٣١\٣\٢٠٢٠
نامەی کۆمەڵێک لە
هونەرمەندانی کورد و ئێرانی بۆ هونەرمەندانی جیهان.
مەنسوور جیهانی
کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کورد و ئێرانی لە نامەیەکدا بۆ هونەرمەندانی
جیهان نووسیویانە: خه‌ڵکی ئێران ئه‌مڕۆکه ڕووبه‌ڕووی دوو قه‌یران بۆته‌وه:
قه‌یرانێکی هاوبه‌ش به ناوی "کۆڕۆنا" که ئێوه ده‌یناسن و قه‌یرانی "ئابڵۆقه"
که خۆزگه هه‌رگیز نهتاندهناسی. بۆ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی،
ئێستا گرنگ ئه‌وه‌یه که بزانین ئێوه - هونه‌رمه‌ندانی جیهان - سه‌باره‌ت
به باروودۆخی نه‌خۆشه‌کانی کۆڕۆنا، منداڵان و پیر و په‌ککه‌وته‌کانی
توشبوو به‌م نه‌خۆشییه و که‌مبوونه‌وه‌ی پێداویستییه پزیشکییه‌کانی
ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا، چۆن بیرده‌که‌نه‌وه؟ چی ده‌ڵێن و چی ده‌که‌ن؟
لە دەقی ئەم نامەیەدا، کە بە واژۆی هونەرمەندانی بەرچاویی کورد، لەوانە:
کەیهان کەڵهوڕ، هووشەنگ کامکار، ئەردەشیر کامکار، بێهرووز غەریب پوور،
سەعید ئاقاخانی، کەیخەسرەو پوورنازری، تەهموورس پوورنازری، سۆهراب
پوورنازری، مەهناز ئەفزەلی، کوروش سلێمانی، عەبدولجەبار کاکایی، ئیلهام
پاوەنیژاد، شادمهێر ڕاستین و هەروەها کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی ناوداری
ئێرانی لە لقە جۆراوجۆرەکانی هونەری گەیشتووە و واژۆکانیش هەر
بەردەوامە، هاتووە: هه‌مووان له هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێک بین، سه‌ر به
نیشتمانێکی بێ‌سنور و ئامانجێک به ناوی "هونه‌ر" و له جیهانێکیشداین
به ناوی "که‌لتوور"، و هیچ هێزێک ناتوانێت ئێمه له‌م خاوه‌ندارێتییه
زه‌وت بکات.
له‌م نیشتمانه هاوبه‌شه خهیاڵاوییهدا، چ ئاسیایی یا ئه‌وروپایی
بین، چ ئه‌مه‌ریکی یا ئه‌فریقی بین، خاوه‌نی توانای حاڵییبوونێکی که‌لتووریی،
به‌هره‌یه‌کی کاریگه‌ر له‌سه‌ر هزری خه‌ڵکی و توانای شیکردنه‌وه و
گوڕانکاریی بارۆدۆخهکانمان هه‌یه. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاته‌کان و
سیاسه‌ته‌کان به هۆی دووبه‌ره‌کییه‌کانیان، له نێوان ئێمه‌دا مه‌ودا
و تابۆیان دروست کردبێت، به‌ڵام ئێمه له گواستنه‌وه و گوتنی په‌یامه
هاوبه‌ش و مرۆڤایه‌تییه‌کان بۆ هه‌موو جیهان، شێلگیرانه‌تر، ئازایانه‌تر،
به‌تواناتر و کاریگه‌رتر بووین.
ئێستا، هه‌موومان - له هه‌ر پێگه‌یه‌کی جوگرافی و سیاسی‌دا بین - ڕووبه‌ڕووی
دوژمنێکی کوشنده و هاوبه‌ش بووینه‌ته‌وه که گرنگ نییه له کوێوه
هاتووه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که به ئازادانه و خێرایی ڕوو له
گشت شوێنێک ده‌کات، و ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دوژمنه ووردبینهدا،
به یه‌ک ڕێژه له‌مه‌ترسیداین و ڕزگاربوونی هه‌ریه‌ک له ئێمه، به‌ستراوه
به ڕزگاربوونی ئه‌وی دیکه‌مانه‌وه.
کۆرۆنا ته‌نها ڤایرۆسێک نییه، به‌ڵکوو پرسیارێکی ساکار و مێژووییه که
له ئێستادا سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی وڵامه ئاڵۆزه‌کانه له گه‌لان و
وڵاتانی جیهان.
ئایا وڵامی نه‌ته‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌م پرسیاره مێژوویه - له
باروودۆخێکدا که ڕێگای هه‌ناسه‌دانی به چنگاڵی ئابڵۆقه‌یه‌کی
جیهانییه‌وه به‌ستراوه - وه‌کوو وڵامی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ده‌بێت؟
ئایا ئه‌مه چاوه‌ڕوانییه‌کی گونجاو نییه که وڵامی هونه‌رمه‌ندانی
سه‌ربه‌ستی جیهان بۆ پرسیاری "کۆرۆنا"ش - له باروودۆخێکدا که ئه‌م مه‌ترسییه
تا به‌رده‌م درگای ماڵه‌کانیان هاتووه - وڵامێکی جیاوازتر و کاریگه‌رتر
بێت له وڵامی سیاسه‌تمه‌داران و ده‌سه‌ڵاتداران؟
ئه‌م قه‌یرانه، سه‌ره‌ڕای زیانه که‌م و زۆره‌کانی تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام
چیرۆکه هاوبه‌ش و جیاوازه‌کانی ده‌مێنێته‌وه. چیرۆکی ئه‌و په‌ره‌ستاره
ماندوانه‌ی که بۆ به‌هێزکردنی وره‌ی نه‌خۆشه‌کان و هاوکاره‌کانیان له
که‌شووهه‌وای پیسی نه‌خۆشخانه‌کان سه‌مایان ده‌کرد و په‌رۆشی خۆیان له
که‌می پێداویستییه‌کان و ده‌وا و ده‌رمان له پشتی ئه‌م خۆشییه‌وه دهشارهدهوه.
چیرۆکی ئه‌و دکتۆرانه‌ی که چه‌ندین هه‌فته‌یه نهڕۆیشتوونهتهوه بۆ
ماڵه‌وه و به‌بێ ده‌ماک و ده‌سکێش و گان، به نێو نه‌خۆشه‌کاندا ده‌گه‌ڕان
که هه‌ندێک له‌وان له ڕێڕه‌وه‌کانی نه‌خۆشخانه‌کان و له‌سه‌ر زه‌ویی
خه‌وێنرابوون؛ ئه‌مانه هه‌مووی له یاده‌وه‌ری میژووی جیهاندا ده‌مێنێته‌وه
و دره‌نگ یا زوو ده‌گێڕدرێته‌وه؛ له لایه‌ن ئێمه یا ئێوه‌وه.
خوزگه ئه‌وه‌نده دره‌نگ نه‌بێت که هونه‌رمه‌ندانی عۆدهگر و کاریگه‌ر
له‌سه‌ر ڕای گشتی جیهان و ده‌سه‌ڵاتداران، پێش ئه‌وه‌ی که چیرۆکی
زوڵمێک که له خه‌ڵکی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا ده‌کرێت، به گوێی ده‌سه‌ڵاتداران
و سیاسه‌تمه‌داراندا بگه‌یه‌نن،هه‌ناسه‌کانی خۆیان به‌هۆی توشبوون به‌م
نه‌هامه‌تییه‌وه، که‌وتۆته ژماره‌وه.
خه‌ڵکی ئێران ئه‌مڕۆکه ڕووبه‌ڕووی دوو قه‌یران بۆته‌وه: قه‌یرانێکی
هاوبه‌ش به ناوی "کۆڕۆنا" که ئێوه ده‌یناسن و قه‌یرانی "ئابڵۆقه"
که خۆزگه هه‌رگیز نهتاندهناسی.
بۆ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی، ئێستا گرنگ ئه‌وه‌یه که بزانین
ئێوه - هونه‌رمه‌ندانی جیهان - سه‌باره‌ت به باروودۆخی نه‌خۆشه‌کانی
کۆڕۆنا، منداڵان و پیر و په‌ککه‌وته‌کانی توشبوو به‌م نه‌خۆشییه و که‌مبوونه‌وه‌ی
پێداویستییه پزیشکییه‌کانی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا، چۆن بیرده‌که‌نه‌وه؟
چی ده‌ڵێن و چی ده‌که‌ن؟
__________________________________________
•
ناوی ته‌واویی ئه‌و که‌سانه‌ی که
نامەی "هونەرمەندانی کورد و ئێرانی بۆ هونەرمەندانی جیهان"یان واژۆ
کردووە لەم بەستەرەی خوارەوەدا هاتوە:
www.fcf.ir/news/public/2225
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|