نامه‌یه‌کی
سه‌رئاوه‌ڵا بۆ سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
من محه‌ممه‌د حسه‌ین په‌ناهی باوکی ئه‌نوه‌ر حسه‌ین په‌ناهی هه‌ڵسووراوی
مه‌ده‌نی ئیرانیم، که دوو ساڵ لهمهوپێش به تاوانێکی بێ بنه‌ما،
حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا، به‌ڵام به هۆی پشتیوانی رێکخراوه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافی مرۆڤ و یه‌کیه‌تی ئورووپا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئه‌م حوکمه، حوکمی ئێعدامی ئه‌نوه‌ر له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی
کۆماری ئیسلامی‌دا ، هه‌ڵوه‌شایه‌وه و که‌م کرایه‌وه بۆ شه‌ش ساڵ
زیندان.
له لایه‌کی تره‌وه برای بچووکی ئه‌نوه‌ر به ناوی ئه‌شره‌ف ، که
ته‌نیا که‌سێک بوو به‌دواداچوونی بۆ دۆسیه‌ی ئه‌نوه‌ر ده‌کرد، ساڵی
رابردوو به شێوه‌یه‌کی گوماناوی کوژرا.
هه‌روه‌ها هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی رژیمی کۆماری ئیسلامی
حه‌وتووی رابردوو، یه‌کێکی تر له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه ئێمه‌یان به
ناوی "ئه‌فشین حسه‌ین په‌ناهی " ته‌مه‌ن 18 ساڵ ، ته‌نیا به تاوانی
به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی ئه‌نوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رکرد و گوازتوویانه‌ته‌وه
بۆ شوێنێکی نادیار.
هه‌مووی ئه‌مانه له حاڵێکدایه که چه‌ندین جاری تر تا ئێستا من که
له ته‌مه‌نی نزیک به 70 ساڵیدام له گه‌ڵ هاوسه‌ر و ته‌نانه‌ت کچه‌کانم،
له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتڵاعاته‌وه بانگ کراوین و له گه‌ڵ لێپرسینه‌وه
و به‌ره‌و رووی هه‌ره‌شه‌یان کردووینه‌ته‌وه.
به‌رێز :
پرسیاری من له به‌رێزتان وه‌کوو سکرتێری گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وه‌یه که له چ شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا، که‌سێک
به هۆی هه‌ڵسووراون و چالاکی که‌سێکی تره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن.
هه‌موو تاوانی من، هاوسه‌رم و کچ وکوڕه‌کان که له ئیرانداین ئه‌وه‌یه
دوو که‌س له کوڕه‌کانم به هۆی بیروباوه‌رێک که هه‌یانبووه ، چوونه
رێگای خه‌باتی سیاسی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی و بۆ
درێژه‌دان به چالاکیه‌کانیان، له ده‌ره‌وه‌ی ئیران ده‌ژین. له وه‌ها
هه‌ل ومه‌رجێکدا و به فه‌رزی ئه‌وه‌یش که ئه‌م دوو کوڕه‌م
تاوانێکیان کردبێ، ئایا ده‌کرێ باقی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه دادگایی
بکرێن و سزا بدرێن ؟
ئێستا که وه‌ها هه‌ل ومهرجێکیان به سه‌ر من و بنه‌ماڵه‌که‌مدا سه‌پاندووه،
ئێمه ده‌نگی مه‌زڵوومیه‌ت و دادخوازی خۆمان به گوێ ئێوه ده‌گه‌یه‌نین،
چونکو له‌و باوه‌ره‌داین که رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به
هۆی سیاسه‌ته‌کانیه‌وه، هه‌میشه لایه‌نی ئه‌و که‌سانی گرتووه که
له زوڵم و بیدادی به ته‌نگ هاتوون و په‌نایان هێناوه‌ته ئه‌م
رێکخراوه.
به‌ڵکوو له‌م رێگایه‌وه ده‌نگی مه‌زڵوومیه‌تی من و بنه‌ماڵه‌که‌م که
له چه‌ند ساڵی رابردوودا بۆ ساتێکیش ئارامش و ئاسایشمان به خۆوه نه‌دیووه،
به گوێ جیهان بگات.
________________
وێنه‌ی نێردراوه بۆ:
چاوه‌دێری مافی مرۆڤ
بۆ خاتوو ناوی پیلاوی
کومیته‌ی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور
کۆمه‌ڵی هه‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ له ئیران
کومیته‌ی پشتیوانی له به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
له‌گه‌ڵ رێزدا
محه‌ممه‌د حسه‌ین په‌ناهی
___________________
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی
کوردۆساید
|