٢٢\٦\٢٠١١
نامیلکه
زانستیه‌کان.

نووسینی: هیشام غه‌سیب
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
به‌شی یه‌که‌م:
ئایا نه‌خشه و پلانێکی زانستی سنووردار هه‌یه؟
به دڵنیاییه‌وه زانست هه‌یه. به‌ڵام ئایا
ڕێبازێکی زانستییانه‌ی سنوردار به هه‌نگاوگه‌لێکی بهدواچووی سنورداری
پێشوه‌خت بوونی هه‌یه؟ ئایا ڕێچکه‌که‌ی نیوتن له لێکۆڵینه‌وه و
پشکنیندا هه‌مان ڕێچکه‌ی ئه‌نشتاین بوو؟ وه ئایا ڕێچکه‌که‌ی ئه‌نشتاین
هه‌مان ڕێچکه‌ی بور و هایزنبرغ و فاینمان و هوکنغ بوو؟ ئایا پراکتیزه‌ی
زانستیی ته‌نیا پسپۆڕیی و شاره‌زاییه‌کی سنورداره وه‌ک پسپۆڕی و شاره‌زایی
ئاسنگه‌رێک و دارتاشێک و فڕۆکه‌وانێک و که‌شتیوانێک و ڕاوچییه‌ک وایه،
به جۆرێک که جیاوازی نییه له نێوان زانایه‌ک و ئه‌ویتردا له ڕووی
ته‌کنیکی ئه‌و پسپۆڕیی و شاره‌زاییه سنورداره‌وه نه‌بێت؟
به‌ڵام، ئایا شیاوه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ میژووی پراکتیزه‌یی
زانست؟ له فه‌لسه‌فه‌وه حوکم بده‌ین و ڕێبازێکی زانستیانه له چه‌مکی
حه‌قیقه‌ت و چه‌مکی لۆژیکه‌وه وه‌ربگرین وه‌ک چۆن کاتی خۆی فه‌یله‌سوفی
ئنگلیزی، فرانس بیکون کردی، له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می نوێ‌دا. باشترنییه
که بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی پراکتیزه‌یی زانستیی خۆی و وه به قوڵی
لێکۆڵینهوهبکهین له ڕێچکه‌ی زاناکاندا و به‌راوردبکه‌ین له
نێوانیاندا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌مانکرد، چیمان بۆ ڕوونده‌بێته‌وه له‌م
بواره‌دا؟
ئه‌م جۆره لێکۆڵینه‌وانه زۆرێک له میتۆد و ڕێچکه و ڕێبازمان بۆ ده‌رده‌خه‌ن،
که به به‌رده‌وامی له پێگه‌یشتن و گه‌وره‌بووندایه، وه ئه‌مه زه‌حمه‌ته(ڕه‌نگه
مهحاڵیشبێت) کورتکردنه‌وه‌ی له ڕێبازێکی سنورداردا به هه‌نگاوگه‌لێکی
سنورداری پێشوه‌خت. له‌به‌رئه‌وه بوێری ئه‌وه ده‌که‌م که بڵێم
ڕێبازێکی زانستی بوونی نییه به هه‌نگاوگه‌لێکی سنورداری پێشوه‌خت، به‌ڵکو
خێزانێکی دوایینه‌هاتوو له ڕێباز و ڕێچکه و میتۆدی جۆراوجۆرمان هه‌یه.
ئایا ئه‌مه به‌ومانایه دێت که ئێمه له‌به‌رده‌م بێسه‌روبه‌رییه‌کی
بیرییداین و وه پراکتییزه زانستییه‌کانیش ناسنوردارن، وه هیچ
سنورێکی ئاشکرا نییه له نێوان ڕوخساری پارکتییزه زانستییه‌کان و
پراکتییزهکانیی تردا( جادوگه‌ریی و ئه‌ستێره‌ناسی و فه‌له‌کیدا بۆ
نموونه)؟ وه‌ڵامه‌که‌شم ئه‌وه‌یه که ڕێبازێکی زانستیانه نییه، به‌ڵام
عه‌قڵانییه‌تێکی زانستیانه‌ی سنوردار هه‌یه. ڕێبازه زانستیه بێسنوره‌کان
چه‌ندین جۆرن، به‌ڵام عه‌قڵانییه‌تێکی سنوردار حوکمی ده‌کات که
جیاوازی ده‌کات له نێوان پرارکتیزه زانستیه‌کان و پراکتیزه‌کانی تردا.
جه‌وهه‌ری زانستی بۆ پراکتیزه‌ی زانستی سنوردارده‌بێت به عه‌قڵانییه‌تێکی
زانستیانه‌ی ئالۆز، نه‌ک به ڕێبازێکی زانستیانه‌ی سنوردار.
به‌ڵام مه‌به‌ستمان له عه‌قڵانییه‌تی زانستیی چیه؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
ئه‌م پرسیاره، پرسیاری هاوبه‌شیه گیشتیهکان ده‌که‌ین له پراکتییزهی
زانستیدا، واته سنورداریه‌کانی پراکتیزه‌ی زانستیی و وه بنه‌ماکانی و
پایه‌کانیی.
واده‌زانم که چوار جۆر له بنه‌ما و سنوردارێتیی هه‌یه: بنه‌ما
ئیبستمۆلۆگییهکان، بنه‌ما ئهنتۆلۆگییهکان، بنه‌ما ئاکارییه‌کان، بنه‌ما
سۆسیۆلۆگییهکان. زانست پڕۆژه‌یه‌کی ڕۆشنبیرییه‌و ڕۆشنبیرییه‌کی فره
ڕه‌هه‌ند ده‌سه‌پێنێت.
چه‌مکی عه‌قڵی زانستیی گرێده‌درێت به به‌شی یه‌که‌مه‌وه له بنه‌ماکان،
به‌شی ئیبستمۆلۆگیی، به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه:
له پێشه‌کیی بنه‌ماکانی ئیبستمۆلۆگییدا که زانست چه‌قده‌به‌ستێت له‌سه‌ری:
آ/ زانست هیچ شتێکی بێ چه‌ندوچوونی پێ قبقڵ نییه. زانست هه‌موو شت ده‌خاته
ژێر تاقیکردنه‌وه و لێتوێژینهوهوه، ئه‌نجامه‌کانیش به ڕه‌هایی
قبوڵناکات، بۆیه هه‌ر ڕاستیه‌ک که له ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه و ئه‌زموون
و لێتوێژینه‌وه‌ی زانستیه‌وه هاتبێت، شیاوای ئه‌وه‌یه که گۆڕانکاریی
به‌سه‌ردابێت و له تاقیکردنه‌وه و لیتوێژینهوهی تردا ئه‌نجامه
ڕاستییه زاسنتییهکان بگۆڕدرێن به ئه‌نجامگه‌لێکی تر. واته زانست
ڕاسستییهکی ڕه‌هاو بێچه‌ندوچوون نییه.
ب/ زاسنت داننانێت به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌ره‌کیدا، وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی و دینی و ده‌قیی و ده‌سه‌ڵاتی بێ ئه‌ملاولاو بێ چه‌ندوچوون. سه‌رچاوه‌ی
ڕاستی لای زانست عه‌قڵی زانستی و یه‌که‌یه‌کی زانستیه. ئه‌مه ته‌نیا
سه‌رچاوه‌یه که حوکم بکات به‌سه‌ر زانست‌دا.
ج/ زانست ته‌ماشای دیارده‌کان ناکات و به‌ڕووکه‌شی دیارده‌کان وه‌رناگرێت.
به‌ڵکو ده‌چێته ناو هه‌ناوی دیارده‌کانه‌وه، ده‌چێته ناو یاساکانی
ناوه‌وه‌ی ههردیاردهیهک که بیه‌وێت لێیبکۆلێته‌وه و لێوه‌ی بگاته
ڕاستیه‌ک. بۆیه زاسنت بڕوای به داهێنانی عه‌قڵی زانستی هه‌یه. هیچ
ڕاستیه‌ک له لای زانست هه‌تاهه‌تایی نییه.
ئه‌م بنه‌ماگه‌له ئاماژه‌یه بۆ بوونی عه‌قڵێکی زانستی و ته‌وه‌ریی له
پراکتیزه زانستیه‌کاندا. واته بوونی عه‌قڵانیه‌تێکی زانستیانه که
پراکتیزه زاسنتیهکان دیاری ده‌کات، که‌واته بۆ پراکتیزه زانستیه‌کان
ڕێبازێکی زانستی دیاریکراو نییه، به‌ڵکو عهقڵانیهتیکی زانستیانه هه‌یه.
له‌به‌رئه‌وه ناوه‌ڕۆکی عه‌قڵی زانستی شاراوه‌یه له په‌یوه‌ندیه‌کی
دایالێکتیکیانه له نێوان شکڵێک له تێڕوانینێکی بیرکارییانه و ئه‌ندازه‌ییه‌کی
ورده‌کاریانه. هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستمان له په‌یوه‌ندیه دایالێکتیکیهکان
په‌یوه‌ندیه زه‌روریه گۆڕدراوه‌کان و ناکۆکه‌کانه. په‌یه‌وه‌ندیه
دایلێکتیکیهکان له‌م نێوه‌نده‌دا به‌ومانایه دێت که فه‌وتانی هه‌رچ
لایه‌ک له‌م لایه‌نانه فه‌وتانی لاکه‌ی تریشی به‌دوادادێت، ئه‌م دوو
لایه‌نه به گۆڕانی یه‌کتری ده‌گۆڕدرێن، واته گۆڕان به‌سه‌ر هه‌رچ
لایهکدابێت گۆڕان به‌سه‌ر لاکه‌ی تریشدا دێت، که‌واته هه‌میشه
ناکۆکیه‌کی به‌رده‌وام له نێوانیاندا هه‌یه. ئه‌مه‌ش ئه‌و مانایه ده‌دات
به‌ده‌سته‌وه که: تێڕوانینه زانستیه‌کان خۆی وونده‌کات به‌بێ ئه‌ندازه‌ییه
ورده‌کارییه‌کان، پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته. تاقیکارییه‌کان ڕاست نییه
ئه‌گه‌ر هه‌ڵقوڵاوی تیۆریه‌ک نه‌بێت و نه‌که‌وتبێته ناوییه‌وه. هه‌روه‌ها
تێڕوانینه‌کانیش زانستی نیین ئه‌گه‌ر شیاوی تاقیکردنه‌وه نه‌بێت. به‌م
جۆره، تیۆره‌ی زانستی له تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زانستیدا به‌رجه‌سته‌ده‌بێت،
پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته. هه‌میشه‌ش ناکۆکی هه‌یه له نێوان تیۆره و
تاقیکاریدا.
ئه‌م په‌یوه‌ندیه ئۆرگانییه په‌یوه‌ندیه‌کی به‌یه‌کداچوو و ئالۆز و
فره ڕه‌هه‌نده. تۆڕێکی گرێدراوه له پراکتیزه و پرۆسهگهل و
ئامرازگه‌لێکی هزری. هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م پراکتیزه و پرۆسهگهله
له‌یکتری جیابکه‌ینه‌وه و هه‌ریه‌که‌یان به ته‌نیا وه‌ربگرین. ئه‌مه
کۆمه‌ڵه‌یه‌کن که هه‌رهه‌موویان یه‌که‌یه‌کی یه‌کگرتوو پێکده‌هێنن، وه
هه‌ریه‌که‌شیان ئه‌ویتری کردوه به بنکه و پێگه‌ی خۆی. هه‌ر هه‌مووشیان
پێکه‌وه به‌رهه‌مێکی مه‌عریفی پێکده‌هێنن. هه‌موویان ده‌که‌ونه تۆڕێک
له تێڕوانیگهلێکی زانستیه‌وه به تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زانستی و وه‌له
پراکتیزهگهلێکی زانستیانه له بابه‌تدا، واته له سروشدا.
ڕه‌هه‌نده‌کانی په‌یوه‌ندیه دایالێکتیکیهکان له نێوان تێڕوانین و
تاقیکردنه‌وه له پرۆسه‌گه‌لێک و ئامرازگه‌لێکی هزریدا:
1/ هه‌ڵسه‌نگاندن: ده‌ستێوردان له ده‌روازه‌ی گۆڕینی تاقیکردنه‌وه‌کان
بۆ تێڕوانینه‌کان، واته گۆڕینی تایبه‌تێکی سنوردار بۆ گشتێکی بێ سنور.
زاناکان له ژماره‌یه‌کی سنوردار له ئه‌ندازه ورده‌کانه‌وه ده‌گه‌نه
هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌یوه‌ندیه‌کان و یاسا گشتیه‌کان. به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه
وابزانین که ئه‌مه پڕۆسه‌یه‌کی میکانیکی ئاساییه، نا! ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کی
داهێنه‌رانه‌ی دروستکه‌ره که کارامه‌ییه‌کی بیرکاریانه‌ی جیاواز و
دیاری له خۆگرتوه له‌گه‌ڵ ژیرییه‌کی فیزیایی به‌هێز و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی
زانستیانه‌ی به بڕشت. باشترین نمونه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ئه‌و
چۆنیهتیهیه که زانای ئه‌ڵامانی پێیگه‌یشت، یوهانس کبلر(1571 ـ
1630)، بۆ یاساکانی جوڵه‌ی ئه‌ستێره‌کان به‌ده‌وری ڕۆژدا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
که کارامه‌ییه‌کی بیرکارییانه‌ی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی به‌کارهێنا، بیره
لاهوتیهکانی ڕۆژئاوا‌و فیپاغۆری(مه‌به‌ست له فه‌یله‌سوفی بیرکارزانی
ئغریقی، فیپاغۆرسه) و جوانکاریی و هه‌ستی قوڵی ماددیی فیزیایی به‌کارهێنا
له پێناوی هه‌ڵسه‌نگاندنی یاساکاندا، که یه‌که‌م جار بوو ئه‌مه
بکرێت له مێژووی به‌شه‌ریه‌تدا.
2/ ئه‌نجامگیری: پرۆسه‌ی ده‌ستێوردان له گۆڕینی تیۆره(بیردۆز) بۆ
تاقیکردنه‌وه ورده‌کان، واته گۆڕینی گشتێکی بێ سنور بۆ تایبه‌تێکی
سنوردار. زاناکان ئامرازه لۆژیکیه‌کان به‌کارده‌هێن له پێناوی به‌رجه‌سته‌کردنی
گشت له تایبه‌تدا. (تیۆره ـ بیردۆزـ گشتێکی بێ سنوره، تاقیکردنه‌وه
ورده‌کارییه‌کان تایبه‌تێکی سنورداره.... وه‌رگێر). نمونه‌ی گه‌وره‌ش
له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ئه‌نجامگیرییه‌کانی نیوتن بۆ یاساکانی
غالیلیو له جوڵه‌ی ته‌نۆکه‌کان له‌سه‌ر زه‌وی و یاساکانی کبلر له
جوڵه‌ی ئه‌ستێره‌کان به‌ده‌وری خۆردا له یاسا گه‌ردونیه‌کانی نیوتن له
جوڵه‌ی هێزی ڕاکێشان. نمونه‌یه‌کی تری گه‌وره، ئه‌نجامگیرییه‌کانی
فیزیایی سکتلندی بوو، جیمس کلار ماکسویل، له چواریه‌کی سێیه‌می سه‌ده‌ی
نۆزده‌دا، که شه‌پۆلێکی که‌هرۆموگناتیسی(تیشک) هه‌یه له یاساکانی که‌هره‌با
و موگناتیسدا.
3/ تاقیکردنه‌وه: زانست هه‌میشه بیر و گوته‌کانی به به‌رده‌وامی
تاقیده‌کاته‌وه به جێبه‌جێکردنیان له‌سه‌ر حاڵه‌تی ئاشکراو به‌راوردکردنی
ئه‌نجامه تیۆرییه‌کان به تیۆریه تاقیکردنه‌وه‌کانی. به ده‌ربڕینێکی
تر، گشت به‌رجه‌سته‌ده‌کات له تایبه‌تدا بۆ ئه‌نجامگیریی، دواجاریش ئه‌م
حاڵه‌ت تایبه‌ته له سروشتدا له مه‌حه‌ک ده‌دات، واته له تاقیگادا.
به‌راورد ده‌کات له نێوان گشتی به‌رجه‌سته‌کراودا له‌گه‌ڵ واقیعه
تاقیکراوهکهدا. نمونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه، تاقیکردنه‌وه‌کانی تیۆره‌ی
ڕێژه‌یی گشتی بوو، که ئانشتاین دایهێنا له ساڵی 1915دا، له 1919دا
جێبه‌جێکرا. واته ئانشتاین تیۆره‌که‌ی خۆی جێبه‌جێکرد له‌سه‌ر شه‌وقی
تیشکه‌کان که به‌ده‌وری ڕۆژئاوادا بڵاوده‌بوونه‌وه، گه‌یشت به‌وه‌ی
که ئه‌م تیشکانه به گۆشه‌یه‌کی بچوک و ئاشکرا ده‌چه‌مێنه‌وه. وه
له ساڵی 1919دا توانی ئه‌م گۆشه‌یه بپێوێت، بۆی ده‌رکه‌وت که پێوانه‌که
به ته‌واوه‌تی وه‌ک ئه‌نجامگیرییه تیۆرییه‌که وایه، واته هاوجووته.
4/ تاقیکردنه‌وه بیرییه‌کان: ئه‌مه تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی رۆحی هزرییه
که به‌کارهێنانی و جێبه‌جێکردنی زۆر زه‌حمه‌ته، ته‌نانه‌ت تا ئاستی
مهحاڵبوونیش، تاقیکردنه‌وه‌ی بیریی ڕووته له هه‌موو ناوه‌ڕۆکێکی
ڕاستی که بتوانرێت له‌و ناوه‌ڕۆکه‌وه جێبهجیێکریت و ئه‌زموونبکرێت
له واقیعدا، واتا بخرێته ژێر تاقیکردنه‌وه‌وه. ئه‌م جۆره له
بیرکردنه‌وه‌یه خۆی بۆخۆی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بێت که خۆی ڕۆشنبکات
و شێواز و ناکۆکیه‌کانی خۆی پیشان بدات، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه هه‌موویان
ته‌نیا به بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ڕووت و هیچی تر. ده‌ڵێن ئانشتاین له ته‌مه‌نی
شانزه ساڵیدا وابیریکردوهتهوه که ده‌توانێت، یان ئه‌شێت بتوانێت
دوای یه‌کێک له تیشکه‌کانی خۆر بکه‌وێت و به‌و خێراییه بڕوات له‌گه‌ڵیدا.
خۆشی پرسیاری له خۆی کردوه ئه‌گه‌ر ئه‌مه ببێت چی ڕووده‌دات؟ وا
گومان ده‌کرێت که ئه‌م تاقیکردنه‌وه بیرییه، یان ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه
خاڵی ده‌ستپێکردنی ڕێڕه‌وه بیرییهکهی بوو که گه‌یاندیه تیۆره‌ی
ڕێژه‌یی تایبه‌ت.
5/ پێکهاته‌ی دایالێکتیکی: ئامڕازێکی بنچینه‌ییه له دروستکردنی تیۆره‌ی
زانستیدا. نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات له گرێدانی بیره جیاوازه‌کاندا، یان
بیره ناکۆکه‌کاندا، پێکه‌وه له دروستکردنی بیرێکی نوێ که ده‌بێته
چاره‌سه‌ر بۆ ناکۆکیه‌کان و تێپه‌ڕاندنیان و فراوانکردنی ڕووبه‌ری
لێکدانه‌وه‌کان و پێشبینیه زانستیه‌کان. نمونه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه، ئه‌و چۆنیه‌تییه بوو که نیوتن یاساکانی غالیلیو له
جوڵه‌ی زه‌ویدا ئاوێته‌کرد له‌گه‌ڵ یاساکانی کبلر له جوڵه ئاسمانیه‌کاندا
له تیۆره‌ی گه‌ردونی گشتگیردا له جوڵه و ڕاکێشاندا.
6/ ڕه‌خنه: شیکارکردنی بیره‌کان و لێکترازانیان و دووباره دروستکردنه‌وه‌یان
به ڕێگاگه‌لێکی جۆراوجۆر و به‌راوردکردنیان له‌گه‌ڵ بیره‌کانی تردا و
له‌گه‌ڵ واقیعدا له پێناوی دۆزینه‌وه‌ی بونیاده ناوکیهکهیی و سنوره‌کانی
و ناکۆکیه‌کانی و کێشه‌کانی و که‌لێنه‌کانی و بناغه‌کانی و ڕه‌گه‌کانی
و ئاسۆکانی، وه درێژبوونه‌وه بۆ ڕوخاندنیان و گه‌شه‌کردنیان و تێپه‌ڕاندنیان.
نمونه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌و ڕه‌خنه تیژه بڕه‌ره بوو که
غالیلیو ئاراسته‌ی فیزیای ئارستۆی کرد، که ئه‌م فیزیایه‌ی تێکشکاند به
ته‌واوی که گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه و له جێگه‌ی ئه‌م فیزیا ڕوخاوه
بنکه‌یه‌کی فیزیایی نوێی دامه‌زراند له‌سه‌ر داروپه‌ردوی ئه‌و.
7/ گریمانه: واته دروستکردنی ڕاڤه‌کردنێکی شیاو بۆ ده‌رکه‌وته نوێیه‌کان
له‌نێوه‌ندی چوارچێوه تیۆریه باوه‌که‌دا.
8/ سه‌رنجی زیره‌کانه: خوێندنه‌وه‌ی ڕاستیه گه‌وره‌کان، یان ده‌رهێنانی
راستیه گه‌وره‌کان له جیاوازیه بچوکه‌کانه‌وه. نمونه، خوێندنه‌وه‌که‌ی
زانای ئغریقی، ارنستپنیس، له سه‌ده‌ی سێیه‌می پێش زاین، ڕاسته‌قینه‌ی
خڕی زه‌وی له جیاوازیه بچوکه‌کان له گۆشه‌ی سێبه‌ری کاژێڕی خۆری(له
سنگێکی ئهستونیدا) کاتی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی هاوینیی و کاتی نیوه‌ڕۆ له
نێوان ئه‌سکه‌نده‌ریه و ئاسواندا. ئه‌مه وایلێکرد که خوێندنه‌وه‌یه‌کی
وردبکات بۆ چێوه‌ی زه‌وی به وردیه‌کی گه‌وره‌وه.
ئه‌م ئامرازه هزریانه و پراکتیزه زانستیانه ڕه‌هه‌نده‌کانی په‌یوه‌ندی
دایالێکتیکی نێوان تیۆره‌ی زانستی و تاقیکاریی زانستی و بابه‌تی
پراکتیزه‌کردنی زانستی(سروشتی)ه. هه‌مووی پێکه‌وه بونیادی عه‌قڵی
زانستی پێکده‌هێنن، بنچینه‌ی ئه‌و شه‌پۆله دواینههاتووه له ڕێبازگهڵیکی
زانستیانه.
____________________________________________________
*
سه‌رچاوه: (حوار متمدن)
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=262613
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|