٤\١٠\٢٠١١
نامیلکه
زانستیه‌کان.

نووسینی: هیشام غه‌سیب
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
به‌شی
پازده‌م:
عه‌قڵ و شۆڕش.
ژیان هاوار ده‌کات بۆ گۆڕان.
به‌ڵام کام گۆڕان؟
بۆچی ئه‌مانه‌وێت ژیان بگۆڕین؟
چوونکه ژیان وه‌ک خۆی ناگوزه‌رێت.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، توانایه‌کی گه‌وره هه‌یه له ڕووی پرنسیپه‌وه
بۆ چاره‌سه‌ری کێشه زۆر پێویستیه‌کانی مرۆڤایه‌تی، وه‌ک نه‌خوێنده‌واری
و هه‌ژاری و دواکه‌وتوویی و جه‌نگ و برسێتی. به‌ڵام ئه‌م توانایه
ناتوانێت و به‌رجه‌سته‌نه‌کراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌م ئه‌رکه هه‌ستێت. ئه‌نجامیش:
زیادبوونی ناجێگیریی و نائارامی و هه‌ژاری و برسێتی و بێ‌کاری و جه‌نگ و
چه‌وساندنه‌وه و وێرانکردنی ژینگه‌و ترسناکی خستنه سه‌ر گۆی زه‌ویه.
له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بی، زیادبوونی له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شان و ترازان و
شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌رێتی و نه‌خوێنده‌واری و تاریکستانی و په‌راوێزخستنی
عه‌قڵ و سته‌م و جیاکاریی و هه‌ژاری و بێ‌کاری و ژینگه‌ی ناته‌ندروسته.
ژیان هاوار ده‌کات بۆ گۆڕان.
به‌ڵام کام گۆڕان؟
گه‌وره‌تین و زه‌حمه‌ترین به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان بۆ دروستبوونی قه‌واره‌یه‌کی
گه‌وره له مرۆڤگه‌لێکه که پێکه‌وه و به هه‌ره‌وه‌زی بتوانێت نه‌خشه‌سازی
بکات و تێبکۆشێت به لێبڕاوه‌نه و ڕێکوپێکی و کارایی بۆ گۆڕان و
رێنسانس، یان ژیانه‌وه و هێنانه‌دیی نوێگه‌رێتی و ڕۆشنگه‌رێتی و تازه‌گه‌رێتیه.
هه‌ڵبه‌ت دوای ڕوخانی یه‌کێتی سۆڤه‌یت ئه‌و بۆچوونه هاته ئاراوه که
بازاڕی ئازاد و شلکردنی جڵه‌وی بازار له‌به‌رده‌م بازرگانان و هه‌ڵسوڕاوانی
بازاردا ده‌بێته چاره‌سه‌ر، ئه‌م بۆچوونه پێی وابوو که هێزی بازاڕی
ئازاد به ده‌سه‌ڵاته سروشتیی و یاساییه‌کانی ناوخۆی خۆییه‌وه ئه‌و
هێزه‌یه که ده‌بێته دروستکه‌ری پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن و پله به
پله ژیانێکی ئازاد و خۆشبژی ده‌هێنێته ئاراوه و بازاڕی ئازاد بنه‌مای
ئازادییه‌کان و فه‌راهه‌مکردنی دیموکراتییه‌ته. به‌ڵام، بینیمان که
ئه‌مه به پێچه‌وانه‌وه که‌وته‌وه و له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی
ڕابووردودا چه‌ندین جه‌نگی ماڵوێرانکه‌ر و قه‌یرانی ئابووری ئه‌م
بۆچوونه‌ی به درۆخسته‌وه به ته‌واوه‌تی. بۆیه ئه‌و پرسیاره هه‌روه‌ک
خۆی ماوه‌ته‌وه به بێ وه‌ڵام که ده‌پرسێت: چۆن ده‌توانینی ئه‌و هێزی
گۆڕانکارییه دروستبکه‌ین؟. من، بێگومان، وه‌ڵامێکی سیحرئامێزم پێنییه
بۆ ئه‌م پرسیاره. به‌ڵام، لێره‌دا باسی ده‌وری په‌روه‌ر‌ده و
فێرکاریی ده‌که‌م به دیاریکراوی له‌م پرۆسه‌یه‌دا، واته له پرۆسه‌ی
گۆرانکاریی و دروستبوونی ئه‌و هێزه‌ی که ده‌توانێت ئه‌م ئه‌رکه جێبه‌جێبکات.
وه خاڵی ده‌ستپێکردنیشمان ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسیاه، پرسیارێکی تره: مه‌رجه
بناغه‌ییه‌کانی بوونی هه‌رچ تاکێک بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به به‌شێک له‌و
هێزه گۆڕانکارییه، واته ئه‌و هێزه هه‌ره‌وه‌زییه به کۆمه‌ڵه‌ی که
ده‌بێته دروستکردنی ڕینسانس، یان بوژانه‌وه و ده‌ستپێکردن به به‌کارهێنانی
عه‌قڵ له ژیاندا و ده‌ستکردن به ڕۆشنگه‌رێتی و ڕۆشنبیرێتی و تازه‌گه‌رێتی
کامانه‌ن؟
ا/ ده‌بێت تاک خودی خۆی بێت،(من) و هه‌موو (من)ه‌کان خۆمان بین، نه‌ک
ببین به بابه‌ت و ئامراز، یان ئامارزگه‌لێک. خود، یان(من)ه‌کان بۆ
خۆیان ئه‌گه‌ر وه‌ک خۆیان بن و نه‌کرێن به بابه‌ت و هه‌ڵنسوڕێنرێن، به‌ڵکو
ئه‌مان خۆیان ژیانی خۆیان هه‌ڵسوڕێنن، به سروشتی کارایی و خودی خۆیان،
وه به به‌رجه‌سته‌کردنی هه‌موو ئه‌نجامه‌کانی زانست و زانیاریی و ته‌کنۆلۆژیاییه‌ک
له خزمه‌تی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیی بووندا. تاک، یان خود خاڵی ده‌ستپێک و
چه‌قی کاری ڕێکخراوه‌یی سه‌ربه‌خۆیه. به‌ڵام کاتێک ده‌بێت به بابه‌ت
ئه‌وا کارا نابێت، به‌ڵکو کاری تێده‌کرێت و کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت و هه‌ڵده‌سوڕێنرێت.
ئه‌له‌م ڕاستاییه‌وه ده‌ڵێین یه‌کێک له ئه‌رکه گه‌وره گرنگه‌کانی
سه‌رشانی ده‌ستگای فێرکاریی گۆڕانی تاکه له بابه‌ته‌وه بۆ خودی خۆی،
ئه‌م پرسه‌یه فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵه‌مانی هیگڵ له فه‌لسه‌فه ناوازه‌که‌یدا"زانستی
دیارده‌ناسیی عه‌قڵ" (Phenomenological mind) باسی کردوه. هۆنراوه‌که
ئه‌مه‌یه: ئایا ده‌ستگای فێرکاریی له سه‌رتای ڕوانی نینۆکه‌کانی تاکه‌وه
ڕۆشنبیریی ملکه‌چیی ڕاسپارده‌کان و فه‌رمانه‌کان و خه‌سڵه‌تی مێگه‌لییانه
ده‌چه‌سپێنێت و خودی تاکێتی ده‌مرێنێت و نایه‌ڵێت تاکێکی کارابێت، یان
ڕۆشنبیریی ئازادیی وبه‌رپرسیارێتیی و ڕه‌خنه‌گرتن و یاخی بوون ده‌چه‌سپێنێت،
بۆ به‌رگریکردن له خودێکی ئازاد و کامڵ تیایدا؟ بێگومان، شێوازی یه‌که‌م
باو و به‌ربڵاوه له کۆمه‌ڵگا و ده‌ستگا په‌روه‌رده‌یی و فێرکارییه‌کانی
ئێمه‌دا. تاک ناچارکراوه به سه‌ردانه‌واندن و ملکه‌چکردن بۆ بیر و
باوه‌ڕی باو و پراکتیزه‌کردنی ئه‌و بڕوایانه‌ی که له کۆمه‌ڵگادا بوون
به خوو و کو‌لتوور، به بێ ئه‌وه‌ی چاو له ڕازییبوونی یان ناڕازیی
بوونی بکرێت، له دواجاریشدا ملکه‌چییه‌کی کوێرانه و لایاندارێتی ڕه‌ها
بۆ کۆ مێگه‌لییه‌که کراوه به ئه‌رکی. نابێت و قه‌ده‌غه‌یه بۆی که
بیربکاته‌وه و بریارێک بدات به‌و پێیه‌ی که گونجاوه له‌گه‌ڵ قایل
بوون و بیرکردنه‌وه‌کانیدا، بۆشی نییه ئه‌وه‌ی خۆی قایل و ڕازییه له‌سه‌ری
پراکتیزه‌ی بکات. کاتێکیش سه‌رکێشی بکات و ده‌ربچێت له کۆ و بیری کۆ
ئه‌وه زیانێکی گه‌وره چاوه‌ڕوانێتی. تاک له‌م کاتانه‌دا ته‌نیان بابه‌ت
و ئامرازێکه که به‌کارده‌برێت و سه‌رۆکاری ده‌کرێت بۆ جێبه‌جێکردنی
ڕاسپارده‌کان و ده‌بێت پراکتیزه‌یان بکات.
ب/ ده‌ستگای په‌روه‌رده‌یی ده‌ورێکی گرنگ ده‌بینێت بۆ سستبوونی گۆڕانی
بۆ خود بابه‌ت، واته قه‌ده‌غه‌کردنی به‌ده‌یهێنانی ئامانجه‌که، وه
بۆ جێگیرکردنی ڕۆشنبیری جێبه‌جێکردنی فه‌رمان و ملکه‌چ بوون بۆ
ڕاسپارده‌کانی کۆ و کۆمه‌ڵگا و یان ڕاسپارده باوه‌کان. بێگومان، مێگه‌ل
به سروشی خۆی ناتوانێت ڕوودانی گۆڕان به‌رپابکات، چوونکه به سروشتی
خۆی ناتوانێت پارکتیزه‌ی کاری سیسته‌ماتیک بکات به‌ره‌و گه‌یشتن به
ئامانج. له‌به‌رامبه‌ریشدا، تاک هێزێکی مێژوویی کاریگه‌ره کاتێک ده‌بێت
به خۆیی و خودی خۆی له ده‌ستنادات، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که زیره‌کی
و قایل بوون و هه‌ڵوێست و ڕا و بیری خۆی به‌کاربهێنێت و به‌رجه‌سته‌ی
بکات، ئه‌مه‌ش به ئامرازه سروشتییه‌که‌ی خودی خۆی. دێڕه هۆناراوه‌که
لێره‌دا ئه‌وه‌یه توانا به‌خۆدان له‌سه‌ر بڕیاری چاره‌نوس. تاکی پێگه‌ییو
و ئازاد ڕازینابێت که چاره‌نوس له ده‌ره‌وه‌ی خۆی بسه‌پێنرێت به‌سه‌ریدا،
یان له سروشته‌وه یان له مێژوویه‌کی ژه‌نگگرتووه‌وه، به‌ڵکو هه‌وڵئه‌دات
بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆی به تواناکانی بیرکردنه‌وه‌ی خودی
خۆی، هه‌موو فه‌رمان و ڕاسپارده‌یه‌ک به‌رپه‌رچده‌داته‌وه هه‌رچیه‌ک
بێت سه‌رچاوه‌که‌ی. عه‌قڵ و پسپۆڕیی و ویژدانی خۆی چرای ده‌ستێتی بۆ
کاره‌کانی و بڕیاره‌کانی هه‌ڵوێسته‌کانی.
ج/ ده‌بێت تاک ڕۆشنبیرێکی ئۆرگانیی بێت، واته به‌رجه‌سته‌کراوی
مێژوویه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت، واته هۆشمه‌ندبێت بۆ مێژووه‌که‌ی و گه‌وهه‌ره
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی، له دواجاریشدا بزانێت که بابه‌تی کاره
ڕێکخراوه‌ییه‌کانی هه‌مووی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووییه. ڕۆشنبیری ئۆرگانی
ئاگایی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه که خۆی تیا ده‌بینێته‌وه، به مانایه‌کی تر
ئه‌وه کۆمه‌ڵه، که سه‌رچاوه‌ی هۆشداری خودی تاکه ئه‌ویش له ڕێگه‌ی
رۆسنبیرییه ئۆرگانیه‌کانیه‌وه، وه یه‌کێتیه ناوخۆییه‌که‌ی و یه‌کێتیه
کاره کۆمه‌ڵایه‌تیه مێژووییه‌کانی له کۆمه‌ڵه‌وه وه‌رگیراوه. بۆ ئه‌وه‌ی
تاک ببێت به تاکێکی ڕۆشنبیریی ئۆرگانیی و ده‌وری ڕۆشنبیری ئۆرگانیی
ببینێت، بێگومان ده‌بێت زانابێت بۆ ئه‌وه‌ی که خودێکه پێکهاته‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تیی و مێژوویی هه‌یه، به‌ڵام هێزی کۆمه‌ڵایه‌تیی و په‌یوه‌ستبوونه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی له کۆمه‌ڵێکی دیاریکراوه‌وه هاتووه که
سروشتێکی چینایه‌تیی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. وه ده‌بێت هه‌ڵگری به‌رپرسیارێتییه‌ک
بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵقوڵاوی دڵی کۆمه‌ڵێکه که په‌یوه‌سته پێیانه‌وه
و هه‌وڵبدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی و به‌رزه‌خوازییه‌کانی. به‌م
مانایه‌ش تاک ده‌بێت به هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی تواناکار له گۆڕانێکی
سیسته‌ماتیکیی کارادا. تاک به شێوه‌یه‌کی گشتی پێکنایه‌ت به بێ ئه‌و
کۆمه‌ڵه‌ی که په‌یونده پێوه‌ی. هه‌روه‌ها پێکهاته‌شی به که‌موکوڕی
ده‌مێنێته‌وه تا ده‌وره ڕۆشنبیره ئۆرگانییه‌که‌ی که‌موکوڕدار بێت.
له کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بیه‌کاندا، ئامارزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و په‌روه‌رده‌ییه‌کان
و ڕۆشنبیرییه‌کان به جۆرێکه که تاک ناکات به خودێکی رۆشنبیری
ئۆرگانیی له کۆمه‌ڵگادا. به‌و ئامارزانه‌ش ڕۆشنبیری ئۆرگانیی پاکتاوده‌کرێت،
یان له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه یان له ڕووی گیانییه‌وه، پڕۆژه
ڕۆشنبیرییه ئۆرگانییه‌کان به هۆی ده‌ستگا خاوه‌ن ئمتیازه
بیرۆکراتییه‌کانه‌وه به جۆرک ڕێکخراون که تاک بکه‌ن به بابه‌ت و هه‌موو
کاراییه‌کانی هه‌ڵمژن و بیکه‌ن به تاکێکی پاراوێزخرا و ناکارا و
گۆڕانیان واته گۆڕانی تاکه‌کان بۆ که‌سانی بیرۆکراتیی و بێ به‌رهه‌م و
کیمبرادۆری Kimberador ڕۆشنبیریی نا داهێنه‌ر. ده‌ستگا بیرۆکراته‌کان
بێتوانایه له به‌رهه‌مهێنانی ڕۆشنبیرانی ئۆرگانیی له لایه‌که‌وه و
له‌سه‌ر شانی ڕۆشنبیری ئۆرگانی مشه‌خۆریی ده‌کات. ئه‌نجامی حه‌تمیش له‌م
حاڵه‌ته ترسناکه‌دا ژه‌نگگرتنێکی له ڕاده‌به‌ده‌ره و دۆگماییه‌کی
ترسناک له پڕۆسه‌ی گۆڕانی کۆمه‌ڵگادا. دروستکردنی خود به مانای
تاکێکی ڕۆشنبیری ئۆرگانیی بووه به بابه‌تێکی ناچاریی له کۆمه‌ڵگاکانی
ئه‌مڕۆدا و سوربوونێکی گه‌وره له‌به‌رده‌م هێزه گۆڕان خوازه‌کانی ناو
کۆمه‌ڵگادا.
د/ چه‌کداربوونی تاک به عه‌قڵانییه‌تێکی زانستیانه، به‌ڵام، عه‌قڵانیه‌تی
زانستی چییه و په‌یوه‌ندی به گۆڕانه‌وه چییه؟
یه‌که‌م: عه‌قڵانیه‌تیی زانستیی لوتکه‌ی عه‌قڵانیه‌ته به گشتی. ئه‌ویش
له زانست و فه‌لسه‌فه‌دا به‌رجه‌ستده‌بێت. یه‌که‌م به‌رجه‌سته‌بوونیش
له مێژووی نزیکه‌ی 500 ساڵ پێش مێژووی زاینی دا بووه. له بابل ی
عێراق دا له زانستی ئه‌ستێره‌ناسییدا، که کۆی میتۆدگه‌لێکی چه‌ندێتیی
و چاودێریگه‌لێکی ئه‌ستێره‌ناسیی وردبوو. له دواجاردا ئه‌مه له
زانستی ئه‌ستێره‌ناسیی ئغریقیدا به‌رجه‌سته‌بوو، که له‌سه‌ر ده‌ستی
هیبارکۆس دا له سه‌ده‌ی دوه‌می پێش زاینی‌دا دروست بوو، ئه‌ویش ئه‌نجامی
کۆی نموونه‌گه‌لێکی ئه‌ندازیاریی و چاودێرگه‌لێکی ئه‌ستێره ناسیی ورد
بوو، له لای ئغریقیه‌کان و بگلیموس دا له سه‌ده‌ی دوه‌می پێش زاینی
گه‌یشته لوتکه، وه لای عاره‌بیش له لای موئه‌یده‌دین و فێرگه‌ی
مراغه و ئبن شاتر لدیمشقی دیسان گه‌یشته لوتکه. سێیه‌میش زانستی
تیشک لای عه‌ره‌ب به‌رجه‌سته بوو، له‌سه‌ر ده‌ستی کندی و ئبن سهل و
حسن بن هیپم دا دروست بوو. به‌ڵام ئه‌م به‌رجه‌سته گرنگانه ته‌نیا وه‌ک
لایه‌نێک له ده‌ریایی زانستی وردی بنه‌سازیی و میتۆدی میتافیزکی و
بزانیدا، له دواجاریشدا کاریگه‌رییه‌کانی به سنورداریی مایه‌وه له‌سه‌ر
هه‌موو ژیان و ژینگه‌ی چالاکییه بیریی و ڕۆشنبیرییه‌کان. ئه‌مه ڕاڤه‌ی
ئه‌و شێوه عه‌قڵانێته‌یه که له مه‌یانی بیریی و ژیاریی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا باو بوو. ئه‌و عه‌قڵانێته ده‌توانین به عه‌قڵانێتێکی
میتافیزیکیی و به‌ڵگه‌ئامێزدار و تێکه‌ڵه‌یه‌ک له بزانیی بناسین. گه‌وره‌ترین
نوێنه‌رسالاریشی ئه‌فلاتون و ئه‌رستۆ بوو به شێوه‌یه‌کی گشتی و موعته‌زیله‌کان
و ئبن سینا و ئبن ڕوشد له شارستانێتیی عه‌ره‌بی ئیسلامی‌دا بوون. ئه‌م
لایه‌نه زانستییه له ڕۆژهه‌ڵاتدا پوکایه‌وه و به ته‌واوی له‌گه‌ڵ
عه‌قلانیه‌تی میتافیزیکیی کۆندا سڕایه‌وه. ئه‌م لایه‌نه زانستیه
زۆری نه‌خایان گوێزرایه‌وه بۆ ئه‌ورپا، له سه‌رده‌می ڕینیسانسدا زه‌وینه‌یه‌کی
باش دروستبوو بۆ فراژوتنێکی خێرا تا هه‌ژموونیکرد به‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
مه‌عریفه و بیردا و میتۆدگه‌لێکی تری مه‌عریفی به ته‌واوه‌تی په‌راوێزخست.
له‌گه‌ڵ فراژوتنی ئه‌م پرۆسه مه‌عریفیه‌دا شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌لسه‌فیش
جێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی کۆن و عه‌قلانیه‌تی میتافیزیکی کۆنی گرته‌وه. وه
له‌سه‌ر داروپه‌ردوه‌کانیان عه‌قڵانیه‌تی زانستی هه‌ڵنرا، نه‌ک ته‌نیا
له ئاستی زانسته جۆراوجۆره‌کاندا، به‌ڵکو دووباره له‌سه‌ر ئاستی فه‌لسه‌فه‌ش،
هه‌وڵه فه‌لسه‌فییه‌کان نه‌شونمایان کرد تا گه‌یشه‌ت لوتکه له نیوه‌ی
سه‌ده‌ی نۆزده‌دا. ئه‌م عه‌قلانێته له فه‌لسه‌فه‌دا گه‌ڕایه‌وه
دواوه له سه‌ده‌ی بیستدا، به‌ڵام تا هه‌نووکه کاریگه‌ره و کارایه.
دووه‌م: عه‌قڵانێتی زانستی یه‌کێکه له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی پراکتیزه‌ی
زانستی. کۆمه‌ڵێک سیسته‌می به‌های له خۆگرتوه که به‌بێ ئه‌وه
پراکتیزه زانستییه‌کان دروست نابن. پێشه‌می ئه‌م به‌ها زانستیانه
قبوڵنه‌کردنی بابه‌ته‌کانه له‌سه‌ر بنه‌مای فاکته‌ره‌کانیان، به‌ڵکو
لێکۆلێنه‌وه له بوونیان و مه‌رجه‌کانیان و تواسته‌کانیان، به نموونه
وه‌ک چۆن ئبن خه‌لدون ئه‌وه‌ی ده‌کرد له "مقدمە"که‌یدا. یه‌کێکی تر له‌و
به‌هایانه چاوه‌ڕوانیه له ده‌رکردنی حوکمه‌کاندا و پشوودرێژی و
ئارامگرتن و ڕاستگۆیی و ده‌ستپاکییه.
سێیه‌م: عه‌قڵانیه‌تی زانستی ڕازی نییه به ڕاسپاره‌ده ده‌ره‌که‌یه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی زانست. عه‌قڵانیه‌ت داننانێت به هیچ ده‌سه‌لاتێکی ده‌ره‌کیدا،
چ ده‌سه‌ڵاتی ده‌ق بێت یان پێشوه‌خت و کۆن یان باو. به‌هانه‌ی زانستی
ته‌نیان ده‌سه‌ڵاته که دانیپیانبێت. ئه‌م به‌هانه‌یه‌ش چه‌قده‌به‌ستێت
له‌سه‌ر جۆرێکی ئاشکرا له‌و تیۆرییه گرێدراوه دایالێکتیکییه به
جۆرێکی ئاشکرا له ئه‌زموونی ورد و پاراکتیزه‌کردن. له حاڵه‌تی زانستی
سروشتدا. ئه‌م به‌هانه‌یه چه‌قده‌به‌ستێت له‌سه‌ر تیۆریی mathematize
که به مانای ئه‌زمووگه‌رایی و ئه‌ندازگه‌رایی دێت. په‌یوه‌ندی نێوان
تیۆریی و ئه‌زموونگه‌ریی زه‌روریی و گۆڕانکار و دژوارکاره. تیۆره‌ی
زانستی زانستیه‌تیی خۆی له شیاوییه‌وه بۆ گۆڕان وبۆ ئه‌زموونکاریی وه‌رده‌گریت.
ئه‌زموونکاریی وردیش زاسنتیه‌تیی خۆی له شیاوییه‌وه بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی
له تیۆرییه‌کی دا وه‌رده‌گرێت. ئه‌م په‌یوه‌ندیه دایلێکتیکیه‌ش ته‌نیا
سه‌رچاوه‌یه بۆ عه‌قڵانیه‌تی زانستی و ده‌سه‌ڵاتێکی ته‌نیایی که
دانیپیاده‌نێت. به‌ڵام له حاڵه‌تی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تییدا، به‌هانه‌ی
زانستی چه‌قده‌به‌ستێت له‌سه‌ر تیۆره‌یه‌ک له جۆرێکی تر که ده‌رفه‌ت
نییه لێره‌دا باسی لێوه بکه‌ین که ئه‌ویش دایلێکتیکیانه نزیکه له
پراکتیزه کۆمه‌ڵایه‌تییه مێژووییه‌کانه‌وه.
چواره‌م: بناغه‌ی سه‌رچاوه‌ی حاڵه‌ته زانسته سروشتییه‌که ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه
که ناوده‌برێت به پرۆژه‌ی غالیلی و نیوتنی. ئه‌م پرۆژه‌یه خۆی له
دیاریکردنی چه‌ندێتی فیزیاییدا ده‌بینێته‌وه، که بووه به چوارچێوه‌ی
بوونه ماددییه‌کان، ئه‌ویش به بیرکاریی و ئه‌ندازه‌یی ورد، وه
دیاریکردنی په‌یوه‌ندیه جۆراوجۆره‌کانی نێوانیان، له پێشیانه‌وه په‌یوه‌ندیه
گه‌وهه‌ریه‌کان که ناویانده‌به‌ین به یاسکانی سروشت. که نیوتن ئه‌م
یاسایانه‌ی له ڕێگه‌ی زانستی حساباتی ته‌واوکاریی و جیاکارییه‌وه
Calculusوه گۆڕی، ئه‌م داهێنانه‌ی نیوتن، بوون به ماشێنگه‌لێکی گه‌وره
بۆ به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریف و پێشبینیکردن بۆ ده‌رکه‌وته‌کان و پێدانی
یه‌ک ڕوخساریی بوونه ماددییه‌کان به جۆرێک که پێشتر نه‌بوو.
پێنجه‌م: جیاکردنه‌وه‌ی عه‌قڵانیی زانستی له نێوان نادیار و دیاردا.
نادیار ئه‌و بنه‌ڕه‌ت و بناغه‌یه‌یه که ده‌رکه‌وتووه‌کان به‌رهه‌مده‌هێنێت.
ده‌رکه‌وتووکانیش ڕوون و ئاشکرا نیین، به‌ڵکو داپۆشراوه به داپۆشینگه‌لێکی
شاراوه له به‌رده‌م بینینماندا. له‌به‌رئه‌وه پێویستمان به
پراکتیزه‌ی زانستیی هه‌یه، که پرۆسه‌یه‌کی تاقه‌تپڕوکێن و شه‌که‌تکاره،
له پیناوی گه‌یشتن به‌زانینی نادیاره‌کان . ڕێگه‌یه‌کی تر نییه بۆ
زانینی ده‌رکه‌وته‌کان و به‌ڕێکردنیان بۆ گۆڕین ته‌نیا به زانین و
ئاشکرابوونی ئه‌و نادیارانه نه‌بێت که به‌رهه‌میانده‌هێنین. له‌به‌رئه‌وه
ڕێگه‌یه‌ک نییه بۆ گۆڕینی ژیان ته‌نیا به زانست نه‌بێت. له‌سه‌ر ئه‌م
بناغه‌یه‌ش، عه‌قڵانیه‌تی زانستیمان داناوه به مه‌رجێکی بناغه‌یی له
مه‌رجه‌کانی پێکهاتنی هێزگه‌لی گۆڕان بۆ ژیان. هۆشمه‌ندی زانستی چه‌کدار
به عه‌قڵانیه‌تی زانستی تواناداره بۆ گه‌یشتن به نادیاره‌کان و
زانینی یاساکانی و ئامرازاکانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رکه‌وته‌کان،
دواجاریش زانینی ئاسۆی گه‌شه‌ی ده‌رکه‌وته‌کان و گۆڕانه‌کانیان. به‌م
جۆره مامه‌ڵه‌ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ژیان و چوونه ناو گۆڕانه‌کانی له‌سه‌ر
ئه‌م بنه‌مایه ده‌بێت.
له حاڵه‌تی زانستی سروشتیشدا، نادیاره‌کان یان شاردراوه‌کان، ژماره‌یه‌کی
دوایینه‌هاتووه له سیسته‌می فیزیایی کارلێک له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا به
شێوه‌گه‌لێکی جۆراوجۆر که حاڵه‌ته فیزیاییه‌که‌ی به چه‌ندێتی
فیزیایی و په‌یوه‌ندیه‌کانی دیاریده‌کرێت. به‌ڵام له حاڵه‌تی زانستی
کۆمه‌ڵایه‌تیدا، نادیار یان شاردراوه تۆڕێکی چڕه له په‌یوه‌ندیه
کۆمه‌ڵایه‌تییه بابه‌تییه ڕاگیراوه‌کان له نێوان چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه
جۆراوجۆره‌کاندا. عه‌قڵانیه‌تی زانستی بابه‌تی مه‌عریفه و کاری(سروشتی
یان کۆمه‌ڵایه‌تی) ده‌سه‌په‌ێنێت که قه‌واره‌یه‌کی ماددیی سه‌ربه‌خۆیه
که یاساگه‌لێکی دیار حوکمی ده‌کات و ده‌رکه‌وته‌کان به‌رهه‌مده‌هێنێت
به ئامرازگه‌لێکی ئاشکرا که ده‌توانرێت بناسرێت.
شه‌شه‌م: هۆشمه‌ندی زانستی له پراکتیزه‌کردنه زانستییه‌که‌یدا
ئامرازگه‌لێک و میتۆدگه‌لێک و شتگه‌لێکی نایابی هه‌ڵقوڵاوی ناو دڵی
پراکتیزه زانسنتیه‌که به‌کارده‌هێنێت. به‌مه‌ش مامه‌ڵه ده‌کات له‌گه‌ڵ
واقیع دا به دروستکردن و داهێنان. یه‌که‌میی له‌م ئامرازگه‌ل و
میتۆدگه‌له‌دا: به ئه‌نجامگه‌یشتنه Induction، واته به ئه‌نجامگه‌یشتنی
یاساکانی نادیاره‌کان (شاردراوه‌کان) له واقیعی ده‌رکه‌وته‌کاندا، وه
ده‌رنجام، واته ده‌رنجامی لایه‌نه‌کانی ده‌رکه‌وته‌کان له گشتییه‌کانی
شاراوه‌دا، وه هه‌ڵبژاردنی بیره ئه‌زمونگه‌رییه‌کان و لۆژیکیه‌کان،
وه پێکهاته دایالێکتیکیه‌کان، واته دروستکردنی بیره نوێکان به
ئاوێته‌بوونی پارادۆکسیه‌کان، وه پێکهێنانی گریمانه‌کان، وه خوێندنه‌وه‌ی
راستییه گه‌وره‌کان له جیاوازییه چه‌ندێتییه ورده‌کاندا، له
دواییدا، نه‌ک دواجار ڕه‌خنه‌گرتن Critique، واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
بیره‌کان و ڕاڤه‌کردنیان و ڕاگه‌یاندنی سنوره‌کانیان و پارادۆکسیه‌کانیان
و پێکهاته ناوکییه‌کانیان.
بۆ ئه‌وه‌ی تاک ببێت به هێزێک بۆ گۆڕان و چوونه ناو میژووه‌وه له
گۆڕینی ژیاندا، بێگومان ده‌بێت ببێت به خودێکی ڕۆشنبیری ڕێکخراو و چه‌کدار
به عه‌قڵانیه‌تێکی زانستی. به‌ڵام چۆن تاک ئاماده ده‌کرێت بۆ ئه‌مه؟
ئامرازه سیاسیی و ئابوریی و ڕۆشنبیریی و په‌روه‌رده‌ییه‌کان کامانه‌ن
بۆ ئه‌مه؟ به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و
مێژوویی زۆر ئاڵۆزه. ناڵه‌و باره ده‌رونییه‌کان و باره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
ده‌ورێکی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا. ئه‌مه ده‌کوێته‌وه
سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چه‌ند تاک له ناو کۆمه‌ڵگادا ده‌وری پێدراوه و زه‌وینه
خۆشکراوه بۆ چالاکیه‌کانی و کارلێکه‌کانی و تا چه‌ند تاک جێگیره و
کۆمه‌ڵگا جێگیر و ئارامه. ئه‌مانه‌ش هه‌مووی له‌سه‌ر ده‌زگاکانی په‌روه‌رده‌یی
و دینیی و ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه وه‌ستاوه که هه‌ریه‌که‌یان کاریگه‌ری
خۆیان هه‌یه له کۆمه‌ڵگا و له‌سه‌ر تاک. به‌ڵام لێره‌دا ناچمه نێو
ئه‌و بابه‌ته ئاڵۆزه‌وه، به‌ڵکو چه‌ق ده‌به‌ستم له‌سه‌ر لایه‌نی
ڕۆشنبیریی له حاڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌که‌دا به دیاریکراوی. حاڵه‌تی عه‌ره‌بی
وه‌ک ده‌زانن حاڵه‌تێکی سه‌یره خۆی له خۆیدا وله مێژوودا و له زۆر
ڕووه‌وه. نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی کۆنترین نه‌ته‌وه‌یه له مێژوودا. نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ربی ئه‌و نه‌ته‌ویه بوو که به‌رهه‌می شارستانی بۆ ماوه‌ی ده هه‌زار
ساڵ هه‌بوو له پێش ئه‌ورپاوه و پێش ئه‌وه ئه‌م پێشکه‌وتنه به
جێبهێڵێت بۆ ئه‌وروپیه‌کان له سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌می زاینی‌دا. وه‌ک
بینیمان، ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه دوور نه‌بوو له زانسته‌وه، به‌ڵکو هاوبه‌شیه‌کی
سه‌ره‌کی کرد له دروسکردنی زانستی کۆندا، به‌ڵکو زانستی کۆنی عه‌ره‌بی
گه‌یشه لوتکه. به‌ڵام، له سه‌ده‌ی شاننزه‌هه‌مه‌وه، له‌وانه‌یه له
پێشتریش، نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی زانستی به ته‌واوه‌تی دۆران و پاکاتاوی
عه‌قڵه تیۆرییه‌که‌ی کرد که بڵیسه‌ی ده‌دا به شارستانیه گه‌وره‌که‌ی
و ده‌یبزوان. له‌وکاته‌وه خۆی له په‌راویزدا بینیه‌وه و چووه ده‌ره‌وه‌ی
مێژوو به ته‌واوه‌تی. له‌به‌رئه‌وه، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی گه‌وره‌ی
زانست و مه‌عریفه له چوار سه‌ده‌ی دواییدا، نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی به
ته‌واوه‌تی دوورکه‌وته‌وه له زانست، وه‌ک ئه‌وه‌ی زانست داهێنانێکی
ته‌واوی ئه‌وروپیه‌کان بووبێت. ئه‌و پرسیاره‌ی که به‌روڕوومان ده‌بێته‌وه
و پێدادگرێت له‌سه‌رمان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه ئه‌ویه: چۆن هۆشی عه‌ره‌بی
باوی ئه‌مڕۆ ببوژێنینه‌وه و نوێیی بکه‌ینه‌وه، ئه‌و هۆشه له
ناوچووه، که هێزی دژه شۆڕش گۆجیکرد و خنکاندی؟ چۆن ڕۆشنبیریی خۆمان
نوێبکه‌ینه‌وه به جۆرێک که زه‌وینه‌یه‌کی گونجاو ئامده‌بکات بۆ
باڵاکردنی خوده ڕۆشنبیره ڕێکخراوییه چه‌کداره‌کان به عه‌قڵیه‌تێکی
زانستی؟
بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی که من ناویده‌به‌م به پرۆژه‌ی
ڕۆشنبیریی زانستیی، ئامراگه‌لێک هه‌یه، که له خواره‌وه به شێوه‌ی
خاڵبه‌ندی تۆماریان ده‌که‌م:
1/ ته‌قینه‌وه‌ی ده‌ربڕینه ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ مانا شاراوه‌کان له
زمانه دێرینه‌که‌ماندا، زمانی دژ.
2/ به‌کارهێنانی هونه‌ری ته‌کنیکییه ورده‌کان له زمانه‌که‌ماندا و
پاکردنه‌وه‌ی له تۆزوخۆڵه کۆبووه‌وه نیشتووه‌کانی سه‌ری و ئازدکردنی
له دواکه‌وتووییه‌تیی میژوویی و سته‌مکاریی و سڕبوون و سستییه
ژیارییه‌کان.
3/ پیشاندانی زانست به‌و په‌سه‌ندییه‌ی که بیر و ڕۆشنبیریی و به‌رهه‌مێکی
کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ر‌زه، واته پیشاندانی ناوه‌خنییه کۆمه‌ڵایه‌تیی و
بیرییه‌کان له زانست‌دا و چۆنیه‌تی بنه‌سازیی تیاید له تیۆره‌کان و چه‌مکه
زانستییکان و که بیره زانستییه‌کانی پێ تاقیده‌کرێته‌وه.
4/ پیشاندانی عه‌قڵانیه‌تی زانستی به‌و په‌سندییه‌ی که ته‌نیا سه‌رچاوه‌یه
بۆ پراکتیزه زانستییه‌کان، وه پیشاندانی گه‌وهه‌ره‌که‌ی که خۆی ده‌نوێنێت
له په‌یوه‌ندییه دایالێکتیکیه‌کاندا له نێوان تیۆره بیرکارییه‌کان
و ئه‌ندازه‌ییه چه‌ندیه‌تییه ورده‌کاندا.
5/ پیشاندانی ئامرازه‌کانی لێزانین و شاره‌زایی له زانست و ماناکانی
یاساییه‌کانی، وه‌ک ڕه‌خنه و به ئه‌نجامگه‌یشتن و ده‌رنجام و پێکهاته
دایلێکتیکه‌کان و هه‌ڵبژاردن و دانانی گریمانه‌کانی گونجاو بۆ
تاقیکردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ڕاستیه گه‌وره‌کان له جیاوازییه‌کی که‌مدا.
6/ پیشاندانی بیره زانستیی و شۆرشگێڕییه‌کان و به‌ربه‌ره‌کانیه‌کانیان،
وه‌ک بیری په‌ره‌سه‌ندن له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ڵبژارده سروشتیه
بایۆلۆژیه‌کان و بیری شوێنکات(زمکان) له ڕێژه‌یی و بیری دیارینه‌کردن
له میکانیکی بڕ دا.
7/ پیشاندانی بیره فه‌لسه‌فیه‌کان له زانست‌دا بۆ لێزانین و شاره‌زایی
له زانست‌دا.
8/ پیشاندانی سروشتی به‌رهه‌می زانستی و چۆن زاناکان داهێنه‌رانه
کارده‌که‌ن به نه‌رمێتییه‌کی مه‌عریفیانه له پێناوی گه‌شه‌پێدانیدا،
پرۆسه‌ی پێکهێننای زانستی ئاماده‌کردنێکی تووند ده‌سه‌پێنێت بۆ زانست،
وه‌ک: شاره‌زاییه‌کی قوڵ له نه‌رمێتی مه‌عریفیدا و ئامرازه‌کانی و
هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ دوا په‌ره‌سه‌ندن و میانه‌یدا و په‌یوه‌ستبوونێکی
ئاکاریی و ویژدانیه‌کی قوڵ به کاری زانستیانه.
گه‌وره‌ترین نموونه له میژوودا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ڕۆشنبیری زانستی به‌و
واتاگه‌له چاک و باڵایه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یه که
فه‌یله‌سوفه ڕۆشنگه‌رییه‌کانی فه‌ره‌نسا له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا
پێشه‌که‌شیانکردوه. له‌وانه‌ش ڤۆڵتیر، لامتری، دیدرۆی خاوه‌ن
پرۆژه‌یه‌کی به‌ناوبانگ. ئه‌م فه‌یله‌سوفه مه‌زنانه پێداگریی و
سوربوون و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی پڕۆژه‌ی (غالیلۆ و نیوتن )هه‌ستپێکرد و
پێ‌زانین و زانیاری ته‌واویان هه‌بوو بۆی، بۆیه ئه‌مانیش به ده‌وری
خۆیان که‌وتنه داهێنانی پڕۆژه‌ی ڕۆشنبیری زانستی له پێناوی ڕامکردن و
درێژه‌دان و گه‌شه‌پیدانی پڕۆژه‌کانی ئه‌واندا(غالیلۆ و نیوتن)،
داهێنان و هه‌وڵه‌کانی ئه‌مانیش له‌و پێناوه‌دا بووه هاوبه‌شیکردن له
پێکهێنانی هوشیاریی شۆرشی گه‌وره‌ی فه‌رنسیدا.
من داوا له هێزه بوژێنه‌ره‌وه زیندوه‌کانی ناو نه‌ته‌وه‌که‌مان
ده‌که‌م بۆ سازدانی پڕۆژه‌ی ڕۆشنبریی به‌و په‌سه‌ندییه‌ی که
پێویستییه‌کی بنه‌ڕه‌تییه له بوژانه‌وه و سه‌رکه‌وتنی
نه‌ته‌وه‌که‌مان و گۆڕینی واقیعی ڕاگیراو و به‌سته‌ڵه‌ک و ڕه‌شبین بۆ
واقیعیکی زیندو وکراوه، بۆ ئه‌مه‌ش پێویست به به‌ده‌ستهێنانی
ئامرازه‌کانی زانست ده‌کات به‌و په‌سه‌ندییه‌ی که درستکه‌ر و
ڕۆشنبیرییه، وه ده‌زگاگه‌لێکی بنه‌ڕه‌تییه بۆ دروتکردنی تاکی خاوه‌ن
زانست و هۆشمه‌ندیی مێژوویی.
بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی ده‌وره سه‌ره‌کیه‌که‌ی
ئه‌م جۆره له هه‌وڵه زانست و تاکه ڕۆشنبیرو به ئاگاکانی له
ناوبردوه و ده‌رگای له‌سه‌ر داخستوون، ئه‌مه‌ش بووه به هۆکاری
تێشکانێکی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان. ئه‌مڕۆ
پێویستمان به دووباره سازدانه‌وه و دروستکردنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی
گه‌لی عه‌ره‌بی هه‌یه به شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌و ڕۆشنبیرانه، به‌ڵکو
بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری جیهانیش پێویستی به‌م هه‌وڵ و خه‌باته هه‌یه که
له‌سه‌ر خودێکی زانستگه‌راو ڕۆشنبیرگه‌را و هۆشمه‌ندیی میژوویی خۆی
سازبداته‌وه.
_________________________________________________
*
سه‌رچاوه: (حوار متمدن - العدد:
3436
-
2011/7/24
-)
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=268524
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|