوی سیاسی/ بریتانیا
٧٩. قادر نادر/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ سوید
٨٠. یادگار علی خەیات/ شێوەکار/ بەریتانیا
٨١. فەرمان خێلانی/ چالاکەوانی مەدەنی/ بەلجیکا
٨٢. ھادی رەحمان/ سلێمانی / ڕادیۆی نەوا
٨٣. فواد قەرەداغی / نوسەر/ سلێمانی
٨٤. موحسن کریم/ جێگری سکرتێری کۆمیتە ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/ سلێمانی
٨٥. ئاراس ھادی/ چالاکەوانی گەنجان/ سلێمانی
٨٦. بدریە عسمان/
٨٧. تریفە ئەحمەد/ مایکرۆبایۆلۆجیست/ بەریتانیا
٨٨. شنە مارف/ ئیتالیا
٨٩. عیرفان کریم/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ سلێمانی
٩٠. شەماڵ رەئوف/ چالاکەوانی کۆمەڵی مەدەنی/ کوردستان
٩١. علی سابیر عزیز/ فەرمانبەر/ دەربەندیخان
٩٢. چیمەن عبدالقادر/ بێکار/ دەربەندیخان
٩٣. ئارام رەجەب/ فەرمانبەر/ دەربەندیخان
٩٤. زلێخا علی/ خوێندکاری زانکۆ/ سلێمانی
٩٥. چنار علی/ خوێندکاری زانکۆ/ ڕانیە
٩٦. لوقمان سالح / کرێکار/ بەلجیکا
٩٧. دیلان علی/ شوفێر/ دەربەندیخان
٩٨. بەھرە حەمە سالح/ فەرمانبەر/ سلێمانی
٩٩. بێکەس علی/ کرێکار/ ئەلمانیا
١٠٠. سامان یاروەیس/ ڕۆژنامەنوس/ گەرمیان
١٠١. ناڵە حسن/ شاعیرو نوسەر/ کەنەدا
١٠٢. سەلاح فتحلوڵا/ ھونەرمەند/ فینلاند
١٠٣. سورمە حمید/ کارمەندی ڕێکخراوی ژنان دژ بە توندوتیژی/ بەریتانیا
١٠٤. ئیبراھیم محمد/ ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/ بریتانیا
١٠٥. فواد ئاغا بگ زادە/ چالاکەوانی سیاسی/ دانیمارک
١٠٦. میدیا حسن/ وەرگێر/ دانیمارک
١٠٧. سۆنیا حسن/ خوێندکار/ دانیمارک
١٠٨. لارس ھەنسین/ تەکنیکی کۆمپیوتەر/ دانیمارک
١٠٩. سەردار قادری/ چالاکەوانی سیاسی/ سوید
١١٠. سالار محمودی/ خوێندکار/ دانیمارک
١١١. سومەیە محمود/ خوێندکار / دانیمارک
١١٢. فواد کریم/ کرێکار/ دانیمارک
١١٣. سحر حیدر/ کرێکار/ دانیمارک
١١٤. فەراسەت میرزا/ دانیمارک
١١٥. ناھید موکری/ نوسەر/ سوید
١١٦. ئەنوەر نوری/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ نەرویج
١١٧. مستەفا باھیر/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ فینلند
١١٨. ئیبراھیم حسین/ ‌ھەڵسوڕاوی سیاسی/ فینلەندا
١١٩. سوەیبە محمەد/ خوێنکاری زانکۆ/ نەرویج
١٢٠. ڕێواس ئەحمەد/ نوسەر
١٢١. بەیان ناێح/ ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی/چالاکی ژنان/ سوید
١٢٢. شنە ئەحمەد/ چالاکی ژنان/ سەید
١٢٣. فەریدە ڕەزایی/ کۆمیتەی پشتیوانی لە ژنانی کورد/ سوید
١٢٤. فەراسەت ساڵحی/ کۆمیتەی پشتیوانی لەژنانی کورد/ سوید
١٢٥. بەھرە عەلی/ مامۆستاو ھەڵسوڕاوی ژنان/ سوید
١٢٦. سورەیا فەتاحی/ کۆمیتەی پشتیوانی لە ژنانی کورد/ سوید
١٢٧. رێبوار عارف/ ھەڵسوراوی سیاسی/فنلەندا
١٢٨. مەھاباد سالح/سلێمانی
١٢٩. شیلان محمد/ ئەندامی لیژنەی باڵای خانمانی رۆژنامەنوس لە سەندیکای رۆژنامەنووسان
١٣٠. عوسمان ڕەحمانی (ملا)/ نوسەر و ھەڵسوڕای سیاسی
١٣١. کەمال میرزا/ ھەڵسوراوی سیاسی
١٣٢. پھیمان حسین / یە کیتی ئافرە تانی پاریزگارانی کوردستان لقی کە رکوک
١٣٣. نەورۆز ئەمین/ئەڵمانیا
١٣٤. بەشدار محمد سالح/ ئەندامی سەرکردایەتی پارتی پارێزگارانی کوردستان/ ھەولێر
١٣٥.رێبوار عارف/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ فینەلەندا
١٣٦. مھاباد ێالح/ سلێمانی
١٣٧. حسین ێالح/ ھەڵسوڕاوی کرێکاری/ سلێمانی
١٣٨. شیلان محمد/ ئەندامی لیژنەی باڵای خانمانی ڕۆژنامەنوس لە سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان
١٣٩. عسمان رحمانی (ملا) / نوسە رو ھەڵسوڕاوی سیاسی/ نەرویج
١٤٠. کمال میرزا/ کرێکاری کارەبایی و ھەڵسوڕاوی سیاسی/
١٤١.پەیمان حسین/ یەکیەتی ئافرەتانی پارێزگارانی کوردستان لقی کەرکوک
١٤٢.پشتیوان کمال / ھۆڵەندا
١٤٣. نەورۆز ئەمین/ ئەلمانیا
١٤٤. بەشدار محمد سالح/ ئەندامی سەرکردایەتی پارتی پارێزگاران/ ھەولێر
١٤٥. فەرھاد ملا حسن/ سەرنوسەری گۆڤاری شەقام/ کوردستان
١٤٦. ژیان محمد/ پارێزەر و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سەوزی ئەورۆپی کوردستانی/ ھۆڵەند
١٤٧. نەوزاد بابان/ ھەڵسوراوی کرێکاری و جەماوەری/ سلێمانی
١٤٨. ھەڵگورد سەمەد/ ڕۆژنامەنوس/ فەرەنسا
١٤٩. جلال ھۆرینی/ چالاکەوانی مەدەنی و ڕۆژنامەنوس/ دەربەندیخان
١٥٠. سەلام عبداللە/ چالاکەوانی مەدەنی/ نوسەر / خانەقین
١٥١. مارلین فان دەفلید/ فەرمانبەر/ برۆکسل
١٥٢. جمال جمیل/ فەرمانبەر/ عربەت
١٥٣. سەروەر پێنجوێنی/ نوسەر/ سلێمانی
١٥٤. دیار ھەڵەبجەیی/ شاعیر/ سلێمانی
١٥٥. عامر سابیر/ چالاکەوانی سیاسی/ ئوستورالیا
١٥٦. شەنگ رحیم / ڕۆژنامەنوس/ سلێمانی
١٥٧. عومەر چاوشین / ڕۆژنامەنوس / سلێمانی
١٥٨. سەعدی عەلی - چالاکی مەدەنی - دەربەندیخان
١٥٩. دیار جەمال - رۆژنامەنووس - کفری
١٦٠. فەرمان عەبدولڕەحمان - رۆژنامەنووس - سلێمانی
١٦١. شەماڵ مەولود - توێژەری دەرونی - کفری
١٦٢. فەرمان ساڵح - شاعیرو نوسەر - ھەولێر
١٦٣. ئارام نوری - توێژەری دەرونی - دەربەندیخان
١٦٤. نامدار باوەنوری - مامۆستا - پێباز
١٦٥. د.حەکیم عەبدولکەریم - ھەڵسوراوی سیاسی - دەربەندیخان
١٦٦. ئارام ساڵح - وەرگێڕ - دەربەندیخان
١٦٧. رێبین محەمەد - رۆژنامەنووس - دەربەندیخان
١٦٨. کرمانج عەلی - نوسەرو رۆژنامەنووس - ھەولێر
١٦٩. بێستون فەتاح - رۆژنامەنووس - سلێمانی
١٧٠. یاسین قادر سەعید - مامۆستاو وەرگێر - سلێمانی
١٧١. ئاکۆ برایم - نوسەرو رۆژنامەنووس - سلێمانی
١٧٢. زامدار ئەحمەد - رۆژنامەنووس - کۆیە
١٧٣. عیرفان شەھابی - کرێکار - بەلجیکا
١٧٤. تریفە عەزیز - بایۆلۆژی - ئەڵمانیا
١٧٥. نەغەدە عوسمان - چالاکی سیاسی - سلێمانی
١٧٦. کوێستان فتوحی - چالاکی سیاسی
١٧٧. جەزا حەمە ساڵح والی - توێژەری کۆمەڵایەتی - سلێمانی
١٧٨. محسن فاروق - توێژەری دەرونی - سلێمانی
١٧٩. گۆران دوکانی - رۆژنامەنووس - ئەمریکا
١٨٠. ژیلوان بەرزنجی - چالاکی سیاسی
١٨١. جوتیار مەولود
١٨٢. کامیل ئەحمەد - شێوەکار - ئەڵمانیا
١٨٣. فەرھاد چۆمانی - رۆژنامەنووس - ھەولێر
١٨٤. ئاسیا مەجید - کەنەدا
١٨٤. نیاز عەبدولڵا - چالاکی مەدەنی
١٨٦. ھەنگاو مامە - رۆژنامەنووس لەدەزگای پێنوسەکان - لەندەن
١٨٧. کەژاڵ شوان - فەرمانبەر - ئەمریکا
١٨٨. دڵنیا سەلیم - چالاکی ژنان - ئەڵمانیا
١٨٩. جیھان محەمەد - رۆژنامەنووس - گەرمیان
١٩٠. جەمیل عەلی - چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی - تورکیا
١٩١. چیمەن محەمەد رەشید - نوسەرو چالاکوانی پرسی ژنان
١٩٢. بێستون رەسوڵ - راپەرین
١٩٣. ئەڤین عەزیز - نوسەرو رۆژنامەنووس - سوید
١٩٤. ھێمن حەمەجەزا - شاعیرو مۆزیسییەن
١٩٥. شاخەوان ناسیح - ھەڵسوڕاوی سیاسی - سلێمانی
١٩٦. خەندە عەبدولڵا - خوێندکار - ئەڵمانیا
١٩٧. عومەر محەمەد - چالاکوانی مەدەنی و رۆژنامەنووس - گەرمیان
١٩٨. کانی عارف - بەریتانیا
١٩٩. جیھاد جەلال - رۆژنامەنووس - سلێمانی
٢٠٠. بابان عەبدولکەریم - رۆژنامەنووس و توێژەری دەرونی - سلێمانی
٢٠١. کوردە عارف - بەریتانیا
٢٠٢. شیرین بابان - مامۆستا - سلێمانی
٢٠٣. ھاورێ تەنیا - فەرمانبەر - بەریتانیا
٢٠٤. شەھلا فەیزولڵا غەریب - ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و چالاکوانی مەدەنی
٢٠٥. ئیلھام لەک - خوێندکار - دانیمارک
٢٠٦. کلاوس ئەناسن - خوێندکار - دانیمارک
٢٠٧. ئیلاھا لەک - خوێندکار - دانیمارک
٢٠٨  ئومێد لەک - خوێندکار - دانیمارک
٢٠٩. ئیبراھیم لەک - میکانیک - دانیمارک


٣١\١\٢٠١٣
 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک