٣٠\٨\٢٠١١
نامیلکه
زانستیه‌کان.

نووسینی: هیشام غه‌سیب
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
به‌شی
ده‌یه‌م:
ڕیتمی مێژوو: له ئه‌سیرێکه‌وه بۆ ئه‌سیرێکی تر
Ether.
ئه‌گه‌ر نمایشی مێژووی وێناکردنه‌کان و تێڕوانینه‌کان له‌سه‌ر گه‌ردون
بکه‌ین و سه‌یری پێکهاته جۆراوجۆره‌کانی بکه‌ین به گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه
زانستییه جۆراوجۆره‌کانی زاناکان، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که یه‌کێک له
ئامرازه‌کانی مێژووی بزوتنه‌وه‌ی ناسینی ئه‌م گه‌ردونه وازهێنان
ودوورکه‌وتنه‌وه‌یه له پێکهاته گه‌ردونییه خه‌یاڵییه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی
پێکهاته گه‌ردونییه نوێکانه. میژووی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه پڕ له
ناکۆکی و به‌دواچوونی زیاتر و وردتری به‌خۆیه‌وه بینییه‌وه. گه‌ردونه‌که‌ی
ئه‌ره‌ستۆ پێکهاتبوو له پێنج ڕه‌گه‌زی بناغه‌یی: خاک، ئاو، هه‌وا،
ئاگر و ئه‌سیر (Ether(*1
که به‌رجه‌سته ده‌بوو له ئه‌ستیره و ئاسمانه هه‌میشه‌ییه‌کان و (ته‌ن)ه
زهوینهییه کاتییه‌کان. له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا فه‌یله‌سوفی
فارانسی(ڕینیه دیکارت) هه‌موو ئه‌م پێکهاتانه‌ی وه‌لانا له گه‌ردونه‌که‌ی
خۆیدا، له جیاتی ئه‌مانه پێکهاته‌یه‌کی تری وێناکرد که ئه‌ویش ته‌نۆکگه‌لێکی
ماددیی یه‌ک جه‌وهه‌ریی بوو، جه‌وهه‌رێکی به‌رده‌وام، که جێگه‌ی (شوێنی
دوایینه‌هاتووی) گرته‌وه به ته‌واوه‌تی. دوای چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک،
زانای فیزیایی ئه‌نگلیزی(ئیسحاق نیوتن) گه‌ردونه‌که‌ی دیکارتی وه‌لانا،
به‌ڵام جه‌ختی له‌سه‌ر ته‌نۆکه ماددییه بزۆکه‌کان له بۆشاییه‌دا
کرده‌وه و ئه‌مه‌ی وه‌ک خۆی هێشته‌وه. وه جه‌وهه‌رێکی تری نا به‌رده‌وامیی
به‌خشی به ته‌نۆکه‌کان، ئه‌ویش قه‌واره بوو. له‌به‌ر ئه‌وه، نیوتن
بۆ گه‌ردونه‌که‌ی خۆی پێکهاته‌یه‌کی تری نوێی دانا، ئه‌ویش ده‌رفه‌تی
هه‌نووکه‌یی یان کارکرد له دووره‌وه‌ڕا(ڕاکێشانه گه‌ردونیه‌کان و کههرهباییهکان
و موگناتیسییه‌کان). وادیاره بۆ پێکهاتنی ئه‌م گه‌ردونه‌ی خۆی پشتی به‌ستبێت
به کاره‌کانی هه‌ریه‌که له (غلبرت)ی ئه‌نگلیزی و (کبلر)ی ئه‌ڵه‌مانی.
نویتن به داهێنانه‌کانی خۆی توانی ده‌رگا بکاته‌وه له‌سه‌ر فیزیاییه‌کی
نوێ(فیزیایی کاتیی)، وه تۆوێکی ناکۆکی نوێی له فیزیادا چاند که
فیزیا تا ئه‌مڕۆ ههلگرێتی، ئامرازێکی به که‌ڵکی زیادکرد له زانستی
فیزیادا بۆ کردنه‌وه‌ی کیشوه‌ری کاره‌با و موگناتیس و تیشک.
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، زانای ئنگلیزی (ینغ) و زانای
فارنسی(فرینل) به شێوه‌یه‌کی بێ چه‌ندوچوون گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی
که تیشک خه‌سڵه‌تگه‌لێکی شه‌پۆلی هه‌یه(التداخل و الحیود)
Interference and diffraction واته کاریگه‌ریی له‌سه‌ر یه‌کتریی و
شکانه‌وه به هۆی بهرههڵستییهکانهوه که ناتوانرێت ڕاڤه‌بکرێت ته‌نیا
به‌وه‌نه‌بێت که تیشک له جه‌وهه‌ردا بریتییه له شه‌پۆل. تا
ناچاربوون به‌وه‌ی وا گریمانه بکه‌ن که ئه‌سیر Ether هه‌موو به‌تاڵایی
و نابهتاڵاییهک پڕکردۆته‌وه، یان هه‌موو شوێنێکی بێ سنوری پڕکردۆته‌وه،
واته نه‌رمییه‌کی گهیهنری هه‌ڵگر به تایبه‌تمه‌ندییه‌کی تایبه‌تییه،
که هیچ ته‌ن و ته‌نۆکه‌یه‌کی ماددیی له جوڵه‌کانیاندا هه‌ستی پێناکه‌ن.
دانانی ئه‌سیر Ether به هه‌ڵگری شه‌پۆلییه تیشکیی و کارییگه‌رییه که‌هره‌بایی
و موگاناتیسییهکان. وه‌ک لای نیوتن شێوه‌ی چوارچێوه‌یه‌کی ماددیی وه‌رگرت
بۆ شوێن ـ ی ڕه‌ها. به‌مه‌ش پێکهاته‌یه‌کی تری نوێی بۆ گه‌ردون زیادکرد،
به‌مه‌ش گه‌ردونی دوایینه‌هاتوو بوو به شوێنێکی دوایی نه‌هاتوویی ته‌نۆکه
ماددییه‌کان و کرده ئهسیرییهکان. نزیکه‌ی له هه‌مانکاتدا، فیزیایی
ئه‌نگلیزی(مایکل فرادی) گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که چه‌مکگه‌لی که‌هره‌بایی
و مه‌یانی موگناتیسیی. ئه‌م مه‌یانه موگناتیسییهیی فرادی به کاریگه‌ریی
به‌رده‌وامی و درێژه‌پێدراو شوێن بوو.
له نیوه‌ی دوهیمی سه‌ده‌ی نۆزده‌شدا، فیزیایی سکۆتلندیی (جیمس کلارک
ماکسویل) گه‌شه‌ی دا به چه‌مکی ماوه یان مه‌یان و ئه‌وه‌شی دۆزییه‌وه
که هه‌ردوو ماوه‌ی که‌هره‌بایی و موگناتیسیی دوو ڕووی یه‌ک ماوه‌ن،
واته دوو ڕووی یه‌ک ماوه‌ی یه‌کگرتوون ئه‌ویش ماوه‌ی کهرۆموگناتیسییه،
ئه‌م ماوه‌یه‌ش به کات یان به سات ناگوێزرێته‌وه، به‌ڵکو به خێرایی
تیشک ده‌گوێزرێته‌وه، دواجاریش ئه‌وه‌ی دۆزییه‌وه که تیشک له جهوههرییدا
شه‌پۆلێکی کههرۆموگناتیسییه. به‌ڵام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌سیر
Ether به‌و خهسڵهتهیهوه که هه‌ڵگری ماوه‌ی کهرۆموگناتیسیی و شه‌پۆله
کههرۆموگناتیسییهکان و چوارچێوه‌ی ماددیی شوێنی ـ نویتنی ڕه‌هایه.
به‌مه‌ش گه‌ردون پێکهاتوه له ته‌نۆکه ماددیه‌کان و ماوه کههرهباییه
موگناتیسییه‌کان و کاریگه‌رییه‌کانی ڕه‌هه‌نده‌کانی( ڕاکیشان به
دیاریکراوی) و ئه‌سیر Ether.
له‌سه‌ده‌ی بیستیشدا، فیزیایی ئه‌ڵه‌مانی ( ئا‌لبێرت ئه‌نشتاین) چه‌مک و
تێگه‌یشتنی ئه‌سیری Ether ی ڕوخان، ئه‌م چه‌مکه‌ی وازلێهێنا و
دووریخسته‌وه له گه‌ردونه‌که‌ی، هه‌روه‌ها کاریگه‌ریی چرکه‌ییشی
دوورخسته‌وه و سڕییه‌وه. له‌سه‌ر ته‌نۆکه ماددییه‌کان و ماوه نا
چرکهییهکان مایه‌وه، واته ئه‌وه‌ی به خێرایی تیشک ده‌گوێزرێته‌وه.
تیۆره‌ی ڕاکیشانی نیوتن په‌ره‌یسه‌ند بۆ تیۆره‌ی ماوه به له‌به‌رچاوگرتنی
سنوردارێتیی خێرایی گواستنه‌وه ماوه‌ی ڕاکیشان. بۆیه گه‌ردون بوو به
پێکهاته‌ی شوێنکات (زمکان)( شوێن و زه‌مان به یه‌کێتییه ئه‌ندازیارییه‌که‌ی)
و ته‌نۆکه ماددیه‌کان و هه‌ردوو ماوه‌ی ڕاکێشان و که‌هرۆموگناتیسی.
دوای ئه‌مه ئه‌نشتاین دروستکردنی چێوه‌یه‌کی ئه‌ندازیاریی قایمی گرته
ئه‌ستۆ که ئه‌م پێکهاتانه‌ی یه‌ک پێبگرێت له پێکهاته‌یه‌کی گشتگیری
یه‌کگرتوودا. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نشتاین ماوه‌ی ڕاکیشانی له ئه‌ندازیاریی
شوێنکات(زمکان)وه وه‌رگرتبوو، بیرکارزانی ئه‌ڵه‌مانی (هیرمان فایل) هه‌وڵیدا
ماوه‌ی کهرۆموگناتیسی هه‌ر له هه‌مان سه‌رچاوه‌وه وه‌ربگرێت، به‌ڵام
سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. دوای ئه‌م هه‌وڵه‌ی(هیرمان فایل)، بیرکارزانی ئه‌ڵه‌مانی
(پیودور کالوتزا) هه‌وڵیدا ماوه‌ی که‌هرۆموگناتیسی و ته‌نۆکه ماددییه‌کان
له شوێنکاتی پێنج ڕه‌هه‌ندییه‌وه وه‌ربگرێت، له جیاتی شوێنکاتی
چوارینه ڕه‌هه‌ندیه‌که‌ی ئه‌نشتاین. له هه‌وڵه‌که‌یدا هه‌ندێک سه‌رکه‌وتنی
به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له هه‌ندێک لایه‌نی جهوههرییدا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێنا.
ئه‌نشتاین تا مردنی له ساڵی 1955دا له هه‌وڵه‌کانیدا به‌رده‌وام بوو،
به‌مه‌ش تۆوی هه‌وڵه‌کانی بۆ دوای خۆی چاند. له سه‌ره‌تای سیه‌کانی سه‌ده‌ی
بیستدا، دوو هێزی ئه‌تۆمی ده‌رکه‌وتن، ئه‌وانه‌ش هێزی ئه‌تۆمی تووند و
باڵا و هێزی ئه‌تۆمی لاواز بوون. به‌م جۆره چوار جۆر له ماوه‌مان بۆ
ده‌رکه‌وت ئه‌وانه‌ش: ماوه‌ی ڕاکێشان و ماوه‌ی کهرۆموگناتیسی و ماوه‌ی
ئه‌تۆمی به‌هێز و ماوه‌ی ئه‌تۆمی لاواز بوون.
له لایه‌کیتره‌وه، میکانیکی چه‌ندێتی، که له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی
بیستدا دانرا، پێشهوایهتیکرد بۆ یه‌کگرتنی ته‌نۆکه ماددیه‌کان و
ماوه‌کان، یان به دانانیان به یه‌ک پێکهاته. تهنۆک خۆی له خۆیدا
ماوه‌یه، ماوه‌ش خۆی له خۆیدا ته‌نۆکه. واته پێکهاته‌یه‌کمان هه‌یه
که هه‌ڵگری دوو ڕووی دژ به‌یه‌که، ئه‌وانه‌ش تهنۆک و ماوه‌یه. ته‌نی
فۆتۆن (Photon(*2
خۆی له خۆیدا ماوه‌ی کهرۆموگناتیسییه، پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته.
ته‌نۆکی گراڤیتۆن(*3) Gravitatiaon هه‌ر
هه‌مان ماوه‌ی ڕاکیشانه، پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته.
له دواییه‌کانی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی بیستدا، هه‌ردوو فیزیایی
ئامریکی(ستیفن ئاینبرغ و شلدون غلاشو) و فیزیایی
پاکستانی(عبدولسلام)توانیان ماوه‌ی کهرۆموگناتیسی و ماوه‌ی ناوکیی
لاواز له یه‌ک ماوه‌دا یهکپێبگرن که ناوده‌برێت به ماوه‌ی
کهرۆلاواز.
له لایه‌کیتریشه‌وه، له سێیه‌م چواریه‌کی سه‌ده‌ی بیستدا ته‌نۆکگه‌لێکی
ماددی گه‌وره دۆزرایه‌وه به بێ ئه‌تۆم. به‌ڵام زاناکان له حه‌فتاکانی
سه‌ده‌ی بیستدا ئه‌مه‌یان کورتکرده‌وه له دوو به‌شی سه‌ره‌کییدا:
کوارتات(*4)( که ئه‌تۆمه گه‌ردیله‌ییه‌کانیان
پێکهێناوه) له‌گه‌ڵ لیبتۆنات(*5)( که
به ناوبانگترین به‌شی ئهلکترۆناته).
به‌م جۆره شیوه‌ی گه‌ردونی نوێ له حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی بیستدا ده‌رکه‌وت
که ئه‌وه‌ی دهگهیانت که گه‌ردون شوێنێکی ناکۆتا و درێژخایه‌نه هه‌ڵگری
ماوه‌کانی چه‌ندێتییه( ماوه تهنۆکگهلییهکان) وه‌ک: کوارکات و
لیبتۆنات و فۆتۆنات و غرافیتۆنات و ێمغات(غلوونات) و ته‌نۆکه‌کانی هێزی
نه‌وه‌ویی لاواز.
له حه‌فتاکان و هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیستدا، په‌ره‌سه‌ندنێکی نوێی
تیۆریی گرنگ روویدا که پێشه‌وایه‌تیی کرد له بیرۆکه‌ی بوونی ماوه‌گه‌لێکی
تر، له پێشیشه‌وه که گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی ته‌نۆکه‌کانی ده‌رده‌خست.
به‌م جۆره دوو شێوه له پێکهاته‌ی گه‌ردون له دوا چواریه‌کی سه‌ده‌ی
بیستدا ڕوونبووه‌وه: شێوه‌ی تیۆریی ماوه‌ی چه‌ندێتی و شێوه‌ی تیۆری
ڕێژه‌یی گشتی، که له‌سه‌ره‌وه ڕوخساری هه‌ردووکیانمان جیاکرده‌وه.
له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا دوو تهحدیی ده‌رکه‌وتن: یه‌که‌میان یه‌کگرتوویی
پێکهاته‌کان هه‌مووی له هه‌ردوو شێوه‌که‌دا، وه یه‌کگرتنی هه‌ردوو
شێوه‌که پێکه‌وه.
له‌م ڕووه‌وه له سی ساڵی ڕابوردودا دوو هه‌وڵی نوێ ده‌رکه‌وتن له
پێناوی یه‌کگرتنی هه‌موو پێکهاته‌کان و شێوه‌کان پێکه‌وه. یه‌که‌م هه‌وڵ
ناوده‌برێت به هێڵه سه‌رکه‌وتووه‌کان. ئه‌م هه‌وڵه وایده‌بینێت که
هه‌موو ته‌نۆکه‌کان و ماوه‌کان حاڵاتی له‌رینه‌وه‌ی جۆراوجۆرن بۆ یه‌ک
شت، ئه‌وه‌ش هێڵگه‌لێکی ماددی زۆر ورده که درێژی تێپه‌ڕنابێت له( یه‌ک)
و دابه‌شکراو به‌سه‌ر ده‌دا بۆ هێزی سیوپێنج له مه‌ترێکدا. ئه‌مه‌ش به‌ومانایه
دێت که برۆتۆن له‌و گه‌وره‌تره به یه‌ک ملوێن ترلیۆن جار. ئه‌م
هێڵانه‌ش شیاویی دابه‌شبوون و یه‌کبوون و کارلێکه له گه‌ڵ یه‌کتریدا.
به‌لام تیۆرییه‌که ناچار بوو شوێنکات(زمکان) به ده ڕه‌هه‌ند دابنێت،
نه‌ک به چوار ڕه‌هه‌ند، له‌به‌رئه‌وه گه‌ردون وا دانرا که پێکهاتگهلێکی
شوێنکاتێکی ده ڕه‌هه‌ندی هه‌ڵگری هێلگهلێکی جۆراوجۆری زۆر ورده، به
له‌رینه‌وه‌یه‌کی جۆراوجۆر.
له ساڵی 1995دا، ئه‌م تیۆره په‌ره‌سه‌ندنێکی دیاری به خۆیه‌وه بینی
که بووه هۆی ده‌رکه‌وتنی شێوه‌ی گه‌ردونێکی زۆر زیاتر ئاڵۆزتر له
جاران. جه‌وهه‌ری ئه‌م شێوه‌ی شوێنکاته به یه‌کێک له ڕهههندیهکانی
که ژماره‌یان دهدانهیه نه‌ک ته‌نیا به هێڵگه‌لێک سه‌رکه‌وتووه،
به‌ڵکو به به‌رگێکی جۆراجۆر له ڕه‌هه‌ندگه‌لێکی بزۆک که له
شوێنکاتی جۆروجۆره ڕه‌هه‌ندییه‌کاندا پێکداده‌ده‌ن. له دواییدا
تێبینی ئه‌وه کرا که ده‌توانرێت وا ته‌ماشای گه‌ردونه‌که‌مان بکرێت
که یه‌کێکه له‌و به‌رگانه و وه به‌رگێکی سێ ڕه‌هه‌ندیی بزۆکه له
شوێنکاتی یانزه ڕه‌هه‌ندییدا. لێره‌وه ئه‌و بیرۆکه‌یه هه‌ڵقوڵا که
ئه‌وه گونجاوه گه‌ردونێک به گه‌ردونێکی تردا بدات. به‌ڵکو ئه‌و
بیرۆکه‌یه‌ش هاته ئاراوه که ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت ته‌قینه‌وه گه‌ردونییه‌کان،
که ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بێته دروستبوون و پێکهێنانی جۆره‌ها مادده‌ی گه‌ردونی،
ئه‌مه له ئه‌نجامی پێکدادانی گه‌ردونه‌که‌ی ئێمه‌وه هاتوه به گه‌ردونه
نزیکه‌کاندا که له حاڵه‌تی بزۆکیدابوون.
به‌م جۆره شێوه‌ی گه‌ردون ده‌رکه‌وت: شوێنکاتی درێژبووه‌وه‌ی دواینههاتوو
به یانزه ڕه‌هه‌نده‌وه به هه‌ڵگری جۆره‌ها ڕهههنگهلی بزۆک و
پێکدادراو له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا( به‌رگه جۆراوجۆره ڕه‌هه‌ندییه‌کان). هه‌ریه‌که‌یان
هه‌ڵگری هێلگهلێکی سه‌رکه‌وتووی جۆراوجۆری لهرینهوهدار و بزۆک و
کارلێک و پێکدادارن له‌گه‌ڵ یه‌کترییدا. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌کاته‌وه
که چۆن ئه‌و ده‌رکه‌وته گه‌ردونیانه ده‌رده‌که‌ون.
به‌ڵام هه‌وڵه سه‌رکه‌ییه‌کانی دوه‌م بۆ یه‌کگرتووی شێوه‌ی تیۆریی
ماوه‌ی چه‌ندێتی له‌گه‌ڵ شێوه‌ی تیۆریی ڕێژه‌یی گشتی که به ڕاکێشانی
چه‌ندێتی زهمبهلهکیی ناسراوهGravity Loop Quantum . ئه‌م هه‌وڵه
ئه‌وه‌ی گه‌یاند که ده‌بێت وازبهێنرێت له بیرۆکه‌ی شوێنکات که یه‌که‌م
خاڵی ده‌ستپێک و لێوه ده‌رچوونه. له جیاتی ئه‌وه‌ی به شانۆیه‌کی
بناغه‌یی و پێویست بۆ ڕووداوه مادده‌یه‌کان دانبرێت، به دهرکهوهتهیهکی
پێکهاتوو داده‌نرێت که پێویستی به ڕاڤه‌کردن هه‌یه بۆ ئاماژه‌دان به‌و
توخمانه‌ی که زۆر زیاتر ڕیشه‌یین، ئه‌مه‌ش وه‌ک حاڵه‌تی ئه‌تۆم، که
وایداده‌نێین ده‌رکه‌وته‌یه‌کی دروستکراوه راڤه‌ده‌کرێت به توخمگه‌لێکی
زۆر ڕیشه‌یی. که‌واته شوێنکات ده‌رکه‌وته‌یه‌که دروستبووه نه‌ک
بناغه‌ی و چێوه‌یه‌کی هه‌موو ده‌رکه‌وته ماددییه‌کان.
له لایه‌کیتره‌وه، له دواییه‌کانی سه‌ده‌ی بیستدا ده‌رکه‌وت که گه‌ردون
هه‌ڵگری پێکهاته‌گه‌لێکی سه‌یری جیاوازه له‌و پێکهاته باوانه‌ی که
زانرابوون، که مادده‌کانی لهشولارمان و زه‌ویی و خاک و خۆر و ئه‌ستیره‌کانی
لێپێکهاتوه. مادده‌یه‌کی ڕه‌شباو هه‌یه، که به هێزی ڕاکیشانی
کاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر مادده باوه بینراوه‌کان(له هه‌ساره‌کان و
خۆر و ئه‌ستیره‌کان) که نابینرێن، چوونکه نه نێرده‌ر و نه وه‌رگریی
کهرۆموگناتیسیین. پێشبینیگهلێکی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م مادده ڕهشباوانه،
به‌ڵام تا هه‌نووکه مهتهڵیکی هه‌ڵنه‌هاتووه له‌به‌رده‌م زانستی
نوێ‌دا.
وزه‌یه‌کی ڕهشباویش هه‌یه، که درێژ بوه‌ته‌وه به‌سه‌ر دریژایی و
پانیی و به‌رزیی شوێنکاتی دوایینه‌هاتووی درێژخایه‌ن، کاریگه‌ریی هه‌یه
له‌سه‌ر مادده باوه‌که به ڕاکێشانێکی نه‌گونجاو، نه‌ک به
ڕاکێشانێکی گونجاو. ئه‌م وزه‌یه ڕه‌شباوه ده‌بێته نه‌گونجان، نه‌ک
ڕاکێشان و گونجان. له‌به‌رئه‌وه ده‌وری هه‌یه له درێژبوونه‌وه‌ی گه‌ردوندا
و فراوانبوونییدا. به‌ڵکو به‌رپرسیشه له پێکدادانی ئه‌و درێژبوونهوهیهدا،
که بینراوه فه‌له‌کییه‌کان له ساڵی 1997وه ده‌ریانخستووه. ئه‌میش
دیسان کۆمه‌ڵێک پێشبینی هه‌یه له‌باره‌یه‌وه، به‌ڵام به یه‌کێک له
مه‌ته‌ڵه ههڵنههاتووهکان داده‌نرێت بۆ زانستی نوێ. ئایه ئه‌مه
جۆرێکه له ئه‌سیر Ether ؟ ئایه ئێمه گه‌یشتووین به‌وه‌ی ئه‌سیر چیه؟
یان ئه‌مه‌ش خایاڵه(وه‌همه)ێکه له ئه‌نجامی نهتوانیینمانهوه له
بواری ماوه و ڕاکێشاندا؟ ئایا یاساکانی ئه‌نشتاین له ڕاکێشاندا
پێویستیان به چاکسازییه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خایاڵه ماددیه ڕه‌شباوه
و ئه‌م وزه ڕه‌شباوه قبوڵبهکهن؟ یان ئه‌م دوو خه‌یاڵه، له
ڕاستیدا هیچ نیین جگه له خه‌یاڵ نه‌بێت، ده‌ربڕینێکه بۆ کارلێکی به‌رگه
گه‌ردونییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا؟ نازانین تا هه‌نووکه‌ن. به‌ڵام
لێکۆڵینه‌وه‌یکی چڕ هه‌یه بۆ ده‌رکه‌وتنی ڕاستیی ئه‌م دوو مه‌ته‌ڵه
گه‌ردونییه.
به‌م جۆره ده‌بینین که مێژووی دۆزینه‌وه‌ی پێکهاته گه‌ردونییه‌کان
مێژوویه‌کی هه‌نگاو به هه‌نگاوی یه‌ک له دوای یه‌کی بێ گرێوگۆڵ نییه،
واته ئه‌م مێژووه پێکنه‌هاتووه له که‌ڵه‌که بوونێکی یه‌ک له دوای
یه‌کی ساده‌و ساکار، به‌ڵکو پێکهاتووه له پێکهاته‌یه‌کی ئاڵۆزی زۆر
که هه‌ڵگری دۆزینه‌وه و سڕینه‌وه و دیسان دۆزیهنهوه و لێکۆلێنه‌وه‌یه،
واته بۆ چه‌ندین جار زاناکان بڕوا و لێکۆڵینوه‌کانی یه‌کتریان وه‌لاناوه
گه‌یشتون به زانیاریی ڕاستر و گونجاوتر. به‌ڵام ئه‌م ههوڵو کۆششه
زانستییانه جگه له‌وه‌ی که پڕ بوون له زانیاری و ڕێگه پاکردنه‌وه
بۆ ئه‌وانی دواتر، له هه‌مانکاتدا هه‌ڵه‌کان بوون به ئه‌زموون و که‌ڵک
لێوه‌رگرتن. که‌واته لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی که ڕیتمی
مێژووی گه‌ردون گونجاوه له‌گه‌ڵ ڕیتمی گه‌ردون خۆیدا.
_________________________________________________
په‌راوێزی وه‌رگێڕ:
(*1): ئه‌سیر(اپیر)
Ether، ئه‌پیر، جه‌وهه‌ر، سپیران،ئیغر، نابوو، شتێکی درۆزنه‌یه کۆنه‌کان
وایدائه‌نێن که‌وا مادده نییه،به‌ڵام هه‌موو شوێنێکی داگیرکردوه به‌تاڵ
و نابهتاڵ، وه شه‌پۆلی ڕووناکی و تیشک ئه‌گوێزێته‌وه، یان شله‌یه‌کی
بی ڕه‌نگی نه‌بینراوه هه‌موو بۆشاییه‌کی پڕکردۆته‌وه. ... که‌مالنامه.
(*2): فۆتۆنات
Photon ،یه‌که‌ی بڕی ڕووناکی، بڕی وزه‌ی ڕووناکی ئه‌گه‌ر ئه‌لکترۆنی گهریدلهیهک
فۆتۆنێک هه‌ڵبمژێت،ئه‌وا بڕێکی باشی ئه‌وتۆ له وزه په‌یداده‌کات که
وایلێبکات گه‌ردیله‌که ده‌ربازبێت. ... کامالنامه.
(*3): غرافیتونات
Gravitatioan، ڕاکیشان، هێزی ڕاکێشان، ڕاکێشه‌ر... که‌مالنامه
(*4): کوارتات: ئه‌تۆمه
گه‌ردیله‌ییه‌کان پێکده‌هێنن.
(*5): لیبتۆنات:
ئه‌لکترۆنه به‌ناوبانگه‌کانن.
_________________________________________________
*
سه‌رچاوه: (حوار متمدن - العدد:
3425 - 2011/7/13
-)
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=267058
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|