په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٧\٢٠٢١

نامەی ناڕەزایەتی بۆ حکومەتی یۆنان

سەبارەت بە مامەلەی نامرۆڤانە بە ٤٢ پەنابەر و ناردنەوەیان بۆ تورکیا.


 
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە نوێنەری ڕێکخراوەکەمان لە تورکیا بە دەستمان گەیشتووە رێکەوتی ٢٨/٢/٢٠٢٠ پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان لەگەڵ پۆلیسی پاسەوانی سنووری وشکانیی یۆنان بە شێوەیەکی ئەوپەری نا مرۆڤانەو دوور لە بنەما و یاسایەکانی جارنامەی مافی مرۆڤ و ماڤەکانی پەنابەران مامەڵە لەگەڵ ئەو پەنابەرانە دەکەن کە لە تورکیاوە دەپەڕنەوە خاکی یۆنان.

 

رۆژی ٢٩/٦/٢٠٢١ پۆلیسی پاسەوانی سنووری تورکیا لە شاری ئەدرنا ڕایگەیاند "کە پۆلیسی یۆنان دوای دەستگیرکردنی ٤٢ پەنابەر کە لە تورکیاوە پەڕیبوونەوە خاکی یۆنان زۆر نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە" بە وتەی پەنابەرەکان "دوای دەستگیرکردنیان زۆر ئازارو ئەشکەنجەیان داون و هەرچی بەلگەنامە و پیداویستیەکانیانە لێیان سەندراوە و ١٢ لەو پەنابەرانەش بە تەواوەتی بە زۆر جلوبەرگەکانیان لەبەر داکەندراوە و بە زۆرەملێ ئاودیوی سنووری شاری ئەدرنای تورکیایان کردوونەتەوە.

 

ئەم کردەوەیە پۆلیسی ئیشکگری سەرسنووری یۆنان دژایەتی ئاشکرای پەیمانی جنیفی ریکخراوی نەتەوە یەککگرتوەکانە بۆ کاورباری پەنابەران و دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ.

ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بە توندیی ئەم رەفتارەی ئێوە سەرکۆنە دەکەین و داواکارین دەستبەجێ لیکولینەوە لەسەر ئەم کارە نامرۆڤانەیە دەستپێبکەن و جارێکی دیکە کاری لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە و حکومەتی یۆنان بە فەرمیی داوای لێبووردن لەم رەفتارە نەشیاوەی هێزەکانی پۆلیسی سەر سنوور بکات، پەنابەرانی عێراقی بە هۆی سیاسەتی جەنگ و ماڵویرانیی دەوڵەتانی (ناتۆ) کە حکومەتی یۆنان ئەندامی ئەو پەیمانەیە هەروا بە هۆی سیاسەتی سەرکوتی حکومەتە ناوخۆییەکانەوە کە لە لایەن دەوڵەتانی ناتۆوە پاڵپشتی دەکرێن.. هەڵهاتوون، بۆیە پێویستە حکومەتی یۆنانی رێز لە مافەکانی پەنابەران و مافەکانی مرۆڤ بە گشتی بگرێ.


٢\٧\٢٠٢١

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک