١٣\٩\٢٠١١
نامیلکه
زانستیه‌کان.

نووسینی: هیشام غه‌سیب
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
به‌شی
دوازده‌م:
به‌ره‌به‌یانی نوێگه‌رێتی و پڕۆژه‌ی نوێی ماددی.
زیاده‌ڕۆیی ناکه‌ین ئه‌گه‌ر بڵێین فه‌یله‌سوفی
فارانسی، ڕینیه دیکارت، ده‌قشکێنی نوێگه‌ڕێتی و دامه‌زرێنه‌ری پرۆژه‌ی
نوێی ماددیی بوو. یه‌که‌م بیرمه‌ندی نوێ بوو که وێنایه‌کی گشتگیر و
خاوێنی دا‌نا بۆ"جیهانی ماددی و جوڵه"، واته وێنایه‌کی ماددیی
میکانیکی ڕوت بۆ گه‌ردون، دواجاریش پڕۆژه‌یه‌کی ماددی ڕوت بۆ ڕاڤه‌کردنی
ده‌رکه‌وته گه‌ردونییه‌کان. بۆ یه‌که‌م جار هه‌ر ئه‌میش بوو که به
شێوازێکی مه‌نهه‌جیانه سه‌رچاوه‌ی ڕاسته‌قینه‌یی له خودی خواوه‌نده‌وه
گواسته‌وه بۆ خودی تاکه مرۆییه بیرکه‌ره‌وه‌کان. به‌مه‌ش دیکارت دوو
پایه‌ی بناغه‌یی له پایه‌کانی نوێگه‌ری چه‌سپاند: ماددیه‌تی سروشت و
ڕاسته‌قینه‌یی خودی تاکی بیرکه‌ره‌وه. نوێگه‌رێتی تا ئاستێکی گه‌وره
ڕاگیراوه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی په‌سه‌ندیی سروشت که قه‌واره‌یه‌کی
ماددی به‌رده‌وامی سه‌ربخۆیه و یاساگه‌لێکی توندوتۆڵ ده‌یجوڵێنێت و
حوکمی کارلێکی پێکهاته‌کانی ده‌کات، ئه‌وه دیکارت بوو ده‌قی ئه‌م
دۆزینه‌وه‌یه‌ی شکاند بۆ یه‌که‌مجار. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دیکارت بوو که
چه‌قیبه‌ست له سه‌ر دۆزینه‌وه‌یه‌کی تر، ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی مرۆڤ به‌و
په‌سه‌ندییه‌ی که ته‌نیا خودی خۆی تاکێکی بیرکه‌ره‌وه و هه‌ڵگری به‌هاکانی
خۆیه‌تی و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ڕاستییه‌کانه. ئه‌م دوو دۆزینه‌وه مه‌زنه‌ی
دیکارت مه‌کۆی ده‌ستپێکی ئه‌و نوێگه‌رێتییه بوو که ئه‌م ڕۆ ئێمه ده‌یناسین
و ده‌یزانین.
شایانی ئه‌وه‌یه لێره‌دا ئاگاداربین که نوێگه‌رێتی، له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌کانی
ئه‌مڕۆی و به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه بیریی و ویژدانییه‌کانیدا، وه له‌گه‌ڵ
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی گوێمان لێده‌بێت له‌سه‌ر نوێگه‌رێتی که توشی
تێشکانێکی گه‌وره بووه، تا هه‌نووکه ڕاگیراو و کاریگه‌رو په‌ره‌سه‌ندوه
بۆ زیندوێتی ژیان. وه‌ک فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵه‌مانی، یورگن هابرماس ده‌ڵێت،
نوێگه‌ری تا هه‌نوکه پرۆژه‌یه‌کی زیندو و دوایی پێنه‌هاتووه. تا هه‌نوکه
ڕۆشنبیرییه‌کی سه‌رده‌مه که هیچ ڕۆشنبیرییه‌کی تر کێبڕکێی ناکات، کۆن
و سه‌رده‌میانه‌یه له یه‌ک کاتدا. جه‌وهه‌ری هه‌ردوو تێڕوانینه
ناوبراوه‌که‌ی دیکارت تاهه‌نوکه وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
توشی گه‌شه و گۆرانکاریی هاتوون.
بۆ ئه‌وه‌ی تێشکێک بخه‌ینه سه‌ر تێڕوانینه ماددییه‌که‌ی، واته سه‌ر
فه‌لسه‌فه‌که‌ی دیکارت له سروشتدا. دیکارت یه‌که‌م بیرمه‌ندی نوێ بوو
که وێنای سروشتیکرد، یان سروشتی خوێنده‌وه به ئاماژه‌گه‌لێک و
نیشانه‌گه‌لێکی ڕوتی ماددیانه و وه به شیوه‌یه‌کی گشتگیر و
سه‌ربه‌خۆ و ئاشکرا. بۆ به‌راوردکردن، وێنا کۆنه‌کانی
ئه‌تۆم(دیموقریگس، ئابیقۆڕ، لوکریشس) زۆر ته‌مومژاویی بوون و که‌ماسیان
هه‌بوو وه داماو و هه‌ژار بوون له‌نه‌توانینیاندا بۆ په‌یوه‌ستبوون
به تیۆره‌یه‌کی مه‌حکه‌مه‌وه له‌سه‌ر جوڵه. به‌ڵام گه‌ردونه‌که‌ی
دیکارت، دیار و ئاشکرا بوو له خاڵی ده‌ستپێک و هاتنیی یاساکانیی و
سروشتی بزۆکیه‌وه. که هاتنی هاتنێکی به‌رده‌وام و دوایینه‌هاتووه،
وه مه‌حاڵیی بوون و هاتنی گه‌ردون له بێ بناغه‌یی و بۆشاییه‌وه،
هه‌روه‌ها پێکهاتنی له ته‌نۆکگه‌لێکی جۆراوجۆر و جیاواز له شێوه و
قه‌واره و گونجاو و شییاو بۆ دابه‌شبوون. دیکارت ئه‌فرۆزه‌ی
دابه‌شنه‌بوونی ئه‌تۆمی کرد، ڕه‌تیکرده‌وه که ئه‌تۆمێک هه‌بێت گونجاو
و شییاو نه‌بێت بۆ دابه‌شبوون. جوڵه‌کانی ئه‌و ته‌نۆکگه‌له سێ یاسا
حوکمیان ده‌کات، یان هه‌ڵیان ده‌سوڕێنێت، له‌وانه یاسای که‌ماسیی، یان
که‌مته‌رخه‌میی خودیی، که له دواجاردا ئه‌م یاسایه به یاسای نیوتن
له جوڵه‌دا ناسرا. ده‌رکه‌وته گه‌ردونییه‌کان هه‌موویان هه‌ڵقوڵاوی
جوڵه‌ی ته‌نۆکه‌کان و دابه‌شبوونیان و ئاوێته‌بوونیان له‌گه‌ڵ
یه‌کتریدایه. بێ گومان، زانست له‌سه‌ر ده‌می کۆبرنیکۆسه‌وه به‌ره‌و
ئه‌م وێناکردنی ماددیی ڕوته ڕێچکه‌ی ده‌به‌ست، ئه‌م بناغه‌ی زانسته
له لای بیکۆن، برۆنۆ، غلیلیۆ و کبلرـ یش هه‌بوو. به‌ڵام
پیسبوو(خڵتاوی) به توخمگه‌لێکی خه‌یاڵاویی و لاهوتیی و ئه‌فلاتونیی و
فیپاغۆرپی پێش دیکارت. تا دیکارت ده‌ستی پێنه‌کرد ئه‌م زانسته له‌م
خڵته‌و پیسییه خاوێن نه‌بووه‌وه.
له دوایدا هه‌ڵه‌ی دیکارت له ورده‌کاریه‌کاندا ده‌رکه‌وت. به
شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت، نیوتن و لیبنتز و هویغنز ڕه‌خنه‌یه‌کی ڕیشه‌ییان
گرت له‌و وێناکردنه‌ی دیاکارت که زۆرێک له لایه‌نه‌کانی
هه‌ڵوه‌شانه‌وه. هه‌ڵسه‌نگاندنی دیکارت وابوو که
درێژبوونه‌وه(فراوانی) جه‌وهه‌ری مادد‌یه، به‌ڵام نیوتن ئه‌مه‌ی
ڕه‌تکرده‌وه و ئه‌وه‌ی دۆزییه‌وه که جه‌وهه‌ری مادده قه‌واره‌یه
نه‌ک درێژبوونه‌وه(فراوانی). هه‌روه‌ها دیکارت ماحاڵێتی بۆشایی
ڕاگه‌یاند له گه‌ردوندا، به‌ڵام نیوتن ئه‌مه‌ی به زه‌روره‌ت زانی.
دیکارت چه‌قیده‌به‌ست له‌سه‌ر شێوه و بارستایی، به‌ڵام لیبنتز له‌سه‌ر
چه‌مکی وزه چه‌قیده‌به‌ست، هۆیغنز له‌سه‌ر چه‌مکی گوڕ(ته‌وژم)، نیوتن
له‌سه‌ر هه‌ردوو چه‌مکی قه‌واره و گوڕ(ته‌وژم). له‌به‌رئه‌وه، نیوتن
توانی هه‌رسێ یاساکانی جوڵه له‌مه‌ڕ دیکارت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه( جگه
له یاسای که‌ماسیی، که‌مته‌رخه‌می خودیی) (قصور ذاتی)
(*Inertia)(1)
، ئه‌م سێ یاسایه‌یی گۆڕی بۆ سێ یاسای تر که به ناوی خۆیه‌وه
ناوده‌برێن. هه‌روه‌ها نیوتن یاساکانی نیوتنی گۆڕی که ده‌رباره‌ی هێزی
ڕاکیشانی گه‌ردونی ڕاڤه‌ی جوڵه‌ی هه‌ساره‌کان و مانگه‌کان و
کلکداره‌کانن(*2).
له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که نیوتن چه‌مکی کار و دوریی و ماوه‌ی خسته
نێو گه‌ردونه میکانیکیه‌که‌ی دیکارته‌وه، وه‌ک هێزی ڕاکێشان و
موگناتیسێتی. به‌مه‌ش نیوتن ڕاستکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رپاکرد له
ڕاڤه‌کردنه ماددییه‌که‌ی دیکارت دا. کاتێک دیکارت ڕاڤه‌ی هه‌موو
ده‌رکه‌وته گه‌ردونییه‌کانی ده‌کرد به ئاماژه و نیشانه‌گه‌لێکی
جوڵه‌ی ته‌نۆکه‌کان و قه‌واره‌کانیان و شێوه‌کانیان و پێکدادانیان و
ئاوێته‌بوونیان، نیوتن گه‌ردونی له‌سه‌ر شێوه‌ی شوێنێکی ڕه‌های
دوایینه‌هاتووی درێژبووه‌وه‌ی هه‌ڵگری ته‌نۆکگه‌لێکی ماددیی جۆراوجۆری
قه‌واره و کارلێک له‌گه‌ڵ یه‌کتریی نه‌ک ته‌نیا به پێکدادان له
نێوانیاندا، به‌ڵکو به بوونی هێزی ماوه له نێوانیاندا وێناده‌کرد.
نیوتن پڕۆژه‌یه‌کی ماددی بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌که‌ی دیکارت دا‌نا
که خۆی له ڕاڤه‌کردنی هه‌موو ده‌رکه‌وته ماددیه‌کاندا ده‌بینیه‌وه
به ئاماژه‌و نیشانگه‌لێکی جوڵه‌ی ته‌نۆکه‌کان و کارلێکیان له‌گه‌ڵ
یه‌کتریدا(پێکدادان و هێزی ماوه"بوار" له نیوانیاندا).
بۆیه ده‌توانین بڵێین، شۆرشی گه‌وره‌ی زانستی(1543 ـ 1678) چووه
لوتکه به وێناکردنه ماددییه ماوه‌ییه‌کانی گه‌ردونه‌که‌ی نیوتن،
واته به وێناکردنه ماددییه‌کانی نیوتن بۆ ماوی گه‌ردونی چووه
لوتکه: شوێنێکی ڕه‌های دوایینه‌هاتوو به خوێندنه‌وه‌یه‌کی بنه‌ما
ئه‌ندازیارییه‌کانی ئقلیدس، وه زه‌مانێکی ڕه‌ها، که تیایدا ته‌نه‌کان
بزۆکن و ده‌جوڵێن(له‌وانه‌یه ژماره‌یه‌کی دوایینه‌هاتووبێت)، ئه‌مه‌ش
به جێگیری خاڵێکی ئه‌ندازیاریی هه‌ڵگری قه‌واره، وه جوڵانی به کاری
کارلێکه‌کانی له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا به پێکدادان و هێزی ماوه(بوار)
به‌پێی یاساکانی نیوتن له جوڵه‌و هێزی ماوه(بوار)دا.
ئه‌م وێناکردنه‌ی نیوتن به درێژایی سه‌ده‌ی هه‌ژده بوو به
بناغه‌یه‌ک بۆ زانست و فه‌لسه‌فه. وه له سه‌ده‌ی نۆزده‌شدا
مایه‌وه، به‌ڵام چه‌مکی ئه‌سیر(الاپیر)(*3)
زیادکرا بۆی، ئه‌ویش(لیقاو یان هه‌ڵماو و گازاو)ێکی ڕه‌هایه که
هه‌موو گه‌ردون پڕده‌کاته‌وه و هه‌ڵگری ڕووناکیشه(شه‌پۆله
تیشکییه‌کان) و کاره‌با و موگناتیسیه‌ت و به‌رجه‌سته‌که‌ری شوێنه
ڕه‌هاکه‌ی نیوتنیش بوو.
به‌ڵام له سه‌ده‌ی بیستدا، له‌سه‌ر ده‌ستی (ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین)دا
ئه‌سیر و شوێن و زه‌مانی ڕه‌ها هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه. وه له‌سه‌ر
داروپه‌ردوی ئه‌م هه‌ڵوه‌شاوانه‌ش دوو وێنای ماددی گه‌ردونی بونیاتنرا:
وێنایه‌کی ڕێژه‌یی و وێنایه‌کی چه‌ندێتی یان بڕی(بارس) Quantity.
به‌ڵام وێنای ڕێژه‌یی، ئه‌وه بوو که ماوه(بوار)ێکی گه‌یه‌نه‌ر به
ته‌نۆکه‌وه که‌وتبووه سه‌ری، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که
گه‌ردون له بناغه‌دا له ماوه(بوار)یکی گه‌یه‌نه‌ر پێکهاتووه،
ئه‌ویش شوێنکات ـ ه(زمکان)(واته زه‌مان و شوێنێک له
یه‌کگرتووییه‌کی ئه‌ندازیارییدا) یان ماوه(بوار)ی ڕاکێشان، وه
ماوه‌کانی دوه‌مین که کارلێکده‌که‌ن له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا و له‌گه‌ڵ
شوێنکات دا(زمکان).
به‌ڵام وێنای چه‌ندێتی، یان بڕی(بارس)، ئه‌مه به ڕوونی له نێوان
که‌ماسی(به‌رده‌وامی) خودی ته‌نۆکی دیکارتیی و وێنای نیوتنیی و
ئه‌نشتاینی ماوه(بوار)دا یه‌کده‌گرێت، واته چه‌ندێتی(بڕی) یان بارس
ئه‌و پێکهاته‌یه‌یه که له یه‌کگرتنی که‌ماسی(به‌رده‌وامی) خودی ته‌ن
که دیکارت وێنایکردوه له‌گه‌ڵ وێنای نیوتن و ئه‌نشتاین بۆ
ماوه(بوار). به مانایه‌کی تر، چه‌ندێتی، بڕ،مارس یه‌کسانه به
یه‌کگرتنی کاماسی له لای دیکارت و ماوه له لای نیوتن و ئه‌نشتاین.
ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت که گه‌ردون درێژبووه‌وه‌یه‌کی
دوایینه‌هاتووه، که بۆشایی ناناسێت، پڕ له ته‌پوتۆزی ته‌نۆکگه‌لێکی
یه‌که‌مییه، که هه‌ندێکیان له هه‌ندێکی تریانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن و
دروستده‌بن و وه له هه‌مان شوێنی خۆیانه‌وه دروستده‌بن، وه
هه‌ندێکیان، هه‌ندێکی تریان هه‌ڵده‌مژن یان هه‌مان شوێن
هه‌ڵیانده‌مژێت، ئه‌مه‌ش گه‌ردونه‌که‌ی دیکارتمان بیرده‌خاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م ته‌نۆکانه وه‌ک ته‌نۆکه‌کانی دیکارت و نیوتن نیین. به‌ڵکو
واقوڕمانێک دروستده‌بێت لێره‌دا چوونکه ناوه‌رۆکێکی ناسراوی نییه،
جارێک ته‌نۆکه به مانا نیوتن ـ ییه‌که‌ی، جارێکی تر ماوه(بوار)ه
به مانا ئه‌نشتاین ـ ییه‌که‌ی، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی ژینگه‌که‌یی و
کارلێکی له‌گه‌ڵ ژینگه‌که‌یدا. له‌ماوه‌ی ئه‌م سی ساڵی دواییه‌دا ئه‌م
دوو وێنایه گه‌شه‌یانکرد و یه‌کیانگرت و به تیۆره‌ی هێڵگه‌لێکی
سه‌رکه‌وتوو ناسران. دوو بیرۆکه‌ی بناغه‌یی تر بۆ ئه‌م تیۆره‌ی
ناومانبرد زیادکرا: ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی که ته‌نۆکه‌کان ته‌نیا به
خاڵێکی قه‌واره‌یی دانانێت، به‌ڵکو به هێڵگه‌لێکی وزه‌ی یه‌جگار ورد
داده‌نێت( نزیکه‌ی ترلیۆن تلیۆن ترلیۆن ترلیۆن جار بچوکتر له ئه‌تۆم)،
وه ئه‌و بیرۆکه‌یه‌یی که شوێن به ده ڕه‌هه‌ندی داده‌نێت نه‌ک به
سێ.
به‌مجۆره، گه‌ردون شوێنێکی ده ڕه‌هه‌ندیی تژی له هێڵگه‌لێکی یه‌کجار
بچووک که کارلێکیان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا به جۆره‌ها ڕێگا و
شێواز.
له‌م نمایشه خێرایه‌دا بۆ گه‌شه‌و گۆڕانکاریی و ڕاستکردنه‌وه‌کانی
گه‌ردونه ماددییه‌که‌ی دیکارت ئاشکرا ده‌بێت که جه‌وهه‌ری ئه‌م
گه‌ردونه تا ئاستێکی گه‌وره وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌و و ڕاگیراوه تا
ئه‌مڕۆ: درێژبوونه‌وه‌یه‌کی دوایینه‌هاتووی شوێن بارگاوی به جۆراوجۆری
پێکهاته ماددییه کارلێکه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا( ته‌نۆکگه‌لێکی
نیوتنی، ماوه(بوار)، ته‌نۆکگه‌لێکی چه‌ندێتی(بڕ، بارس)، هێڵگه‌لێکی
بێ‌شومار). وێنای دیاکرات بۆ سروشت، که به نوێگه‌رێتی ده‌ستیپێکرد، تا
هه‌نووکه وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه له ڕووی جه‌وهه‌روه، به ته‌واوه‌تی
وه‌ک نوێگه‌رێتی خۆی، که توشی زۆرێک له گۆڕان و گه‌شه‌و قه‌یران
بووه، به‌ڵام وه‌ک خۆی خۆی ڕاگرتووه.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی بیرۆکه‌کانی تری دیکارت، که پایه‌یه‌کی بناغه‌یی
دروستده‌که‌ن له نوێگه‌رێتیدا، مه‌به‌ستم له بیرۆکه‌ی (من)ه یان
خودی تاکی بیرکه‌ره‌وه و ڕاسته‌قینه‌یه‌تی(بێ گومانیی، ئه‌سه‌حی)،
واته دۆزینه‌وه‌ی مرۆڤ وه‌ک په‌سه‌ندییه‌کی خودێتیی تاکی ڕه‌های
ڕاسته‌قینه و به‌هادار. تاک، به پێی دیکارت، بوونی و به‌هایی له
کۆمه‌ڵه‌وه وه‌رناگرێت، وه له حوکمێکی ڕه‌ها و
دروستکه‌رێکیشه‌وه(خالق)ه‌وه وه‌رناگرێت، به‌ڵکو بوون و به‌های خودی
خۆی له خۆیه‌وه وه‌رده‌گرێت، له ناوه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی خۆیه‌وه.
ئه‌م بیره له ڕۆشنبیریی نوێ‌دا جێگیر بوو، له فه‌لسه‌فه و سیاسه‌ت و
ئه‌ده‌ب و زانستی ده‌رونی و زانستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. به شێوه‌یه‌کی
تایبه‌تی، لیبراڵیه‌تی ئنگلیزی و ئه‌وروپی له‌سه‌ر ئه‌م ڕۆشنبیرییه
بونیاتنرا، ده‌ستوره نوێکانیش( ئامریکی و به‌ریتانیی و فارانسی و
هه‌ندێکی تر) له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه بونیاتنرا. فه‌لسه‌فه‌ی مافی مرۆڤ
لێڕه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. زۆرێک له فه‌لسه‌فه نوێکانی تر
هاوبه‌شی ده‌که‌ن له په‌یوه‌ستبوون به‌م بیره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
جیاوزیان زۆره. له‌م ڕاستا‌یه‌دا، ئمبریقیه‌ی به‌ریتانیی(empiricl )و
کانتیی و سودگه‌رایی به‌ریتانیی utilitarian) ( و هه‌ردوو فه‌لسه‌فه‌ی
شۆبنهاور و نیتشه و فرۆیدیی و بوونگه‌رایی(الوجودیە)(کیرکغۆر،هیدگر،
سارتر). له فه‌لسه‌فه‌ی ئیمبریقیدا empirical مرۆ ده‌بێت به بوونێکی
جێبه‌جێکراو له‌گه‌ڵ خۆیی و سه‌رنجه‌کان و بیرکردنه‌وه‌ی و سۆزدارییدا.
له فه‌لسه‌فه‌ی کانت ـ دا، خود ده‌بێت به‌و عه‌قڵه‌ی که دروستکه‌ری
جیهانی هه‌ستپێکراوه، له فه‌لسه‌فه‌ی مارکس دا، خود ( به گۆشت و
خوێنه‌وه) ده‌بێت به دروسکه‌ره‌ی مێژوو و ئامانجی مێژووش، هه‌روه‌ها
لای نیتشه‌ش خود ده‌بێت به سۆپه‌رمانێکی سه‌رکه‌وتوو له مێژوودا
ئاماجێکی ده‌بێت.
له کیرکفوردا، تاک ده‌بێت به به‌هایه‌کی ڕه‌ها و بوونێکی ڕه‌ها که
شیاویی کورتکردنه‌وه نییه بۆ شتێکی تر، وه خودێتی ده‌بێت به
حه‌قیقه‌ت. له‌به‌رئه‌وه گرنگه باسکاره‌کان لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد
بکه‌ن له‌سه‌ر شێوه جۆراوجۆره‌کانی بیری دیاکرتی و بیری نوێ، وه ئه‌و
گه‌شه گه‌وره‌یه‌یی که له میانه‌ی گه‌شه‌ی بیری نوێوه هاتووه.
به‌م جۆره ده‌بینین دیکارت هه‌ردوو بیره‌که‌ی خۆی چه‌سپاند و کردنی
به بناغه‌یه‌ک بۆ نوێگه‌رێتی و زانستی نوێ و پڕۆژه‌ی ماددی نوێ له
یه‌ک کاتدا.
به‌ڵام، چۆن دیکارت توانی ئه‌م کاره بکات، واته چۆن توانی ئه‌م
گۆڕانکارییه شۆڕشگێڕێتیه بکات له بیری به‌شه‌ریه‌تدا و بیری
به‌شه‌ریه‌ت له قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکی تر به‌و شێوه
سه‌رسوڕهێنه‌ره بگوێزێته‌وه؟ چۆن له خواسته ماددییه‌کان و
عه‌قڵانه‌یت و پێدانی ڕاسته‌قینه‌یی به که‌سایه‌تیی تاکه‌کان
سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا؟ که له سه‌ده‌کانی شانزه و حه‌ڤده و له
میانه‌ی شۆڕشی گه‌وره‌ی زانستیدا نه‌شونمایکرد و له‌گه‌ڵیشیدا
بۆرجوازیه‌تی بازرگانیی نه‌شونمایکرد و ده‌ره‌به‌گایه‌تی
هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌م پرۆژه نوێگه‌رییه، واته له بیریێکی ماددی و
ڕاسته‌قینه‌یی خود و که‌سێتیدا به‌م شێوه‌یه به‌شه‌ریه‌ت گه‌شه‌ی کرد؟
دیکارت له‌م دوو دۆزینه‌وه تازه‌گه‌رییه مه‌زنه‌دا به به
جێبه‌جێکردنی بیرێکی بلیمه‌تانه که خۆی ده‌بینیه‌وه له
جیاکردنه‌وه‌ی بیر له مادده، توانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، که
ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جیاکردنه‌وه‌ی بیر بوو له مادده له مێژووی
به‌شه‌ریه‌تدا. که به‌مه‌ش بوونی دوو جه‌وهه‌ری له جیهاندا چه‌سپاند:
مادده و عه‌قڵ، وه جیاکردنه‌وه‌یان به ته‌واوه‌تی. جه‌وهه‌ری
مادده‌ی به درێژبوونه‌وه دا‌نا، وه جه‌وهه‌ری عه‌قڵی به بیر دا‌نا.
واته هه‌موو درێژ بوونه‌وه‌یه‌ک مادده‌یه و هه‌موو ماده‌یه‌کیش
درێژبوونه‌وه‌یه، به‌م مانایه‌ش درێژبوونه‌وه ته‌نیا خه‌سڵه‌تی
مادده‌یه، وه بیریش ته‌نیا تایبه‌ته به عه‌قڵه‌وه، به هیچ جۆرێک
ناکرێت تێکه‌ڵ بکرێن. دواجاریش، ناکرێت عه‌قڵ و ڕۆحه‌کان
درێژبوونه‌وه‌یان پی بدرێت، واته نابێت و ناکرێت بونیادی بیری و ڕۆحی
و غه‌یبی ببێت به بناغه‌ی جیهانی ماددی درێژ بووه‌وه. ئه‌مه‌ی
دواییان ته‌نیا جیهانێکه له شێوه‌گه‌لێک و قه‌واره‌گه‌لێک و
جوڵه‌گه‌لێک به‌بێ چه‌ندوچوون، یان به بێ زیادوکه‌م، که یاساگه‌لێکی
ورد و هێزی ماددی ڕوت حوکمی ده‌کات، که به ته‌واوی ئه‌م حوکمه
دووره له بیر و ڕۆح و جوانکاریی و مۆراڵییه‌وه، واته به هیچ جۆرێک
ده‌ستی غه‌یبیی له پشته‌وه نییه. به‌ڵکو ئه‌و بونیاده، ئه‌وه
سه‌ربه عه‌قڵه، واته جه‌وهه‌رێکی تری هه‌یه. مادده بیرناکاته‌وه،
وه‌ک چۆن عه‌قڵ درێژ نابێته‌وه، واته عه‌قڵ له شوێنێکدا بوونی
نییه. له‌به‌رئه‌وه، ته‌نیا به یه‌ک لێدان، دیکارت توانی
جه‌ختبکاته‌وه له‌سه‌ر ماددیه‌تی سروشت و ملکه‌چبوونی بۆ
کاریگه‌رییه‌کانی پرنسیپگه‌لیکێ هۆکاریی( یاساگه‌لێکی هۆکاریی) و وه
جه‌ختکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی عه‌قڵی بیرکه‌ره‌وه. یان
جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر ماددیه‌تی سروشت و دانانی پڕۆژه‌ی مادد‌یه
گشتگیر بۆ په‌سه‌ندی سروشت و تێگه‌یشتن لێی به بێ ئه‌فرۆزه‌ی عه‌قڵ و
ڕۆح. ده‌بوایه ئه‌مه‌ی بکردایه بۆ پاکردنه‌وه‌ی سروشت له خه‌ڵته‌ی
سه‌رده‌مه‌کانی ئه‌فسانه‌یی و میتافیزیکی، به بێ ئه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری
عه‌قڵ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. به‌م جۆره دیکارت تازه‌گه‌رێتی ده‌ستپێکرد و
ده‌قه‌که‌ی بۆ یه‌که‌م جار شکاند و پڕۆژه‌ی ماددی و ڕۆشنبیریی تاکی
سه‌ربه‌خۆی له یه‌ک کاتدا و به یه‌ک جار ڕاگه‌یاند و سه‌ره‌که‌وتنی
تیا به‌ده‌ستهێنا. به‌ڵام دیاکرت به‌م کاره‌ی کێشه‌یه‌کی تری نوێی
دروستکرد له مێژووی بیردا، ئه‌ویش کێشه‌ی دووبلاره‌یی یان دوانه‌یی
مادده و عه‌قڵ بوو. ده‌توانین بڵێین مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی نوێ
ته‌وه‌ره‌یی به‌ست له‌سه‌ر ئه‌م دوانه‌ییه له دیکارته‌وه تا ئه‌م
ساته‌ی ئێسات، به‌ڵکو ناتوانین تێیبگه‌ین ته‌نیا به ئاماژه‌دان نه‌بێت
بۆی. به‌ڵام ئایه فه‌لسه‌فه‌ی نوێ توانی به‌سه‌ر ئه‌م کێشه
دوانه‌ییه‌دا سه‌ربکه‌وێت. ئێمه ده‌زانین که دیکارتییه‌کان و جۆن لۆک
و دیفد هیوم و ئیامنۆیل کانت و زۆرێکی تر له‌مه‌دا سه‌رنه‌که‌وتن.
به‌ڵام، ئایا ئه‌وانی تر سه‌رکه‌وتن، وه‌ک بارکلی و هیگڵ و مارکس و
هۆسیرل و هیدگر؟ له‌به‌رئه‌وه چیرۆکی ترمان به ده‌سته‌وه‌یه بۆ
لێکۆڵیه‌نوه‌کانی داهاتوو.
_________________________________________________
په‌راوێزی وه‌رگێڕ:
(*1): (Inertia)
(قصور ذاتی) که‌ماسیی خودی، یان که‌مته‌رخه‌می خودی: به‌رده‌وامی،
هه‌موو ته‌نێک له باری جوڵانه‌وه یان وه‌ستانی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه،
مه‌گه‌ر هێزێکی ده‌ره‌وه کاری لێبکات. (که‌مالنامه).
Sociology، سۆسیۆلۆگی، زانستی کۆمه‌ڵناسی. ..... فه‌رهه‌نگی ئازادی.
(*2):
(Comet): مذنب:
کلکدار، هه‌ساره‌ی(ئه‌ستێره‌ی کلکدار)، ته‌نێکه له بڕێکی یه‌جگار زۆر
له گازی به‌ستو(غازات متجمدە)له پارچه سه‌هۆڵی تێکه‌ڵ به گڵ و
مادده‌ی نه‌یزه‌کی په‌یدابووه، تیره‌که‌ی له نێوان (15 ـ 30)
کیلۆمه‌تردایه. قه‌باره‌که‌ی به پێی دوور‌و نزیکی له خۆره‌وه
ده‌گۆڕێت، ماوه‌ی سوڕانه‌وه‌که‌ی له نێوان ساڵێک و سه‌ده‌ها ساڵدایه،
هه‌ندێکجار وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی گازی و گڵی(خۆڵی)ڕووناک و زۆر درێژ
ده‌رده‌که‌وێت، چالاکی ئه‌م کلکدارانه به ڕووناکی خۆر و وردیله
بارگه‌کراوه‌کان به کاره‌باوه وه‌ستاوه که له خۆره‌وه
ده‌رده‌په‌ڕن، به ناوبانگترین ئه‌م کلکدارانه هالی یه، که ماوه‌ی
سوڕانه‌وه‌که‌ی له نێوان 75 ـ 76 ساڵدایه، که له خۆر نزیک
ده‌بێته‌وه ئه‌وساکه ده‌رده‌که‌وێت.
مذنب، کلدار مارکۆس، markos: له ساڵی 1957 دا ده‌رکه‌وتوه.
مذنب، کلدار هالی، Halleys comet: ئه‌ستێره‌ی کلکداری هالی، له لایه‌ن
زانا(ئه‌دمۆند هالی)ییه‌و له ساڵی1682 دۆزراوه‌ته‌وه، له‌ساڵی 1758
ده‌رکه‌وتووه، له ساڵی 240ی پێش زایندا تۆمارکراوه، ته‌نها
کلکدارێکه که هه‌ر نزیکه‌ی 77 ساڵ جارێک ده‌رده‌که‌وێت. (که‌مالی
نامه).
(*3): (Ether)
ئه‌سیر(اپیر)، ئه‌پیر، جه‌وهه‌ر، سپیران،ئیغر،نابوو،شتێکی درۆزنه‌یه
کۆنه‌کان وایدائه‌نێن که‌وا مادده نییه،به‌ڵام هه‌موو شوێنێکی
داگیرکردوه به‌تاڵ و نابه‌تاڵ، وه شه‌پۆلی ڕووناکی و تیشک
ئه‌گوێزێته‌وه، یان شله‌یه‌کی بی ڕه‌نگی نه‌بینراوه هه‌موو
بۆشاییه‌کی پڕکردۆته‌وه. ... که‌مالنامه.
_________________________________________________
*
سه‌رچاوه: (حوار متمدن - العدد:
3430
-
2011/7/18
-)
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=267723
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|