٢٨\٦\٢٠١١
نامیلکه
زانستیه‌کان.

نووسینی: هیشام غه‌سیب
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
به‌شی
دووه‌م:
مه‌ته‌ڵی قه‌واره.
زانای فیزیایی نه‌مساوی(ارنست ماخ) له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا توانای
تێشکانی چه‌مکی شوێنی (مکان) ڕه‌های نیوتنیی خسته‌ڕوو، که نیوتن
وایدانابوو که ئه‌م چه‌مکه(شوێن) هێزگه‌لێکی فه‌رامۆشکاراوی بنه‌ڕه‌تی
و سه‌رچاوه‌یه ده‌رهه‌ق به یاسای ڕاکێشانی. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش،
(البرت آینشتاین) چاوی خسته‌سه‌ر ڕوونبێژی(ڕاپۆرتدان) ئه‌م ئه‌رکه و
په‌ره‌پێدانی، وه دانانی تیۆره‌ی شوێنی(نڤریە مجالیە) له یاسای
ڕاکێشاندا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داڕشت. له‌م میانه‌یه‌شدا، تێبینی
ورده‌کارییه‌کانی ئانشتاین ئاماژه‌یه‌کی به‌هێزبوو له‌سه‌ر بناغه‌ی
ڕاکێشان بۆ هێزی فه‌رامۆشکراو که خۆی له په‌یوه‌ندیه‌کدا ده‌بینیه‌وه
که پوچێتی دیار بوو هه‌ر له‌سه‌رده‌می غالیلیو و نیوتنه‌وه. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه ئاشکرابوو لای زانا ئه‌ورپیه‌کان، به‌ڵام
گرنگیه‌کی ته‌واویان پینه‌ده‌دا و ناوڕۆکیه گه‌ردونیه‌که‌یان نه‌ده‌ناسی،
وه‌ک ئانشتاین. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ناوه‌ڕۆکی پراکتیزه
زانستیه‌که حه‌شاردراونیه له ڕێکخستنی خوێندنه‌وه‌کان و ڕوونبێژیه
ئه‌زموونیه‌کاندا له په‌یوه‌ندیه ئه‌زموونگه‌راییه‌کاندا، وه‌ک ئه‌وه‌ی
خاوه‌ن قوتابخانه‌ی بارودۆخ له فه‌لسه‌فه‌ی زانست‌دا خۆیده‌نوێنێت، به‌ڵکو
حه‌شاردراوه له خوێندنه‌وه‌ی مانای په‌یوه‌ندیه‌کان و ڕێکخستنه ئه‌زموونگه‌راییه‌کان
و ڕاوێژکار له‌سه‌ری به گوێره‌ی بنه‌ما پێکهاته‌ییه‌کان و تێڕوانینێکی
تیۆره‌یی ئاشکرا و دیار.
ئه‌و ده‌رکه‌وته‌یه‌یی که ئاننشتاین وه‌ک کلیلێک داینا بۆ چاره‌سه‌ری
پارادۆکسیه ڕێژه‌ییه‌کان و هێزی ڕاکیشان ده‌رکه‌وته‌ی که‌وتنی ته‌نه‌کان
بوو له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی به هه‌مان گوڕ و تاوی خۆی، به‌بێ چاولێکردن له
قه‌واره‌که‌ی، ئه‌گه‌ر به‌ره‌نگاریی هه‌وا فه‌رامۆشبکه‌ین. ئه‌م ده‌رکه‌وته،
که غالیلیو دۆزیه‌وه له کاتی هه‌وڵه‌کانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تیۆریی
ئه‌رستۆ له بزوتندا، ئه‌مه ئانشتاینی توشی حه‌په‌سان کرد و جوڵاندی
بۆ لێکۆڵینه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه له ماوه‌ی سێ سه‌ده‌ی یه‌ک له
دوای یه‌کدا ببوو به کارێکی به‌ڵگه نه‌ویست پێش ئانشتاین. سه‌رچاوه‌ی
ئه‌م حه‌په‌سانه‌ی ئانشتاین له تێڕوانینی تیۆره‌ی جێگه‌ی
کهرۆموگناتیسیه‌وه بوو، وه بۆ به‌راوردکردنی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی هێزی
ڕاکیشان له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاری جێگه‌ی که‌هرۆموگناتیسیدا. که خێرایی ته‌نه
پڕکراوه‌کان به ته‌زوی کاره‌بایی له جێگه‌ی کهرستاتیکی Electrostatic
به نموونه پشتده‌به‌ستێت به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا به قه‌واره‌که‌ی. به‌ڵام،
ئه‌و جیاوازیه یانی چی له نێوان هێزی ڕاکێشان و کهروموگناتیسیدا؟
له ڕاستیدا بناغه‌ی مه‌سه‌له نادیاره‌که(حه‌شاردراوه‌که) له‌و
جیاوازیه‌دایه که ناوده‌برێت به نێوان قه‌واره‌ی فه‌رامۆشکراو و
قه‌واره‌ی ڕاکێشان که زاناکان له دوایی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه ده‌ستیانپێکردبوو
بۆ دۆزینه‌وه‌ی. مه‌به‌ستمان له قه‌واره‌ی فه‌رامۆشکراو ئه‌و قه‌واره
به‌رپرسیاره‌یه له به‌رخوردی ته‌نه‌کان بۆ حاڵه‌تی گۆڕانکارییه
بزۆکیه‌که‌ی، ئه‌وه ئه‌و قه‌واره‌یه‌یه که له یاسای دوه‌می نیوتن
دا ده‌رکه‌وت که ده‌ڵێت: هێزی کاریگه‌ر یه‌کسانه به ئاکامی لێدانی
قه‌واره(فه‌رامۆشکراوه‌که) به خێرایی. به‌ڵام قه‌واره‌ی ڕاکێشان،
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتیه ماددیه‌یه که کارلێکی ڕاکێشان به‌رهه‌مدێنێت
و وه ته‌نه‌کان ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌رییه‌وه. لێره‌دا هۆکارێکی
لۆژیکی نیه چوونکه ئه‌م دوو قه‌واره‌یه و یان ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندیه
یه‌کسانن. په‌یوه‌ندی نێوان قه‌واره‌ی فه‌رامۆشکراو و قه‌واره‌ی
ڕاکێشان لۆژیکیانه جیاوازیان نیه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی نێوان قه‌واره‌ی
فه‌رامۆشکراو و ناوه‌خن ئاخنراوه که‌هره‌بایییه‌کان (الشحنە
الکهربائیە). له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، که‌وتنی ته‌نه‌کان بۆ سه‌ر ڕوبه‌ری زه‌وی
به گوڕی خۆی به ڕوونی ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که قه‌واره فه‌رامۆشکراوه‌که
یه‌کسانه به قه‌واره‌ی ڕاکێشان به شێوه‌یه‌کی گشتی. وه به کرده‌ییش،
زانای مه‌جه‌ری، بارون فون ایتفیس، تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی کرد له ساڵی
1889 دا که تیایدا یه‌کسانی هه‌ردوو قه‌واره‌که‌ی ئاشکراکرد له نێو
په‌راوێزێکی وردا که نزیکه‌ی یه‌ک بۆ سه‌د ملیار بوو. ئه‌م یه‌کسانیه
ته‌واوه پاڵینا به ئانشتاینه‌وه که پرسیاربکات: بۆچی تایبه‌تمه‌ندی
کێشێک یه‌کسانه به تایبه‌تمه‌ندی فه‌رامۆشیی خودی خۆی، واته توانای
ته‌ن بۆ به‌رخوردانی گۆڕان له حاڵه‌تێکی بزۆکیدا؟ قه‌واره‌ی ڕاکێشان
وه‌ک ئاخنراوه ڕاکێشان شوێنی ڕاکێشانی لێوه له دایکده‌بێت. وه
پرسیاری: بۆچی ئاخنراو(پڕکراوه) ـ شحنە ـ له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی فه‌رامۆشکراودا
یه‌کسانن له حاڵه‌تی ڕاکێشاندا ـ جاژبیە ـ ، وه له‌گه‌ڵیدا یه‌کسان
نیه له حاڵه‌تی کهرۆموگناتیسیدا؟ ئه‌مه ناژمێردرێت به ئاماژه‌یه‌کی
ڕوون له‌سه‌ر ڕاستیی پرنسیپی ماخ، دواجاریش هاوجووتی پرنسیپی ڕێژه‌یی
گشتی له‌سه‌ر بوونی ماددی؟
هێزی فه‌رامۆشکراو له‌گه‌ڵ هێزی ڕاکێشان هاوبه‌شیده‌کات له خێرایی ته‌نه‌کاندا
له ژێر کاریگه‌ریی هه‌ریه‌کێکیان نه‌ک له ژێر کاریگه‌ریی قه‌واره‌که،
واته ته‌نه‌کان هه‌موویان به خێرای خێراییه‌که‌ی خۆیان له ژێر
کاریگه‌ریدایه. ئه‌گه‌ر واماندانا که قه‌واره فه‌رامۆشکراه‌وه
ئاخنراوه‌که(پڕکراوه‌که) که هێزی فه‌رامۆشکراو به‌رهه‌مدێنێت، یه‌کسانه
به قه‌واره فه‌رامۆشکراوه‌که و قه‌واره‌ی راکیشان، که‌واته یه‌ک یه‌که‌ی
ئاخنراو(پڕکراوه)ی هێزی فه‌رامۆشکراوو هێزی ڕاکێشانیش به‌رهه‌مده‌هێنێت.
ئه‌مه‌ش به‌ومانایه‌دێت که ئه‌و هێزگه‌له، که واده‌رده‌که‌وێت
جیاوازه، ئینتیمای هه‌یه بۆ شوێنه‌که‌ی (مجال) خۆی، که‌واته شێوه‌گه‌لێکی
جیاواز هه‌یه له هه‌مان شوێندا. سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بنکه‌یه‌یی که له
شێوه‌ی هێزی فه‌رامۆشکراودا ده‌رده‌که‌وێت هه‌مان سه‌رچاوی ئه‌و بنکه‌یه‌یه
که له شێوه‌ی هێزی ڕاکێشاندا ده‌رده‌که‌ویت، به‌ته‌واویی وه‌ک حاڵه‌تی
کهرۆموگناتیسی.
ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی هێزی کهروستاتیکیی ده‌رده‌که‌وێت له سه‌رچاوه‌که‌یدا،
به شێوه‌ی هێزی موگناتیسی ده‌رده‌که‌ویت له سه‌رچا‌وه‌یه‌کی تردا. هه‌رچۆن
ئه‌م دوو هێزه به دوو ڕووی جیاوازی شوێنی کهرۆموگناتیسی داده‌نێین،
پێویسته هێزی فه‌رامۆشکراوو هێزی ڕاکێشان به ڕووی جیاوازی شوێنی
راکێشانی گشتی دابنێین. هه‌روه‌ک چۆن هاوکێشه‌کانی ماکسویل له
کهرۆموگناتیسیدا ده‌چێته ژێر کاریگه‌ری پرنسیپی ڕێژه‌یی تایبه‌ته‌وه،
ئێمه وای ده‌بنێین هاوکێشه‌کانی ئه‌نشتاین له ڕاکێشاندا له ژێر
کاریگه‌ریی پرنسیپیه ڕێژه‌ییه گشتییه‌کاندایه.
____________________________________________________
*
سه‌رچاوه: (حوار متمدن)
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=258396
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|