٢٧\٩\٢٠١١
نامیلکه
زانستیه‌کان.

نووسینی: هیشام غه‌سیب
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
به‌شی
چارده‌م:
جیهانی ماده و جووله.
ده‌توانینی بڵێین گوزاره‌ی"جیهانی مادیی و
جوڵه"، گوزاره‌یه‌کی مادی توند و ڕه‌قه، به وێنه‌یه‌کی کامڵ و ڕوون،
ئه‌وه به‌رهه‌می چه‌رخی نوێیه، به به‌رجه‌سته‌بوونی شۆڕشی زانستی گه‌وره(1543ـ1687).
ئه‌و تیۆره به‌ربڵاوه‌یه له مه‌یانی زانست و فه‌لسه‌فه‌دا، کاتێک هه‌ندێک
ده‌نگی فیزیایی له‌سه‌ده‌ی بیستدا گه‌شه‌یکرد که ئه‌م گوزاره‌یه‌ی
کامڵک و گشتگیرکرد، جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌ستپێکی
هۆشمه‌ندی و کاری ئاگاییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جیهانی کۆن هه‌ندێک ته‌وژمی مادی به‌خۆوه بینی که جه‌ختی
له‌سه‌ر ئه‌م گوزاره‌یه ده‌کرده‌وه، له پێشیانه‌وه ته‌وژمی ئه‌تۆمی(لوکیبوس
و دیمقریگس و ئه‌بیقۆر و لۆکریشس)، به‌ڵام په‌راویز خراو بوو له
شارستانێتی کۆندا و له چه‌رخی ناوه‌ڕاستدا. وێنایه‌کی سه‌رکوتوو به
وێنایه‌کی گشتگیر و ڕوون بۆ ئه‌م گوزاره‌یه به‌ده‌ستنه‌هات، سه‌ره‌ڕای
ئه‌مه‌ش وێناکانی بۆ شوێن و ئه‌تۆمه‌کان و جوڵه‌کان ناته‌واو و نادیار
و ئاڵۆز بوو. ئه‌م گوزاره‌یه له سه‌ره‌تای چه‌رخی نوێ‌دا ژییایه‌وه،
به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی زۆر ڕوون و کامڵ و گشتگیر له‌سه‌ر ده‌ستی برۆنو
و بیکۆن و غالیلیو غاسندی و هۆبز و دیکارت(تا ئاستێک) و نیوتن و هه‌ندێکی
تردا ئه‌م ژیانه‌وه‌یه ته‌واوبوو. ئه‌م زانایانه هه‌وڵیاندا بۆ
پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌کانی وێناکانی ئه‌تۆمی کۆن و هه‌وڵدان بۆ لێکدانه‌وه‌ی
و چاره‌کردنی هاوکێشه‌کانی به ڕێگه‌ی زانستی بیرکاریی و پشتیوانیکردنی
به ڕێگه‌ی میکانیکی و ڕاهێزان و ئه‌زموون له یه‌ک کاتدا، واته به
تیۆریزه‌کردنێکی بیرکاریانه‌و ئه‌زموونگه‌ریی له جوڵه و بزۆکیه‌کاندا.
هه‌روه‌ها هه‌وڵیاندا بۆ ئاوێته‌بوونی به ئه‌ندازیاریی ئقلیدیسه‌وه،
واته ئه‌و ئه‌ندازیارییه‌ی که باوبوو. له ئه‌نجامدا گوزاره‌ی"جیهانی
مادی و جوڵه" باڵایکرد و دروستبوو. سوودی ئه‌م گوزاره مادیه ئه‌و
شیکارییه‌ی به‌خشتی به گه‌ردون که نه‌بڕاوه و ملکه‌چه بۆ ئه‌ندازیاریی
ئقلیدس، وه تژیه له پێکهاته مادییه ها‌وچه‌شن و یه‌ک توخمه‌کان له
ڕووی پێکهاته‌ی مادییه‌وه. ئه‌م پێکهاته مادییانه ده‌جوڵێن له هه‌موو
پانتایی بۆشاییه‌کاندا به کاریگه‌ریی که‌ماسییه خودیه‌کانیان(واته
بینیان خواردۆته‌وه)قێور ژاتی Inertia ، له لایه‌که‌وه و وه
کارلێکه‌کانیان له لایه‌کیتره‌وه. هه‌موو دیارده گه‌ردونیه‌کان له‌م
جوڵه‌و کارلێکانه‌وه هه‌ڵدقوڵێن. کاتێک پێکهاته مادییه‌کان لێکدانێک
(ستره‌کچه‌رێک)، دروستده‌بێت له نێوانیاندا پێکهاته‌که ده‌بێت به
پێکهاته‌یه‌کی ئاڵۆز له ته‌نۆکگه‌لێک و هه‌ساره‌کان و ئه‌ستێره‌گه‌لێک
که ناتوانین کت‌وپڕ بیانبینین. جیهانی مادی و جوڵه ملکه‌چن بۆ یاساگه‌لێکی
هۆکاریی توند که ڕابووردویان و هه‌نووکه‌ییان و ئه‌نجامه‌کانیان و
کێشه جۆراوجۆره‌کانیان دیاریده‌کات و ئاراسته‌کانیان له‌و شوێن و زه‌مانه‌ی
که به‌رده‌وامده‌بن بۆ هه‌تاهه‌تایی. هیچ ڕازانه‌وه‌یه‌کی پێشوه‌خت
یان هیچ ئامانجێکی مه‌به‌ستداری پێشوه‌خت حوکمی ئه‌م جهیانه مادیه
ناکات. کامڵێتی خودی خۆی هه‌موو پێکهاته‌کانی و کاریگه‌رییه مادییه‌کانی
ده‌گرێته‌وه، وه له ژێر کاریگه‌ری هیچ شتێکی تردا نییه جگه له
کاریگه‌رییه‌کانی خودی خۆی. ئه‌مه شێوه‌ی مادی نوێیه که هه‌ڵقوڵاوی
ناو دڵی شۆڕشه زانستیه گه‌وره‌که‌یه، که ئه‌ندازیاریی ئقلیدسی
ئاوێته‌کرد به تێڕوانینه ئه‌تۆمیه‌کان دیمقریگس و ئه‌بیقور و به
تیۆره جوڵه نوێکانی(غالیلیۆ، کبلر، دیکارت، هوبغنز، نیوتن).
به به‌راورد، گه‌ردونه‌که‌ی ئه‌رستۆ، که به‌ربڵاو بوو له جیهانی
کۆندا له سه‌ده‌ی چواری پێش زاینییه‌وه تا چه‌رخی شۆڕشی زانستی گه‌وره،
به ته‌واوی جیاوازبوو له وێنای گه‌ردونی نوێوه، که زۆرێک له لایه‌نه‌کانی
هه‌ڵگری وێنایه‌کی خه‌یاڵی میتافیزیکیانه بوو. هه‌روه‌ها هه‌ڵگری
دروستکراو و ڕازاندنه‌وه سازیی و چه‌مکگه‌لێک بوو، وه‌ک چه‌مکی که‌ماڵ
و چه‌مکی نه‌مری و چه‌مکی جێگیر و ڕه‌ها، که نه‌ده‌توانرا به مادی
دابنرێت یان به مه‌یلدار بۆ وێنای"جیهانی مادی و جوڵه" دابنرێت. به‌ڵکو
ده‌توانرێت بوترێت که ماده‌ی گه‌ردونه‌که‌ی ئه‌رستۆ ئه‌و ماده‌یه نه‌بوو
به مانای نوێ. ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ر توخمگه‌لێکی خه‌یاڵی
ده‌کرد که هیچ کاتێک شیاوی گۆڕان نه‌بوو، به‌ڵکو گۆڕان له پێکهاته‌کانی
هه‌ندێکیاندا و ئاوێته‌بوونیان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا له‌سه‌ر زه‌وی و له‌و
ژینگه‌یک‌دا ده‌بوو. به‌ڵام ئاسمانه‌کان به هه‌تاهه‌تایی و نه‌مری
داده‌نران که هیچ گۆرانێکیان به‌سه‌ردا نایه‌ت. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی
جوڵه‌ی ئه‌رستۆیی له گه‌ردوندا. ئه‌ویش جوڵه‌یه‌ک نه‌بوو به مانا نوێ
دۆزراوه‌که‌ی. جوڵه‌ی ته‌نه‌کان له گه‌ردونه‌که‌ی ئه‌رستۆدا نه‌ده‌که‌وته
ژێر کارلێکه مادیه‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا، به‌ڵکو له ده‌ره‌وه‌ڕا
هه‌ڵده‌سوڕێنران، که ئه‌رستۆ ناوی هه‌ڵسوڕێنه‌ره‌که‌ی نابوو به نه‌گۆڕ.
هه‌روه‌ها ئاسمانه‌کانی به کامڵ و ته‌واو دانابوو، که به شێوه‌ی نه‌مری
و خرێتی و سروشتی جوڵه‌کانی به جوڵه‌یه‌کی ڕێکوپێکی بازنه‌یی داده‌نا.
وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌م که‌ماڵێتی ته‌واوێتییه به شێوه‌یه‌کی قوچکه‌یی
ڕوون و ئاشکرا له‌خواره‌وه بۆسه‌ره‌وه دروست ده‌بێت، واته له چه‌قی
گه‌ردونه‌وه(چه‌قی زه‌وی) بۆ ئاسمان داده‌نرا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گه‌ردونه‌که‌ی
ئه‌رستۆ سنوردار بوو له جه‌وهه‌ر و بونیادی ناوخۆیدا، له کاتێکدا "جیهانی
ماده و جوڵه" سنوردار نییه و زیاتر له ڕوخسارێکی هه‌بوو له بنه‌ڕه‌ته‌وه
و له یاسا گشتیه‌کانیشیدا.
ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بین که گوزاره‌ی"جیهانی مادی و جوڵه" به یه‌ک
جار و یه‌ک پاڵ به ته‌واویی و کامڵی هه‌ڵقوڵاوی داروپه‌ردوه‌که‌ی گه‌ردونی
ئه‌ره‌ستۆ نه‌بووه، به‌ڵکو چه‌ندین ده‌ستێوه‌ردان و تێکڕژان و ساته‌کانی
دابڕانی به‌خۆوه بینی تا له دواجاردا به ته‌واوی ڕۆشنبووه‌وه و له
دڵی کۆمه‌ڵگای زانستی و فه‌لسه‌فی و ڕۆشنبیرییدا چه‌سپی. له سه‌ره‌تادا
خۆی له زیندوبوونه‌وه‌ی تیۆره‌ی ئه‌تۆمی کۆن دا بینیه‌وه و گه‌شه‌ی
پێدا، به‌ڵام ئه‌م زیندووبوونه‌وه‌یه له چوارچێوه‌یه‌کی ئاوێته‌بوو
به سیسته‌م و نه‌ریتی بیریی خه‌یاڵیانه‌وه بوو، وه‌ک فیپاغۆری و هه‌رمسیه
و ئه‌فلاتون و ئاینگه‌راکان(لاهوتیه‌کان). ئه‌مه تێبینیده‌کرێت به
ڕوونی له کۆنبرنیکۆس و برۆن و تۆماس دغز و کبلر، ته‌نانه‌ت له
غالیلیۆشدا، که دامه‌زرێنه‌ری پڕۆژه‌ی زانستی نوێیه، جیاوازیه‌کی
زۆری به ڕوونی هه‌بوو له گه‌ڵ تێڕوانیه‌نه‌کانی ئه‌فلاتونیدا.
بۆ نموون وه‌گرتنێک له‌سه‌ر ئه‌مه، ئه‌ستێره‌ناسی گه‌وره‌ی ئه‌ڵه‌مانی
یوهانست کبلر(1571ـ1630). کبلر به ته‌واوی وه‌ک فیپاغۆرسیی بیری ده‌کرده‌وه
له ژیانی زانستییدا، ڕاستر فیپاغۆرپی بوو به ڕه‌نگه مه‌سیحیه‌که‌ی.
که بڕوای وابوو گه‌ردون دروستکراوه، دروستکاره‌که‌شی بیرکارزان و وه‌رزشوان
و موسیکارێکی زۆر لێهاتووه، گه‌ردونی له‌سه‌ر بناغه و پرنسیپی ئه‌ندازیاریی
و حسابات و موسیکیی و هه‌روه‌ها مه‌سیحییه‌ت دروستکردوه، کبلر چاوی
بڕییبووه خوێندنه‌وه‌ی عه‌قڵی دروستکار و دۆزینه‌وه‌ی پرنسیپه‌کانی و
چۆنیه‌تی دروستکردنی گه‌ردون. هه‌روه‌ها بڕوای وابوو که دروستکار گه‌ردونی
له‌سه‌ر شێوه‌ی سێ کوچکه‌ی پیرۆ(پالوپ المقد‌س)ی مه‌سیحییه‌ت دروستکردوه.
کبلر له په‌رتوکی یه‌که‌میدا به ناونیشانی"مه‌ته‌ڵی گه‌ردونی" که له
ساڵی 1596 دا بڵاوکرایه‌وه ده‌ربڕینه فیپاغۆرسیه مه‌سیحییه‌کانی ده‌رده‌که‌وێت.
له‌م په‌رتوکه سه‌یره‌دا، کبلر به‌رگریه‌کی هێنده پێشکه‌وتوانه‌ی له
تیۆرییه‌که‌ی کۆبرنیکۆس کردوه دژ به تیۆره‌ی بگلمیوس که خودی
کۆبرنیکۆس خۆی نه‌یتوانیوه ئه‌و به‌رگرییه بکات. له هه‌مانکاتدا
ناڕازییبوونی خۆی له هه‌ندێک له لایه‌ن پارادۆکسیه‌کانی تیۆره‌ی
کۆبرنیکۆس نه‌شاردۆته‌وه. له دواجاردا تێزێک له پڕۆژه‌یه‌کی
لێکۆڵینه‌وه‌ی له زانستی ئه‌ستێره‌ناسیدا کردوه که خۆی ده‌بینێته‌وه
له : چاره‌سه‌ری پاردۆکسیه‌کانی تیۆرییه‌که‌ی کۆبرنیکۆس، وه چه‌سپاندنی
له کۆمه‌ڵگای زانستیدا، وه ڕاڤه‌کردنی ژماره‌یه‌ک له هه‌ساره
ناسراوه‌کان(شه‌ش هه‌ساره‌که)، هه‌روه‌ها ڕاڤه‌کردنی دووریه‌کانیان و
زه‌مه‌نه‌کانیان. به پێی پرنسیپه‌کانی فیپاغۆرسی و مه‌سحیه‌ت، واته
خویندنه‌وه‌ی عه‌قڵی خوا، دروستکاری بیرکارزانی مه‌زن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، وه بۆ جیبه‌جێکردنی ئه‌م پڕۆژه‌ی لێکۆڵینه‌وه به‌رزخوازییه،
کبلر وای دانا که تیۆره‌ی فیپاغۆرسی که چه‌قیبه‌ستووه له‌سه‌ر ته‌نیا
بیرۆکه‌ی پێنج به‌رجه‌سته‌یی(ته‌نداری) ڕێکوپێک. به‌م بیرۆکه‌یه
وایبۆچوو که توانیوێتی بزانێت که بۆچی دروستکار(خوا) ته‌نیا شه‌ش هه‌ساره‌ی
دروستکردوه(عگارد،زهره،زه‌وی،مه‌ریخ،مشتری،زحل) وه توانیشی ڕاڤه‌ی
دورییه‌کان و زه‌مه‌نه‌کانی هه‌سه‌ره‌کان بکات. هه‌روه‌ها گومانی ئه‌وه‌شی
کرد که توانیوێتی ڕاڤه‌ی بیرۆکه‌ی پێکهاتی گردون بکات به شێوه‌ی سێ
کوچکه‌ی پیرۆز.
به‌ڵام کبلر ته‌نیا ڕاڤه‌کردن و چۆنیه‌تی گشتی نه‌به‌خشی، به‌ڵکو به
چاودێرییه ئه‌ستێره ناسینه‌کانی هه‌وڵیدا بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕاڤه‌یه‌کی
بڕ و چه‌ندێتی له خۆگر. لێره‌شدا ئه‌و نه‌ریته ئه‌ستێره‌ناسینه‌ی
گرته‌به‌ر که باو بوو له لای بابلیه‌کان و ئغریقیه‌کان و عه‌ره‌ب. شه‌یدایی
بوونی حه‌زی بۆ چاودێرییه ورده‌کان ده‌ڕبینێک بوو له گیانی سه‌رده‌مدا،
سه‌رده‌می شۆڕشی زانستی گه‌وره. به‌ڵام، کاتێک به‌راورد ده‌کرێت له
نێوان ئه‌نجامه ڕاڤه‌ییه‌کانی و چاودێرییه ئه‌ستێرناسینه‌کانیی، به‌و
شیوازه‌ی چاوه‌ڕوانده‌کرێت وا ده‌رناچن و جێبه‌جێ نابن. ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه
هاتبوو که به‌ته‌واوه‌تی وردبین نه‌بوو بۆ ئه‌و چاودێرییه‌ی که پشتی
پێبه‌ستبوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی چاوی بڕیبووه ئه‌و چاودێرییه نوێیه‌ی که
پێشوه‌خت نموونه‌ی نه‌بوو له وردبوونه‌وه‌کانیدا که ئه‌ستێره‌ناسی
دانمارکی، تایکۆ براهه کردبووی. پاش هه‌وڵ و کۆششێکی زۆر، کبلر توانی
بگات به‌و چاودێرییکردنه. وه ده‌ستیکرد به کارکردن له‌سه‌ریان له
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و حه‌وت دا، به زیره‌کییه تیۆرییه‌کانی و
بیرکارییه سه‌رکه‌وتووه‌که‌ی.
له‌م کاته‌دا، کبلر که‌وته سه‌ر سه‌ودایه‌کی تر، سه‌ودای مادیی
بۆشایی(بوار). به پێی ئه‌م بانگه‌شه‌و سه‌وداسه‌رییه سیسته‌می خۆریی
سیسته‌مێکی فیزیاییه پێکهاتووه له ئه‌ستێره‌گه‌لێکی مادی کارلێکیان
هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کتیردا به پێی یاسا سروشتیه تونده‌کان. ئه‌م چاره‌سه‌رییه
مادیه بوارگه‌راییه بۆ سیسته‌می خۆریی یه‌که‌م چاره‌سه‌ر بوو له
مێژوودا. کاتێک که ئه‌م سیسته‌می خۆرییه له پێش کبلر دا به سیسته‌مێکی
گیانی(خه‌یاڵی) ته‌واو نه‌مر داده‌نرا که ده‌زانرا هیچ کارێلێکێکیان
له نێواندا نییه، به‌ڵکو جوڵه‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی گه‌ردونه‌وه دێت.
وه هیچ یاسایه‌کی فیزیایی توند به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێنه‌ده‌کرا، به‌ڵکو
ئامرازگه‌لێکی ئه‌ندازیاریی پوخت بوون.
ئه‌م چاره‌سه‌رییه نوێیه جۆرێک بوو که کبله‌ر خوێنده‌وه‌یه‌کی یه‌که‌م
و دوه‌می هه‌بوو له جوڵه هه‌ساره‌ییه‌کان و سه‌رنجدان و
جاودێریکردنێکی ورد. یاسای یه‌که‌می هه‌ساره‌کان ئه‌وه بوو که
وایداده‌نا که هه‌ساره‌کان به‌ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێنه‌وه سوڕانه‌وه‌یه‌کی
هیلکه‌ییانه(ئه‌هلیلجی)یانه ، وه خۆریش یه‌کێک له دوو چه‌قه ئه‌هلیلجیه‌که‌یه.
ئه‌م یاسایه‌ش شۆرشێکی گه‌وره بوو له مێژووی بیری مرۆڤایه‌تییدا. که
بۆ ماوه‌ی دوو هه‌زار ساڵ پێش کبلر وا باوبوو یان بڕوا وا بوو که جوڵه
ئاسمانییه‌کان به پێویست له گه‌وره‌رییدا له جوڵه‌یه‌کی بازنه‌یی
ڕێکوپێدایه. به‌ڵام یاسای یه‌که‌می کبلر جه‌ختده‌کاته‌وه که ئه‌م
جوڵه‌یه نه ڕێک وپێکه نه بازنه‌ییشه. ئه‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵقوڵاوی
وێنایه‌کی مادیی بۆشاییه(بوار) له سیسته‌می خۆریی دا. به‌ڵام یاسای
دوه‌می کبلر، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که تێکڕای زه‌مه‌نیی
بۆ ئه‌و مه‌یدانه‌ی که هێلی نێوان خۆر هه‌ساره‌کان ده‌یگرێته‌وه
جێگیره و ناگۆڕێت. ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه یه‌که‌م جار بوو له مێژووی
بیری مرۆڤایه‌تیدا، وه تیپێکه له تیپه‌کانی یاساگه‌لی سروشتی که ئه‌مڕۆ
ناوه‌ڕۆکی یاساکانی سروشت پێکده‌هێنێت. ئه‌مه‌یش پێی ده‌وترێت یاسای
پاراستن، یاسای پاراستنی دوه‌می کبلر، یه‌که‌م یاسای پاراستنه که له
مێژوودا دۆزراوه‌ته‌وه. که له دواجاردا بوو به ده‌ربڕینێکی ئاشکرا
له یاسای پاراستنی گۆشه‌ی گه‌وه‌ره‌دا، که ئه‌مڕۆ به یاسایه‌کی گه‌ردونی
بناغه‌یی داده‌نرێت.
ڕاسته په‌رتوکه مه‌زنه‌که‌ی، که ناونیشانی"زانستی ئه‌ستێره‌ناسی
نوێ"ی هه‌ڵگرتوه(1609)، که یاساکانی یه‌که‌م و دوه‌می له خۆگرتووه،
که تیایدا به ڕوونی بانگهێشتکردنی مادیی ماوه‌یی خۆی تیا تۆمارکردوه،
نزیکه‌ی به‌تاڵه له ڕه‌گه‌زه فیپاغۆرسییه‌کان، به‌ڵام به ته‌وژمێک
له تیبینی بیرکردنه‌وه و ئاره‌زوه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ فیپاغۆرس له
په‌رتوکێکی سه‌ره‌کیدا که له ساڵی 1619 بڵاویکردۆته‌وه، وه تیایدا
هه‌وڵیداوه له بیری فیپاغۆرسیدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، که له
په‌رتوکی (مه‌ته‌ڵی گه‌ردونیی،1596) جیایرکردۆته‌وه، وه یاسای یه‌که‌م
و دوه‌می تیا ئاشکراکردوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هه‌وڵیداوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی
هاوئاهه‌نگی و ڕێکوپێکیه‌کی مۆسیکی له سیسته‌می گه‌ردونیدا وه‌ک ئه‌وه‌ی
که فیپاغۆرس له پیشتردا کردبووی. له‌م ڕاستایه‌شدا کبلر توانی یاسای
سییه‌م له جوڵه‌ی هه‌ساره‌کاندا بدۆزێته‌وه، که زه‌مه‌نی هه‌ساره‌کان
گرێده‌دات به دووریان له خۆره‌وه. به‌ڵام خاڵی گه‌وهه‌ری لێردا ئه‌وه‌یه
که هه‌ردوو بانگهێشته مادییه‌که و فیپاغۆرسی هه‌موویان پێکه‌وه له
عه‌قڵی کبلردا هیچیان جێگه‌ی ئه‌ویتریان ناگرێته‌وه. به‌ڵکو ئه‌و
ناجێگیرییه‌ی نێوانیان سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کیه بۆ ئه‌و وزه گه‌وره
دروستکه‌ره‌ی که کبلر له کاره زانستییه‌که‌یدا دۆزییه‌وه.
ئه‌گه‌ر زیاتر له وێنایه‌کیش هه‌ڵقوڵانی تێروانینی مادیی له گوزاره‌ی"جیهانی
مادی و جوڵه‌دا) ون بووبێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێڕوانینه کۆنه‌کاندا به
تێکه‌ڵاوی ده‌رکه‌وت، وه‌ک فیپاغۆریی و هرمسیی و لاهوتیی و گیانیی و ئه‌فلاتونیی،
وه‌ک له لای کبلر بینیمان. هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌رکه‌وته‌یه له
کۆبرنیکۆس و تۆماس و دغز و جیۆردانو برۆنو و ته‌نانه‌ت له لای
غالیلیۆی ڕابه‌ری نوێی ده‌قشکێنی پڕۆژه‌ی زانستی نوێ ده‌رکه‌وت.
یه‌که‌م که‌س که گوزاره‌ی "جیهانی مادی و جوڵه"ی له لا ده‌رکه‌وت به
خاوێنی، که به‌تاڵ بوو له ڕه‌گه‌زه‌کانی فیپاغۆرسی و ئه‌فلاتونیی و
سروشتگه‌رایی و هرمسیی، فه‌یله‌سوف و بیرکارزان و فیزیایی فارانسی گه‌وره،
رینیه دیکارت (1596ـ1650) بوو. دیکارت به‌و جۆره وێنای گه‌ردونی کرد
که بریتیه له درێژبوونه‌وه‌یه‌ک مادی دواینه‌هاتووی جوڵه‌داری
پێکهاته و به‌شه‌کانی به پێی یاساکانی هۆکاریی که بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی
کێشه‌ی گه‌ردونی به هه‌ساره‌کانیی و ئه‌ستێره‌کانیی و تیشکه‌کانییه‌وه.
به‌مه‌ش، ده‌توانین بڵێین دیکارت ئه‌و که‌سه بوو که ده‌قی پڕۆژه‌ی
مادیی نوێی شکاند و داهێنه‌ری گوزاره‌ی"جیهانی مادی و جوڵه"بوو. وه
فیزیایی ئنگلیزی، ئیسحاق نیوتن (1642ـ1727) ، ئه‌مه‌ی کرد به بناغه‌یه‌کی
شییاو بۆ جیهانی سروشتی و به زیادکردن چه‌مکی بۆشایی و چه‌مکی کار له
دوره‌وه، وه جه‌ختکردنه‌وه له سه‌ر چه‌مکی تۆپه‌ڵ "block" له‌سه‌ر
حسابی چه‌مکی قه‌به‌یی"Size" دیکارتی. گه‌ردونه‌که‌ی نیوتن بریتی‌بوو له
شوێنێکی ڕه‌ها ودواینه‌هاتووی بزۆک له بۆشاییه‌که‌یدا و هه‌ڵگری ته‌نۆکگه‌لێکی
زۆر(ئه‌و خاڵانه‌ی که هه‌ڵگری قه‌واره‌کا‌ن)ی کارلێک له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا
یان له دووروه‌ڕا یان به پێکدادان، له زه‌مه‌نێکی ڕه‌ها و هه‌میشه‌ییدا.
وه ئه‌م کارلێکانه‌ش بناغه‌ی ده‌رکه‌وته گه‌ردونیه‌کان و گۆڕانکارییه‌کانن.
به‌ڵام، چۆن بۆ دیکارت گونجا که ئه‌م بازده ترسێنه‌رانه بهاوێت له
مێژووی بیردا؟ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له نامیلکه‌کانی تردا باس ده‌که‌ین.
_________________________________________________
*
سه‌رچاوه: (حوار متمدن - العدد:
3439
-
2011/7/27
-)
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=268652
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|