١٥\٨\٢٠١١
نامیلکه
زانستیه‌کان.

نووسینی: هیشام غه‌سیب
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
به‌شی
نۆیه‌م:
رێبازی ئه‌فلاتونی له کن غالیلیۆ.
هه‌ندێک له مێژوو نووسه‌کانی وه‌ک ئه‌سکندر
کویری فارانسی و تۆماس کۆنی ئامریکی، مهیلدارن به‌لای ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌دا
که شۆڕشه‌که‌ی غالیلیۆ شۆڕشێکی فکریی بوو، وه جه‌ختده‌که‌نه‌وه که
غالیلیۆ تێگه‌یشتنه فکریه‌کانی له دۆزینه‌وه زانستییه نایابهکانیدا
له‌سه‌ر(جوڵه) نوێکرده‌وه له‌سه‌ر حسابی ئه‌زموونگه‌ریی زانستی. ئه‌وان
وای لێکده‌ده‌نه‌وه که غالیلیۆ چوارچێوه‌یه‌کی نوێی جیاوازتری داهێنا
له تێگه‌یشتنه کۆنه‌کانی ئه‌رستۆ له پێناوی نزیکبوونه له سروشت و
جوڵه‌ی ته‌نۆکه‌کان به دیاریکراوی، ئه‌م چوارچێوه‌یه‌ش له یاساکانی
جوڵه‌ی ته‌نۆکه زه‌وینییه‌کاندا که دایڕشتن خۆی ده‌بینێته‌وه (یاسای
که‌وتنی ڕها، یاسای جوڵه‌ی فڕێدان بۆ سه‌ر زه‌وی، پرنسیپی ڕێژه‌یی،
پرنسیپی که‌ماسیی خۆیی). به‌ڵام ئه‌زموونی زانستی له په‌راوێزدا نه‌بێت،
یان لابه‌لا نه‌بێت نه‌چۆته نێو چوارچێوه‌ی داڕشتنی ئه‌م داهێنانه
یاسایانه‌ی غالیلۆوه. ئه‌مانه سه‌لماندنی داهێنانه چه‌مکییه فکرییه‌کان
له لای غالیلۆ گه‌وره‌تر ده‌بینن وه‌ک له سه‌لماندنی داهێنانه
زانستییه‌کان و ئه‌زموونه زانستییه‌کان. به‌ڵام باسی میکانیزمه‌کانی
داهێنانه غالیلییهکه ناکه‌ن و ئه‌وه شیناکهنهوه که چۆن غالیلیۆ
توانی چوارچێوه کۆنکهی ئه‌رستۆ تێپه‌ڕێنێت به‌ره‌و چوارچێوه‌یه‌کی
نوێ، وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌م چوارچێوه نوێیه له ناو عه‌قڵ و خه‌یاڵه‌کانییه‌وه
به کوتوپڕی هه‌ڵقوڵابێت به بێ داڕشتن و پێکهێنانی یان به‌بێ پێشه‌کییه
عه‌قڵییه‌کان.
زۆرێکیش له مێژوو نووسه زانستییه‌کان، مهیلدارن به لای لێکدانه‌وه‌یکی
تردا، که غالیلیۆ جه‌ختی زیاتر له‌سه‌ر زانست کردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر
حسابی داهێنانه فکرییه‌کان، یان داهێنان له تێگه‌یشتنه‌کاندا. وه‌ک
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی و تێگه‌یشتنه‌کانی به شێوازێکی میکانییکی و
به بێ گیروگرفت و به ئاسانی له ئه‌زموونگه‌ریی و بینینهکانییهوه
ههڵییهنجابێت. به پێی ئه‌م تیۆرییه داهێنانی سه‌ره‌کی غالیلیۆ
داهێنانه ئه‌زموونییه‌کانی بوو، واته داهێنانه تهجرییبیهکان و
ئامرازه‌کانی ئه‌ندازه‌یی نوێ له بواره نوێکاندا. به‌ڵام ئه‌م
باسکارانهش ڕاڤه‌ی ئه‌وه ناکه‌ن بۆچی ئه‌و ئه‌زموونگه‌له چارهنوسسازهیی
که غالیلیۆ کردی به مێشکی هیچ زانایه‌کی ئه‌وروپی و عاره‌بی
ئغریقدیدا نه‌هات له پێش ئه‌مدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک له‌و
زانایانه زیره‌ک و به توانابوون و مهیلداربوون بۆ داخوازیی ئه‌زموونگه‌رایی
که که‌متر نه‌بوون له تیۆرییه‌کانی غالیلیۆ. هه‌روه‌ها ئه‌مانه
شیکاریی و ڕاڤه‌کردنیان نییه که چۆن تێگه‌یشته‌ن فکرییه‌کانی غالیلیۆ
له ئه‌زموونه‌کانیی و بینینییهکانیهوه ههلقوڵا و په‌یدا بوون.
ئه‌ز له‌گه‌ڵ ئه‌م دوولایه‌ندا جیاوازم و وایده‌بینم که ئه‌م دوولایه‌نه
یه‌ک گۆشه‌یان له‌به‌رچاوگرتووه له تێڕوانیینیاندا بۆ مه‌سه‌له‌که و
دیوارێکی هه‌میشه‌ییان دروستکردوه له نێوان پێکهاته‌کانی یه‌ک سیسته‌میی
و یه‌ک ڕێڕهوییدا، هه‌ردوو ئه‌م تێڕوانینه به لۆژیکی ئه‌م یان ئه‌و
سه‌رنجده‌ده‌ن، نه‌ک به لۆژیکی ئه‌و و دژه‌که‌ی. به مانایه‌کی تر هیچ
حسابێک بۆ دژ ناکه‌ن و به‌رامبه‌ر ناخوێنه‌وه.
من وای ده‌خوێنمه‌وه که ناوه‌ڕۆکی شۆڕشی غالیلیۆ شۆڕشێک بوو له
بیرکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیانه(ژیربێژی) Methodology،
شۆڕشی بیرکردنه‌وه نوێکان و ئه‌زموونه بێ هاوته‌که‌ی هه‌ڵقوڵاوی
بیرکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کانی بوو. غالیلیۆ ڕێبازێکی نوێی
داهێنا بۆ تێڕوانین و سه‌رنجدان و تێگه‌یشتن له سروشت و کارلێک له‌گه‌ڵیدا.
ئه‌م ڕێبازه‌ش هه‌ڵقوڵاوی مه‌عریفییه که‌ڵه‌که‌بووه دێرینه‌که‌ی بوو
به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه: به پێکهاته ئه‌رستۆییه باوه‌کانه‌وه،
ڕێچکه باوه‌کان له زانستی ئه‌ستێره‌ناسیدا، ڕێچکه‌ی ئه‌رخه‌میدسی نه‌ریتیی
له زانستی سروشتدا، ڕێچکه‌ی عاره‌بی له زانستی تیشکدا، ڕێچکه‌ی نه‌ریتیی
کۆبرنیکۆس له زانستی ئه‌ستێره ناسییدا و خوێندنه‌وه ئغریقییهکان بۆ
ئه‌تۆم له بووندا. ئه‌مانه کۆمه‌ڵیک پێکهاته‌ی ناکۆک بوون له‌گه‌ڵ یه‌کترییدا،
که غالیلیۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی تیا کردبوون و ههڵیسهنگاندبوون، بۆیه
ڕێبازه نوێکه‌ی غالیلیۆ له نه‌بوونه‌وه نه‌هاتبوو، وه له عه‌قڵ و
خه‌یاڵیکی ڕووتیشهوه نه‌هاتوون، به‌ڵکو له هه‌موو ئه‌و ناکۆکیانه‌وه
هاتوون که به شێوازێکی مه‌عریفیانه‌ی داهێنه‌رانه توانیبووی
بیانخوێنێته‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یان تیابکات و بگاته ئه‌نجامێک. هه‌موو
ئه‌و ڕێچکه باو و نه‌ریتیی و نه‌زۆک و دۆگماییانه‌ی به‌راوردکرد به
ڕێگه‌یه‌کی به‌پیتی بیرکارییانه یان بیرکارزاناییانه.
وه‌ک له بابه‌تی پێشوتردا باسمانکرد، غالیلیۆ توانی تێبینی خۆی
تۆماربکات له‌سه‌ر پارادۆکسییه‌کانی نێوان ڕێچکه ئه‌رستۆییه باو و نه‌ریتیی
و خهیاڵاوییهکهیی و ماتماتیکییه نه‌ریتییه ئهرخهمیدسییهکه، هه‌ڵبه‌ت
ئه‌مه‌ش به لێکۆڵینه‌وه له ڕێچکه بیرکارییه نه‌ریتییه‌کاندا و له
زانستی ئه‌ستێره‌ناسییدا و هه‌روه‌ها له بیرکارییه نه‌ریتیه‌کانی
عاره‌بدا له میانه‌ی تیشکدا.
بۆیه، هه‌وڵیدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک تا بتوانرێت میتۆدی بیرکاریی
تیا جێبه‌جێبکرێت له لێکۆڵینه‌وه بۆ جوڵه‌ی ته‌نۆکه‌کان به شێوازیکی
بیرکارییزانی، من ئه‌م وێڵبوونهی غالیلیۆ ناوده‌به‌م به ڕێبازی ئه‌فلاتونی
له زانست‌دا.
ئه‌م مه‌نهه‌جه‌ش چه‌قده‌به‌ستێت و کۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر وێنایه‌کی
دیاریکراو بۆ یاسای سروشت که ئه‌مه ده‌گه‌یه‌نێت:
یه‌که‌م/ یاسای سروشت چه‌ندێتییه، یان قه‌واره‌ییه، دواجاریش
بیرکارییانه‌یه له ناوه‌ڕۆکیدا چوونکه په‌یوه‌ندیداره به‌وه‌ی که
ناوده‌برێت به چه‌ندێتی فیزیاییه‌وه، وه‌ک درێژی و ماوه‌ی زه‌مه‌نیی
و قه‌واره و خێرایی و پاڵه‌په‌ستۆی تێپه‌ڕاندن و پاڵه‌په‌ستۆی گۆشه‌یی
و ئه‌نه‌رجیی و پله‌ی گه‌رما. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م چهندێتیانهش، یان ئه‌م
بڕانه‌ش به زانستی بیرکاریی و ئه‌ندازه‌ییه‌کی ورد یه‌کده‌گرن. به‌ڵام
په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان جۆراوجۆره، له ڕووی سروشتیی و قوڵایی و
گشتگیریی و فراوانییه‌وه، وه دوایینههاتنه جۆراوجۆره‌کانیان ڕه‌نگده‌داته‌وه
له سروشت و چینه‌کانی و قولاییهکانیاندا. ده‌توانین بڵێین ئه‌و چه‌ندێتییه
فیزیاییانه شهقڵگهلێکی بوونین که بوونی ماددی پیکده‌هێنن. ئه‌وانه
تایبه‌تمه‌ندێتیه گشتییه یه‌کگرتووه‌کانی سیسته‌می فیزیایین. ئه‌وانه
بناغه‌ی یه‌که‌ی بوونن. یاساکانی سروشت باس له چۆنیه‌تی گرێدانی ئه‌و
شهقڵگهله بوونیانه ده‌کات له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا و دیسان باسی
گۆڕانکارییه‌کان ده‌کات به هۆکاری گۆڕانی هه‌ندێکیان یان به‌شێکیان که
کاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وانی تر.
دوه‌م/ ئه‌م شهقڵگهله بوونییانه نمونه‌گه‌لێکی ئهفلاتونیین. ئه‌مانه
تایبه‌تمه‌ندێتی سیسته‌می فیزیایین. غالیلیۆ له مادده‌یه‌کی هه‌ستپێکراوی
سروشتییه‌وه پرنسیپه فیزیاییه گشتییه‌کانی ده‌ستیپێنه‌کرد، وه‌ک چۆن
ئه‌رستۆ له کۆندا ئه‌مه‌ی کرد، به‌ڵکو لێکۆڵینه‌وه‌ی له سروشت و دهرکهوتهکانییدا
کرد به ئاماژه‌گه‌لێکی ئه‌فلاتونی و په‌یوه‌ندییه بیرکارییه‌کان. به‌م
جۆره توانی میتۆده بیرکارییه ئه‌ندازیارییه‌کانی زانستی ئه‌ستێره‌ناسی
بگوێزیته‌وه بۆ زانستی جوڵه‌ی ته‌نۆکه زه‌وینییه‌کان. که بیرکاریی
ئه‌ندازیاریی جێبه‌جێکرد له زانستی کۆندا به‌سه‌ر جوڵه‌ی ئه‌ستیره‌کانی
ئاسماندا و هه‌روه‌ها به‌سه‌ر تیشکدا، چوونکه به پێی زانستی کۆن ئه‌ستێره‌کان
و ئاسمان خه‌یاڵی بوون بیرکردنه‌وه‌یه‌کی میتافیزیکیانه هه‌بوو بۆیان،
نه‌ک بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ماددیانه. هه‌روه‌ها ته‌نۆکه زه‌وینییه‌کان
وا دانرابوون که ناچنه ژێر باری لێکۆڵینه‌وه بیرکارییه‌کان له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی مادده‌یه‌کی ڕووتن. به‌ڵام غالیلیۆ توانی بیانخاته ژێر
لێکۆڵینه‌وه‌ی بیرکاریانهیی ئه‌ندازیاریی، له‌گه‌ڵ زانستی فه‌له‌ک و
تیشکدا، ئه‌مه‌ش به گواستنه‌وه له ناوه‌نده باڵاکه‌ی جیهانی هه‌ستی
ڕاستهوخۆهوه بۆ نموونه‌کانی ئه‌فلاتون، واته بۆ جیهانی گونجاو و
شیماناگهلێکی ئه‌فلاتونیانه، یان به شێوه‌یه‌کی باشتر له نێوان هه‌ردوو
جیهانه‌که‌دا. یه‌که‌میان له مێژووی زانست‌دا سیسته‌مێکی فیزیایی
مپالیی بوو که حکومی یاساکانی سروشتی ده‌کرد به شیوازێکی بیرکاریانهیی
ساکار. غالیلیۆ له جیهانی هه‌ستیی کرچ و کاڵه‌وه گواستیه‌وه بۆ
جیهانی ته‌نۆکه که‌وتوه‌کان له بۆشاییه‌کی ڕه‌هادا و بۆ گۆ بازانهییه
ته‌واوه‌کان و ڕووبه‌ره ڕه‌قه ته‌واوه هه‌ستپێکراوه‌کان، وه بۆ
جوڵه هه‌ڵدراوه‌کان له بۆشاییدا، بۆ یاسای ڕێژه‌یی غالیلیۆیی، بۆ
یاسای که‌ماسیی خۆی. ئه‌مانه هه‌موویان یاساگه‌لێکی بیرکاریی مپالیی
بوون حوکمی بۆچوونه‌کانی ئهفلاتونیان ده‌کرد، وه حوکمی ده‌رکه‌وته
سروشتیه مپالیهکانیان ده‌کرد.
سیه‌م/ وه‌ک له پێشدا روونکراوه‌ته‌وه یاساکانی سروشت جێبه‌جێده‌کرێت
به‌سه‌ر شییاوه مپالییهکاندا، نه‌ک به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر
بوونه‌وه‌ره ههستییهکاندا. شاراوه‌یی(ناوه‌وه‌یی) دهرکهوتۆکان
جیهانی شییاوییه مپالییهکانن. دواجاریش شییاوییه مپلاییهکان بناغه‌ی
دهرکهوتۆکانن. پێویستی به هاتنه کایه‌یی زانست و مهنههجێتێکه له
جێبهجێنهنهبوونی نێوان دهرکهوتۆکان و شاراوهییهکانهوهیه،
بوونه‌وه‌ره‌کان و شییاوییهکان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که جیهانی شییاوییهکان
دوایینههاتووه به سروشتی خۆی(واته ممکنات دوایینههاتووه)، وه
یاساکانی سروشت په‌یوه‌ندییداره پێیانه‌وه، نه‌ک به زانستی بوونه‌وه‌ره‌کانه‌وه،
که‌واته یاساکانی سروشت هه‌میشه‌یی جۆراوجۆره‌کان ده‌سه‌پێنن له گه‌ردوندا(واته
سروشت هه‌میشه‌یی ده‌رکه‌وتوه‌کان ده‌سه‌پێنن). به‌م مانایه یاساکانی
سروشت سه‌لماندیان که یاساگه‌لێکی به سوودو سه‌رکه‌وتوون بوونه‌ته
هۆکارێک له به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌یه‌کی ورد ده‌رباره‌ی سروشت. وه‌ک
لای ئه‌فلاتون ده‌رکه‌وتووه مپالییهتهکان ڕێگه‌ی قبوڵکردنی بوونه‌وه‌ره‌کانه
به عه‌قڵ.
چواره‌م/ ئهزموونگهڕێتی، یان ئه‌زموونکاریی ساتێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه
له‌م مهنههجیهتهکهی ئه‌فلاتون و غالیلیۆدا. ئه‌زموون پردی گهینهره
له نێوان بوونه‌وه‌ره ههستهورهییهکان و مپالییاته شییاوییهکاندا(مومکنهکاندا).
ئه‌م پرده دوو ئاراسته‌یه، یان دوو جه‌مسه‌ره. ئه‌زموون هه‌وڵده‌دات
به‌رجه‌سته‌بێت له مپالیهته ئهفلاتونییه شییاوییهکاندا(مومکنهکاندا)
له جیهانی ههستپێکراودا. به‌ڵام، له لایه‌کیتره‌وه، هاوبه‌شییه‌کی
بناغهییدهکات له گواستنه‌وه‌ی باسکاردا له ئاستی بوونه‌وه‌ره ههستهوهرییهکانهوه
بۆ ئاستی مپلاییه شییاوییهکان(مومکنات).
پێشتر نموونه‌یه‌ک هێنرایه‌وه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی یه‌که‌م، واته به‌رجه‌سته‌بوونی
مپالێتی شییاواو(ممکن)له بوونه‌وه‌ری ههستهوهرییدا. که غالیلیو
وای وێناکردوه و بیریلێکردۆتهوه که دانی مپالێتی شییاوی تهنکۆکهکان
له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زه‌وی ده‌که‌وێته بوشاییهکی ته‌واوه‌وه. وه ئه‌م
مهسهلهیهشی له تاقیکردنه‌وه‌کاندا به‌رجه‌سته‌کرد که خلبوونه‌وه‌ی
بازنه‌ییه خڕه‌کان له‌سه‌ر ڕوبه‌رێکی زۆر لێژ به گۆشه‌یه‌کی بچووک ئه‌وه
باسکار ده‌توانێت به که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ریی هه‌وا و به‌ریه‌ککه‌وتن
له‌گه‌ڵ ئه‌ندازه‌یی جوڵه‌کان له ساته‌کانی یه‌که‌میدا. هه‌روه‌ها له
نموونه‌کانی دواییشدا وای وێناده‌کرد که که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی تهنکۆکهکان
به ستونی وه‌ک جوڵه‌ی بهلێمک له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ئاو له ده‌ریادا به‌ته‌واویی
ڕێکوپێکه له هێلێکی ڕاستی ته‌واودا. ئه‌م وێناکردن و بیرکردنه‌وه‌ی
نموونه‌ییه ڕابهرایهتیکرد بۆ پرنسیپی ڕێژه‌یی غالیلۆیی، که قسه له‌سه‌ر
ئه‌وه ده‌کات ڕه‌فتاری تهنۆکهکهن هه‌رگیز ناگۆڕدرێت ئه‌گه‌ر له به‌لمێکی
ڕاوه‌ستاوه‌وه ده‌ستمانپێکرد و گواستمانه‌وه بۆ به‌لمێکی جوڵاو به
جوڵه‌یه‌کی ڕێکوپێک له سه‌ر هێڵێکی ڕاست. ئه‌لبێرت ئانشتاین ئه‌م
پرنسیپه‌ی گشتگیرکرد له ده‌ستپێکی سه‌ده‌ی بیستدا به‌سه‌ر هه‌موو ده‌رکه‌وته‌کاندا
و به سه‌ر هه‌موو ته‌نۆکه جوڵاووهکاندا به خێراییه‌کی وه‌ک یه‌ک و
ڕێکوپێک له سه‌ر هێڵێکی ڕاست بۆ هه‌ریه‌کێکیان. ئه‌مه‌ش ڕابهرایهتییکرد
له داهێنانی میکانیکییه‌کی نوێ‌دا ئه‌ویش میکانیکیی ڕێژه‌یی و
وێناکردنی ڕێژه‌یی بوو بۆ شوێن و زه‌مه‌ن.
غالیلیو به تێپه‌ڕبوون به کۆمه‌لێک ئه‌زموون و بیرکردنه‌وه‌دا گه‌یشته
ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ر گۆی زه‌ویی بوونیان
هه‌یه، یان پێکهاته‌کانی گۆی زه‌وی به پێی سیسته‌مێکی کارکردی ئاڵۆز
له ته‌ن و قه‌واره و کێش و شکڵی جیاواز و جۆراجۆر و جیاواز له تایبه‌تمه‌ندیی
و چڕیی و توانایی به‌ریه‌ککه‌وتن که‌وتونه‌ته سه‌ر جێگه‌ی جیاوازی ئه‌م
گۆی زه‌وییه. غالیلیۆ توانی ئه‌و ڕایه‌ی ئه‌رستۆ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه که
وای دانابوو خێرایی که‌وتنه‌کان هاوتایه له‌گه‌ڵ کێشی ته‌نه‌کان
خۆیاندا. دواجار ته‌جروبه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که که‌وتنی دوو(ته‌ن)ی جیاواز
له (کێش)دا له شوێنگه‌لێکی جیاواز له (چڕی)ی جۆراوجۆردا. چاودێری
جیاوازی نێوان هه‌ردوو خێراییه‌که(واته خێرایی هه‌ردوو ته‌نه
جیاوازه‌که) و گۆڕانه‌کانی کرد به پێی گواستنه‌وه له (خاو)ییه‌که‌وه
بۆ (خاو)ییه‌کی تر. تێبینیکرد ئه‌م جیاوازییه که‌م ده‌کات هه‌تا چڕیی
خاوییهکه که‌مکات. واته په‌یوه‌ندییه‌که له نێوان (خێرا)یی و (خاو)ییدا
په‌یوه‌ندییه‌کی هاوتایه. هه‌ر ئه‌م ئه‌زمونه‌ش بوو که ڕابهریاهتیی
کرد بۆ سیسته‌مه فیزییاییهکهی که خۆی له که‌وتنی ته‌نه‌کاندا ده‌بینیه‌وه
له بۆشاییه‌کی ته‌واودا. گه‌یشته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی که جیاوازی
نێوان هه‌ردوو خێراییه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سفر ئه‌گه‌ر چڕی خاوییهکه
بگه‌ڕێته‌وه بۆ سفر(واته بۆشاییه‌کی ته‌واو). به واتایه‌کی تر گه‌یشته
ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی که هه‌موو ته‌نه‌کان، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی کێش
و شێوه به گوێره‌ی چۆنیه‌تی بۆشاییه ته‌واوه‌که (ده‌که‌وێت). ئه‌مه‌ش
ئه‌و پرنسیپه بوو که ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین له ساڵی 1907 ڕایگه‌یاند،
ناوی نا پرنسیپی هاوتا، وه له‌سه‌ر ئه‌م پرنسیپه‌ش تیۆره‌ی ڕێژه‌یی له
ساڵی 1915 داڕشت.
گرنگی شۆڕشه‌که‌ی غالیلیۆ له‌وه‌دا بوو که مه‌نهه‌جێکی به‌کار ده‌هێنا
که هه‌ردوو لایه‌نی فکریی و ئهزموومنی له خۆگرتبوو، هیچ لایه‌کی
پشتگوێنهدهخست، به پێچه‌وانه‌وه قوڵدهبوهوه له هه‌ردوو لایه‌ندا
و هه‌ر لایه‌ک له‌م لایه‌نانه‌ی به‌کار ده‌هێنان، ئه‌مه جه‌وهه‌ری
ڕاسته‌قینه‌ی شۆڕشه‌که‌ی غالیلیۆ بوو، که کۆبووبهوه له نێوان مه‌نهه‌جی
ئه‌فلاتونی غالیلیۆییدا، جه‌وهه‌ری ئه‌م شۆرشه به شۆڕشێکی فکریی ده‌رده‌که‌وت
و له هه‌مان کاتدا پڕ بوو له ئه‌زمونی زیره‌کانه. ده‌توانین بڵێین
زانستی سروش هه‌مووی له‌سه‌ر ئه‌م بنهغایه دامه‌رزرا، واته له‌سه‌ر
ئه‌م ڕێبازه، که هه‌ردوو جیهانی هه‌ستی و جیهانی مپلایاتی له خۆ ده‌گرت.
ئه‌م ڕێبازه له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا قولبووهوه و فراوان بوو، ئه‌م سه‌ده‌یه
بوو به سه‌ده‌ی شۆڕشی زانستی گه‌وره. له‌م سه‌ده‌یه‌دا زانستی سروشت
له سه‌رده‌ستی نیوتندا گه‌یشته لوتکه. نیوتن ئه‌م ڕێبازه‌ی کرد به
ڕێبازێکی گه‌ردوونی به‌ربڵاویی پێدا، به‌ڵام که‌ماسیی هه‌بوو له
بیرکاریی نوێ‌دا. ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه بوو که سیسته‌مێکی فیزیایی
مپالی گه‌ردونی دامه‌زراند که پشتی ده‌به‌ست به شوێنی ڕه‌ها و زه‌مه‌نی
ڕه‌ها و خاڵی ئه‌ندازیاریی له قه‌واره و جوڵه و خێرایی و کارلێکهکانیاندا.
ئه‌مه ناو ده‌برێت به سیسه‌مێکی مپالی جیاواز، یان دیار و ئاشکرا، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌لماندی که ئه‌م مپالیاتانه ئامرازگه‌لێکن بۆ به‌رهه‌مهێنانی
مه‌عریفه ده‌رباره‌ی ده‌رکه‌وته سروشتییه واقیعیه ماددییه‌کان. به‌ڵام
هه‌ندێک له خڵته‌ی زانستی کۆن له‌م مهعریفهییهی نیوتن یان له
سیسته‌مه‌که‌یدا هه‌بوون که نیوتن له په‌رتوکه‌که‌یدا به
ناوی(پرنسیپه بیرکارییه‌کان بۆ فه‌لسه‌فه‌ی سروشت) ئه‌م خه‌ڵتانه ده‌رکه‌وتوون.
به‌ڵام بیرکارزانه زیره‌که‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده، وه‌ک بنۆلی و ئویلر
و موبرتی لاغرانج توانیان سه‌رله نوێ تیۆرییه‌که‌ی نیوتن داڕێژنه‌وه
و پاکی که‌نه‌وه له‌و خڵته کۆنه به زمانێکی بیرکارییانه‌ی سه‌رده‌میانه
که هێزی ئه‌م تیۆرییه‌ی نیوتنی به ڕوونی پیشان ده‌دات.
به‌م جۆره ئه‌وه‌ی ناوده‌برێت به میکانیکی کلاسیکی له‌سه‌ر داروپه‌ردوی
زانستی کۆن دامه‌زراو بووه نموونه‌یه‌کی دره‌وشاوه بۆ هه‌موو تیۆره‌کان
و وێناکانی داهاتوو.
_________________________________________________
*
سه‌رچاوه: (حوار متمدن - العدد:
3422 - 2011/7/10
-)
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=266722
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|