١٩\٩\٢٠١١
نامیلکه
زانستیه‌کان.

نووسینی: هیشام غه‌سیب
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
به‌شی
سێزده‌م:
پڕۆژه‌ی زانستی نوێ.
ئه‌گه‌ر هه‌ردوو زانستی ئه‌ستێره‌ناسی و تیشک جیابکه‌ینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت
زانستی سروشتی کۆن که گرێدراوه به ناوی ئه‌رستۆوه، زانستێکه به‌تاڵ
له بیرکارزانی. هیچ کاریگه‌ریه‌کی هاوکێشه زانستیه‌کان یان په‌یوه‌ندییه‌کی
بیرکاریزانیی نییه له نووسینه زانستیه‌کانی ئه‌رستۆ و نوسینه‌کانی
زانیارانی زانستی کۆنی ئه‌غریقی و عاره‌ب دا.
زانستی سروشتی کۆن په‌یوه‌ندیدار نه‌بوو به هۆکاره زانستیه‌کانه‌وه،
واته تیۆره‌ی زانستی سروشتی کۆن راگیراونهبوو له‌سه‌ر ئه‌ندازه‌ییه‌کی
ورد، به‌ڵکو ته‌نیا راگیراوبوو له‌سه‌ر بینین و ههستپێکردنه ڕۆژانه‌ییه‌کان.
زانستی سروشت له پرنسیپگه‌لێکی فه‌لسه‌فی و جوانناسی و ئاکاریی گشتییه‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، به بینین و ههستپێکردنه ده‌ستکارینه‌کراوه
ڕۆژانه‌ییه‌کانه‌وه گه‌شه‌ی پێدهدراو ده‌یکردن به زانستێکی
لۆژیکیانه.
به‌ڵام زانستی ئه‌ستێره‌ناسی و تیشک، هه‌ر زوو خرانه ژێر چاودێری و ئه‌زمون
و هۆکارگه‌لێکه‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه هاتبێت که‌وا
بڕوایاندهکرد که هه‌ساره‌کان و ئه‌ستێره‌کان ناچنه‌وه سه‌ر جیهانی
مادده و جوڵه‌کانی مادده، به‌ڵکو ده‌چنه‌وه سه‌ر جیهانێکی خه‌یاڵی
په‌یوه‌ندیدار به ئه‌ندازیاریی و حساباته‌وه یان بیرکاری و
بیرکاریزانیهوه. هیچ که‌سێک پێش فیزیایی ئیتالی، غالیلیۆ
(1564ـ1642) بیرینهکردبوهوه له به‌کارهێنانی میتۆده
بیرکارییه پێشکه‌وتوه‌کان له زانستی مادده‌و جوڵه‌کانیدا.
هێشتا کبلر، دوای ئه‌ویش دیکارت و نیوتن، ئاسمانیان دانه‌گرتبوو بۆ سه‌ر
زه‌وی، غالیلیۆ زه‌وی به‌رزکردبوه‌وه بۆ ئاسمان به جێبه‌جێکردنی
میتۆده زانستیه ئاسمانیه‌کان له‌سه‌ر زه‌وی.
غالیلیۆ هه‌مو سروشتی ڕامکرد، به دهقشکاندنی پڕۆژه زانتیه نوێکان.
پرسیار: ئه‌وه‌ی که ئه‌م پڕۆژه مه‌زنه‌ی غالیلیۆی پێ ناسراو وه پێی
جیاده‌کرایه‌وه له پرۆژه‌کانی پێش خۆی. ئه‌وه‌شی که ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی
جیاده‌کرده‌وه به‌وه‌ی که مه‌سه‌له‌که‌ی سهروژێرکردهوه و کاریگه‌رییه‌کی
بورکانی هه‌بوو له‌سه‌ر ژیان ومیژووی به‌شه‌ریه‌ت، چی بوو؟
بناغه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه چه‌قبه‌ستوو نه‌بوو له‌سه‌ر سیسته‌مێکی فیزیایی
دیاریکراو و دیاریکردنی پێکهاته‌کانی و کارلێکه‌کانی نێوانیان. هه‌روه‌ها
دیاریکردنی تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه. زانستی نوێ لێره‌دا
جیاوازی ده‌کات له نێوان تایبهتمهندیهتیه یه‌که‌میه‌کان و دوهمیهکاندا.
یه‌که‌میه‌کان بابه‌تی و ئه‌نجامی هۆکارگه‌لێکن. به‌ڵام دوهمیهکان
خودیی و جۆرگه‌لێکی تایبه‌تی به خۆیانن. مه‌به‌ستم ئه‌ویه که تایبه‌تمه‌ندییه
دوهمیهکان ئه‌وانه‌ن که هه‌ڵقوڵاوی جه‌وهه‌ری سیسته‌مێکی فیزیایی
لێکۆڵه‌وه‌ر نیین، به‌ڵکو سیسته‌مێکه له‌سه‌ر هه‌سته‌وه‌ریی و عه‌قڵ
ڕاوه‌ستاوه. واته خودگه‌راییه. بێگومان زانستی نوێ بوونی جیهانی
جێکه‌وته‌ی تایبهتمهندیدار و بابه‌تیانه و دیاریکراو و سه‌ربه‌خۆی
ته‌واو له ده‌ره‌وه‌ی مه‌عریفه و عه‌قڵی به‌شه‌ره‌کان سه‌پاندوه و
دانی پیاناوه.
که‌واته زانستی نوێ هه‌وڵیداوه بۆ دیاریکردنی تایبه‌تمه‌ندیه یه‌که‌میه‌کانی
سیسته‌می فیزیایی، ئه‌وه‌ی ناو ده‌برێت به چه‌ندێتی(بڕ، بارس)ی
فیزیایی، وه‌ک درێژی و زه‌مه‌ن و خێرایی و(تسارع) ئهکسێلێرهیشن(*1)
Accelerationوقه‌واره و هێز و ته‌وژم و وزه‌ی گه‌رمایی و تینی تیشک.
ئه‌مانه به ته‌نیا به جۆراو جۆرییهکهیان دیاریناکرێت، به‌ڵکو به
بڕیش Quantiti دیاریده‌کرێن. هه‌روه‌ها به ئهندازهکارییهکی ورد و
بیرکاریی دیاریده‌کرێن و جیاکردنهوهکانیان ده‌رده‌که‌ون. زانستی نوێ
هه‌وڵئه‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ندێتی وبڕانه و دیاریکردنیان به
ئهندازهکاریی و بیرکاریی، دواجاریش دیاریکردنی په‌یوه‌ندیه
جۆراوجۆره‌کانی نێوانیان، واته دیاریکردنی چۆنیه‌تی گۆڕینی چهندێتیهک(بڕێک)ی
فیزیایی به گۆڕینی ئه‌وی تریان. ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ش به یاساگه‌لێکی
سروشتی ناسراون. بۆیه ئه‌رکی زانستی نوێیه هه‌وڵبدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی
ئه‌و یاساگه‌له سروشتییه، واته په‌یوه‌ندیه بابهتهییهکانی نێوان
چه‌ندێتیه فیزیاییه‌کان یان تایبهتمهندیهتیهکانی سیسته‌می فیزیایی،
وه ڕاڤه‌کردنی واقیعی دیار به به‌ڵگه‌کانی و به‌کارهێنانی بۆ
پێشبینییه‌کان بۆ واقیعێکی نوێ. زانستی نوێ هه‌وڵئه‌دا بۆ دیاریکردنی
زیاتری چه‌ندێتیه(بڕه)فیزیاییه‌کان و په‌یوه‌ندیه جۆراجۆره‌کانی
نێوانیان له پێناوی ڕاڤه‌کردن و پێشبینیکردندا.
ئه‌وه‌یه پڕۆژه‌ی زانستی نوێ، که غالیلیۆ ده‌قه‌که‌ی شکاند، که تا
هه‌نوکه به‌رده‌وام له په‌ره‌سه‌ندن و لقلێبونهوه و بهرفراوانیدایه.
غالیلیۆ بڕاوی به‌وه هێنا که بیرکاری زمانی سروشته، واته سروشت په‌رتوکێکه
به زمانی ئه‌ندازیاریی و جه‌برو حسابات نوسراوه‌ته‌وه.
ئه‌م وته‌یه‌شی به‌م جۆره ده‌ربڕی: فه‌لسه‌فه له‌م په‌رتوکه مه‌زنه
هه‌میشه کراوه‌یه‌ی به‌رچاو نوسراوه‌ته‌وه.
(من قسه له‌سه‌ر گه‌ردون ده‌که‌م). به‌ڵام مه‌ردوم ناتوانێت بیخوێنێته‌وه
ئه‌گه‌ر شاره‌زایی نه‌بێت له زمان و پیته‌کانی نه‌گات به به‌ڵگه‌و
بناغه‌ی ساغبونهوه و سه‌لماندن. که به زمانی بیرکاری نوسراوه‌ته‌وه،
پیته‌کانیش بریتیه له (مپلپات) (2*)Trigonometry
و بازنه‌کان و شێوه‌کانی تر له ئه‌ندازیارییدا. به‌بێ ئه‌م زانستانه
مه‌حاڵه هیچ که‌سێک بتوانێت له وشه‌یه‌کی تێبگات. به بێ ئه‌م پیتانه
فه‌لسه‌فه به هه‌نگاوگه‌لێکی تێشکاوانه له تونێلێکی تاریک‌دا ده‌ڕوات.
به‌م بیره فه‌لسه‌فییه و بهبهرجهستهکردنیی، به‌کرده‌یی و به
کارایی غالیلیۆ ده‌ستیکرد به پڕۆژه‌ی زانستی نوێ، که فروانیکرد و
لقیلێکردهوه و په‌ره‌یپێدا هه‌تا جیهانی به‌شه‌ریه‌ت کردی به
ڕوخساری خۆی و وه ژیانێکی نوێ به گوێره‌ی خۆی و به شێوازی خۆی
دروستکرد.
له ڕاستیدا ئه‌م باسکردن و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ی پڕۆژه‌ی زانستی نوێ ئه‌و
شڵه‌ژانه‌ی بۆ ڕاڤهکردم که ده‌مێک بوو تێبینی ئه‌وه‌م کردبوو چۆن هه‌موو
یاسا سروشتیه‌کان، به‌بێ هه‌ڵاواردنی هیچیان، له بوونیاتدا یاساگه‌لێکی
بیرکاریین. هیچ یاسایه‌ک نییه له‌و یاساگه‌له‌ی سروشت هه‌ڵگری ئه‌م
سیما بیرکارییه نه‌بێت له بونیاد و جه‌وهه‌ریدا. یاسا سروشتیه‌کان هه‌موویان
قه‌واره‌یه‌کی بیرکارییانه‌یان هه‌یه به مانا فیزیاییه‌که‌ی به بێ
جیاکردرنهوهی هیچیان. ئه‌مه‌ش جێبه‌جێده‌بێت به‌سه‌ر یاساکانی جوڵه
دیار و ئاشکرا‌کانی ته‌نه‌کاندا ـ یاساکانی کبلر، ده‌رباره‌ی جوڵه‌ی هه‌ساره‌کان،
یاساکانی غالیلیۆ له جوڵه‌ی فرێدراوه زهوینهییهکان، یاسا گشتییه‌کانی
نیوتن له سه‌ر جوڵه و هێزی ڕاکێشان، یاساکانی وزه و کار، یاساکانی
پاراستنی چه‌ندێتیه (بڕیه)میکانیکیه‌کان. هه‌روه‌ها جێبه‌جێش ده‌بێت
له‌سه‌ر یاساکانی بۆشایی(بوار)و جوڵه‌ی شه‌پۆله‌کان، یاساکانی گهرامایی
و تیشک، یاساکانی که‌هرۆموگناتیسی، یاساکانی هه‌ڵم و ئه‌تۆمه‌کان(گه‌ردیله)
و به‌شه‌کان و حاڵه‌ته‌کانی مادده، یاساکانی ناو‌کی ئه‌تۆمه‌کان و ته‌نه‌کان
به‌بێ ئه‌تۆمه‌کان، یاساکانی پێکهاتنی ئه‌ستێره‌کان و گاڵاکسیهکان(کاکێشان)،
یاساکانی نه‌شونماکردنی گه‌ردون و گۆڕانکارییه‌کانی، یاساکانی شوێن و
زه‌مان. ئه‌مه ده‌رکه‌وته‌یه‌کی گشتییه و هه‌ڵاواردن ناناسێت.
شڵه‌ژان و نا ئاشکراییهکان به‌رامبه‌ر به‌م ده‌رکه‌وتانه نامێنێت
کاتێک که ئه‌وه‌مان زانی یاسا سروشتییه‌کان له بناغه‌دا په‌یوه‌ندییه‌کی
بیرکاریانهیان هه‌یه به هه‌ڵگری بڕێک یان چه‌ندێتییه‌کی فیزیایی، وه
ئه‌م بڕه فیزیاییهش به زانستی بیرکاری و ئه‌ندازه‌ییه‌کی ورد
دیاریده‌کرێت. چه‌قبه‌ستنی پڕۆژه‌ی زانست له‌سه‌ر بڕه فیزیاییه‌کان
کارێکدهکات که بونیاده بیرکارییه‌کانی سروشت یان یاساکانی سروشت
ئاشکرابن. چه‌مکی چه‌ندێتی یان بڕی فیزیایی سه‌رچاوه‌ی بونیادی
بیرکارییه‌کی پێویستیه بۆ یاساکانی سروشت و بناغه‌کانی.
ناوه‌ڕۆکی پڕۆژه‌ی زانستی نوێ له‌سه‌ر ده‌ستی زانای ئنگلیزی ئیسحاق
نیوتن دا کامڵ و ته‌واوبوو. نیوتن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت باسی ئه‌و
گۆڕانکارییه بکات که به‌سه‌ر چه‌ندێتی(بڕ)ی فیزیاییه‌کاندا دێت له
په‌یوه‌ندیاندا به یه‌کتریه‌وه، شیوازێکی نوێی له زانستی بیرکارییدا
دۆزیه‌وه، ئه‌ویش زانستی حسابات بوو(جیاکاریی و ته‌واوکاریی)(التفاچل
و التکامل) (*3)،
پێویسته ئاماژه بده‌ین به‌وه‌ی که فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵه‌مانی، لایبنتر،
له زانستی حاساباتدا به شێوازێکی جیاتر له شێوازه‌که‌ی نیوتن سه‌رکه‌وتنی
به‌ده‌ستهێنا هه‌ر له هامانکاتدا و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نیوتن.
نیوتن به جۆرێک داهێنانه نوێکانی له کاکڵه‌ی فیزیادا هه‌ڵێنجا، واته
له کاکڵه‌ی یاسا گه‌ردونییه‌کانی جوڵه و هێزی ڕاکێشاندا، که نه‌ریتێکی
زانستی نوێی له هه‌موو زانستی سروشتدا گشتاند تا ئه‌مڕۆ ئه‌و نه‌ریته
زانستییه به‌رده‌وامه. به ئاماژه‌گه‌لێکی حساباتی جیاکاریی(التفاچل)
یاساکانی نیشانده‌دا. له دوای ئه‌مه پۆلێنی فیزیاییه‌کان و بیرکارییه‌کانی
کرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی گواستنه‌وه‌ی یاسا سروشتیه‌کان له هه‌موو لقه‌کانی
فیزیادا بۆ کۆمه‌ڵێک له یاساگه‌ل به حساباتی جیاکاریی و ته‌واوکاریی(التفاچل
و التکامل). ئه‌مه به ته‌واوی له یاساکانی نیوتندا له‌سه‌ر جوڵه‌و
هێزی ڕاکێشان جێبه‌جێده‌کرێت، وه له یاساکانی وزه و کاردا، وه
یاساکانی تیشک و جوڵه‌و کههرۆموگناتیسیدا، له یاساکانی ئه‌تۆم و ته‌نۆکه
بێ ئه‌تۆمه‌کان، و یاساکانی گه‌ردوندا. ئه‌مانه هه‌موویان هاوکێشه‌ی
حساباتی جیاکاریی و ته‌واوکاریین(التفاچلیە والتکاملیە). به‌هه‌رحاڵ
نیوتن به تێڕژانی زانستی حسابات له یاسا سروشتییه‌کاندا، توانی سه‌رکه‌وتن
به‌ده‌ستبهێنێت له‌م یاسایانه‌دا(یان ڕاستر له ده‌ربڕینه‌کاندا بۆیان)
بۆ ماشێنێکی سه‌رسوڕمێن له به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌دا، واته له به‌رهه‌مهێنانی
مه‌عریفه‌یه‌کی گرنگ له ژماره‌یه‌کی دیاریکراو له ڕوونکردنه‌وه و ئه‌ندازه‌ییدا.
پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه له زۆر لایه‌نه‌وه گۆڕا بۆ پرۆسه‌ی
چاره‌سه‌رکردن به هاوکێشه‌ی حساباتی جیاکاریی و ته‌واوکاریی، واته بۆ
پرۆسه‌یه‌کی هزریی و لۆژیکی ڕووت. وه گۆڕینی یاساکانی سروشت بۆ وزهکارییهکی
سه‌رسوڕمێن که توانایه‌کی گه‌وره‌ی بۆ ڕاڤه‌کردن و پێشبینیکردن هه‌بوو.
نیوتن ده‌قی ئه‌م نه‌ریته‌ی له زانستی سروشتا ده‌ستپێکرد به لێکۆڵینه‌وه
له یاساکانی کبلر، که په‌سه‌ندی ئه‌وه‌ی دابوو که جوڵه‌ی هه‌ساره‌کان
به ده‌وری خۆردایهو جوڵه‌ی مانگیش به ده‌وری زه‌ویدایه، دواتریش به
لێکۆڵینه‌وه له یاساکانی غالیلیۆ له جوڵه‌ی ته‌نه‌کانی سه‌رزه‌ویی،
ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه‌ی به حساباتی جیاکاریی و ته‌واوکاریی ئه‌نجامدا له
یاسا گه‌ردونیه‌کاندا. ئه‌مه‌ش تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ بوو بۆ کارایی
ئه‌و نه‌ریته گه‌وره‌یه‌یی که چه‌سپاندبووی. له نیوه‌ی دوه‌می سه‌ده‌ی
نۆزده‌دا، فیزیایی سکۆتله‌ندی (جیمس کلارک مکسویل) سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
له یه‌کگرتنی کاره‌بایی و موگناتیسیدا، وه به یاساکانی بواری
کهرۆموگناتیسی ئه‌مه‌ی ناساند و به پێی حساباتی هاوکێشه جیاکارییه‌کان
ئه‌مه‌ی ئه‌نجامدا و ناسرا به یه‌کگرتنه‌که‌ی ماکسیول له کههرۆموگناتیسیدا.
هه‌ر لێره‌شه‌وه ماکسیۆل توانی بیرۆکه‌ی شه‌پۆلی کهرۆموگناتیسی وه‌ربگرێت
و وه ئه‌وه‌ش روونبکاته‌وه که ڕووناکی هیچ نییه جگه له لێدانێکی
کهرۆموگانتیسییهکان. له لایه‌کیتریشه‌وه توانی ڕاڤه‌ی تیشک بکات و
تایهبهتمهندییهکانی دیاریبکات و پێشبینی بکات له بوونی شێوه‌گه‌لێکی
تر له تیشکدانه‌وه، وه‌ک تیشکدانه‌وه‌ی میکرۆیی به‌بێ سوریی و سه‌رو
وه‌نه‌وشه‌یی و سینی و تیشکدانه‌وه‌ی گاما(*4)،
به لێکدانه‌وه‌ی بیرکارییانه.
له ساڵی 1926 دا، فیزیایی نه‌مساویی ئیرفن شرودنگر، هاوکێشه‌یه‌کی
داهێنا که به ناوی خۆیه‌وه ناونرا و ئه‌ویش به دینامیکای ئهلکترۆناتهوه
و ته‌نۆکه بێ ئه‌تۆمه‌کان ناسرا. شرۆدنگر به‌م کاره توانی بگاته
دۆزینه‌وه‌ی به‌شێک له نایترۆجین(واته ئه‌و تیشکدانهوانهی له‌م ئه‌تۆمه‌وه
ههڵدقوڵێن) به‌م هاوکێشه‌یه‌شی چاره‌سه‌ری شه‌پۆله‌کانی کرد به ڕێگه‌ی
بیرکاریی باو.
پێش ئه‌مه‌ش، له ساڵی 1916دا، ئه‌ستێره‌ناسی ئه‌ڵه‌مانی، کارل
شفارتشیلد، گه‌یشته چاره‌سه‌ری هاوکێشه‌که‌ی ئه‌نشتاین ده‌رباره‌ی
بوار(بۆشایی)که ناوده‌برێت به( ڕێژه‌یی گشتی) دواجار له پاش ده‌یان
ساڵ ئه‌وه ڕوون بووه‌وه که ئه‌مه به مانای کونه ڕه‌ش دێت(الپقوب
السوداء)(*5)، ئه‌و
ناوچه داخراوه‌ی گه‌ردون که هیچ شتێکی لێوه ده‌رناچێت، ته‌نانه‌ت
تیشکیش. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت که هاوکێشه بۆشاییه جیاکارییه‌کانی
ئه‌نشتاین ڕابه‌رایه‌تیمان ده‌کات بۆ حاڵاتی ماددیی نوێ(کونه ڕه‌شه‌کان)
الپقوب السوداء هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به ئامرازی بیرکاریی ناوه‌کیی.
له ساڵی 1928دا، فیزیایی به‌ریتانی، بول دیراک، گه‌یشته هاوکێشه‌یه‌کی
جیاکاریی که ملکه‌چی تیۆریی ڕێژه‌یی تایبه‌تی و میکانیکی چه‌ندێتی بوو
له یه‌ک کاتدا. به ڕێگاکانی بیرکاریی نه‌ریتی و هه‌روه‌ها به بلیمه‌تی
لێکدانه‌وه‌کانی و توانی بگاته ئه‌وه‌ی که شێوه‌یه‌کی تر له مادده
هه‌یه، ئه‌مه‌ش به دژ به مادده ناسرا. ئه‌زموونه‌کانی دواتر ڕاستیی
ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌یان سه‌لماند. هه‌ر بۆ وێنه، ئه‌لکترۆن دژێکی هه‌یه
ناوی بوزیترون ه. کارلێکی ئه‌لکترۆن له‌گه‌ڵ بۆزیترۆن، هه‌ردووکیان یه‌کتری
وێران ده‌که‌ن و ده‌گۆڕێن بۆ تیشکدانه‌وه‌یه‌کی کهرۆموگناتیسی
(تیشکدانه‌وه گاما). پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته. واته ئه‌گه‌ر
کارلێکێک دروستبێت له نێوان دوو ته‌نی گامادا یه‌کتری وێرانده‌که‌ن و
ده‌گۆڕێن بۆ ئه‌لکترۆن و بۆزیترۆن.
له ساڵی 1968دا، هه‌ردوو فیزیایی ئامریکی، واینبرگ و گلاشو، له‌گه‌ڵ
فیزیاییه‌کی پاکستانیدا، عبد سلام، تیۆرهیهکیان دانا که هێزی ئه‌تۆمی
لاواز له‌گه‌ڵ هێزی کهرۆموگناتیسیدا یه‌کده‌گرێت، وه ئه‌م هاوکێشه
جیاکارییه‌یان ڕابه‌رایه‌تیکردن بۆ بیرۆکه‌ی بوونی ته‌نۆکه‌کانی یه‌ک
قه‌واره‌یی که 90 جار به تواناترن له قه‌واره‌ی برۆتۆن.
به کرده‌یی، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ی ته‌نۆکانه له کارگه‌یه‌کی سیرن له
جنێف له ساڵی 1963دا له‌سه‌ر ده‌ستی فیزیایی ئیتالیدا سه‌لمێنرا،
کارلۆ روبیا و تیپه‌که‌ی.
به‌م جۆره ده‌بینین نیوتن، به داهێنانه‌کانی زانستی حسابات و تێڕژانی
ئه‌م داهێنانه بۆ ناو یاساکانی سروشت، داهێنانێکی گه‌وره‌ی به‌رپاکرد
که زووتر وێنه‌ی نه‌بووه له به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه و ڕاڤه‌کردن و
پێشبینیکردندا، ئه‌مه‌ش ناو دڵی پڕۆژه‌ی زانستی نوێی داگیرکردوه.
____________________________________________
په‌ڕاوێزی وه‌رگێڕ:
(*1)
(تسارع): (تێکرای کاتی بۆ گۆڕینی خێرایی
ته‌واو، په‌له)... که‌مالنامهAcceleration)1)
(*2)
Trigonometry(مثلثات) : (زانیاری سێ گۆشه‌کان،
لقێکه له زانیاری بیرکاری سێ گۆشه به‌کارده‌هێنرێت له پێواندا).
...که‌مالنامه
(*3)
تفاضل(calculus)، جیاکاریی و تکامل
(Integral)، ته‌واوبوو. هه‌ریه‌که‌یان لقێکه له لقه‌کانی ماتماتیک.
... که‌مالنامه
(*4)
اشعاع، Radiation تیشکدانه‌وه. ...که‌مالنامه
اشعة فوق البنفسجیة:
Ultraviolet rays(ئه‌لترا ڤایولیت رایس) تیشکی سه‌روی بنه‌وشه‌یی، ئه‌و
تیشکه‌یه که درێژی شه‌پۆله‌که‌ی کورتره له درێژی شه‌پۆلی ڕووناکی
ئاسایی. ...که‌مالنامه
اشعە تحت الحرارة، Infrared rays(ئینفریرد
رایس) تیشکی ژێر سور، تیشکێکی کاره‌بایی موگناتیسیه، درێژی شه‌پۆله‌که‌ی
نه‌ختێک له‌شه‌پۆلی ڕووناکی ئاسیی درێژتره. ...که‌مالنامه
اشعت بیتا،Beta rays (بیتا رایس)، یه‌کێکه له‌و 3 تیشکه‌ی که له
مادده تیشکده‌ره‌کانه‌وه دێته‌ده‌ره‌وه، پارچه‌کانی له ئه‌لکترۆن
ده‌چێت، کاره‌بای ساردی له‌سه‌ره، خێراییه‌که‌ی له خێرایی تیشکی ڕۆژ
ئه‌چێت، توانای تێپه‌ڕبوونی هه‌یه به ناو مادده‌کاندا زیاتر له
تیشکی ئهفاو گاما. ...که‌مالنامه
اشعة الفا،Alpha rays(تیشکی ئه‌لفا)،یه‌کێکه
له‌و 3 تیشکه‌ی که له مادده تیشکده‌ره‌کانه‌وه دێته‌ده‌ره‌وه،
پارچه‌کانی بریتیه له ناو‌کی ئه‌تۆمی هیلۆم، واته بریتیه له 2
پرۆتۆن و 2 تیۆترۆن، کاره‌بای گه‌رمی(پۆزه‌تیڤی)له‌سه‌ره.
اشعة گاما،Gamma rays(تیشکی گاما)، یه‌کێکه
له‌و 3 تیشکه‌ی له مادده تیشکده‌ره‌کانه‌وه دێته‌ده‌ره‌وه، ئه‌م
تیشکه مادده نییه، توانایه‌کی زۆری هه‌یه بۆ تێپه‌ڕبوون به ناو
مادده دا. ...که‌مالنامه
اشعة کونیة،Cosmic
rays، (کۆزمیک رایس) تیشکی گه‌ردونی، ئه‌و تیشکه‌یه که له شوێنێکی
نه‌زانراوه‌وه له بۆشایی ده‌ره‌وه دێت بۆ سه‌ر زه‌وی به خێراییه‌کی
یه‌جگار زۆر. ....که‌مالنامه
اشعة سینیةـ
اشعة رونتکن ـ اشعة
ایکس ـ اشعة مجولة
x-ray=Roentgen، (تیشکی رونتکن، تیشکی ئێکس، تیشکی سینی)، تیشکی نه‌زانراو:
له بۆریهکا که به‌تاڵ کرابێته‌وه له هه‌وا، ئه‌گه‌ر لێشاوێکی ئه‌لکترۆن
له ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی کاره‌بایی زۆر و به خێرایییه‌کی زۆر به‌ر
نیشانه‌یه‌ک(هدف)له کانزای(ته‌نگستن)بکه‌وێت، جۆره تیشکێک په‌یدا ئه‌بیت
که پێی ئه‌ووترێ تیشکی ئێکس، ئه‌م تیشکه له ڕهوشتیا له تیشکی
ڕووناکی ئه‌چێت وه زۆر کورته، به چاو نابینرێ. به‌ڵام توانای بڕینی
له‌وحێکی هه‌یه که ئه‌ستورییه‌که‌ی چه‌ن ئینجێک بێت،کاریش ئه‌کاته
سه‌ر فلیمی فۆتۆگرفی، له‌به‌رئه‌وه به‌کارئه‌هێنرێ بۆ وێنه‌گرتنی دیوی
ناوه‌وه‌ی مادده‌کان، وه‌کو له‌شی ئاده‌میزاد، وه ئه‌م تیشکه
زانا(رونتکن)له ساڵی 1890دا دۆزییه‌وه... که‌مالنامه
(*5)
الثقب الاسود، کوونه ڕه‌ش: ... ویکیپیدیا.

وێنه‌یه‌کی خه‌یاڵی
کوونه ڕه‌ش.
کوونه ڕه‌ش: ئه‌و ناوچه‌یه‌یه
له بۆشاییدا، که به خێراییه‌کی یه‌جگار زۆر ده‌سوڕێته‌وه، که به‌شێکی
وه‌ک ئه‌و وێنه‌یه ده‌ردکه‌وێت، ئه‌ویش به کاریگه‌ریی بۆشاییه
موگناتیسییهکهیهتی.
ئه‌م کوونه، قه‌واره‌یه‌کی گه‌وره‌ی تێدایه به بارستاییه‌کی بچوک
ناو ده‌برێت به بارستایی ناهه‌موار(لاره‌سه‌نگ)ی ئه‌م قه‌واره‌یه، هه‌رچ
مادده‌یه‌کی بگاتێ ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌رییه‌کی
تایبه‌تی ئه‌و کوونه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکاری وێرانبوونی ئه‌و شته
به کاریگه‌ریی ئه‌و هێزی ڕاکێشانه‌ی که ده‌که‌وێته سه‌ری.
ئه‌گه‌ر گۆی زه‌وی بکه‌وێته ناو ئه‌م کوونه‌وه، ده‌بێت به تۆپێک که
تیره‌که‌ی 0.9 سم ده‌بێت، له کاتێکدا که قه‌واره‌ی گۆی زه‌وی هه‌مان
قه‌واره ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌ومانایه دێت که ئه‌و فشاره زۆره‌ی ده‌که‌وێته
سه‌ر گۆی زه‌وی له‌و کاته‌دا، به کاریگه‌ری هێزی ڕاکێشانی ئه‌و کوونه
هیچ بۆشاییه‌ک نامێنێت له نێوان گهردیلهکانیدا و له نێوان ته‌نۆکه
گهردیلهییهکانیدا، بۆیه هینده گۆی زه‌وی بچووک ده‌بێته‌وه به قه‌ده‌ر
تۆپێکی تێنسی لێدێت. به‌ڵام کێشی گۆی زه‌وی وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه.
.... ویکیپیدیا.
_________________________________________________
*
سه‌رچاوه: (حوار متمدن - العدد:
3438
-
2011/7/26
-)
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=268653
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|