١٦\٧\٢٠١١
نامیلکه
زانستیه‌کان.

نووسینی: هیشام غه‌سیب
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
به‌شی پێنجه‌م:
ده‌وری فه‌لسه‌فه له ڕێبازی ئانشتایندا.
ئایا ئانشتاین فه‌یله‌سوف بوو؟ ئایا بیرکارزان بوو؟
ئانشتاین نه فه‌یله‌سوف بوو، نه بیرکارزان بوو. به دڵنیاییه‌وه
بیرکارزان نه‌بوو. بیرکارییه ساده‌کانی به‌کارده‌هێنا له ده‌بڕینی
بیردۆزی ڕێژه‌یی تایبه‌تیدا، وه ئه‌ندازه‌زانی جیاکاری(تفاچلی) به‌کارده‌هێنا
له پێکهێنانی بیردۆزی ڕێژه‌یی گشتیدا. به‌ڵام هاوبه‌شی نه‌ده‌کرد له
په‌ره‌سه‌ندنی زانستی بیرکارییدا وه‌ک نیوتن ده‌یکرد. هه‌روه‌ها شاره‌زاییه‌کی
دیار، یان شاره‌زاییه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ریشی نه‌بوو له زانستی
بیرکاری‌دا، ئه‌وه‌ش به‌و گه‌واهه‌ی که ناچار ده‌بوو په‌نا به‌رێت بۆ (مارسیل
غروسمان)ی هاوڕێی بیرکارزانی له کاتی به‌کارهێنانی زانستی ئه‌ندازیاریی
جیاکاری(تفاچلی)دا. خۆڕاگر نه‌بوو له‌م ڕووه‌وه له‌به‌رده‌م هاوچه‌رخه‌کانی
خۆیدا وه‌ک(ئانری بوانکاری فارنسی و دیفید هلبرتی ئاڵمانی)دا، ئه‌و دوو
بیرکارزانه‌ی که هاوبه‌شییه‌کی گرنگیانکرد له بیردۆزی رێژه‌ییدا.
هه‌روه‌ها ئانشتاین فه‌یله‌سوف نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کی
گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر بیری فه‌لسه‌فی و کاریگه‌رییه‌کی قوڵی هه‌بوو
له‌سه‌ر فه‌یله‌سوفی سکۆتلندی(دیفد هیوم و فه‌یله‌سوفی نه‌مساوی ئارنست
ماخ و نووسینه فه‌لسه‌فییه‌کانی بیرکارزانی فارنسی ئانری بوانکری).
ئانشتاین نه‌گه‌یشتبووه ئه‌نجامێکی سه‌ریروسه‌مه‌ره به تێڕامانێکی
فه‌لسه‌فیانه یان به شیکارییه‌کی بیرکارزانی، به‌ڵکو به ڕێگاگه‌لێکی
فیزیایانه و بیردۆزی فیزیایی به تاقیکردنه‌وه فیزیاییه کرده‌ییه‌کانی
و بیرییه‌کانی ئه‌وی ویستی کردی و تیادا گه‌یشته ئه‌نجام.
ڕاسته ئه‌وه‌ی که ئانشتاین کردی له پێش ئه‌ودا هیچ که‌س نه‌یتوانیبوو
بیکات. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه به ڕێگاگه‌لێکی فیزیاییانه‌ی ڕاسته‌قینه
بوو، وه که‌ڵکیشی له هه‌ندێک له تێروانینه فه‌لسه‌فییه‌کان وه‌رگرت
بۆ ده‌رهێنانی بیردۆزی ڕێژه‌یی تایبه‌ت و هه‌روه‌ها که‌ڵکی له ئه‌ندازیاریی
جیاکاری وه‌رگرت بۆ گه‌یشتن به بیردۆزی ڕێژه‌یی گشتی. به‌ڕاستی
ئا‌لبێرت ئانشتاین فیزیایی بوو. به ڕێگاگه‌لێکی فیزیاییانه گه‌یشته
ئه‌نجامگه‌لێکی سه‌یر و جددیی و داهێنه‌ر.
ئانشتاین که‌ی له‌سه‌ر شانۆی زانستی فیزیا ده‌رکه‌وت و چۆن؟
ئانشتاین له ناکاو له‌سه‌ر شانۆی زانستی فیزیا ده‌رکه‌وت له ساڵی
1905دا، ئه‌وکاته له ته‌مه‌نی بیست و شه‌ش ساڵیدا بوو، وه‌ک شاره‌زایه‌کی
پله سێ کاریده‌کرد له نووسینگه‌ی مافنامه‌ی داهێناندا(براءە الختراع)
له شاری بێرنی سویسرا. له ساڵی موعجیزه‌دا Annus Mirabilis، ئانشتاین
شه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌ی بڵاوکرده‌وه: تێزی دکتۆراکه‌ی له زانکۆی زیورخ و
پێنج وه‌رقه‌ی بڵاوکرده‌وه له گۆڤاری Annalen der Physik، به‌م شێوه‌یه‌ی
خواره‌وه:
• ته‌واوکردنی وه‌ره‌قه‌کانی له‌سه‌ر گریمانه‌کردنی له چه‌ندێتی
quantum تیشکدا.
• تێزه‌که‌ی ته‌واوکرد ده‌رباره‌ی دیاریکردنێکی نوێی ڕه‌هه‌ندی گه‌ردیله‌کان،
به‌شه بچووکه‌کان.
• ته‌واوکردنی وه‌ره‌قه‌که‌ی له‌سه‌ر جوڵه‌ی براونی.(ڕه‌شداگه‌ڕان، یان
مه‌یه‌له‌و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان).
• ته‌واوکردنی وره‌قه‌که‌ی له‌سه‌ر ڕێژه‌یی تایبه‌ت به ناونیشانی"ده‌رباره‌ی
ئه‌لکترۆدینامیکای ته‌نۆکه بزۆکه‌کان".
• ته‌واکردنی وره‌قه‌که‌ی له‌سه‌ر هاوسه‌نگی قه‌واره و ووزه.
• ته‌واوکردنی وه‌ره‌قه‌ی دوه‌می له‌سه‌ر بزۆکی یان جوڵه‌ی براونییه،
واته بزۆکیی(ڕه‌شداگه‌ڕان، یان مه‌یه‌له‌و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان).
هه‌موومان ده‌زانین که ئه‌م وه‌ره‌قانه سێ شۆرشی گه‌وره‌ی به‌رپاکرد
له مێژووی زانست‌دا: شۆڕشی ڕێژه‌یی تایبه‌ت، که بووبه ده‌ستپێک بۆ
شۆڕشی ڕێژه‌یی گشتی، شۆڕشی چه‌ندێتی(کۆنتم) Quantum و بیردۆزی گه‌ردیله‌یی
و به‌شه‌بچووکه نوێکان.
ئه‌گه‌ر چه‌قبه‌ستین Focus به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌یی
که ناوه‌ڕۆکی تیۆریزه‌ی ڕێژه‌یی تایبه‌تی هه‌ڵگرتووه، وه
ناونیشانی"ده‌رباره‌ی ئه‌لکترۆدینامیکای ته‌نۆکه بزۆکه‌کانی" هه‌لگرتووه.
به‌ڕاستی وه‌ره‌قه‌یه‌کی سه‌یر و سه‌رسوڕمێن و حه‌په‌سێنه‌ره. ئه‌م
تیۆریزه‌یه مۆرکێکی زانستی کامڵ و بیرێکی ڕوون و گشتگیر و قوڵی تێدایه
که وێنه‌ی که‌مه له مێژوویی زانست‌دا.
چۆن ئه‌م کاره گرنگ و به سودانه له لاوێکی ته‌مه‌ن بیست و شه‌ش
ساڵی ده‌ره‌وه‌ی مه‌یدانی مه‌عریفه‌ی زانکۆ و کارمه‌ندی پله سێ له
نووسینگه‌ی مافنامه‌ی داهێنان له شاری بێرنی سویسراوه به‌رپابکرێت؟
چۆن کارێکی سه‌رسوڕمێن له‌م جۆره له نه‌ناساروێکه‌وه که له مه‌یدانی
زانکۆ‌دا کارناکات له گه‌وره‌ترین گۆڤاری فیزیایی له‌جیهانی ئه‌وڕۆژه‌دا
قبوڵبکرێت، Annalen der Physik؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ئه‌م کاره زیره‌کانه‌یه‌یی
ئانشتاین بۆیه یه‌کجار سه‌رسوڕمێن بوو، چوونکه له پڕ سه‌ریده‌رهێنا
له جێگه‌یه‌که‌وه که پێشینه‌ی نه‌بوو لای ئانشتاین و ئه‌م کاره
ناکاوانه‌ی به کامڵی و پێگه‌یویی سه‌وزبوون، واته له دایکبوویه‌کی
پێگه‌ییوی هه‌ناوی عه‌قڵی ئانشتاین خۆیه‌وه بوو، هیچ کارێکی پێشینه‌ی
له‌م جۆره‌ی بڵاونه‌کردبووه‌وه. ڕاسته زووتر ئانشتاین وه‌ره‌قه‌یه‌ک
یان دوو وه‌ره‌قه‌ی بڵاوکردبووه‌وه، به‌ڵام زۆر ئاسایی بوون و په‌یوه‌ندیان
به میکانیکیی ئاماریی و گه‌ردیله‌کانه‌وه هه‌بوو، به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندیان
نه‌بوو به ئلکترۆدینامیکای ته‌نۆکه بزۆکه‌کانه‌وه. هیچ کارێکی
بڵاوکراوه‌ش نه‌بوو له لایه‌ن ئانشتاین خۆیه‌وه که ئاماژه بێت له‌م
بواره‌دا. ئه‌م بیردۆزییه چۆن له ناکاو هه‌ڵقوڵا، ئه‌م کاره
سیحرئاساییه‌ی نێوه‌ڕۆکی عه‌قڵی ئانشتاین چۆن هاته گۆڕێ؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌مه
هه‌مووی ئانشتاین له وه‌رقه‌که‌یدا به هیچ جۆرێک ناوی ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی
نه‌بردبوو که په‌یوه‌ندیان به بیردۆزی ڕێژه‌یی تایبه‌تیه‌وه هه‌بوو،
مه‌به‌ستم له تاقیکردنه‌وه‌کانی(میکسن و مۆرلی) به ناوبانگ بوو، که
له ساڵی 1887 دا به‌رپاکرابوو، هه‌روه‌ها هیچ ئاماژه‌یه‌کی به بیری
بیرکارزانی گه‌وره‌ی فارانسی(ئانری بوابکاری) نه‌دابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
که ئه‌م بیرکارزانه پێشتر ئاماژه‌ی به بیره سه‌ره‌کیه‌کانی
پێکهاتنی ڕێژه‌ی تایبه‌تی دابوو(رێژه‌یی زه‌مان، پرنسیپی ڕێژه‌یی تایبه‌ت،
هاوسه‌نگی قه‌واره‌و ووزه، ده‌سته‌ی گۆڕانکارییه‌کانی ڕێژه‌یی تایبه‌ت).
بۆچی ئانشتاین بێده‌نگ بوو له‌سه‌ر ئه‌م کارانه؟ ته‌نانه‌ت ئاماژه‌یه‌کی
ئه‌وتۆی نه‌دابوو به لۆرنتس. چۆن ئه‌م بێده‌نگییه‌ی ئانشتاین ڕاڤه‌بکه‌ین؟
ئه‌م پرسیارانه وای له هه‌ندێک لێکۆڵه‌وره کردوه که گومان بکه‌ن
به‌وه‌ی که ئانشتاین ئه‌م بیرانه‌ی دزیوه، یان که‌سانی تر ئه‌م
بیرانه‌یان نووسیه‌وه‌و داویانه به ئانشتاین بۆ ئه‌وه‌ی به ناوی
خۆیه‌وه بڵاویبکاته‌وه. هه‌ندێک وای بۆ ده‌چن که ئه‌م وه‌ره‌قه‌یه
هی ژنی یه‌که‌می ئانشتاین بووه، واته وه‌ره‌قه‌ی(میلیفا میلیتش)ی
ێربی بووه. هه‌ندێکیش وایبۆده‌چن که ده‌ڵێن: زانا ئه‌ڵمانیه‌کان
چاودێری(بوانکاری) فارانسیان کردوه، ترساون له‌وه‌ی که ئه‌م که‌سه
بلیمه‌ته پێشیان بکه‌وێت له زانستی فیزیادا. به تایبه‌تی، هه‌ردوو
بیرکارزانی ئه‌ڵه‌مانی(دیفید هڵبرت و هیرمان منکوفسکی) که (بوانکاری)
زۆر نزیکه بیردۆزییه‌کی نوێ دابهێنێت و بیردۆزییه کلاسیکیه‌که تێپه‌ڕێنێت،
به دیاریکراوی(دیفید هلبرت) که توانیوێتی بیری(بوانکاری)بدزێت و
دایڕێژێته‌وه له وه‌ره‌قه‌ی ڕێژه‌یی تایبه‌تدا، به‌ڵام ترساوه له‌وه‌ی
ئه‌م دزێتیه بکه‌وێته ڕوو و پێگه‌و که‌سایه‌تیان بشکێت به‌م
سکانداڵییه، له کاتێکدا ئه‌مان دوو که‌سی بیرکارزانی ناسراوبوون له‌و
سه‌رده‌مه‌دا، بۆیه له‌گه‌ڵ ئانشتاین دا ڕێکه‌وتوون که ناوی خۆی
بخاته سه‌ر ئه‌م وه‌ره‌قه‌یه، چوونکه ئانشتاین له‌و کاته‌دا ئه‌وه‌نده
ناسراو نه‌بووه، تا ئه‌گه‌ر ئه‌م دزیه‌ش بکه‌وێته ڕوو کاریگه‌ریی هه‌بێت
له‌سه‌ری و له‌سه‌ر ئه‌ڵه‌مانیه‌کان بکه‌وێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م دزیه‌ش ده‌رنه‌که‌وت
ئه‌وه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ده‌بێت بۆ ئانشتانی و بۆ ئه‌ڵه‌مانیه‌کان.
ئه‌مه ڕاڤه‌کردنی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی پێشووه که کردمان، له‌وانه‌ش
پشتگوێخستنی وه‌ره‌قه‌ی بوانکرای له تاقیکردنه‌وه‌کانی میکلسون و
مۆرلی، که به به‌ڵگه‌وه گرێ‌دراو بوو به کاره‌کانی لورنتس و
بونکاریه‌وه. ئه‌وانه‌ی که ئه‌م قسانه ده‌که‌ن ده‌ڵێن جوله‌که‌کانی
جیهان و ده‌مارگیریی جوله‌که‌یی هاوکاری ئانشتاینیان کردوه له هه‌موو
هه‌نگاوێکی سه‌رکه‌وتنیدا له بواری زانست‌دا.
به‌ڵام من بڕوا به گریمانانه ناکه‌م که ڕاستبن به‌م هۆکارانه‌ی
خواروه:
1ـ ئه‌وه‌ی وردبێته‌وه له کاروانه زانستیه‌که‌ی ئانشتاین له ساڵی
1905وه تێبینی ده‌کات که ئه‌م وه‌ره‌قه‌یه له‌سه‌ر ڕێژه‌یی تایبه‌ت
یه‌ک ته‌ون ـ چنین ـ نییه له پێکهاتنیدا. به‌ڵکو له خاڵی ده‌ستپێکه‌وه
زنجیره‌یه‌ک له ئه‌وراقی مه‌زنی به دوادا هاتووه، که به وه‌ره‌قه‌ی
ڕێژه‌یی گشتی له ساڵی 1915دا و وه‌ره‌قه‌ی زانستی گه‌ردوندا له ساڵی
1917دا گه‌یشته لوتکه. به‌جۆرێکی تر، خاڵی ده‌ستپێکی پێکهێنانه‌که‌ی
بوو به پڕۆژه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی بیری فیزیایی که به ڕێژه‌ی گشتی
گه‌یشته لوتکه، به‌ڵام ئه‌مه به‌رده‌وام بوو تا مردنی ئانشتاین له
ساڵی 1955دا، له سی ساڵی دوایی ژیانیدا ده‌ستیکرد به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک
که هه‌ژیوو شله‌ژاو بوو له‌سه‌ر بیردۆزێکی یه‌کگرتوو گشتگیر. لێره‌وه
ده‌ڵێین قورس و زه‌حمه‌ته بڕوابکه‌ین به‌وه‌ی که کاره‌کانی ئانشتاین
دزراوبێت یان کۆپیکردنی بیری که‌سانی تربێت له پێکهێنانی پڕۆژه‌یه‌کی
هێنده گه‌وره‌و قوڵ و گشتگیردا.
2ـ ئه‌وه ڕاسته که ئانشتاین له بواری ئه‌لکترۆدینامیکای ته‌نکۆکه
بزۆکه‌کاندا له پێش ساڵی 1905دا هیچ شتێکی بڵاونه‌کردبووه‌وه. به‌ڵام
به‌ڵگه‌کان ئامژه به‌وه‌ده‌که‌ن که له ساڵی 1898ه‌وه به جددی سه‌رقاڵی
کێشه‌کانی ئه‌لکترۆدینامیکای ته‌نۆکه بزۆکه‌کان بوو، واته به حه‌وت
ساڵ پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی وه‌ره‌قه‌ی رێژه‌یی تایبه‌ت، له کاتی خوێندنی
به‌کالوریوسی فیز یادا له ETH پۆڵیتیکنیکیPolytechnic
زیورخ،(پۆڵیتیکنیکی، به‌و دانشگایانه، یان زانکۆیانه ده‌وترێت که هه‌موو
جۆره ڕشته‌یه‌کی زانستی تیا ده‌وترێته‌وه...فه‌رهه‌نگی ئازادی...وه‌رگێڕ)،
وه ده ساڵ پێش وه‌رقه‌ی ناوبراو ده‌ستیکردبوو به بیرکردنه‌وه له‌سه‌ر
ئه‌م کێشانه. ئه‌مه‌ش له هه‌ندێک له نامه‌کانیدا ده‌رده‌که‌وێت که
بۆ ژنه‌که‌ی یان هه‌ندێک له هاوڕێیانی خۆی ناردوه. هه‌ندێک له
یاداشته‌کانی ئه‌مه‌ودوای هه‌نگاوه گرنگه‌کانی پیشان ده‌دات که
ناوێتی به‌ره‌و تیۆریزه‌کردنی ڕێژه‌ی تایبه‌ت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ده‌بێت
دانبنێین به که‌می سه‌رچاوه‌کان له ماوه‌ی پڕۆسه زانستیه‌که‌ی به‌به‌راورد
به زۆری سه‌رچاوه‌کان له ماوه‌ی پێکهێنانی تیۆریزه‌ی ڕێژه‌یی
گشتی(1905 ـ 1915).
3ـ ئه‌وه‌ی وردبێته‌وه له وه‌ره‌قه‌ی ڕێژه‌یی تایبه‌ت و به‌راوردیبکات
به ئه‌وراقی لورنتس و بوانکاری به بێ خۆماندووکردن بۆی ده‌رده‌که‌وێت
که وه‌ره‌قه‌ی ئانشتاین کۆپیه‌ک یان مۆدێلێک نییه له‌و وه‌ره‌قانه.
وه‌رقه‌که‌ی ئانشتاین هه‌مان ڕه‌گه‌زی وه‌ره‌قه‌کانی تری تێدایه، به‌ڵام
له ڕێکخستنی ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌دا و ڕوونی و ئاشکراییان و گرێدانیان
پێکه‌وه‌و له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا جیاوازیان هه‌یه. ئه‌و ڕه‌گه‌زانه له
وه‌ره‌قه‌کانی لورنتس و بوانکاری دا ده‌رکه‌وتوون، به‌ڵام په‌رشوبڵاوو
له‌یه‌کتری جیا لێره‌و له‌وێ له چوارچێوه‌یه‌کی کلاکسیکیدا. ئانشتیان
ئه‌م ڕه‌گه‌زانه‌ی به‌کارهێناوه له پێناوی دروستکردنی تێڕوانینێکی
جددی له جیاتی تێڕوانینه کلاسیکیه‌که. به‌ڵام لۆرتنس و بوانکاری ئه‌م
ڕه‌گه‌زانه‌یان به‌کارده‌هێنا به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌ستبه‌رداری
ناکۆکییه‌کانی ببن، له چوارچێوه‌یه‌کی داخراو‌و کلاسیکییدا به‌کاریانده‌هێنا،
به‌جۆرێک که توانایان نه‌بوو توانسته ناوکییه‌کانی ئه‌م ڕه‌گه‌زانه
به‌کاربهێنن. له به‌رامبه‌ردا ئانشتاین سیسته‌مێکی نوێی لێدروستکردن له
جیاتی سیسته‌مه کلاسیکییه‌که، تێروانینی ئانشتاین ڕوون و ئاشکرابوو
له دابڕان له سیسته‌مه کلاسیکییه‌که و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و وابه‌سته‌ییه.
ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئانشتاین هیچ کۆپی و گواستنه‌وه‌یه‌کی
له بیری که‌سدا نه‌کردوه. ئه‌وه بۆ خۆی له خۆیدا داهێنان و
دروستکردنیک نوێ بوو.
لێره‌دا پرسیارێک خۆی ده‌سه‌پێنیت و ده‌بێت بیکه‌ین: له‌سه‌ر بنه‌مای
کام زانیاری و به کام ڕێگه ده‌توانرێت ئه‌وه پشتڕاستبکرێته‌وه که
هه‌نگاوه‌کانی ئانشتاین له تیوریزه‌کردنی ڕێژه‌ی تایبه‌تدا که‌مبوون و
ڕوون و ئاشکرا نه‌بوون پێش ڕاگه‌یاندنی ئه‌و بیردۆزه؟ قسه‌کردن له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی که ئانشتاین به ڕوونی و به ئاشکرایی هه‌نگاوه‌کانی خۆی بۆ
سازدانی بیردۆزییه‌کانی ڕانه‌گه‌یاندووه، ئه‌مه‌ش بووه به هۆکاری
گومانکردن له خاونێتی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و بیردۆزییه، ئه‌م قسه‌یه بنه‌مایه‌کی
پوچی هه‌یه، له ڕاستیشدا زۆرێک له لێکۆڵه‌ره‌وان قسه‌کانیان له‌م
ڕووه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما پووچه هه‌ڵناوه. هه‌ربۆیه هه‌وڵه‌کانیان
پووچ و قایلکه‌ر نه‌بوون. من وایده‌بینم که پێویسته بۆ زانینی ئه‌وه‌ی
که چۆن ئانشتاین تیۆریی ڕێژه‌یی تایبه‌تی پێکهێنا، پێویسته له وه‌رقه‌ی
ئه‌لکترودینامیکای ته‌نۆکه بزۆکه‌کان بکۆڵینه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌وه چه‌قبه‌ستین
و له‌و وه‌ره‌قه‌یه‌وه خوێندنه‌وه‌مان هه‌بێت. من بۆ خۆم زۆر به‌دواداچوونم
کرد له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له کاره‌کانی ئانشتایندا پێش 1905، به‌ڵام
نه‌گه‌یشتم به‌هیچ شتێک جگه له ڕێگه‌یه‌کی داخراو و ته‌مومژاویی، تا
به‌رچاوم ڕوون بووه‌وه به‌وه‌ی که پێویسته له‌م به دواچوونه‌دا له
وه‌ره‌قه‌ی پێکهاتنی تیۆره‌ی ڕێژه‌یی تایبه‌ت له هه‌مان ساڵی 1905
بکۆڵینه‌وه نه‌ک پێشتر. ئه‌م وه‌ره‌قه‌یه چیمان پێده‌ڵێت و چۆن
ڕێبازی پێکهێنانی تیۆڕه‌ی ئانشتاین پیشان ده‌دات؟
ئانشتاین له ئه‌زموونێکی ساکاری باوی چله‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه ده‌ستده‌کات
به وره‌قه‌ی ئه‌لکترۆدینامیکای ته‌نۆکه بزۆکه‌که‌ن: ئه‌زموونه‌که‌ی
مایکل فرادی له دۆزینه‌وه‌ی ته‌زوی کاره‌باییدا (الحپ الکهربائی)
induction(دۆزینه‌وه‌ی ته‌زووی ئه‌له‌کتریک یان موگناتیس له ڕێگه‌ی
نزیکبوونی سه‌رچاوه‌ی ئه‌لکتریک یان موگناتیسه‌که‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی له
یه‌ک بکه‌ون... وه‌رگێر... سه‌رچاوه: فه‌رهه‌نگی ئازادی... بۆ
ئاگاداری خوێنه‌ری به‌ڕێز، هه‌ندێک ووشه‌ی عه‌ره‌بی، یان کوردی، که ڕه‌نگه
به ته‌واوی مانا زانستییه‌که نه‌دادت به‌ده‌سته‌وه! بۆیه ده‌گه‌ڕێینه‌وه
بۆ ئنگلیزییه‌که‌ی و ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌نووسین، بۆ ئه‌مه‌ش
زیاتر پشت به فه‌رهه‌نگی ئازادی دکتۆر حه‌مه ڕه‌شیدا قه‌ره‌داخی ده‌به‌ستم.)
ئه‌نشتاین ئه‌م دۆزینه‌وه کاره‌باییه، یان ئه‌م دۆزینه‌وه
موگناتیسییه به‌ڕێگه‌یه‌کی نوێ شیکار ده‌کات که له پێشدا وینه‌ی نه‌بووه.
لێره‌وه، سه‌رنج بۆ ئه‌وه ڕاده‌کێشین، که ئانشتاین هێزی تێبینی و سه‌رنجی
ئه‌وه‌نده گه‌وره بووه له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌کان که تێروانینێکی قوڵ و
ڕێگه‌یکی نوێی له خۆگرتووه که به ئاسانی ده‌توانرێت جیاکریی بکرێت
له نێوان تێڕوانین و رێگه باو و کۆنه‌کانی فیزیاییه‌کانی پێش خۆیدا
له لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌ڵێم، ئانشتاین وێڵ و
مه‌یلدار نه‌بوو به دوای ئه‌و زانایانه‌ی سه‌رده‌می خۆی که لاساییان
بکاته‌وه له ئه‌زموونه‌کانیاندا. له کاتێکدا که هه‌ریه‌که له(فویغت،
فتزجیرالد،لارمر، لورنتس و بوانکاری) به‌دوواچوونیان بۆ ئه‌زموونه‌کانی(مایکلسون
و مورلی)ده‌کرد، ئه‌نشتاین ئه‌مانه‌ی پشتگوێ خستبوو، به دواچوونی له‌سه‌ر
زاناکانی ترده‌کرد، گرنگی نه‌ده‌دا به نوێترین ئه‌زموونی سه‌رده‌مه‌که‌ی،
به‌ڵکو وایداده‌نا که مه‌عریفه بۆ ماوه‌کان شانۆیه‌کی کرده‌یین بۆ
تیۆریزه‌کردنی نوێ، وه به هیچ جۆرێکیش لێکدانه‌وه باوه کۆنه‌کانی
به‌کار نه‌ده‌هێنا، به‌ڵکو هه‌میشه ئاماده‌بوو بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌یه‌کی
نوێ له ئه‌زموونه چه‌سپاوه‌کاندا و پێدانی لێکۆڵینه‌وه‌ی نوێ بۆیان.
به‌م جۆره کاریکرد له ئه‌زموونه‌کانی خۆیدا، به‌م جۆره‌ش کاریکرد له
ئه‌زموونی یه‌کسانی قه‌واره‌ی فه‌رامۆشکراوو قه‌واره‌ی ڕاکێشان، ئه‌مه‌ش
گه‌یاندی به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ له پرنسیپی هاوسه‌نگی بیردۆزی
ڕێژه‌یی و گشتیدا.
ئه‌زموونه‌که‌ی(فرادی) به‌م جۆره بوو، ئه‌گه‌ر جوڵه‌یه‌کی موگناتیسیی
ئاسۆیی له ئه‌ڵقه‌یه‌کی ستونیدا پێکبهینین، ته‌وژمێکی کاره‌بایی دیار
له ئه‌ڵقه‌که‌دا بڵاوده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر موگناتیسه‌که‌مان له جێگه‌ی
خۆی به چه‌سپاوی وبێ جوڵه دانا، وه ئه‌ڵقه‌که‌مان به‌ره‌و موگناتیسه‌که
به هه‌مان خێرایی جوڵاند، هه‌مان ته‌وژمی کاره‌بایی له ئه‌ڵقه‌که‌دا
بڵاوده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ی ئانشتاینی حه‌په‌سان ئه‌وه بوو که هه‌ردوو
جوڵه‌که له ناوه‌ڕۆکدا جیاوازن به پێی لێکدانه‌وه باوه‌کانی ئه‌و
کاته، که‌چی هه‌مان ئه‌نجامیش ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه. ئه‌و لێکدانه‌وه
باوه مادده‌ی ده‌کرد به دوو به‌شه‌وه: مادده‌ی هه‌ستپێکڕاو و
نبینراو Ether. وه بۆشایی کهرۆموگناتیسی و تیشک به ده‌رکه‌وته‌یه‌کی
نه‌بینراو Ether داده‌نا. ئه‌م تێڕوانینه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا،
به‌وه‌ی که موگناتیس بۆشاییه‌کی کاره‌بایی دروستده‌کات کاتێک له
مادده‌یه‌کی نه‌بینراودا Ether ده‌جوڵێنرێت به کاریگه‌ری کارلێکی
بۆشاییه موگناتیسییه‌که له‌گه‌ڵ مادده نه‌بینراوه‌که‌دا Ether. به‌ڵام
کاتێک موگناتیسه‌که جێگیرده‌که‌ین و ئه‌ڵقه‌که ده‌له‌رێنینه‌وه یان
ده‌جوڵێنین، بۆشاییه‌کی کاره‌بایی لێره‌دا نییه. که‌چی ته‌زوویه‌کیی
کاره‌بایی دروستده‌بیت له ئه‌ڵقه‌که‌دا به‌کاریگه‌ری هێزی لۆرنتس به
جوڵه‌ی ئه‌و ئه‌لکترۆنانه‌ی که له بۆشاییه موگناتیسیه‌که‌دا هه‌یه.
لێرده دوو پرۆسێسی فیزیایی جیاوز له‌یه‌کتریمان ده‌بیت، به‌ڵام هه‌ردووکیان
هه‌مان ته‌وژمی کاره‌بایی دروستده‌که‌ن. ئایا ئه‌مه ڕێکه‌وتێکی سه‌یر
نییه؟ ئانشتاین ئه‌م لێکدانه‌وه نه‌ریتییه‌ی ڕه‌تکرده‌وه. وه له
جیاتی ئه‌وه‌ی گریمانه‌کانی نیمچه میتافیزیکیانه دابنێت وه‌ک بوون
مادده‌ی نه‌بینراوEther، ته‌ماشای واقیعه ئه‌زموونه‌که‌یکرد وه‌ک خۆی
له خۆیدا، وه له پێشه‌کیه‌که‌ییدا ده‌رکه‌وته‌ی مادده‌ی نه‌بینراوی(Ether)کهرۆموگناتیسه‌که
له‌سه‌ر خێرایی ڕێژه‌یی وه‌ستاوه له نێوان گه‌یه‌نه‌ره‌که‌و
موگناتیسه‌که‌دا، نه‌ک له‌سه‌ر خێراییه‌کی ڕه‌های ئه‌و مادده نه‌بینراوه‌ی
Ether که باسده‌کرێت، بۆشاییه کاره‌باییه‌که به کاریگه‌ری گۆڕانه
بینراوه‌که یان سه‌رچاوه پشتپێبه‌ستراوه‌که(له‌سه‌ر ڕاوه‌ستاوه‌که)
دروستده‌بێت، نه‌ک به کاریگه‌ری ماددیی ڕاسته‌قینه له نێوان
موگناتیسه‌که‌و مادده نه‌بینراوه‌که‌داEther. خاڵی جه‌وهه‌ری لێره‌دا
ئه‌وه‌یه بۆشایی کهرۆموگناتیسی ده‌گوێزرێته‌وه یان ده‌گۆڕدرێت کاتێک
بگوێزینه‌وه له سه‌رچاوه‌ی پشتپێبه‌ستراوه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌یه‌کی تر،
واته له خاڵی له‌سه‌ر ڕاوه‌ستاوه‌وه بۆ خاڵیکی تر. ئه‌وه‌ی که‌وه‌ک
بۆشایی کهرۆموگاناتیسیه‌کی ڕووت ده‌رده‌که‌وێت له سه‌رچاوه‌یه‌کی
پشتپێبه‌ستراوه‌وه وه‌ک تێکه‌ڵه‌یه‌ک ده‌رده‌که‌وێت له بۆشایی
موگناتیسی و کاره‌بایی له سه‌رچاوه‌یه‌کی پشتپێبه‌ستراوی تردا که ده‌جوڵیت
به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌مدا. له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌مووی، ئه‌زموونه‌که‌ی"فرادی"
به پێی لێکدانه‌وه‌ی ئانشتاین دانانرێت به کارلێکی موگناتیس له‌گه‌ڵ
مادده‌ی نه‌بیرراوداEther، به‌ڵکو ئه‌وه ڕاستییه‌که که
کهرۆموگناتیسی ده‌چێته ژێر کاریگه‌ریی ڕێژه‌ییه‌وه، هه‌روه‌ک حاڵه‌تی
ده‌رکه‌وته میکانیکییه‌کان. بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه، پرنسیپی ڕێژه‌یی له
وێنه ڕه‌سه‌نه گالیلیۆکه‌یدا ده‌ڵێت یاسای میکانیکا ناگۆردرێت ئه‌گه‌ر
له سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رامۆشکراوه‌وه گوێزرایه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌یه‌کی
تر. له ڕاڤه‌کردنی بۆچی ئێمه جوڵه‌ی زه‌وی هه‌ستپێناکه‌ین وه به
هیچ جوڵه‌یکی ڕێکوپێک هه‌ستناکه‌ین. له نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا وا
گومانده‌کرا که ده‌رکه‌وته کهرۆموگناتیسییه‌کان و تیشکییه‌کان ناکه‌ونه
ژێر کاریگه‌ری ئه‌و پرنیسپه‌وه، به‌ڵکه له جوڵه ڕێکوپێکه‌کانی
شوێنی ڕه‌ها(بۆشایی ڕه‌ها) و مادده‌ی نه‌بینراودا ده‌دۆزرێنه‌وه. لێره‌دا
ئانشتاین، لێکدانه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ تاقیکردنه‌وه‌که‌ی فرادای داده‌نێت
و ده‌یگه‌یه‌نێته ئه‌و بیره‌ی که پرنسیپی ڕیژه‌یی پرنسیپێکی گه‌ردونییه
که جێبه‌جێده‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو ده‌رکه‌وته سروشتییه‌کاندا،
میکانیکی و کهۆرموگناتیسیی و تیشکیی. یاساکانی سروشت ناگۆردرێت به
گۆڕانی سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رامۆشکراو بۆ سه‌رچاوه‌یه‌کی تر، هه‌رچییه‌ک
بێت ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، میکانیکی یان کهرۆموگناتیسیی یان تیشکیی.
ئانشتاین بیریی ڕێژه‌یی له بیرێکی ڕووته‌وه یان پێشنیارێکی که‌رتییه‌وه
گۆڕی بۆ تیۆڕه‌یه‌کی بێ ئه‌ملاولا، واته بێ چه‌ندوچوون و تیۆره‌یه‌کی
نوێ.
ئانشتاین دوای ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه، خویدایه تاقیکردنه‌وه‌کانی فینل
و فیزو بۆ دۆزینه‌وه‌ی جوڵه‌ی ته‌نۆکه‌کان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مادده‌ی
نه‌بیراودا. به لێکدانه‌وه‌یه‌ک ڕێنمایی بۆ مادده‌ی نه‌بینراو و چۆنیه‌تیی
کارلێکی ته‌نۆکه ماددییه‌کان نا، به‌ڵکو به ڕێنمایی به جێبه‌جێکردنی
پرنسیپی ڕێژه‌یی له‌سه‌ر ده‌رکه‌وته تیشکییه‌کان.
ده‌رباره‌ی لێکدانه‌وه‌کانی ئانشتاین له پێکهێنانی بیردۆزی ڕێژه‌ییدا
چ جیاوازییه‌ک به‌دی ده‌که‌ین؟
یه‌که‌م/ له ڕیبازه‌که‌ی ئانشتاین دا تێبینی ده‌که‌ین که یه‌که‌میی
ده‌دات به ڕه‌گه‌زه ئه‌زموونکراوه‌کان(تاقیکراوه‌کان) وبینراوه‌کان
نه‌ک به گریمانه نیمچه میتافیزیکییه‌کان و هه‌ستپێنه‌کراوه‌کانی وه‌ک
مادده‌ی نه‌بینراو Ether. ئه‌م مه‌یله توانای ئه‌وه‌ی دا به ئانشتاین
که حه‌قیقه‌تی ده‌رکه‌وته‌کان وه‌ک خۆی ببینێت پاکیان بکاته‌وه له
گریمانه شاراوه میتافیزیکییه‌کان. هیزنبرغ له ساڵی 1925دا هه‌مان
ڕێبازێکی وه‌ک ئه‌م ڕیبازه‌ی ئانشتاینی گرته‌به‌ر بۆ میکانیکی چه‌ندێتی(کونتم)
Quantum.
دوه‌م/ له به‌رنامه‌و ڕێبازه‌که‌ی ئانشتایندا دووباره مه‌یلی ئه‌فلاتونی
ده‌بینین که خۆی له پێکهاتنی جیهاندا ده‌بینێته‌وه له پرنسیپه گه‌ردونییه‌کاندا،
وه دانانی هه‌ندێک له ئه‌زموونه هه‌ڵبژێردراوه‌کان که به‌رجه‌سته‌بووه
له‌م پرنسیپه‌دا.
سێیه‌م/ ئه‌م مه‌یله ئفلاتۆنییه دووباره خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه
که ئه‌و پرنسیپه به جه‌وهه‌رێکی جێگیر داده‌نێت له حه‌قیقه‌تی گه‌ردونیدا،
وه هه‌رچی دژی بوه‌ستێته‌وه ئه‌وه به نمایشکار و لاده‌ر داده‌نێت.
به دیاریکراوی، ژماره‌یه‌کی دوایینه‌هاتوو له تێڕوانینه‌کان له‌گه‌ڵ
ئه‌م ڕاستییه‌دان، وه شته‌کان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیان ده‌گۆڕدرێن به
گۆرانی ئه‌و تێڕوانینانه، له‌وانه‌ش شوێن(بۆشایی) و درێژی و زه‌مه‌نه‌کان.
ئه‌و ته‌نیا قه‌واره‌یه‌یی که ناگۆردرێت به گۆڕانی ئه‌و تێڕوانینانه
ئه‌وه پرنسیپی گه‌ردونییه. پرنسیپی گه‌ردونی چه‌سپاوو به‌رجه‌سته‌بووه‌یه‌کی
ڕه‌هایی ڕاسته‌قینه‌یه. پرنسیپه گه‌ردونیه‌کان نمونه‌گه‌لێکی ئه‌فلاتونییمان
بیرده‌خه‌نه‌وه، وه‌ک شمه‌که‌کانی سێبه‌ری ئه‌شکه‌وته‌که‌ی ئه‌فلاتون.
چواره‌م/ ئه‌و پرنسیپه گه‌ردونییه ته‌نیا حوکمی ده‌رکه‌وته‌کان گه‌ردونییه‌کان
ناکات، به‌ڵکو حوکمی سروشتی یاساکانی سروشت و وێنه‌کانی ده‌کات. یاسا
یاسایه‌کی ڕاسته‌قینه نابێت ئه‌گه‌ر نه‌که‌وێته ژێر ئه‌م پرنسیپه
گشتییه‌وه.
له ڕاستیشدا، ئانشتاین له دوو پرنسیپی گه‌ردونییه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد،
ئه‌وانه‌ش پرنسیپی ڕێژه‌یی که پێشتر ئامژه‌مان پێدا و پرنسیپی ئه‌وه‌ی
که خێرایی تیشک هه‌مان خێراییه له هه‌رچ سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه بێت، به‌بێ
ته‌ماشاکردنی خێرایی سه‌رچاوه تیشکییه‌که. ئانشتاین ئه‌م پرنسیپه‌ی
له هاوکێشه‌ی کهرۆموگناتیسییه‌که‌ی ماکسویل وه وه‌رگرت، به‌ڵام له
ئه‌نجامی یه‌کێک له ده‌هاته‌کانی تیۆره‌ی ماکسویل ه‌وه گۆڕی بۆ لۆژیک
و پرنسیپی گه‌ردونیی. له پێش 1905دا ئانشتاین هه‌وڵیدا بۆ دوورکه‌وه‌تنه‌وه
له‌و پرنیسپه و ڕاستکردنه‌وه‌ی تیۆرییه‌کی ماکسویل، به‌ڵام سه‌که‌وتنی
به‌ده‌ست نه‌هێنا، بۆی ده‌رکه‌وت که ده‌بیت قایل بێت به‌وه‌ی که ده‌رفه‌تێک
نییه ته‌نیا ئه‌م تیۆرییه و ئه‌م پرنسیپه نه‌بێت. پاش ئه‌وه‌ی وازی
له بیری مادده‌ی نه‌بینراو(الڕپیر)Ether هێنا، ئامژه‌ی به‌وه‌دا که
پارادۆکسییه‌کی ڕووکه‌ش هه‌یه له نێوان هه‌ردوو پرنسیپه‌که‌دا، چاره‌سه‌ریش
ئه‌وه‌ی که ده‌بێت پیاچوونه‌وه بکرێت له چه‌مکی زه‌مان به هه‌مان
ڕێگه‌ی که پیاچوونه‌وه‌ی کرد له ئه‌زموونه‌کانی گالیلیو و فاردای و
فیزۆدا، واته ته‌گبیرکردنی ئه‌م چه‌مکه له ناوه‌ڕۆکه ئه‌زموونکراوه‌که‌یه‌وه
به پاکردنه‌وه‌ی له خڵته‌ی گریمانه‌کانی نیمچه میتافیزییکی که به
شیوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆو ڕوون گرێ‌دراو نه‌بوو به ئه‌زموونه‌که‌وه. ئه‌مه‌ش
گه‌یاندییه ئه‌وه‌ی که چه‌مکی شوێن(بۆشایی) و زه‌مان ڕێژه‌یین ناوده‌برین
به په‌یوه‌ندییه‌کانی لۆرنتسی گۆڕانه‌وه، دواجاریش بۆ
کیناماتیکیKinematics ڕێژه‌یی تایبه‌ت و(کیناماتیک به واتای زاسنتی
بزووتن دێت... وه‌رگێر) بۆ دینامیکای ڕێژه‌یی تایبه‌ت.
به‌وجۆرره ئانشتاین بیردۆزی ڕێژه‌یی تایبه‌تی دامه‌زراند، وه
دواجاریش به هه‌مان شێوه بیردۆزی ڕێژه‌یی گشتی دامه‌زراند. به‌ڵام
چۆن ئه‌مه‌ی دواییانی دامه‌زراند، ئه‌مه‌یان چیرۆکێکی تری هه‌یه
هیوادارم بتوانم له ده‌رفه‌تێکدا قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م. ته‌نیا لێرده
ئاماژه به‌وه ده‌ده‌م که ئانشتاین لێکۆڵینه‌وه‌کانی له‌سه‌ر ڕێژه‌یی
گشتی له وه‌رقه‌ی پرنسیپی هاوسه‌نگییدا خسته‌گه‌ڕ، یان دایمه‌زراند
Principle Equivalence له ساڵی 1907دا. گه‌یشته ئه‌م پرنسیپه گرنگه
به دانانی لێکدانه‌وه‌یه‌کی نوێ که له‌وه‌پێش وێنه‌ی نه‌بوو له
ڕاستیی ئه‌زموونه ناسراوه‌که‌ی گالیلیودا له سێیه‌کی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا،
ئه‌و‌یش ئه‌وه بوو که ئه‌و قه‌واره فه‌رامۆشکراوه‌ی که له یاسای
دوه‌می نیوتندا ده‌رکه‌وت له جوڵه‌یکی یه‌کساندا تا ئاستێکی زۆر وورد
به قه‌واره‌ی ڕاکیشان که له یاسای ڕاکێشانی نیوتن دا ده‌رکه‌وت. ئه‌مه
ئانشتاینی حه‌په‌سان و که‌وته تێڕامان له‌سه‌ر ئه‌م یه‌کسانییه سه‌رسوڕمێنه،
به رێگه‌یه‌کی نوێ ئه‌مه‌ی ڕاڤه‌کرد به هه‌مان ئه‌و داهێنانه‌ی که
کردی له راڤه‌کردنی ئه‌زموونه‌که‌ی فرادی دا. وای دانا که ئه‌مه ده‌ربڕینێکه
له‌وه‌ی که ڕاکێشان و هێزه‌کانی فه‌رامۆشکراو ده‌رهاته‌ی ئه‌و خێراییه‌ن
که ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌مان بۆشایی، یان هه‌مان شوێن. له جیاتی ئه‌وه‌ی
وایدابنێت که هیزگه‌لی فه‌رماۆشکراو ده‌ربڕینێکه له‌و خێراییه‌ی که
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوێن،یان بۆشاییه‌کی ڕه‌ها. وای لێکدایه‌وه که ئه‌مه
ده‌ربڕینێکه له گۆڕانی شوێن(بۆشایی) ڕاکێشان که ده‌یگۆڕین له سه‌چاوه‌یه‌کی
پشتپیبه‌ستراوه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌یه‌کی خێراتر له‌وه‌ی پێشوو. واته
دانانی ڕاکێشانی نیوتن و هێزگه‌لی فه‌رامۆشکراو ده‌ربڕینگه‌لێکی که‌رتییه
له یاسایه‌کی گشتگیر بۆ ڕاکیشانێکی نه‌ناسراو. ده‌ستیکرد به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک
ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و تارمایی پرنسیپی هاوسنگی له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیاریی
جیاکاریی(التفاچلیە)، ئه‌مه‌ش له‌ساڵی 1915دا ساغ بووه‌وه به دۆزینه‌وه‌ی
یاسایه‌کی گشتیردا.
هیوادارم ده‌رفه‌تم هه‌بێت که له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڕێژه‌یی گشتی
ئانشتاین بدویم بۆتان. به‌ڵام ئیستا هه‌ر ئه‌وه‌نده به پێویست ده‌زانم،
ئه‌وه‌ی که قسه‌م له‌سه‌ر کردوه ته‌نیا کورته‌یه‌که له باسێکی
تێکچڕاو و ئاڵۆز و قوڵ.
سوپاسی پشوودرێژی و گوێگرتنتان ده‌که‌م.
____________________________________________________
*
سه‌رچاوه: (حوار متمدن - العدد: 3393 - 2011/6/11
-)
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=262612
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|