٣١\٧\٢٠١١
نامیلکه
زانستیه‌کان.

نووسینی: هیشام غه‌سیب
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
به‌شی شه‌شه‌م:
زانست شۆڕشێکی فکرییه.
دوای سوتانی(جیوردانۆ برونۆ) له ساڵی
1600 له ڕۆمادا، واته له ده‌ستپێکی
سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا، سه‌ده‌ی شۆڕشی مه‌زنی زانستی، ڕووداوێکی تابڵێی
ترسناک و ئازاربه‌خش و تووندوتیژ بوو که درا له مه‌عریفه. ململانێی
تووند به‌رپا ببوو له نێوان سیسته‌می کۆبرنیکۆسیی هه‌ڵگری بیری بزۆکیی
زه‌وی و ئه‌ستێره سهرسوڕێنهرکانیهوه له بۆشاییه‌کانی
ئاسماندا(دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌فسانه‌ی خڕێتی به‌رگی خولگه‌ی
ئه‌ستێره‌کان و ئاسمان ڕه‌تکرایه‌وه) و له نێوان هه‌وڵدان بۆ تێشکانی
بیری ئه‌رستۆ که ببووه هوشیاریه‌کی باو به‌وه‌ی که زه‌وی جێگیر و
چه‌سپاوه و ئه‌مه‌ش ببوو به بناغه‌ی تێڕوانینێکی گشتگیر بۆ گه‌ردون.
ئه‌م چه‌ندوچوون و ناکۆکیانه زۆر گران که‌وتبوو له‌سه‌ر خه‌ڵک، توشی
دوودڵی و ناڕه‌حه‌تی و بیرکردنه‌وی قورسیکردبوون، به تایبه‌تی له
نێوان کۆبرنیکییهکان(لایه‌ندارانی ڕاوبۆچوونه‌کانی کۆبرنیکۆس) و
دژه‌کانی کۆبرنیکۆس دا، ئه‌وانه‌ی که سوربوون له‌سه‌ر ڕاوبۆچوونی
کۆبرنیکۆس له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌مایه‌تی بوون، ده‌شبوایه سوربوونایه و
ئه‌م ناکۆکیانه‌یان به‌لایه‌کدا بخستایه، به تایبه‌تی ئه‌م ئه‌رکه
که‌وته سه‌رشانی هه‌ردوو زانای گه‌وره‌و دیار، ئه‌وانیش یوهانس کلبری
ئه‌ڵه‌مانی و غالیلیوی ئیتالی بوون.
کۆبرنیکیهکان، دهباوایه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئاڵۆزه‌یان
بدایه‌ته‌وه، که بۆ ئه‌وکاته پرسیارێکی ئاڵۆز‌و زحهمهت بوو: کاتێک
که فیزیایی ئه‌رستۆ گه‌یشته ئه‌و نهنجامهی که گۆی زه‌وی جێگیر و
چهوپاوه له جێگه‌ی خۆیدا، ئه‌ی که فیزیاکهی کۆبرنیکۆس دژی فیزیای
ئه‌رستۆ ده‌وه‌ستێته‌وه، چۆن هه‌ستناکه‌ین به جوڵه‌ی زه‌وی؟ بۆچی
هه‌ستده‌که‌ین که زه‌وی له جێگه‌ی خۆیدایه‌و جوڵهناکات؟ ئه‌گه‌ر
زه‌وی له جوڵه‌دایه چۆن ڕۆژێک له ڕۆژان ناکهوێتهخوارهوه ووه‌ک
خۆی به ئاسمانه‌وه هه‌ڵواسراوه؟ چی زه‌ویه‌کی جوڵاو و بزۆکی
ڕاگرتووه؟ ئه‌م پرسیارانه میشکی کبلرو غالیلیویان هه‌ژاندو که‌وتنه
بیرکردنه‌وه‌و بهداداگهڕان بۆ وه‌ڵامێکی زانستیانه‌ی ئه‌م
پریسارگهله. ئه‌نجام: دوو شۆڕشی سه‌رسوڕهێنه‌ر له زانستی گه‌ردونی و
فیزیادا ڕوویاندا؛ زانستی گه‌ردونی له‌سه‌رده‌ستی کبلردا، زانستێکی
نوێی فیزیا له‌سه‌ر ده‌ستی غالیلیودا. له میانه‌ی به‌دیهێنانی ئه‌م
دوو شۆڕشه‌دا، یاساگه‌لێکی فیزیایی ورد دۆزرایه‌وه که حوکمی
جوڵه‌کانی ئه‌ستیره‌کان ده‌کات به ده‌وری خۆر‌و مانگ به‌ده‌وری
ئهستیرهکاندا(کبلر). پێش کبلر، مرۆڤ یاسا فیزیاییه‌کانی ئه‌م
جوڵهیهیی نه‌ده‌زانی، له کبلهرهوه مرۆڤه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت که
یاساگه‌لێکی فیزیایی ورد حوکمی ئاسمانه‌کان ده‌کات. (لێردا،
ئاسمانه‌کان، به مانای هه‌موو خۆر و مانگ و ئه‌ستیره
زۆروزه‌وه‌نده‌کان دێت... وه‌رگێڕ).
له‌م میانه‌یه‌دا دووباره، پرنسیپێکی سه‌یری ته‌نۆکه‌کان دۆزرایه‌وه،
ئه‌و ته‌نۆکانه ئاسامنی بن یا زه‌ویی، ئه‌و پرنسیپه‌ش ئه‌وه‌یه که
هه‌ر تهنۆکێک مه‌یلی هه‌یه بۆ وه‌ستان (سکون)، واته مه‌یلی هه‌یه
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گۆڕدرێت و له جێگه‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه‌و بهرخوردبکات
دژی گۆڕانکارییه‌کان یان حاڵاتی بزۆکی سیسته‌ماتیکی(غالیلیو)،
که‌واته هه‌موو جوڵه‌و هه‌موو سکونیهک ڕێژه‌ییه، ئه‌مه ناونرا
پرنسیپی ڕێژه‌یی، واته یاساکانی سروشت ناگۆڕدرێن ئه‌گه‌ر له
تهنۆکێکهوه بۆ تهنۆکێکی تر بگوێزینه‌وه به جوڵه‌یه‌کی
ڕێکوپێک(سیسته‌ماتیک) له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وی یه‌که‌مدا.(غالیلیو).
هه‌روه‌ها یاسای کرده‌یی که‌وتن(سقوگ)ی سه‌ربه‌ست ویاسای جوڵه‌ی
هه‌ڵدان(فڕێدان) له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زه‌وی دۆزرایه‌وه(غالیلیو)،
ئه‌وانه‌ش ده‌رگای له‌به‌رده‌م یاسای دوه‌می نیوتن ده‌رباره‌ی جوڵه
کرده‌وه، ئه‌وه‌ش دڵی فیزیای کلاسیکی بوو.
به‌ڵام، چۆن کلبلر و غالیلیو ئه‌م دوو شۆڕشه‌یان بۆ به‌رپاکراو
سیسته‌می کۆبرنیکۆسیان بۆ چه‌سپێنراو گه‌ردونناسی ئه‌رستۆیان
Aristotle's cosmology تێکشکان به جۆرێک که گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بێت؟
به‌کورتی ده‌توانین بڵێین به‌م جۆره کارئاسانیان بۆ کرا: به
په‌یڕه‌وکردنی ئه‌وه‌ی که ئاسمان ماددیه(سیسته‌مێکی فیزیاییه)،
وهبه په‌یڕه‌وکردنی زه‌وی که ئاسمانیه(واته زه‌ویش
ئه‌ستێره‌یه‌که له ئه‌ستێره‌کانی بۆشایی ئاسمان)، وه به
بیرکارزانی(Mathematics)فیزیا، وهزاڵکردنی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌زموونگه‌ریی
به‌سه‌ر وشکهه‌ڵاتوویی و دۆگماییدا، وه گۆڕانی گۆشه‌ی تێڕوانینی
جیهان، وه سه‌رکه‌وتنی تێڕوانینی فیپاغوریی(بیرکاریی ئغریقیی،
فیپاغۆرس) و ئه‌تۆمیی له‌سه‌ر تێڕوانینی ئه‌رستۆیی. وه بۆ زیاتر
تیشکخستنه سه‌ر ئه‌و بیرانه.
کبلر واته‌ماشای گه‌ردونی کردوه که سیسته‌مێکی دروستکراوه به پێی
بنه‌ماکانی ئه‌ندازیاریی و مۆسیک. وه ڕاڤه‌ی چه‌ندین له ئه‌ستێره‌کان
و ڕه‌هه‌نده‌کانی به پێی بیرۆکه‌ی فیپاغۆرسی ده‌کرد، وه له‌سه‌ر
نموونه‌گه‌لێکی فیپاغۆرسی ڕاڤه‌کردنه‌کانی خۆی به‌رجه‌سته‌ده‌کرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م نموونه‌گه‌له کورتی هێنا به‌ڵام کبلر پێوه‌ی
په‌یوه‌ست بوو هه‌تا مردنی. ساتی یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ی زانستیی کبلر ئه‌و
ساته‌بوو که ماددییه‌تی ئه‌ستێره‌کانی بۆ ده‌رکه‌وت و توانی به‌م
ڕاستییهبگات و مێشکی خۆی ڕزگاربکات له ته‌موومژی نێوان فکری لاهوتی و
فیپاغۆرسیی.( Blocking of the Pythagorean and theological). لێره
به‌دواوه کبلر ده‌ستیکرد به چاره‌سه‌رێک له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یی
که سیسته‌می خۆریی سیسته‌مێکی فیزیایی ماددییه پێکهاتوه له
ته‌نۆکگه‌لێکی ماددیی کارلێککراو له‌سه‌ر یه‌کتری و له دووریی
یه‌کترییه‌وه واته به هێزێکی بۆشایی له نێوانیاندا. ئه‌مه‌ش
یه‌که‌م چاره‌سه‌ر بوو له‌م جۆره کرابێت له مێژوودا، پێش کبلر،
فه‌یله‌سوفه‌کان و زاناکان وایان لێکده‌دایه‌وه که ئه‌ستێره‌کان
کۆمه‌ڵه ئه‌ستێره‌یه‌کی مپالیین(خه‌یاڵی و ئه‌ساسێکی ماددییان نییه)
و کامڵ و هه‌تاهه‌تایین و به پێی بنه‌مایه‌کی ئه‌ندازیاری ڕووت
ده‌جوڵێن. وا لێکده‌درایه‌وه که جوڵه‌ی ئه‌ستێره‌کان وابه‌سته‌ی
هێزێکه له ده‌ره‌وه‌ی گه‌ردوون، ئه‌رستۆ ئه‌و هێزه‌ی که
ئه‌ستێره‌کانی ده‌جوڵاند له ده‌ره‌وه‌ی گه‌ردوون ناوی نابوو
ماتۆڕێک(ههڵسوڕێنێکی) نا بزۆک. به‌ڵام کبلر سه‌لماندی که
ئه‌ستێره‌کان هه‌موویان ته‌نێکی ماددیین وه‌ک گۆی زه‌وی ده‌جوڵێن به
کارلێک له یه‌کتری له دووری یه‌کترییه‌وه. وه به پێچه‌وانه‌ی
ئهرستۆشهوه ئه‌وه‌ی زیادکرد بۆ زانستی ئه‌ستێره ناسی که به
کاریگه‌ریی ڕاکێشان و موگناتیسیی بۆشایه‌کانی نێوانیان کار لهیهکتیر
ده‌که‌ن و یه‌کتری ههڵدسوڕێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه ئه‌م وه‌سفه له ڕووی
بیرکارییه‌وه ڕاست نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م فکره‌یه خۆی له خۆیدا
فکره‌یه‌کی نوێ و شۆڕشێک بوو که کبلر به‌رپای کرد. کبلر به‌م
ئه‌نجامانه گه‌یشته ئه‌وه‌ی که یاساگه‌لێکی فیزیایی ئه‌ستێره
ماددییه‌کان هه‌ڵده‌سوڕێنن. به‌م کاره‌ی کبلر توانی سیسته‌می کۆبرنیکۆس
بگۆڕێت بۆ سیسته‌مێکی ئاسمانی(فلکی). واته کبلر توانی جه‌خت له‌سه‌ر
ڕاستی زانست و لێکۆڵینه‌وه‌کانی کۆبرنیکۆس بکاته‌وه.
به‌ڵام غالیلیو ڕێگه‌یه‌کی جیاوازی گرته به‌ر له ڕێگه‌که‌ی کبلر بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره فیزیاییه‌کان له‌سه‌ر فه‌لک و ئه‌ستێره
ناسیی و جوڵه‌ی ئه‌سێره‌کان. غالیلیو گرنگی نه‌دا به جه‌ختکردنه‌وه
له‌سه‌ر ڕاستیی وه‌ڵامه‌کانی کۆبرنیکۆس بۆ چاودێریکردنی ئه‌ستێره‌کان،
وه به دوواچوونیش نه‌کرد بۆ ئه‌ستێره و مانگ. ته‌نیا ئه‌وه‌نده
نه‌بێت که وایدانا ئه‌م جوڵانه جوڵهیهیکی بازنه‌یی سیسته‌ماتیکن بۆ
هه‌موو ئه‌ستێره‌کان و مانگ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ده‌یزانی ئه‌م
نموونانه نموونه‌گه‌لێکی ساده‌و ساکارن و به نزیکهییهکی
جددین(تقریبی جدا). بۆیه گرنگی به‌م بابه‌ته نه‌دا که کبلری بۆ
ده‌یان ساڵ سه‌رقاڵکردبوو، واته به درێژایی ژیانی. غالیلو زیاتر
گرنگی دا به لایه‌نه فیزیاییه‌که‌ی کۆبرنیکۆس نه‌ک به لایه‌نه
فه‌له‌کییه‌که‌ی، هه‌وڵیدا به به‌کارهێنانی زانستی ئه‌ندازیاریی و
ئهندازهگهریی ڕاستی و دروستی فکره فیزیاییه سه‌ره‌کیه‌که‌ی
سیسته‌می کۆبرنیکۆس بسه‌لمێنێت، وهاته فکره‌ی جوڵه‌ی گۆی زه‌وی به
ده‌وری خۆیدا. غالیلۆ هه‌وڵیدا زانستێکی فیزیای تر پێکبهێنێت که
تیوره‌یه‌کی نوێبێت له فیزیادا و یهکبگرتێتهوه له‌گه‌ڵ فیزیای
کۆبرنیکۆسدا. هه‌وڵیدا فیزیایهک بهێنێته ئاراوه که له‌سه‌ر
داروپه‌ردوی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی فیزیای ئه‌رستۆوه دروستبێت و هه‌موو فکری
فیزیایی ئه‌رستۆ بسڕێته‌وه. غالیلۆ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌موو فکره‌ی
فیزیایی ئه‌رستۆی ڕه‌تکرده‌وه. هه‌ر زوو ئه‌و فکره‌یه‌ی ئه‌رستۆی
ڕه‌تکرده‌وه که گه‌ردوون ناوه‌ندێکی هه‌یه و هه‌موو ده‌وروبه‌ری خۆی
به ده‌وره‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌دا کۆبووه‌ته‌وه، ئه‌و ناوه‌نده‌ش گۆی
زه‌ویه. ئه‌وه‌شی ڕه‌تکردوه که ئه‌ستێره‌کان هه‌موویان بازنه‌یی بن
و هه‌مووشیان وه‌ک یه‌ک دوورن له گۆی زه‌ویه‌وه. هه‌روه‌ها فکره‌ی
پڕێتی نه‌بوونی بۆشایی ڕه‌تکرده‌وه، وه‌ک چۆن زانا ئه‌تۆمیه‌کان
ئه‌وه‌یان کرد. ئه‌وه‌شی ڕه‌تکرده‌وه که گه‌ردوون و ئه‌و شتانه‌ی له
گه‌ردووندا هه‌ن هه‌موویان وه‌ک سیسته‌مێک هه‌ڵیان ناسورێنێت، به
پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی سه‌لماند که گه‌ردوون هه‌مووی یه‌ک سیسته‌م
ههڵێدهسوڕێنێت و ئه‌و سیسته‌مه حوکمی ئاسمان و گۆی زهویدهکات.
هه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخانکرد له پێناوی ئه‌وه‌ی که فکره‌ی فیزیایی
ئه‌رستۆ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه به به‌ڵگه‌ی فیزیایی و بیرکاریی. ئه‌م
کاره مه‌زنه‌ی غالیلۆ له دوو په‌رتوکدا ده‌رده‌که‌ون: " دیالۆگ
ده‌رباره‌ی هه‌ردوو سیسته‌می سه‌ره‌کی جیهان: کۆبرنیکۆس و بگلمی"(1632)
و " قسه‌کردن ده‌رباره‌ی دوو زانستی نوێ:(1638). له په‌رتوکی
یه‌که‌مدا به تووندی به‌رگری له فکر و سیسته‌می کۆبرنیکۆس کردووه،
گرنگییه‌کی ته‌واوی دابه لایه‌نی زانستی کۆبرنیکۆس و لایه‌نی دینی
واته لاهوتیی زۆر به تووندی ڕه‌تکرده‌وه و دژی وه‌ستایه‌وه،
ئه‌مه‌ش کارێکی کرد که دینییه‌کان دهستبهسهریبکهن تا مردنی. ئه‌م
په‌رتوکه زانستیه‌ی غالیلۆ له هه‌موو ئه‌وروپا و ئیتالیادا
بڵاوبووه‌وه و ئاگری له پوشوپه‌ڵاشی لاهوتیه‌کان به‌ردا، به
تایبه‌تی چاپه لاتینییه‌که‌ی، ئه‌م بڵاوبوونه‌وه‌یه له کاتێکدا بوو
که ترسناکبوو بڵابکرێته‌وه. به‌ڵام په‌رتوکی دوه‌م له کاتێکدا
بڵاوبووه‌وه که غالیلۆ خۆی ده‌ستبه‌سه‌رکرابوو.
له‌م دوو په‌رتوکه مه‌زنه‌دا، غالیلۆ شێوازێکی نوێی له بیرکردنه‌وه
پێشکه‌شکرد له‌سه‌ر سروشت و به‌ڵگه عه‌قڵیه‌کانی تیادا پیشاندا.
به‌ڵگه‌کانی غالیلۆ وه‌ک به‌ڵگه‌کانی ئه‌رستۆ نه‌بوون، که بۆ ماوی دوو
هه‌زار ساڵ له زۆرێک له شارستانییه‌کانی جیهاندا مایه‌وه و خۆی
ڕاگرت. به‌ڵگه‌کانی غالیلۆ پێکهاته‌یه‌کی نوێ بوون له زانستی
ئه‌ندازیاریی بیرکاری و ئه‌زموونی فکریی و ئه‌ندازه‌یی وورد. غالیلۆ
به ته‌کنیکێکی په‌ره‌سه‌ندو یان ئه‌زموونگه‌لێکی ئالۆز سه‌رکه‌وتنی
به‌ده‌ست نه‌هێنابوو له ڕه‌خنه‌کانیدا به‌رامه‌به‌ر به ئه‌رستۆ،
به‌ڵکو به‌م پێکهاته نوێیه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو، به‌و
شێوازه نوێیه له بیرکردنه‌وه، به گۆڕانێکی ڕیشه‌یی له گۆشه‌نیگای
تێڕوانینه‌وه. شۆڕشی غالیلۆ ئه‌و شۆڕشه بوو که گۆڕانی دروستکردبوو
له تێڕوانیینهکاندا بۆ سروشت که ڕاڤه‌کردن و شیکارییه‌کی نوێیان
هێنابووه ئاراوه. شۆرشه زانستییه‌که‌ی غالیلۆ نه‌یده‌توانی ئه‌و
سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆشهنیگایهیی
نه‌گۆڕیایه له بنهڕهوتهوه له‌سه‌ر سروشت. ئه‌م شۆڕشه زانستییه
گه‌وره‌یه له جه‌وهه‌ردا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی فکریی بوو له
ڕاستییدا، شۆڕشێکی فکریی له جه‌وهه‌ردا. پرۆسێسێکی زانستی بوو له
پێکهاتهکهییدا، یان هه‌ڵسه‌نگاندنێکی نوێ بوو، یان دووباره
نوێکردنه‌وه بوو له جه‌وهه‌ره‌وه له‌وه‌ی که نمایشکرابوو، کرابوو
به پارادایمێکی بیرکردنه‌وه، غالیلۆ ئه‌م پارادایمییهی گۆڕی بۆ
تێڕوانینێکی نوێ.
پرسیار ئه‌مه‌یه لێرده: دوای دوو هه‌زار ساڵ له فکری ئه‌رستۆ و
مانه‌وه‌ی ئه‌و فکره‌یه به‌و ماوه درێژه بۆچی به‌شه‌رییه‌ت پیویستی
به‌وه هه‌بوو که ئه‌م فکره نوێیهیی کۆبرنیکۆس و غالیلۆ
گه‌شه‌پێبدات و ئه‌و فکره کۆنه‌ی ئه‌رستۆ له بنه‌ڕه‌ته‌وه
هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ئه‌مڕۆ نه‌ک هه‌ر بڕوای پینهکات به‌ڵکو ببێت به
جێگه‌ی گاڵته‌پێکردن و پێکه‌نینیش؟ چۆن ئه‌م فکره خه‌یاڵییه‌ی ئه‌رستۆ
بۆ ماوه‌ی دووهه‌زار ساڵ خۆی ڕاگرت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له‌و ماوه
دوروودرێژهدا چه‌ندین هزرڤان و زانای گه‌وره و بیرکارزان هه‌بوون
وه‌ک، کبگلمیوس، یوحنای دیمشقی، موعته‌زیله‌کان، ڕازی، کندی، فارابی،
بیرونی، ئبن سینا، حه‌سن بن هیپم، ئبن باجه، ئبن ڕشد، تۆمای ئه‌کوینی
و چه‌ندینی تر؟ هه‌موو ئه‌وه‌ی که پێویست بوو بکرێت گۆڕینی
بیرکردنه‌وه بوو له گۆشه‌نیگایه‌کی تره‌وه، به جۆرێکی تر
بیرکردنه‌وه. ئه‌مه له کاتێکدا که هه‌موو هزرڤانه گه‌وه‌رکان و
زانا مه‌زنه‌کان له‌سه‌ر ده‌می ئغریقهوه و له ناو عاره‌ب و فارس دا
هه‌موویان خاوه‌نی ڕۆحێکی ڕه‌خنه‌یی بوون و به جددیه‌ت ته‌ماشای زانست
و بیرکارییان کردوه. هه‌ندێک له‌مانه هێنده هزرڤانێکی گه‌وره بوون
پێگه‌یان وه‌ک پێگه‌ی هزرڤان و زانا گه‌وره‌کانی شۆرشی زانستی مه‌زن
وابووه. که‌واته بۆچی که‌ماسییان هه‌بوو له گۆڕانی ئه‌م فکرهییهی
ئه‌رستۆدا و ته‌نیا ئه‌م فکرهیهیان ده‌گواسته‌وه و نه‌یانده‌گۆڕی،
تا شه‌ره‌فی ئه‌م گۆڕانه دوای دوو هه‌زار ساڵ به‌ر غالیلۆ که‌وت؟
گۆڕینی ئه‌م گۆشه نیگایه‌یی که غالیلۆ به‌رپایکرد له تێڕوانینه
فهلهکیهکانیی کۆبرنیکۆسهوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، واته کۆبرنیکیانه
بوون. کاتی خۆی کۆبرنیکۆس که‌لێنه‌کانی فکری ئه‌رستۆی دۆزیبووه‌وه و
قسه‌ی لهسهرکردبوون، له‌م که‌لێن و دهروازانهشهوه که کۆبرنیکۆس
دۆزیبوونییه‌وه کبلر و غالیلۆ چوونه ناوه‌وه‌ی. ئه‌و پرسیارانه‌ی که
کردمان له پێشیانه‌وه پرسیارێکی تر دێت: بۆچی زاناکانی زانسته
کۆنه‌کان نه‌یانتوانی فکری کۆبرنیکۆس به‌کاربهێنن بۆ سه‌رکه‌وتنی نوێ
له زانستهکانیاندا؟ واته نه‌یانتوانی فکری کۆبرنیکۆس گه‌شه
پێبده‌ن. بۆچی مه‌زنه‌کانی وه‌ک گوسی و شیرازی و ئبن شاگر ئه‌و
سه‌رکه‌وتنه‌یان به‌ده‌ستنه‌هێنا که غالیلۆ به‌ده‌ستیهێنا؟ وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیارانه وازلێدههێنین بۆ میژوونووسانی زانستی عارابی که
وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، وه له لێکۆڵینه‌وه‌کانی تردا قسه‌یان له‌سه‌ر
ده‌که‌ین. به‌ڵام ئێستا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ لای غالیلۆ و فکری غالیلۆ و
شۆڕشه‌که‌ی.
غالیلۆ ڕێچکه‌ی فیزیای گرته به‌ر نه‌ک فه‌له‌ک ناسی، له ناکۆکیه‌کانی
نێوان ئه‌رستۆ و کۆبرنیکی دا، وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا. وه گریمانه‌که‌ی
کۆبرنیکۆسی به ڕاست دانا که ووتی خۆڕ ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی خۆری
داگیرکردوه و گۆی زه‌ویش به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێته‌وه. ڕاسته کۆبرنیکۆس
به ته‌واویی ئه‌مه‌ی بۆ نه‌سه‌لمێنرا، به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێزی
به‌ده‌ستنه‌هێنا بۆ ئه‌م قسه‌یه. به‌ڵام به ته‌واویی قایل بوو به
قسه‌که‌ی خۆی و پێی لهسهردادهگرت.
به بلیمه‌تی و زیره‌کیی و بیرکردنه‌وه تیژه‌کانی وایدانا که
قبوڵکردنی ئه‌و گریمانه‌یه بیرێکی شۆڕشگێڕیی به‌رپاده‌کات که
بیرکردنه‌وه باوه‌کان هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه به یه‌کجاریی، له
پێشیشیانه‌وه ڕه‌تکردنه‌وه‌ی تیۆرییه‌کانی ئه‌رستۆ و دامه‌زراندنی
بیرێکی ڕاستتر که گونجاو و هاوتبادهبێت له‌گه‌ک جوڵه و جوڵه‌ی گۆی
زه‌ویدا. ئه‌م بلیمه‌ته توانی ڕه‌خنه له ئه‌رستۆ بگرێت له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی که وای دانابوو که که‌وتن یان که‌وتنه‌خواره‌وه بۆ سه‌ر
زه‌وی که‌وتنێکی بێ به‌رهه‌ڵستکار و سه‌ربخۆیه، ئه‌و شته گرنگه‌ی که
دۆزییه‌وه ئه‌وه بوو که جوڵه‌ی زه‌وی له‌سه‌ر پرنسیپی
که‌مته‌رخه‌میی خودیی خۆی ڕاوه‌ستاوه(ئه‌م له دواییدا به یاسای
یه‌که‌می نیوتن دانرا). ئه‌م بلیمه‌ته ته‌نیا به شیکاریی
ئه‌ندازیاریی زیره‌کانه نه‌گه‌یشته ئه‌م پرنسیپه جه‌وهه‌رییه‌ی که
کلیلێکی سه‌ره‌کی بۆ زانستی نوێ داهێنا و زانستی نوێی جیاکرده‌وه له
زانستی کۆن، به‌ڵکو به دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئۆرگانییه‌کانی
نێوان جوڵه‌ی گۆی زه‌وی گه‌یشت به‌م ئه‌نجامه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که
داڕشتنه‌کانی هه‌ڵه‌ی تیدابوو، به‌ڵام یه‌که‌م هه‌نگاو هه‌نگای ئه‌م
بلیمه‌ته بوو له‌م باره‌یه‌وه، که ههنگاوێکی تا بڵێی مه‌زن بوو،
له لێدان و سڕینه‌وه‌ی زانستی کۆن و دامه‌زراندنی زانستی نوێ‌دا. ئه‌م
بلیمه‌ته به‌م پرنسیپه شیکارییه(که شیکارییه‌کی نزیکایه‌تیی بوو)
توانی ئه‌وه ڕوونبکاته‌وه، یان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه،
بۆچی ئێمه هه‌ست به جوڵه‌ی شته‌کان ناکه‌ین له‌سه‌ر زه‌وی، یان هه‌ست
به جوڵه‌ی زه‌وی ناکه‌ین. ئه‌م پرنسیپه یارمه‌تی ئه‌وه‌شی دا که
بیسه‌لمێنێت که‌وتنی هه‌ر شتێک بۆ سه‌ر زه‌وی ڕاستهوخۆدهبێت به
پێچه‌وانه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی کۆن که وایدانابوو که‌وتنه‌کان به
نیوبازنه‌یی ده‌که‌ون. ڕاستییه‌کی تر که ئه‌م بلیمه‌ته دۆزییه‌وه
ئه‌وه بوو که جوله‌ی گۆی زه‌وی له‌سه‌ر یه‌کێتییه‌کی زه‌ویی و ئاسمان
وه‌ستاوه، ئه‌و یه‌کێتیه که توانی به تێلسکۆب له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه
چاودێری ئه‌ستێره‌کانی پێ‌بکات. ئه‌م ڕاستییه دواجار به زاسنتی فیزیا
سهلمیندرایهوه. هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست له‌م یه‌کێتییه ئه‌وه‌ی که
هه‌ردوو ئاسمان و زه‌وی، یان ئه‌ستیره‌کان و زه‌وی وه‌ک یه‌ک وان و له
بۆشاییدا ده‌سوڕێنه‌وه و گۆڕانکارییه‌کان به‌سه‌ر هه‌ردووکیاندا دێت،
ئه‌وه‌ش جوڵه‌یه‌کی بازنه‌یی سیستهماتییکه.
هه‌وڵ ئه‌ده‌ین زیاتر له‌سه‌ر غالیلۆ بنووسین و زانسته‌که‌ی
ڕوونبکه‌ینه‌وه.
_________________________________________________
*
سه‌رچاوه: (حوار متمدن - العدد:
3405 - 2011/6/23
-)
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=264422
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|