١١\٥\٢٠١٧
نامەی پەنابەران بۆ وەزیری کۆچ:
یان لە پۆستەکەتان بکشێنەوە یان
رێکەوتنی حکومەت شەرمەزار بکەن.
ئەمرۆ
چوارشەمە ١٠ئایار لە نامەیەکی کراوەدا کە ژمارەیەک لە پەنابەرانی کورد
لە گرتوخانە
دەستبەسەرەکانی بەریتانیاوە بە ڕێگای فاکس ئاڕاستەی سکرتارێتی
فیدراسیۆن کردوە لە لەندەن داوا لە د.دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ
و کۆچبەرانی عێراقی دەکرێت کە" یان لە
پۆستەکەتان بکشێنەوە یان ئیدانەی ئەو ڕێکەتننامەیە بکەن کە حکومەت
عێراقی کردوتی وە ڕێگە مەدەن ئەم سیاسەتە چەپەڵ و خراپە بچێتە پیشەوە".
ھەروەھا بە وەزیری کۆچ کۆچبەران دەڵێن"ئێوە خۆتان وەزیری ئەو حکومەتەن
کە خەریکە بازرگانی و سەدا بە ژیانی ئێمەوە دەکات سەرباری ئەمەش
بەڕێزتان لەسەر لیستی( گۆرانن)کەباستان لە بەرژوەندی نیشتیمانی
وپاراستنی ھاوڵاتیانی خۆتان دەکرد بەلام بەداخەوە ئێستا ئێوە
بێدەنگیتان ھەڵبژاردوە".
ھەر لە نامەکەدا ھاتوە"ئێمە ژمارەیەکی زۆر پەنابەرانی کوردی عێراقیین
کە ماوەی زیاتر لە دوومانگە لە گرتوخانەکانی بەریتانیا زیندانی کراوین
و بەپێ ڕێکەوتنامەی نیوان حکومەتی عێراقی و بەریتانیا دەیانەوێت
پێچەوانە بەخواستی خۆمان بەزۆرە ملی دیپۆرتی بەغدامان بکەنەوە".
ئەوەش دەڵێن "ئیمە زۆربەمان زیاتر لە ١٥سالە لە ولاتی بەریتانیا
ژیانمان دامەزراندوەوخێزان و مناڵمان ھەیە، سەرباری ئەمانە لە کاتی
بەزۆرناردنەوەمان ڕووبەرووی سوکایەتی وئازارو ئەشکەنجەدان دەبینەوە..".
زیاتر لە ٣٠ پەنابەر ماوەی زیاتر لە مانگێکە لە گرتوخانە
دەستبەسەرەکانی بەڕیتانیا ڕاگیراون، کە زۆربەیان ھاوڵاتی ھەرێمی
کوردستانن، لە لایەن پۆلیسی بەریتانییەوە دەستگیرکراون بەپێ
ڕێکەوتننامەیەکی نێوان حکومەتی عێراقی وبەریتانیا بڕیار دراوە دیپۆرتی
بەغدا بکرێنەوە، لە ئێستادا ھەوڵەکانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی لە ئاستی بەریتانیا و ئەوروپا وعێراق بەردەوامە بۆ
ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە وتائیستا ٧پەنابەر
ئازادکراوە.
١٠\٥\٢٠١٧
- گرتوخانەکانی بەریتانیا
---------------------------------------------------------------------------------------
رێگا
نەدرا پەنابەڕێکی دیکە دیپۆرتی بەغدا بکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەمە ١٠ ئایار سۆران ئەو پەنابەرە کوردەی بریار بوو لە ڕێگای
هێلی ئاسمانی قەتەری دیپۆرتی دۆحە پاشان بەغدا بکریتەوە لەدووایین
ساتەکانی بەڕێکردنی بەرەو فرۆکەکە دیپۆرتی ڕاگیرا.
سۆران هاولاتیەکی خەڵکی کەرکوکە خاوەنی منداڵێکی شەش ساڵانە ماوەی ١٣
ساڵە لە ولاتی بەریتانیا ژیان بەسەردەبات لەدواساتەکانی هەڵوەشادنەوەی
ناردنەوەی بەزۆرە ملی بۆ بەغداد بە سکرتێری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"
ئەپەری سپاس گوزاری هەوڵەکانی فیدراسیۆن وپارێزەرەکەمم کە نەیان هێشت
لەهاوسەرو منداڵەکەم دابڕێم".
لە پەیوەندیەکی تەلەفونی بە دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ بەرگرتن بە ناردنەوەی ئەو
پەنابەرە ڕای گەیاند"دوایی ئەوەی چەند پەنابەرێکمان لە ناردنەوەی زۆر
ملی لە ڕێگای هیلی ئاسمانی ئەردەنی و پاشان هێڵی ئاسمانی تورکی ڕزگار
کرد، حکومەتی بەریتانیا ڕێگای هێلی ئاسمانی قەتەری هەڵبژار ئێمە فشارو
ناڕەزایەتیەکانمان بەرویاندا کردەوە دوایی هەوڵێکی زۆر لە ڕێگای
پارێزەرەکەیەوە لەدوایین ساتەکانی بەڕێکردنی بەرەو فرۆکەکە توانرا
ناردنەوەی سۆران ڕابگیرێت".
مەریوان نٶێنەری پەنابەران لە گرتوخانە کۆڵن برۆکەوە لە پەیوەندیەکی
تەلەفونیدا بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"ئەم ئێوارەیە هەموو پەنابەرەکان
لەدەوری یەک کۆبووینەوە دەتوت کەسێکی ئازیزمان لەدەستداوە، دوایی
هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی ناردنەوەی زۆرە ملی سۆران خۆشیەکی گەورە و
پیکەنیین ئێوارەی ئەمرۆمانی خۆشکرد".
هەر ئەمرۆ لە نامهیهکی کراوهدا ژمارهیهک له پهنابهرانی کورد لهگرتوخانهدهستبهسهرهکانی
بهریتانیاوه به ڕێگای فاکس نامەیەکیان ئاڕاستهی سکرتارێتی
فیدراسیۆن کرد له لهندهن داوایانکرد کە وهزیری کۆچ کۆچبهرانی
عێراقی یان له پۆستهکهتان بکشێنهوه یان ئیدانهی ئهو ڕێکهتننامهیه
بکهن که حکومهت عێراقی کردوتی وه ڕێگه نەدەن سیاسهتی بەزۆر
ناردنەوەی پەنابەران بچێته پیشهوه.
١٠\٥\٢٠١٧
-
لەندەن /
فرۆکەخانەی هیسرۆ
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی

____________________________________
٠٧٨٩٥٦٣٦٦٣٣ ،٠٠٤٤٧٨٥٦٠٣٢٩٩١،
٠٠٤١٧٨٨٥٣٢٠٠٤ ،٠٠٩٦٤٧٧٠١٤٢١٤١٦
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
بەغدا:
٧٨٠٠٠٦٣٠٤٨(٠)٠٠٩٦٤ janan12@hotmail.co.uk
-
سکایپی
janan.aljabiri
لەندەن:
٧٨٥٦٠٣٢٩٩١٠
- کوردستان:
٧٧٠٧٢٤٣٤٣(٠)٠٠٩٦
|