نامه‌یه‌کی ئه‌نیشتاین له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی خوا و په‌رتووکه ئایینیه‌کان و جوله‌که.
وه‌رگێڕانی: کاوه حه‌سه‌ن کورته‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌نامه‌که‌ی ئه‌نیشتاین.
ئه‌گه‌ر ڕۆژگارێک ئه‌لبیرت ئه‌نشتاین ووتی " زانست کارێکی بێ له‌زه‌ته به‌بێ دین [یاخوود] زانست به‌بێ دین کوێره"، ئه‌وه له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌که‌وه که له‌دوا ساڵه‌کانی ته‌مه‌نیدا نووسراوه بۆچوونه‌که‌ی ناوبراو پێچه‌وانه ئه‌بێته‌وه. ئه‌و وه‌ک زانایه‌ک که كاتێک لاشه‌که‌ی گه‌شته ئه‌و کوره‌یه‌ی که‌له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی خۆی داوایکردبوو بسوتێنرێت به‌بێ مێشک بوو. ئه‌و مێشکی خۆی له‌وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌کدا به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی به‌خشیبووه به دکتۆر (Thomas Harvey)[1] تاکو دکتۆر تۆماس لێکوڵینه‌وه له‌سه‌ر زیره‌کی و توانایی ڕاده به‌ده‌ری مێشکی ئه‌و زانایه بکات. دوای چه‌ندین ساڵ له به‌نهێنی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه، له‌ئاکامدا نامه‌که که‌وته به‌رده‌ست خۆێنه‌ران له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا. منیش بۆ ئاشناکردنی خوێنه‌ر به‌ناوه‌ڕۆکی نامه‌که که له ئه‌ڵمانییه‌وه وه‌رگێرداره‌وه بۆ ئینگلیزی به‌باشم زانی ده‌قی نامه‌که هه‌رچه‌نده کورته وه‌کو خۆی وه‌رێگێڕمه سه‌ر زمانی کوردی.
نامه‌که:
سه‌ره‌تا ووشه‌ی ( خوا) به‌بۆچوونی من شتێک نییه بێجگه له ده‌ربڕین و به‌رهه‌مهێنراوی لایه‌نه لاوازه‌کانی مرۆڤ خۆی. من پێم وا‌یه بایبڵ یاخوود [ قورئان] کۆکراوه‌ی کۆمه‌ڵه شتێکی باشن، به‌ڵام هێشتا ئه‌م شته باشانه‌ش نابنه مایه‌ی نکۆڵی کردن له‌و ڕاستییه‌ی که بایبل گه‌زارشته له ئه‌فسانه‌کانی سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ژیان و زۆر مناڵانه دێته پێشچاو. گرنگ نیه ئێمه چۆن ئه‌و شته باشانه وه‌رده‌گێڕین، یاخوود چه‌ند خۆێندنه‌وه‌مان ده‌چێته پێش سه‌باره‌ت به تێگه‌یشتنمان له بایبڵ له‌پرۆسه‌ی چوونه پێشه‌وه‌ی ژیان، مناڵانه بوونی ئه‌فسانه‌کان ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردا نایات. چونکه خۆیندنه‌وه‌کان به‌پێی باره‌دۆخوو هه‌لومه‌رجه جیاوازه‌کانه و جیاوازی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ تێکسته‌کانی بایبڵدا.
بۆ من دینی جووله‌که وه‌ک هه‌ر دینه‌کانی تر، که به‌هه‌وڵی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان پێیه‌تی ڕاگیراوه به‌زیندووی تاکو ئێستا له نێو نه‌چووه ، سه‌رباری ئه‌م ڕاستیه‌ش ئه‌وێش وه‌کو دیارده‌یه‌کی مناڵانه وا‌یه. من که خۆشم سه‌ربه‌دینی جووله‌که‌م و ڕێزێکی زۆرم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ش هه‌یه که هاوشێوه‌ی منن ، دینی جوله‌که هیج جیاوازییه‌کی نیه له‌گه‌ڵ دینه‌کانی تردا، وه‌خه‌ڵکانی جوله‌که‌ش هیچ جیاوازییه‌کی تایبه‌ت و باشتریان نییه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تردا.
زۆر نیگه‌ران و دڵته‌نگ بووم که باس له‌سه‌رکه‌وتن و پایه‌دار بوون ده‌که‌یت، وه بۆ پاڵپشتی ئه‌م باسه‌شت پشت به دوو هۆ ده‌به‌ستیت. یه‌که‌م هۆ بۆ پایه‌دار بوونه‌که‌ت باس له پیاو بوون ده‌که‌یت ، دووهه‌میش "جوله‌که" بوونت کردووه‌ته پاڵپشتییه‌کی سه‌ره‌کی له‌و پایه‌دار بوونه‌دا. له‌ڕاستیدا پیاو بوون زۆر مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه ئه‌گه‌ر ڕێگه‌خۆشکه‌ر نه‌بێت بۆ به‌رهه‌م هێنانی گرفت و بریندار کردنی ئه‌وانی تر. به‌ڵام کاتێک مه‌سه‌له‌که دێته سه‌ر جوله‌که و باوه‌ڕ بوون به یه‌ک خۆا ئه‌مه شتێکه تایبه‌ته به‌خه‌ڵکی جوله‌که و مافی خۆیانه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕێکی واهایان هه‌بێت. ئه‌گه‌ر پێت وا‌یه جوله‌که ده‌توانیت بریندار بوون و ئازاره‌کانی بکاته ده‌ستماییه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌خه‌ڵکانی تر جیا بکاته‌وه، ئه‌م پاساو هێنانه‌وه‌یه چیتر به‌ده‌ردی خه‌ڵکی جوله‌که ناخوات. چونکه ئه‌و ئازارانه‌ی که خه‌ڵکی جوله‌که بینیان شتێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره. ئێمه ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ ئه‌م جۆره هۆکارانه به‌رین، له‌ڕاستیدا خۆمان ده‌خه‌ڵه‌تێنین، چونکه ئه‌و هۆکارانه نابنه هۆی فراوانبوونه‌وه‌ی سنووره مۆراڵییه‌کانمان، به‌ڵکو پێچه‌وانه‌که‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنن.
له‌کۆتایدا ئاشکرایه من و تۆ جیاوازین له‌بیر و بۆچوونه‌کاندا، به‌تایبه‌ت په‌نابردنی تۆ بۆ ئه‌و هۆکارانه و هێنانه‌وه‌ی به‌هانه بۆیان، جیاوازیه‌کانمان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و دایه‌لۆکه ژیرانه‌یه‌یه که‌من و تۆ گرتوومانه‌ته به‌ر ، به‌ڵام هه‌ردووکمان باسمان له‌سه‌ر چوونه پێشه‌وه‌ی ڕه‌وشی بیرکردنه‌وه‌کانی به‌شه‌ر و کاردانه‌وه‌کانێتی له‌سه‌ر ده‌وره به‌رێتی.[2]
له‌گه‌ڵ ڕێزی هاوڕێیانه‌م بۆت. دڵسۆزت ئه‌لبیرت ئه‌نشتاین 1954
ده‌قی نامه‌که به‌ئنگلیزی ده‌تونن لێره‌دا بخوێننه‌وه: http://www.guardian.co.uk/science/2008/may/12/peopleinscience.religion
تێبینی : له‌سه‌ره‌تای نامه‌که‌دا ئه‌و (...) دانراوه له‌نووسینی ئینگلیزی‌دا ئه‌و سێ خاڵه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و بڕگه‌یه هه‌موو به‌کار نه‌هاتووه هه‌ندێکی لیبڕاوه که به‌و خاڵانه پڕ ده‌کرێنه‌وه.
ڤانکۆڤه‌ر 2008-05-17
|