١٦\٥\٢٠١١
نامیلکه
فه‌لسه‌فیه‌کان.

نووسینی: هیشام غه‌سیب
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
به‌شی دووه‌م:
له فه‌لسه‌فه‌وه بۆ زانستی مرۆڤ.
کارل مارکس بۆ گه‌یاندنی که‌له‌پوری ڕۆشنگه‌رێتی به باڵا و لوتکه، ئه‌و
که‌له‌پوره‌ی که ریشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تاتڵیس و ئافلاتون و ئارستۆ
له شارستانیه‌تی ئغریقیهکاندا و بۆ موعتهزیهلهکان
(ئبن ڕوشد و ئبن خلدون) له شارستانیه‌تی عاره‌بیدا. پێشه‌نگیی
له ڕه‌خنه ورده‌کارییه ماتریالیهکانی له‌سه‌ر هیگڵ و فیورباخ کرد
به‌وه‌ی که کاری کۆمه‌ڵایه‌تی ناوه‌ڕۆکی ژیانی مرۆیی و جیهانی مرۆڤ و
مێژووه‌که‌یه‌تی. کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له کرۆکیدا به مرۆییکردنی سروشت
و به‌شه‌ره له یه‌ک کاتدا. کاری کۆمه‌ڵایه‌تی پرۆسه‌ی داهێنانه‌کانی
مرۆڤه بۆ خودی خۆی و بۆ ژینگه‌که‌شی، به‌ده‌ستهێنانی خودی مرۆڤ بۆ خۆی
و هێزه نادیاره‌کانی و حوکمکردنی پێیانه‌وه له لای خۆیه‌وه، لێردا
ئازادیه شاراوه‌که‌ی ناو ناخی مرۆڤ ده‌رده‌که‌وێت، مرۆڤ له ناخی
خۆیدا ئازادێکی داهێنه‌رانه‌یه، چوونکه مرۆڤ به پێی پرنسیپی مرۆڤیی
خۆی ده‌توانێت گه‌شه‌بدات به خودی خۆی به‌بێ کاریگه‌ری زۆری ده‌ره‌وه‌ی
خۆی(پێوه‌ندی سروشت). بۆیه مارکس مرۆڤی به بنه‌مایه‌کی بنه‌چه‌یی یه‌کگرتنی
جیهانی مرۆڤ دانا، واته مرۆڤ خۆی چه‌مکێکی ناوه‌رۆکی خۆیه‌تی بۆ تێگه‌یشتن
له خۆی.( مرۆڤ داهێنه‌ر و خوڵقێنه‌ری خۆیه‌تی به‌مانای مرۆڤی کامڵ و
زیره‌ک و وریا و داهێنه‌ر، مرۆڤ به درێژایی پرۆسه‌ی ژیانی خۆی
توانیوێتی هێزه نادیرهکهی خۆی به‌ده‌ستبهێنێت و بیخاته‌وه خزمه‌تی
خۆی بۆ داهێنان و سه‌رله‌نوێ خولقاندنی خۆی، به‌رده‌وام مرۆڤ خۆی
دروستکردوه‌ته‌وه،به‌رده‌وام مرۆڤه‌کان هێزه له‌بننه‌هاتووه
کارامییهکهی خۆیان نۆژه‌نکردوه‌ته‌وه، به‌رده‌وام مرۆڤه‌کان
توانیویانه زیره‌کتر و وریاتر و خولقێنهرهتر بن.... وه‌رگێڕ) .
جیهانی مرۆڤ ئه‌نجامی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی و چوارچێوه‌ی کرداره‌کانیه‌تی.
کاری کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی خۆی به‌رهه‌مده‌هێنێته‌وه به چوونه ناو
جیهانی مرۆڤ و دیسان به‌کارهێنانی جیهانی مرۆڤ بۆ خۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه.
سه‌رچاوه و چاوگی کاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌یه له هه‌موو ئهوشاتهنی
که ده‌گاته‌وه و په‌یوه‌سته به مێژووی مرۆڤایه‌تی خۆیه‌وه. پڕۆژه
مارکسیه مه‌عریفیه‌که، یان زانستیه‌که‌ی له ڕاڤه‌کردنی ده‌رکه‌وته
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و هه‌موو مێژوو له‌و چه‌مکه کرۆکیه و چه‌مکه
بچوکه‌کانی تری ئه‌و کرۆکیهدا کورت و پوخت ده‌بێته‌وه، واته
جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیانه هه‌موویان له‌و قه‌واره
کۆمه‌ڵایه‌تیه مێژووییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه و هاتووه، هه‌موو ئه‌م
ده‌رکه‌وتانه یه‌کیانگرتووه و بوون به گشتێکی کراوه به‌ڕووی
سروستدا. به‌م مانایه‌ش، ڕه‌خنه‌ی فه‌لسفی، که مارکس ئاراستیهکرد له
په‌رتوکه‌کانی زوویدا، به‌رامبه‌ر به هیگڵ و فیورباخ و ئه‌وه‌ی ناوده‌برێت
به ئایدۆلۆژی ئاڵمانی، له واقیعدا پێشه‌کی و سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ
ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕوخساری پرۆژه زانستیه‌که‌ی خۆی و پیشاندانی بنه‌ما
ناوهڕۆکیهکانی یه‌کگرتوویی جیهانی مرۆف. مارکس کاری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌و
مانایه‌ی که له‌پێشه‌وه پیشانماندا، دانا به کلیلێکی بنچینه‌یی
پێویست بۆ تێگه‌یشتنێکی زانستیانه بۆ ده‌رکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و
مێژوو به گشتی، له پێش هه‌مووشیانه‌وه ده‌رکه‌وته ئابوری و سیاسیه‌کان
له سه‌رده‌می نوێ‌دا: بازار، شمه‌ک، کرێ، نرخ، به‌ها، ماڵ، سه‌رمایه،
بازرگانی، شاری پیشه‌سازی، قازانج، موڵکایه‌تی، سود، بانک، ده‌وڵه‌ت،
...هتد مارکس وای لێکدایه‌وه که ناتوانرێت له‌م ده‌رکه‌وتانه تێبگه‌ین
به تێگه‌یشتنێکی زانستیانه، ته‌نیا به چه‌مکی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێت،
چوونکه هه‌موویان ئه‌نجامه مێژووییه‌کانی کاری کۆمه‌ڵایه‌تین. کاری
کۆمه‌ڵایه‌تیش بووه به بنه‌مای یه‌کگرتنیان چوونکه بنه‌چه و سه‌رچاوه
و چاوگێتی. به‌م جۆره مارکس ڕه‌خنه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی به‌کارهێنا له ڕه‌خنه‌ی
ئابوری سیاسی بۆرژوازی و ستراکتوری زانستی ته‌شکیلاته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان،
ماتریالی مێژوویی. ئه‌مه‌ش بێگومان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات بۆچی مارکس
له ڕه‌خنه‌ی فه‌لسه‌فیه‌وه له په‌رتوکه‌کانی پێشویدا گواستیه‌وه بۆ
ڕه‌خنه‌ی ئابوری سیاسی له په‌رتوکه‌کانی داهاتوتریدا. ڕه‌خنه‌کانی یه‌که‌م
جاری واته ڕه‌خنه فه‌لسه‌فیه‌کانی بوون به کلیلی ڕه‌خنه‌کانی دوه‌م
و پایه‌کانی پرۆژه مه‌عریفیه‌که‌ی.
پڕۆژه زانستیه‌که‌ی مارکس پڕۆژه گه‌وره‌کانی زانستی سروشتیمان ده‌هێنێته‌وه
یاد. له فیزیای نیوتن دا به نموونه چه‌مکی کارلێکی ماتریالی له
نێوان ته‌نه وردیهله(جسیمات) بزێوه‌کاندا له شوێن و زه‌مه‌نی ڕههایاندا
ده‌ورێک ده‌بینێت وه‌ک ده‌وری کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له زانستی مارکسیدا.
ئه‌مه ئه‌و چه‌مکه‌یه که به میکانیکی یه‌کگرتن دروست ده‌کات، له
هه‌موو لقه‌کانی تری فیزیا و کیمیادا هه‌روایه. فیزیای نیوتن ئه‌م چه‌مکه‌ی
کردوه به بنچینه‌ی ڕاڤه‌کردن بۆ هه‌موو ده‌رکه‌وته سروشتیه‌کان، به
مانایه‌کی تر پڕۆژه زانستیه‌که‌ی نیوتن هه‌موو به‌شه‌کانی ده‌رکه‌وته
سروشتیه‌کانی کردوه به ئامانج، گه‌ردونی و میکانیکی و گه‌رمایی و
تیشکی و کاره‌بایی و موگناتیسی و کیمیایی، جوڵه و گۆڕان و بهرهوپێشهوچوونیان،
ئه‌مانه هه‌موویان له‌و کارلێککردنه‌ی نێوان ته‌نه وردیهلهکانیانهوه
له شوێن و زه‌مه‌نێکی ڕه‌هادا دێته ئاراوه. له‌سه‌ر ڕاستی نموونه‌کانی
پڕۆژه‌که‌ی نیوتن نموونه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی خۆری دامه‌زرا. نیوتن له وه‌رگرتن
و مه‌زنی کۆمه‌ڵه‌ی خۆری و ڕاڤه‌کردنیاندا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا له‌سه‌ر
بنه‌مای کارلێکی ته‌نه وردیله‌کان پێکه‌وه به پێی جازبیهتی گشتی
نیوتنی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نیوتن خۆی نه‌یتوانی به‌ته‌واوی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه
به‌ده‌ستبهێنێت له ڕاڤهکردنهکانیدا، ئه‌مه‌ش به‌ره‌و غهیبیاتی برده‌وه،
له‌دوای ئه‌م؛ زانا ئهورپیهکانی فیزیایی زیره‌کانه هاتن، له‌سه‌رو
هه‌موویانه‌وه (لابلاس)ی فارنسی، سه‌رکه‌وتنی ته‌واویان به‌ده‌ستهێنا
له‌م کاره گرنگه‌دا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ غه‌یب و ئه‌گه‌ره دینیه‌کان.
ئه‌م حاڵه‌ته له هه‌ردوو زانستی کیمیای سه‌ده‌ی بیست و فیزیادا
پراکتیزه‌کرا. بنه‌مای یه‌کێتی بۆ هه‌ردوو کێڵگه‌که یاسای(هاوکێشه)
شرودنغر بۆ جوله‌ی ئه‌لکترۆنات و کارلێکیان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا و له‌گه‌ڵ
گه‌ردیله‌کاندا. ئه‌م بنه‌مایه چه‌مکگه‌لێک و ڕێگاگه‌لێکی بیرکاریی
پێویستمان ده‌داتێ بۆ ڕاڤه‌کردنی ده‌رکه‌وته کیمیاییه‌کان و حاڵه‌ته
ناوکیی و سنورداریی و یه‌کگرتوویه‌کانی.
بۆ نموونه، مارکس وایده‌بینێت که به کاری کۆمه‌ڵایه‌تی و ستراکتورهکهی
و ئامرازه‌کانی ده‌رکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووییه هه‌مه‌جۆره‌کان
له جوڵه‌یاندا و ڕیشه‌ی ئه‌م ده‌رکه‌وتانه و گه‌وره‌بوونیان و مه‌رجه‌کانی
تێپه‌ڕاندنیان ڕاڤهدهکرێن. سروشتیان و پایه‌کانیان له کاری کۆمه‌ڵایه‌تیدا
شاردراونه‌ته‌وه. بۆرژوازیه‌تی ئابوری سیاسی که‌ماسی هه‌بوو له
زانینی ئه‌م زانست و زانیاریانه‌دا، بۆیه ئه‌مه‌ش وای لێکردبوو که په‌نا
بۆ ئایدۆلۆژیه‌تی بیانووهێنانه‌وه به‌رێت له‌وانه‌ش بۆ زانستی
دانراو(پێکهێنراو) ـ الموضوعی ـ .
فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌می ناوه‌ڕاست( ئیسلامی و مه‌سیحی) که خاوه‌نی
خواوه‌ندێک بوون به سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ڕاستی و بوونێکیان داده‌نان. ههلگهڕانهوهیهکی
زانستیانه به‌رامبه‌ر به‌م بیروڕایه له‌سه‌ر ده‌ستی بیرمه‌ندێکی
بۆرژوازی ئه‌وروپیدا ده‌ستیپێکرد. ئه‌م خه‌سڵه‌ته دینییه ورده ورده
پاشه‌کشه‌یکرد له خواوه‌نده‌وه بۆ عه‌قڵ. عه‌قڵ به سه‌رچاوه و
چاوگی ڕاستیه‌کان دانرا(دیکارت). دواجاریش سه‌رچاوه‌ی سیسته‌می گه‌ردونی
هه‌ستپێکراو له‌لایه‌ن(کانت)ه‌وه، تا سه‌رچاوه‌ی بوونی سروشتی له
لایه‌ن (فخته)وه ڕوونکرایه‌وه و سه‌رچاوه‌ی مێژووییش له لایان(
هیگڵ) وه. ئه‌وه‌ش مارکس بوو که توانی ڕێڕه‌وی به‌دنیاییکردن ته‌واوبکات
به گواستنه‌وه هێزی داهێنه‌ر و دروستکار له عه‌قڵی هیگڵی ڕه‌هاوه
بۆ کاری کۆمه‌ڵایه‌تی. به‌م جۆره مارکس توانی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی
ئاشکرای مێژوویی بخاته جێگه‌ی قودره‌تی خواوه‌ند و عه‌قڵه ڕه‌ها
داهێنه‌ر و دروستکاره‌که‌ی له‌مه‌ڕ بیرمه‌نده بۆرژوازیه‌کان. کاری
کۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویی لای مارکس بوو به بنه‌مای یه‌کگرتوویی جیهانی
مرۆڤ و سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه و چاوگی سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌مای
بوونی مێژوویی بۆ مرۆڤه‌کان.
مارکس له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه نوێیه ده‌رکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیه
مێژووییه‌کانی ڕاڤه‌کرد و کهشفیکردن، به‌تایبه‌تی ئابوریی، وه‌ک ماڵ و
سه‌رمایه و قازانج و نرخ که هیچ شتێک نین جگه له په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
نه‌بێت، واته کاره کۆمه‌ڵایه‌تیه مهیوهکان و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان
پێیانه‌وه هه‌یه و ماونه‌ته‌وه. به‌ڵام له‌سه‌ر بچینه‌ی خوێندنه‌وه‌ی
هیگڵ ئه‌وه‌شی زانی که ئه‌م کاره کۆمه‌ڵایه‌تیانه مه‌ییو و نامۆن
چوونکه ئه‌نجامی کارێکی زیندوی نامۆن. وه‌ک ده‌بینین مارکس لێکۆڵینه‌وه‌ی
له کاری کۆمه‌ڵایه‌تیدا کردوه وه‌ک خۆی و وه‌ک مێژوو، واته وه‌ک
واقیعه ماتریالیهکه که چۆن له مێژوودا ده‌رده‌که‌وێت، دواجار بهراوردیکردوه
به ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی و سروشته ناوخۆییه‌که‌ی. تێگه‌یشتنی نامۆیی هیگڵی
له‌گه‌ڵ واقیعی کرده‌یی بۆ مرۆڤ نه‌ده‌هاته‌وه جگه له بوونی وه‌ک
ئامرازێکی زانستیانه بۆ ئه‌م به‌راوردکردنه و تێگه‌یشتن لێی.
چه‌مکی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی نامۆ ئامرازێکی سه‌ره‌کی بوو بۆ مارکس له
ڕاڤه‌کردنیدا بۆ واقیعی ئابوری و ڕۆشنبیری و سه‌رمایه و ڕه‌خنه له مه‌یانه‌ی
هه‌وڵه‌کانیدا بۆ گۆڕین، به‌تایبه‌تی له توێتوێکردنی کۆمه‌ڵگا چینایه‌تیه‌کاندا
و ده‌رخستنی بنچینه‌ی ململانێ و ئامرازه‌کانی به‌کاربردن و چه‌واشه‌کاری
و ساخهتکاریی تیایدا، دواجاریش بۆ تێپه‌ڕاندنی، چوونکه له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکی
مرۆیی‌دا ناکۆک ده‌بنه‌وه، بنه‌چه‌ی بوونی مرۆیی ئه‌وه‌ی که مرۆڤ
ئازادبێت، به‌ومانایه‌ی که بتوانێت پراکتیزه‌ی ژیانی خۆیبکات، یان
پراکتیزه‌ی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیبکات، به ئازادی و به‌بێ
ناچارکردنێکی ده‌ره‌کی، واته هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی، پراکتیزه‌کانی له
جوڵه‌ی ناوه‌وه‌ی خودی خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌بگرێت، له پێکهاته ناوهخنیهکهیهوهتی.
بنه‌ڕه‌ت ئه‌وه‌یه که مرۆڤ بتوانێت ژینگه‌ی خۆی بگۆڕێت بۆ ژینگه‌یه‌کی
مرۆیی و تژی بێت له ڕه‌گه‌زه‌کانی مانه‌وه و ژیانێکی شکۆدار و به‌خته‌وه‌ر
بۆ سه‌رجه‌م تاکه‌کان، ڕێگه‌ش خۆشبکات بۆ هه‌موو تاکه‌کان که بتوانێت
خاوه‌نی سروشت بێت بۆ داهێنان و دروستکردنی خۆیان پێکه‌وه به ئازادی.
بنه‌ڕه‌ت ئه‌وه‌یه که جیهانی مرۆڤ شتێک بونیاد بنێت که دهرفهتبدات
به تاکه‌کان که خوده مرۆییه‌که‌ی خۆیان دروستبکه‌نه‌وه و کردنه‌وه‌ی
ده‌رگا له‌سه‌ر قودره‌ته شاراوه‌کان هه‌موویان به به‌رجه‌سته‌کردنیان
له واقیعێکی ماتریالیدا که تاک و سروشت و کۆمه‌ڵگا هه‌یانه. تاک ڕێز
و شکۆداری و مرۆڤایه‌تی خۆی له پراکتیزه‌کردنی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی
خۆبه‌خش و ئازادوه وه‌رده‌گرێت، که مرۆڤایه‌تیبوونی ده‌به‌ستێته‌وه
به که‌سانی تره‌وه. به‌م جۆره مرۆڤ هه‌ست به مرۆڤ بوونی خۆیده‌کات
به‌وه‌ی که خۆی سه‌روه‌ری خۆی و ژینگه سروشتیهکهیی و مێژووه بهشهرییهکهی
خۆیه‌تی. دیسان به‌م جۆره‌ش مرۆڤ ده‌توانێت سنوری خۆی و سنوردارێتیی و
کورتبوونه‌وه‌ی له پنتێکدا تێپه‌ڕێنێت به‌ره‌و پانتایی کۆمه‌ڵگا و
مێژوو، به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان به‌سه‌ر مردنی خۆیدا سه‌رده‌که‌وێت.
ئه‌مه بنه‌ڕت و بنچینه‌یه له بوونی به‌شه‌ردا. ئه‌مه ناوه‌ڕۆک و
حاڵه‌ته سروشتیه‌که‌یه‌تی. به‌ڵام، له‌به‌رامبه‌ردا، حاڵه‌تی باو بۆ
مرۆڤ له جیهانی ئهمڕۆد، له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا کامه‌یه؟ کامه ڕه‌وشه
بهدهستهاتووهکهی ئه‌مڕۆی مرۆڤه؟ مرۆڤ چۆن ئه‌مڕۆ بتوانێت پراکتیزه‌ی
کاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی خۆیبکات، له سایه‌یی کام فۆرمی په‌یوه‌ندی
کۆمه‌ڵایه‌تیدا؟
جیهانی ئه‌مڕۆ، به تێڕوانینی مارکس، جیهانێکی نامۆیه. بنچینه‌ی
نامۆیی بوونی کاره کۆمه‌ڵایه‌تیه نامۆییهکهیهتی که به‌رهه‌مده‌هێنرێت
به نامۆیی له مرۆڤ. کۆمه‌ڵگا وێنایه‌که له‌و کرده‌ییه‌ی که به‌رهه‌مهێنه‌رێتی،
ئه‌و کرده‌یه‌یی که فاکته‌ره بۆ به‌رهه‌مهێنانی. مارکس، له ده‌ستنوسه‌کانی
ساڵی 1844ی‌دا، وایده‌بینێت که کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رمایه‌داریدا
توشی چوار لایه‌نی هاوبه‌سته بووه له نامۆییدا.
یه‌که‌م/ ڕووی ئه‌م نامۆییه نامۆیی به‌رهه‌مهێنه‌ره له به‌رهه‌مه‌که‌ی.
به‌رهه‌مهێنه‌ر به‌رامبه‌ر به به‌رهه‌مه‌که‌ی وه‌ک شتێکی نامۆ وایه،
یان هێزێکی سه‌ربه‌خۆ له به‌رهه‌مهێنه‌ر. کاتێک که خاوه‌ن کار، سه‌رمایه‌دار
به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌بات و بۆ خۆی به‌کاری ده‌هێنێت وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆی به‌رهه‌می
هێنابێت و خۆی خاوه‌نی بێت، به گۆڕینی بۆ سه‌رمایه، واته به گۆڕینی
بۆ هێزێکی ده‌ره‌کی سه‌ربه‌خۆ له کرێکار(به‌رهه‌مهێنه‌ره ڕاستهقیهنهکه)،ده‌که‌وێته
ژێر سایه‌ی سه‌رمایه‌داره‌وه و ده‌بێت به‌هی ئه‌و. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی
به‌رهه‌مه‌که وابه‌سته‌ی بهرههمهێنهرهکهبێت، یان له جیاتی ئه‌وه‌ی
دروستکراوه‌که پابه‌ندی دروستکارکهبێت، پڕۆسه‌که پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه،
دروستکار پابه‌ندی دورستکراودهبێت.
دووه‌م/ ڕوویه‌کی تری نامۆیی به‌رهه‌مهێنه‌ر(دروستکار) له پرۆسه‌ی
به‌رهه‌مهێنانه‌که‌یه‌تی(پرۆسه‌ی دروستکارییهکهی)، واتا ڕوتانه‌وه‌ی
له ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی. ئه‌م پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانه(پرۆسه‌ی
دروستکارییه) ده‌بێت به شمه‌کێک که هێزی سه‌رمایه‌دار حوکمی پێوه
ده‌کات له بازاڕدا، وه‌ک ئه‌وه‌ی هیج په‌یوه‌ندی و تایبه‌تیه‌کی به
کرێکاره‌که‌وه نه‌بێت و ناوه‌ڕۆکی کرێکاره‌که نه‌بێت. له دواجاردا،
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی جه‌خت له خۆیبکاته‌وه، جه‌خت له بنه‌چه‌که‌ی خۆی
که کرێکاره بکاته‌وه، ڕه‌تیده‌کاته‌وه. له جیاتی ئه‌وه‌ی ببێت به
سه‌رچاوه‌ی به‌ختیاری و پاراستنی عه‌قڵیه‌تی و جه‌سته‌یی و ده‌رونی،
ده‌بێت به سه‌رچاوه‌ی تێشکان و شه‌که‌تی و داڕوخانی جه‌سته‌یی و
ده‌روونیی. کرێکار، به‌رهه‌مهێنه‌ر، له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت به بوونێک
له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی خۆی، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که خۆی
دروستیکردوه و داهێنانی تیاکردوه، له ناوه‌ڕۆکی خۆی
دورده‌که‌وێته‌وه، ناوه‌ڕۆکی خۆی لێداگیردهکرێت و لێیزهوتدهکرێت،
له‌م حاڵه‌تدا ده‌بێت به ئاژاڵێک ته‌نیا بۆ خواردن و نوستن و
پراکتیزه‌کردنی سێکس، ئه‌م وه‌زیفه ئاژاڵیانه جێبه‌جێده‌کات به
دابڕان له کاره کۆمه‌ڵایه‌تیه داهێنانه‌که‌ی خۆی.
سێیه‌م/ نامۆیی کرێکاره(به‌رهه‌مهێنه‌ر) له کۆمه‌ڵگاکه‌ی به‌وجۆره‌ی
که داده‌بڕێت له سروشته مرۆیی و مێژووییه‌که‌ی خۆی. له جیاتی
ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا درێژکراوه و به‌رده‌وامیی بهرههمهێنهربیت،
واده‌رده‌که‌وێت که ستراکتورێکی(بونیادنراوێکی) نیمچه سروشتیه
یاساگه‌لێکی که‌ڕ و نابیسهر ده‌یجوڵێنێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ویستی
به‌شه‌ره‌کان و هه‌ڵیده‌سوڕێنێت و چۆنی بوێت له‌وێشدا ڕایده‌گرێت.
چواره‌م/ دواجار، مرۆڤ نامۆ ده‌بێت له برا نامۆکه‌ی، چوونکه ئه‌و
په‌یوه‌ندیه‌ی که ده‌یانبه‌ستێت به‌یه‌که‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی
به‌کاربردن و پێشبڕکێیه، له جیاتی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی
هه‌ره‌وه‌زی و هاوکاری و دولایهنهبێت.
____________________________________________________
*
سه‌رچاوه: (حوار متمدن)
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=253931
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|