٧\٤\٢٠١٧
نامەی
پەنابەران
لە
زیندانەوە بۆ رای گشتیی خەڵکی کوردستان.
دوای
ئەوەی ئەمرۆ شاندی حکومەتی عێراقی لە گرتووخانەی دەستبەسەری (کۆڵن بڕۆک)
ڕووبەری نارەزایەتی پەنابەران دەبێتەوە، وەفدی حکومەت بێ دەسکەوت بۆ
مەرامەکانیان گرتوخانەکە چۆڵدەکەن، پاشان ١٥ پەنابەر لەڕێگای
فیدراسیۆنەوە بە فاکس داواکاریەک ئاڕاستەی ڕای گشتی خەڵکی کوردستان
دەکەن.
لە نامەکەدا کە لەژێر ناوی"بانگەوازێک بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان
ھاتوە: ''ئێمە کۆمەلێک پەنابەر لە گرتوخانەی دەستبەسەری بەریتانیاوە
ئەم نامەیەتان ئاراستە دەکەین داوای ھاوکاریتان لێدەکەین... ئێمە
نزیکەی ١٥ بۆ ١٧ سالە لەم ولاتەین و ژن و منداڵمان ھەیە و ژیانمان
دامەزراند و ئێستا حکومەتی بەریتانیا، شاندی
حکومەت عێراقی ھێناوە تا رەوایی بدەنە بەزۆر ناردنەوەی ئێمە بۆ عێراق''.
ھەر لە نامەکەدا ھاتوە: ''داوا دەکەین گوشار بهێننە سەر حکومەتی عێراق
و ھەرێم کە رێکەوتننامانەکە ھەڵبوەشێننەوە لەگەل حکومەتی بەریتانیا بۆ
ناردنەوەی ئێمە، ھیچ پەنابەرێکی دیپۆرتکراو یان بەزۆر نێردراوە لە
فرۆکەخانەی کوردستان و عێراق یان ھەر شۆێنێکی خاکی عێراق وەرنەگرێتەوە''.
ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆن لە سەر ھەواڵی زایاتری پەنابەران
ئاگادارتان دەکاتەوە.
٥\٤\٢٠١٧
- لەندەن
____________________________________
٠٧٨٩٥٦٣٦٦٣٣ ،٠٠٤٤٧٨٥٦٠٣٢٩٩١،
٠٠٤١٧٨٨٥٣٢٠٠٤ ،٠٠٩٦٤٧٧٠١٤٢١٤١٦
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
بەغدا:
٧٨٠٠٠٦٣٠٤٨(٠)٠٠٩٦٤ janan12@hotmail.co.uk
-
سکایپی
janan.aljabiri
لەندەن:
٧٨٥٦٠٣٢٩٩١٠
- کوردستان:
٧٧٠٧٢٤٣٤٣(٠)٠٠٩٦
|