٧\٩\٢٠١١
نامیلکه
زانستیه‌کان.

نووسینی: هیشام غه‌سیب
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
به‌شی
یازدهم:
بێنه‌وبه‌ری پرۆگرامی زانستی.
گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی به‌هره‌مه‌ندان و
داهێنه‌ران که وه‌رزیی و جیهانییه هه‌ڵگری بواری داهێنان و زانستی به‌هره‌مه‌ندانه.
سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی ئه‌کادیمییه‌کی ئه‌رده‌نییه که هاوڕێی (دکتۆر
تیسیر ێبحی)ه، که سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی منداڵانی لێهاتوو و بهههرمهندانی
جیهانییه. له‌م دواییانه‌دا باسێکی ده‌رباره‌ی داهێنانی زانستی و به‌رهه‌مهێنانی
مه‌عریفی بڵاوکرده‌وه. ئه‌م ژماریهی که ئه‌م باسه‌ی تیا بڵاوکرایه‌وه
بوو به ژماره‌یه‌کی تایبه‌ت به‌و باسه و بیست‌ودوو شاره‌زای جیهانی له‌و
بواره‌دا قسه‌وباسی خۆیان له‌سه‌ر کردوه.
له‌م باسه‌دا، ئه‌وه ڕاگه‌ینراوه که هیچ پرۆگرامێک(ڕێبازێک)ی زانستی
نییه که پشتبه‌ستووبێت به هه‌نگاوگه‌لێکی پێشوتری زانستی، وه هه‌ریه‌کێک
له ڕابه‌رانی زانست ڕێچکه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌شدا جه‌خت ده‌کاته‌وه که پراکتیزه‌کردنی زانستی جیاوازه له
پراکتیزه‌کردنه‌کانی تری مرۆڤ. ئه‌م جیاوازییه‌ش له میانه‌ی یه‌ک
پرۆگرامی دیاریکراودا ده‌رناکه‌وێت، به‌ڵکو له میانه‌ی شێوه‌یه‌کی
دیاریکراو له عه‌قڵانیه‌ت(عه‌قڵانیه‌تی زانستی) و به چوار جۆری
جیاواز له بنه‌ماکان ده‌رده‌که‌وێت: بنه‌مای ئیبستمۆلۆگی و بنه‌مانی
ئه‌نتۆلۆگی و بنه‌مای مۆڕاڵی و بنه‌مای سوسیۆلۆگی
(*1).
له سۆنگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانم له‌سه‌ر مێژووی
زانست، هه‌ندێک تێبینی خۆم به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خه‌مه به‌رده‌ست.
یه‌که‌م/ ڕاسته هه‌موو ڕابه‌رێکی زانستی ڕێچکه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه،
به‌ڵام ئه‌م ڕێبازانه دابڕاو نیین له یه‌کتری، به‌ڵکو کاریگه‌رییان
له‌سه‌ر یه‌کتری هه‌یه و هه‌ریه‌که‌شیان شییاوی ئه‌وه‌یه ده‌ستوه‌ربداته
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌ویتر.
دوه‌م/ ئه‌م ڕێبازانه جێگیرنیین، به‌ڵکو هه‌میشه له بره‌و و گه‌شه‌کردندان.
پراکتیزه‌کردنی هه‌ریه‌کێکیان ده‌بێته گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندنی. ئه‌م
ڕێبازانه گه‌شه ده‌که‌ن تا ده‌گه‌نه دوا سنوری خۆیان. له‌م حاڵه‌ته‌دا
واته له دوا سنوریدا یان په‌راوێز ده‌که‌وێت یان ده‌بیته شۆڕشێک له
گۆڕانکارییه‌کاندا و پێشه‌وایه‌تیی ده‌کات له به‌رهه‌مهێنانی ڕێبازگه‌لێکی
نوێتردا.
سێیه‌م/ هه‌ر ڕێبازێک له‌م ڕێبازانه کلیلی ڕاڤه‌کردن و شیکردنه‌وه‌یی
به‌شێکه له واقیع، هیچ ڕێبازێک له‌و ڕێبازه زانستیانه کلیلی هه‌موو
واقیع نییه. رێبازه زانستییه‌کان کارا ده‌بن تا له توانایاندا بێت
ده‌وری ئه‌و کلیله ببینن، کاتێکیش ده‌گه‌نه دوا سنوری خۆیان ئه‌وه
خه‌سڵه‌تی ئه‌و کلیله له ده‌ستده‌ده‌ن و ئه‌و ده‌وره‌یان نامێنێت.
واته له دوا سنوری خۆیاندا ئه‌و ده‌وره‌یان نامێنێت. هه‌ر ڕێبازێک له
ڕێبازه زانستییه‌کان تیشک ده‌خه‌نه سه‌ر لایه‌نێک له لایه‌نه‌کانی
واقیع، هه‌موو لایه‌نه‌کانی واقیع ڕوونناکهنهوه. که‌واته هه‌ر
زانستێک له زانسته‌کان یان هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له لێکۆڵینه‌وه
زانستییه‌کان به سروشتی خۆی سنورداره.
چواره‌م / یه‌کێک له لایه‌نه گرنگه‌کانی به‌هره‌مه‌ندیی زاناکان ئه‌وه‌یه
که ده‌توانێت ڕێبازه زانستییه‌کانی زاناکانی پێشخۆی و سه‌رده‌می خۆی
به‌کاربهێنێت و ڕاهێزانی له‌سه‌ر ده‌کات و گه‌شه‌یان پێده‌دات بۆ
لێکۆڵینه‌وه له به‌شێکی تر یان لایه‌نێکی تری واقیع. هیچ زانا و هیچ
ڕێبازێکی زانستی نییه سودی له زانا و ڕێبازه زانستییه‌کانی پێشخۆی
نه‌بینیبێت.
پێنجه‌م/ ده‌توانینی بڵێین که ڕێباز یان پرۆگرامی زانستی ڕوویه‌کی تری
(کارای) تیۆرییه. په‌یوه‌ندیه‌کی دایالێکتیکی له نێوان ڕێباز و
تیۆریدا هه‌یه، به جۆرێک هه‌ر گۆڕان و گه‌شه‌یه‌ک له هه‌ر یه‌کێکیاندا
کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ویتریان. ده‌شتوانین بڵێین جیاوازی نێوان
جیهانیconservativ(موحافزکار) و جیهانی شۆڕشگێڕ ئه‌وه‌یه که یه‌که‌میان
ئه‌و جیهانه‌یه که خۆی له‌سه‌ر ڕێبازه کۆنه‌کان ڕاهێناوه و خۆی بۆ
ناگۆردرێت یان نایه‌وێت خۆی بگۆڕێت، به‌ڵام دوه‌میان ئه‌و جیهانه‌یه
که هه‌میشه ئامادیه بۆ قوربانیدان له پێناوی گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندندا،
هه‌میشه ئاماده و له‌سه‌ر پێیه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان خۆی بگۆڕێت و
له قاوغێکدا نه‌مێنێته‌وه. ده‌توانین بڵێین هیچ چوونهپێشهوهیهک
له تیۆرییدا ناکرێت به بێ چوونه پێشه‌وه و گۆران له
ڕێباز(پرۆگرام)دا، وه پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته.
بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م بیرانه‌ش له‌سه‌ر هه‌ندێک
حاڵه‌تی گرنگ له مێژووی زانست‌دا، وه‌ک زانستی غالیلۆ و نیوتن و
ئانشتاین ڕاده‌وه‌ستین.
جیهان پڕه له هه‌ڵمه‌ت و هه‌وڵه ڕێبازییهکان که پێشهوایهتییکردوه
بۆ هه‌ڵمه‌ت و هه‌وڵه تیۆرییه‌کان( زانستی ئه‌ستێره‌ناسی بابلیه‌کان،
زانستی ئه‌ستێره‌ناسی ئغریقیه‌کان، زانستی تیشکی عاره‌بی، زانستی ئه‌ستێره‌ناسی
عاره‌بی). هیچ پرسێک به قه‌ده‌ر پرسی ڕێباز و پرۆگرام له به‌رهه‌مهێنانی
مه‌عریفه‌دا زانا و فه‌یله‌سوفه کۆنه‌کانی سه‌رقاڵ نه‌کردبوو( ئه‌فلاتون،
ئه‌رستۆ، حه‌سن بن هیپم، بیرۆنی، ئبن سینا، ئبن گفیل، ئبن خلدون، ڕۆجر
بیکۆن). به‌ڵام هه‌ڵمه‌ت و هه‌وڵی گه‌وره که گه‌یشبووه لوتکه له‌م
کاروانی مێژووه دوور‌و درێژه‌دا، وه له ڕودانی شۆرشێکی مه‌زن له دڵه‌وه،
وه له هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراوانی گه‌وره‌دا له بواری کیشوه‌ری
فیزیادا(هه‌روه‌ک چۆن فه‌یله‌سوفی کۆچ‌کردوی فارنسی ،لۆی ئه‌لتۆسیر
باسیلێوهکردوه) ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ڕێبازیه بوو که فیزیایی
ئیتالی(غالیلیو غالیلی ـ 1564 تا 1642ـ) به‌ده‌ستیهێنا. غالیلیۆ نه‌یده‌توانی
میکانیکی کلاسیکی له‌سه‌ر داروپه‌ردوی فیزیای ئه‌رستۆ ده‌مه‌زرێنێت ئه‌گه‌ر
ئه‌و شۆرشی ڕێبازییه نه‌بوایه که به‌ده‌ستیهێنا، دیسان نه‌یده‌توانی
لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌سه‌ر سروشت له فه‌لسه‌فه‌ی سروشتی ئه‌رستۆوه
بگوێزێته‌وه بۆ فیزایی نوێی بیرکاری روخسار(فیزیای که‌ماسی). ئه‌گه‌ر
ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و هه‌وڵه ڕیبازییه نه‌بوایه، ده‌رفه‌تی بۆ نه‌ده‌ڕه‌خسا
بۆ دۆزینه‌وه‌ی یاسای که‌ماسیی خودی، که ته‌حدای فیزیای ئه‌رستۆی
پێ‌کرد، که ماوه‌ی دوو هه‌زار ساڵ به‌رده‌وام بوو پێش ئه‌وه‌ی وه‌لانرێت
له‌سه‌ر ده‌ستی غالیلۆدا، هه‌روه‌ها نه‌شیده‌توانی پرنسیپی ڕێژه‌یی
جوڵه بدۆزێته‌وه، که به‌مه‌ش به‌رهه‌ڵستی ئه‌رستۆ و بگلمییو و ئه‌وانه‌ی
تری پێش خۆی کرد پێی، هه‌رووه‌ها نه‌یه‌توانی سروشتی ئاراسته‌کراوی
جوڵه بدۆزێته‌وه به پێی دۆزینه‌وه‌کانی یاسای فڕێدان له‌سه‌ر ڕووبه‌ری
زه‌وی. ئه‌گه‌ر ئه‌م شۆرشه ڕێبازییهی نه‌بوایه نه‌یده‌توانی بنه‌ماکانی
فیزای کۆنی ئه‌رستۆ بپوکێنێته‌وه و قه‌ڵایه‌کی به‌رز له فیزیای نوێ
دروستبکات له‌سه‌ر داروپه‌ردوی فیزیاکهی ئه‌رستۆ. ڕوخساری ئه‌م شۆڕشی
ڕێبازییه کامه‌یه؟ بێنه‌وبه‌ره و جیاوازیه‌کی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م
ڕوخساره. له‌ڕاستیدا پێویسته له‌سه‌ر هه‌رکه‌سێک بۆ تێگه‌یشتن له‌م
بێنه‌وبه‌ره‌و جیاوازیانه هه‌ردوو په‌رتوکی سه‌ره‌کی غالیلیۆ بخوێنێتهو:
دێبات ده‌رباره‌ی هه‌ردو سیستهیمی سه‌ره‌کی جیهان(کۆبرنیکی و بگلمی) و
قسه‌وباسه‌کان له‌سه‌ر هه‌ردوو جیهانی نوێ، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ستنوسانه‌ی
که بڵاونه‌کراونه‌ته‌وه له تیۆره‌ی جوڵه‌دا، ئه‌م خوێنندنهوانه
پێویسته بۆ که‌سانێک بیانه‌وێت به شێوه‌یه‌کی ورد له ڕێبازی غالیلیۆ
تێبگه‌ن.
یه‌که‌م ڕوخساری ڕێبازی غالیلیۆ گۆڕینی پرنسیپه‌کانی فیزیای شێوه
بیرکار ساکاری ئه‌رستۆ بوو به هۆکارگلهێکی سه‌ره‌تایی. ئه‌رستۆ ته‌نیا
پشتیبهستبوو به واقیعه هه‌سته‌وه‌رییه ڕاسته‌وخۆکان، دواجاریش
پشتیبهستبوو به کۆمه‌ڵه هۆکارێکی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌م واقیعه. به‌ڵام
غالیلیۆ، هه‌سته‌کانی ته‌نیا به ئامرزێکی ئه‌ندازه‌یی و کاڵ وکرچ و
نزیکه‌یی داده‌نا، واته نه‌یده‌کرد به هۆکارێکی بێ چه‌ندوچوون و یه‌کلاکه‌ره‌وه.
له‌به‌رئه‌وه به بناغه‌یه‌کی لاوازی داده‌نا و پشتی پێنهدهبهست بۆ
دۆزینه‌وه و گه‌یشتن به ڕاستییه‌کان، بۆ ناسینی واقیعی سروشتی بهوردیهکی
زۆر و به به‌بێ بیرکارییهک که هاوهڵبێت له‌گه‌ڵ ئه‌ندازه‌ییه‌کی
ورددا. غالیلیۆ وایدانا که چه‌ندێتیه فیزیاییه ڕووته‌کان، وه‌ک
درێژی و زه‌مان و خێرایی، ئه‌مانه بناغه‌یه‌کی ئهنتۆلۆگین بۆ هه‌سته‌کان
و ده‌رکه‌وته هه‌ستییه‌کان دروستده‌که‌ن، وه‌ک ڕه‌نگ و گرتن و ده‌نگ و
بۆن. ئه‌مه‌ش ڕابهرایهتییکرد بۆ ئه‌وه‌ی که پیویستییه‌کی تر بخاته
ئه‌ستۆی زانست، ئه‌ویش لێکۆڵینه‌وه له دیاریکردنێکی وردی چه‌ندێتی
فیزیا به بیرکاریی(ئه‌ندازیاریی به دیاریکراوی) و ئه‌ندازه‌یی و ئه‌زموونگه‌ریی.
دوه‌م جیاوازیش جیاکاریی بوو له نێوانی هه‌وڵه جه‌وهه‌رییه‌کان و هه‌وڵه
نمایشکراوه‌کاندا. جه‌وهه‌ریش له که‌وتنی ته‌نه‌کان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی
که به هۆی ڕاکێشانی زه‌ویه‌وه دروستده‌بێت، به بێ بهرهههڵهستی
هه‌وا له که‌وتنی ته‌نه‌کاندا. له کاتێکدا که ئه‌رستۆ وایدانابوو که
به‌رهه‌ڵستی هه‌وا به‌شێکه له جه‌وهه‌ری ده‌رکه‌وته‌ی که‌وتنی ڕه‌های
ته‌نه‌کان بۆ سه‌ر ڕووی زه‌وی، غالیلیۆ ئه‌مه‌ی به په‌راوێزیی و
نمایشی دانا، واته وای دانا که گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی نییه، ئه‌مه‌ش
ڕایکێشا بۆ دانانی ئه‌و ڕایه‌ی که به‌رجه‌سته‌بوو له وێناکردنهکانیدا
به‌و نموونه‌یه‌ی که هه‌وا بوونی نییه له‌و حاڵه‌تانه‌دا. به‌م شێوه‌یه،
ئه‌م هه‌نگاوه بوو به شۆڕشێک له‌سه‌ر هه‌سته‌کان و عه‌قڵه نه‌ریتییه‌کان
که له کۆندا پشتیان پێده‌به‌سترا. له‌به‌ر ڕۆشانایی ئه‌و فکره باوه‌دا
که‌س بڕوای بۆ ئه‌وه نه‌ده‌چوو که ته‌نێک له بۆشاییدا واته له
جێگه‌یه‌کدا که هه‌وای تیا نه‌بێت بکه‌وێت. ئه‌مه شۆڕشێک بوو له
ڕێباز‌و پرۆگرامدا که غالیلیۆ به‌رپای کرد. ئه‌م شۆڕشه‌ش ئاسۆیه‌کی
فراوانی کرده‌وه له‌به‌رده‌م شاره‌زایان و زانایاندا بۆ گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی
نوێ، تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی که زانایان له ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی و
له مانگدا بتوانن تاقیکردهنهوهکانی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن.
هه‌نگاوی سێیه‌م، ئه‌و باسه بوو که په‌یوه‌ندی به هاوبه‌ستیی چه‌ندێتی
فیزایی پێویسته‌وه هه‌بوو بۆ په‌سه‌ندی حاڵه‌تی جه‌وهه‌رییه نموونه‌ییه‌که،
واته پرنسیپه فیزاییه بیرکارییه‌که‌ی که حوکمی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌کات.
کلیلی ئه‌م باسه‌ش بیرکاریی(ئهندازیرای به‌دیاریکراوی) بوو، ئه‌مه‌ش
به ئه‌زموونه ڕاسته‌وخۆکان نه‌ده‌کرا، دیسان له توانایدا نه‌بوو ئه‌م
په‌یوه‌ندیانه دیاریبکات له ژێر ڕۆشنایی ته‌کنیکێکی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهاتوو.
له‌به‌رئه‌وه ناچاربوو به دانانی په‌یه‌وه‌ندیه بیکارییه سکارهکان
له نێوان چه‌ندێتی فیزیایی بناغه‌ییدا، دواجاریش وه‌رگرتنی ئه‌نجامه‌کانی
و ئه‌زموونکردن و تاقیکردنه‌وه‌یان به ئه‌زموونی فکریی و خه‌یاڵیی و
مێشک و جێبه‌جێکردنیان به له‌یه‌کچوون له حاڵه‌تێکی دیاریکراودا.
شۆڕشی ڕێبازیی(پرۆگرامی) تژی بوو له گۆڕانی ڕێشه‌یی له گۆشه نیگا و
تێڕوانین بۆ جیهان و له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان جه‌وهه‌ر و نمایشییه‌وه
و له ئامانجه‌کانی باس و لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کانه‌وه. به شیوه‌یه‌کی
تایبه‌تی، پراکتیزه زانستییه‌کان له مادده هه‌ستییه ساده‌کان و
هۆکاره سه‌ره‌تاییه فه‌لسه‌فییه‌کانه‌وه گۆڕدرا بۆ مادده ڕووت و ئه‌ندازه‌ییه
ورده‌کان و پرنسیپه فیزیایی و بیرکارییه‌کان که به‌م هۆیه‌شه‌وه
تێڕوانین بۆ ده‌رکه‌وته‌کان گۆردرا. واته گۆڕان له گشتاندنی پرنسیپه
فیزیاییه بیرکارییه هۆکارییه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌رستۆوه ده‌ستیپێکرد.
ڕێبازی غالیلی له کاتێکدا بۆمان ڕوونده‌بێته‌وه که به‌راوردێک بکه‌ین
له ڕێبازه‌که‌ی فه‌یله‌سوفی فارانسی، ڕینیه دیکارتدا(1596 ـ 1650)،
له دروستکردنی فیزیاکهی خۆیدا. ده‌توانین بڵێین که دیکارت ڕێبازێکی
گرته‌به‌ر که هه‌ردوو ڕێبازی ئه‌رستۆ و غالیلیۆی له به‌رچاوگرت و
هیچیانی پشتگوێ نه‌خست. کاتێک که چاوی بڕییه پرنسیپه‌کانی فیزیای
بیرکاریه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌رستۆ. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌رستۆوه، چه‌قیبه‌ست
له‌سه‌ر پرنسیپه‌کانی فیزیای بیرکاریی، هه‌روه‌ک غالیلۆ ئه‌مه‌ی کردبوو.
به‌ڵام، به پێچه‌وانه‌ی غالیلیۆوه، چه‌قی به‌ست له‌سه‌ر بیرکارییه
سه‌ره‌تاییه‌کان، هه‌روه‌ک ئه‌رستۆ ئه‌مه‌ی کرد. ئه‌مه‌ش به ڕوونی له
ڕێبازه‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێت. دیکارت دوورکه‌وته‌وه له به‌کارهێنانی
ئهزمونگهرییهکی ڕووتدا و وه‌ک غالیلیۆی نه‌کرد بۆ گه‌یشتن به
پرنسیپه فیزیاییه‌کان، بۆ ئه‌مه‌ش په‌نای برد بۆ ئاماژه فه‌لسه‌فه‌ییه
لاهوتییه‌کان. هه‌ر بۆ نموونه، هه‌وڵیدا بۆ وه‌رگرتنی یاسای که‌ماسی
خودی له سروشی( الله) وه. به‌ڵام غالیلیۆ، به ته‌واوه‌تی ده‌ستبه‌رداری
ئاماژه فه‌لسه‌فه‌ییه‌کان و لاهوتییه‌کان بوو له داڕشتنی پرنسیپه‌کانی
فیزیاییدا، به ته‌نیا پشتی به ئاماژه بیرکارییه‌کان ئه‌زموونییه‌کان
ده‌به‌ست. ده‌توانین بڵێین دیکارت فه‌یله‌سوفێک بوو که ئامانج و خه‌می
فه‌لسه‌فه‌ی بهسهرداکهوتبوو، به‌ڵام غالیلیۆ زانایه‌ک بوو که
ئامانج و خه‌می زانستی به‌سه‌ردا که‌وتبوو، واته هه‌ریه‌که‌یان به
جۆرێک له ئه‌رکه‌کان جیاده‌کرانه‌وه و ده‌ناسران. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا،
ده‌بێت ئه‌وه بزانین و دانی پێابنێین که زانست و پێشکه‌وتنه
زانستییه‌کان پێویستیان به هه‌ردوو ئاراسته‌که هه‌یه، دیکارتی و
غالیلۆیی. هه‌ریه‌که‌یان جۆرێک له جیاکاریی و تایبه‌تمه‌ندێتی و به‌سودی
خۆی هه‌یه. هه‌ردووکیان هاوبهشهیانکردوه له ڕێڕه‌و پڕۆسه‌ی شۆڕشی
زانستی گه‌وره‌دا، هه‌رچه‌نده هاوبه‌شیه‌کانی غالیلیۆ زۆر دیار و ده‌رکه‌وتوون.
به‌ڵام، ئایا ڕێبازی دیکارت تا هه‌نوکه خاۆمۆشه له زانستی نوێ‌دا؟
ئێمه سێبه‌ره‌که‌ی ده‌بینین، به ته‌نیا تارماییه‌که‌ی، له بۆلتسمان
و ئه‌نشتاین و دیراک دا، به‌ڵام، به شیوه‌یه‌کی گشتی کاڵ و بێ ڕه‌نگه.
به‌ڵام ڕێبازه‌که‌ی غالیلیۆ، به‌رده‌وامییه زانستییه‌که‌ی خۆی سه‌لماند.
ڕێبازه‌که‌ی غالیلۆ گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنێک گه‌وره‌ی به خۆوه بینی له‌سه‌ر
ده‌ستی نیوتن دا(1642 ـ 1727) که پێشکه‌وتنێکی زانستی ئه‌وتۆی بۆ خۆوه
بینی که پێشتر نه‌بینرابوو. ده‌توانین بڵێین که نیوتن ئه‌م ئامرازگهلهی
له ڕێبازه زانستییه‌که‌یدا به‌کارهێنا: ڕه‌خنه و پێکهێنانێکی جه‌ده‌لی
و گه‌ردونیی و زانستی حساب و ماددیی و جیاکردنه‌وه‌ی واقیع له (موته‌عالی).
بێگومان، ئه‌م ئامرازگهله خۆی له خۆیدا ڕوون و ئاشکرا و دیار نییه
به په‌یڤه‌کانی خۆی، به‌ڵکو پێویستی به ڕوونکردنه‌وه و ڕاڤه‌کردن و
شیکاریی هه‌یه.
ده‌ستنووسه‌کانی نیوتن ئاماژه‌ده‌ده‌ن به‌وه‌ی که نیوتن له‌ژێر کاریگه‌ری
غالیلیۆ و کبلر و دیکارت دا بووه. گومانیشی تیا نییه تا ئاستێک
دیکارتیانه مایه‌وه تا ده‌ستپێکی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی حه‌ڤده، کاتێک
که نووسێنێکی ڕه‌خنه‌یی و ورده‌کاریی له‌سه‌ر ڕێبازه‌که‌ی دیکارت
نووسی له ده‌ستنووسه‌که‌یدا که بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه" الجازبیە و
اتزان المواقع". ئامرازی ڕه‌خنه‌ییه سه‌ره‌کییه‌که‌ی له ڕهخنهگرتنیدا
له‌سه‌ر دیکارت بیرکارییزانیی بوو. کاتێک که نیوتن بۆی ده‌رکه‌وت که
ڕاڤه‌کردن و شیکارییه‌کانی دیکارت که‌ماسییان هه‌یه له ڕووی
بیرکاریزانییهوه، واته تیۆرییه‌کانی دیکارت له مادده و جوڵه‌و
شوێندا، دوای ئه‌مه تیۆرییه‌کانی دیکارتی به سه‌رنه‌که‌وت و بێ به‌رهه‌م
دانا. ئه‌مه‌ش گه‌یاندیه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی که لایه‌نه بناغه‌ییه‌کانی
ئه‌و تیۆرییه‌ی دیاکات به‌رپه‌رچبداته‌وه و وازیان لێبهێنێت، وه‌ک
بیرۆکه‌ی ئه‌سیر(الاپیر)(*2)،
که هه‌موو شوێنێک پڕده‌کاته‌وه به به‌تاڵایی و نابهتاڵیی. وازی له‌هه‌موو
فکریهکی دیکارت هێنا جگه له فکره‌ی جیهانی ماددی نه‌بێت، واته
پێکهاتنی گه‌ردون له مادده. هه‌موو ڕه‌خنه سه‌ره‌کییه‌کانی نیوتن له
سه‌ر دیکارت له په‌رتوکی" پرنسیپه بیرکارییه‌کان بۆ فه‌لسه‌فه‌ی
سروشتی" تۆمارکراوه.
نیوتن هه‌ر زوو گرنگی دۆزینه‌وه‌کانی غالیلیۆی بۆ ده‌رکه‌وت له‌سه‌ر
یاساکانی جوڵه‌ی فڕیدان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی و یاساکانی کبلر بۆ جوڵه
ئاسمانییه‌کان. وه له ژێر کاریگه‌ری ڕۆشناییه‌کانی دیکارتدا به
وێناکردنی یه‌کێتی ماددیانه‌ی گه‌ردون، وه لایه‌ندارێتی ئه‌م بیره
شۆڕشگێڕییه، ده‌بوایه پرسیاری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌و
یاسایانه بکردایه، وه هه‌وڵیبدایه بۆ یه‌کگرتنیان له پرنسیپێکی گه‌ردونیدا،
واته به گه‌ردونی کردنی ئه‌و یاسایانه. نیوتن هه‌ر زوو زانی که یه‌ک
هێز به‌رپرسه له جوڵه‌ی فڕێدان له‌سه‌ر زه‌وی و جوڵه‌ی مانگ به ده‌وری
زه‌ویدا، وه‌ک له ده‌ستنوسه بڵاونهکراوهکانیدا ده‌رده‌که‌وێت، که
له سه‌ره‌تای لاوێتیدا نووسیونی. ئه‌م تێڕوانینه‌شی گه‌یاندی به‌وه‌ی
که هه‌ردوو یاساگه‌لی ئاسمانی و زه‌وینی یه‌کبخات، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی
پێکهاته جهدهلییهکهیانهوه و له ڕێگه‌ی شیکارییه‌کانیه‌وه له‌سه‌ر
جوڵه بازنه‌ییه‌کان و به گهردونیکردنی یاساکانی غالیلیۆ و گهردونیکردنی
پرنسیپی ڕاکێشان. بێگومان، ئه‌گه‌ر زانستی حسابات نه‌بوایه(التفاچل و
والتکامل) (*3)(جیاکاری و ته‌واوکاری)که
خۆی دایهێنا نه‌یده‌توانی ئه‌م شیکاریانه بکات و ڕه‌خنه و پێکهاته
جهدهلیهکانی بۆ نه‌ده‌کرا.
نیوتن به بێ له‌به‌رچاوگرتنی هۆکاره سه‌ره‌تاییه ئه‌رستۆییه ـ کان
ئه‌و بیره شۆڕشگێڕییه غالیلیۆیهی گه‌شه‌پێدا که خۆی ده‌بینییه‌وه
له چه‌قبه‌ستن له‌سه‌ر پرنسیپگه‌لێکی فیزیایی بیرکاریی، که هه‌ر ده‌رکه‌وته‌یه‌کی
په‌سه‌ند و حوکم ده‌کرد، ئه‌مه‌ش به گهردونیکردنی ئه‌و پرنسیپهگهله،
واته به خوێندنه‌وه‌ی پرنسیپگه‌لێکی گه‌ردونی تیایدا که ده‌ربڕینێکی
تایبه‌تی هه‌بوو بۆ توندوتۆڵیهکی گشتی گه‌ردونی. هه‌ر بۆ نموونه،
نیونتن یاسای دوه‌می جوڵه‌ی خوێنده‌وه، ئه‌و یاسا گه‌ردونییه‌ی که
جێبهجێدهکێیت له هه‌موو شوێن و زه‌مانێکدا له گه‌ردونی به‌ربڵاودا،
له یاسای غالیلیۆدا له که‌وتنی ڕه‌هادا له‌گه‌ڵ یاسای غالیلیۆ له که‌ماسی
خودیدا. واته نیوتن ئه‌م دوو یاسایه‌ی گه‌ردونی کرد و ئاوێته‌ی یه‌کتری
کردن به ئاوێته‌یه‌کی جه‌ده‌لی و به تێگه‌یشتنێکی ماددیانه بۆیان،
هه‌روه‌ها به لێکدانه‌وه‌ی چه‌مکی کارلێکی ماددیانه و هێز له‌سه‌ریان.
ته‌نیا به پهسهندیکردنی پرنسیپه‌کانی په‌سه‌ندی وازینه‌هێنا وه‌ک
غالیلیۆ ئه‌وه‌ی کرد. به‌ڵکو له‌و پرنسیپانه‌وه ئاسۆیی و ستونی به‌ره‌و
پرنسیپگه‌لێکی گه‌ردونی و به هۆکاره بیرکارییه‌کان ڕۆیشت، نه‌ک به
هۆکاره ئه‌رستۆییه‌کان، به‌ڵکو به هۆکاره فیزیاییه‌کان و
بیرکارییکان که له‌ئه‌نجامی کارلێکه ماددییه‌کانه‌وه هاتبوون، به
تێپه‌راندنی غالیلیۆ و دیکارت و ئه‌رستۆ له یه‌ک کاتدا.
پرنسیپه گه‌ردونیه‌کانی نیوتن وه‌ک ئه‌وانه‌ی دیکارت وابوون، به‌ڵام
جیاوازییه‌که له‌وه‌دا بوو که پرنسیپه گه‌ردونیه‌کانی نیوتن وه‌ک ئه‌وه‌ی
دیکارت له فه‌لسه‌فه‌و لاهوته‌وه وه‌رنه‌گیرابوون، به‌ڵکو نیوتن وه‌ک
غالیلۆ له ئه‌زمون و بیرکاریه‌وه وه‌ریگرتبوو. وه ئه‌مه‌شی دانا
بوول هۆکاره گه‌ردونیه‌کان، به‌ڵام هۆکارگه‌لێکی ماددی له ده‌رکه‌وته
ماددییه‌کان خۆیانه‌وه وه‌ریگرتبوون.
به‌م جۆره ده‌بینین که ڕێبازه زانستیه‌کان نه جێگیر و نه یه‌ک
لایه‌نن، به‌ڵکو ئۆرگانیهکی بزۆک و پیکهاتوی چه‌ندین ڕووه، که جه‌ده‌لێکی
مێژووی تێکچراو وئالۆز پێکیانه‌وه ده‌به‌ستێت و دیسان گرێشیان ده‌دات
به ئه‌نجامه‌کانی. هه‌ڵوێستێکی تر و ڕوونکردنه‌وه‌ی تر له بابه‌ته‌کانی
دواترمان‌دا له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌خه‌ینه ڕوو.
_________________________________________________
په‌راوێزی وه‌رگێڕ:
(*1): Epistemology،
ئیبستمۆلۆگی، تێۆری و لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌رچاوه و سروشت و شێواز‌و سنوری
زانست یا زانین، سه‌رچاوه‌ی زانست.
Ontology، ئۆنتۆلۆگی، زانستی بوون.
Sociology، سۆسیۆلۆگی، زانستی کۆمه‌ڵناسی. ..... فه‌رهه‌نگی ئازادی.
(*2): ئه‌سیر(اپیر)
Ether، ئه‌پیر، جه‌وهه‌ر، سپیران،ئیغر،نابوو،شتێکی درۆزنه‌یه کۆنه‌کان
وایدائه‌نێن که‌وا مادده نییه،به‌ڵام هه‌موو شوێنێکی داگیرکردوه به‌تاڵ
و نابهتاڵ، وه شه‌پۆلی ڕووناکی و تیشک ئه‌گوێزێته‌وه، یان شله‌یه‌کی
بی ڕه‌نگی نه‌بینراوه هه‌موو بۆشاییه‌کی پڕکردۆته‌وه. ... که‌مالنامه.
(*3): تفاچل،
calculus(کالکوله‌س) لقێکه له زانستی ماتماتیک. تکامل
Intergaral(ئینتێرگراڵ) ته‌واوبوو، لقێکه له زانستی ماتماتیک. ....
که‌مالنامه.
_________________________________________________
*
سه‌رچاوه: (حوار متمدن - العدد:
3427 - 2011/7/15
-)
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=267368
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|