١\٨\٢٠١١
نامیلکه
زانستیه‌کان.

نووسینی: هیشام غه‌سیب
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
به‌شی حه‌فته‌م:
فه‌لسه‌فه له نێوان دین و زانست‌دا.
فه‌لسه‌فه به چی جیاده‌کرێته‌وه له
سیسته‌مه بیرییه‌کان و پراکتیزه‌کردنه‌کانی تر؟ فه‌لسه‌فه له
دروستبوونییه‌وه به‌م پرسیاره‌وه خه‌ریک و سه‌رقال بووه. له‌وانه‌یه
خوێنه‌ر توشی سه‌رسوڕمان بێت که‌بڵێم فه‌لسه‌فه به تووندیی و سه‌رکێشییه‌کی
بیریی و ئازادییه‌کی ڕه‌های عه‌قڵییه‌وه جیاده‌کرێته‌وه له سیسته‌مه
بیرییه‌کانی تر. فه‌لسه‌فه به هیچ جۆرێک ڕاوه‌ستان و جێگیریی ناناسێت
و نازانێت، به‌ڵکو هه‌موو جێگیریی و ڕاوه‌ستانێک له بیر‌و زانست‌دا ڕه‌تده‌کاته‌وه.
هه‌میشه ده‌خوازێت جێگه و شوێن تێپه‌ڕێنێت، ته‌نانه‌ت به‌ره‌و جێگه
و شوێنێک که مه‌حاڵیشبێت. هه‌میشه کنه‌ده‌کات و ده‌چێته قوڵاییه‌وه
بۆ گه‌ڕان به دوای بنه‌مای بنه‌ماکاندا، نه‌ک به مه‌به‌ستی خۆ
جێگیرکردنیان و چه‌سپاندنیان به‌ڵکو به مه‌به‌ستی بنکه‌نکردنیان و
تێپه‌ڕاندنیان و گه‌ڕان به دوای جێگره‌وه‌یان. هه‌میشه به‌دوای
دووباره دامه‌زراندن و دروستکردنه‌وه‌یه، هه‌روه‌ک ئدمۆند هۆسیرل
تێبینی کردوه و سه‌رنجی لێداوه. فه‌لسه‌فه ده‌زانێت چۆن ده‌گاته
لوتکه‌یه‌کی به‌رزی له ڕاده‌به‌ده‌ر. بۆیه پیاوانی دین و سیاسه‌ت فه‌لسه‌فه
ده‌بوغزێنن، وه پیاوانی زانستیش لێیده‌ترسن. چوونکه فه‌لسه‌فه
خاترجه‌می و حاڵاڵ و حه‌رام ناناسێت و نازانێت، به‌ڵکو هه‌میشه سه‌رچڵ
و سه‌رکێشانه خه‌بات ده‌کات به حوکمی سروشته بزۆک و تیژ و ڕانه‌وه‌ستاوه‌که‌ی
خۆی. هه‌میشه قوڵ ڕۆده‌چێت به‌ره‌و ڕه‌گ و ڕیشه بێ ئه‌وه‌ی بن و جێگه‌یه‌کی
دیایکراو بناسێت، هه‌میشه له ڕۆچووندایه بۆ وردترین ڕیشاڵه‌کان. هه‌میشه
باڵه‌فرێیه‌تی بۆ فڕینێکی سه‌رکێشانه له ده‌رفه‌تی بۆ ڕه‌خساودا،
واته ده‌رفه‌ته‌کان له ده‌ستنادات. قوڵ ڕۆده‌چێت بۆ قوڵاییه بێ سنور
و بێ بنه‌کان، که گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه بۆ سه‌ره‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی
ئفلاتون و هیگڵ و هایدگر کردیان. له ده‌رفه‌ته‌کانی به‌رده‌میداو له
بۆشاییه‌کاندا ده‌فرێت و سه‌رچڵێتی ده‌کات بۆ گه‌یشتن به یه‌ک به‌یکی
بنه‌ما و پایه‌کان، که گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه بۆ خاڵی ده‌ستپێک. کانت، هه‌وڵیدا
جڵه‌و‌ی سه‌رکێشی خۆی بکات و دابینی بکات و له جوڵه‌ی بخات و بیگۆڕێت
بۆ زانست، به‌ڵام له‌مه‌دا سه‌رنه‌که‌وت، به‌ڵکو شتێکی دامه‌زراند، به
بێ ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێت، که ده‌ستپێکێکی تێڕامانی گه‌وره بوو له
مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی؛ فتخه و شلنگ و هیگڵ دا. ئه‌م هه‌وڵه فتگتشتاین و
هۆسیرل و مارکسییه‌کان دووباره‌یان کرده‌وه، به‌ڵام سودێکی نه‌بوو. هیچ
ڕێگه‌یه‌ک نییه بۆ جڵه‌وکردن و دابینکردنی فه‌لسه‌فه وجێگیرکردن له
چوارچێوه و گریمانه‌کاندا، هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌وڵانه لۆژیکیش بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه بوو که هۆسیرل هه‌وڵیدا بۆ فه‌لسه‌فه‌یه‌کی خه‌یاڵی
له گریمانه‌گه‌لێکدا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که زانست چه‌قده‌به‌ستێت له‌سه‌ر
گریمانه‌گه‌لێکی گشتی، له سه‌رده‌مێکه‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی تر ده‌گۆڕدرێت،
له باشترین حاڵه‌تیدا گوێنادات به کاره‌که‌ی خۆی و بیری لێناکاته‌وه.
زۆر به که‌می بیر له خۆی و بیر له بنه‌ماکانی ده‌کاته‌وه. ناگه‌ڕێته‌وه
بۆ تیۆره‌کانی خۆی ته‌نیا له قه‌یرانه ڕیشه‌ییه‌کانیدا نه‌بێت. له‌م
کاته‌دا له فه‌لسه‌فه نزیک ده‌بێته‌وه و وه‌ک ئه‌وی لێدێت. فه‌لسه‌فه
هه‌میشه له خۆی و له بنه‌ماکانی ورده‌بێته‌وه. به‌ڵکو هه‌میشه
خولیایه‌تیی که له خودی خۆی و ئه‌وانی تریش بکۆڵێته‌وه.
فه‌لسه‌فه به ڕێبازه‌که‌ی له زانست جیاوازه و جیاده‌کرێته‌وه، به
تووندی به پێی لۆژیکێکی سه‌لمێندراوی وه‌رگیراو حوکم نادات، وه‌ک
بیرکاریی به نموونه. هه‌روه‌ها به تووندیش به پێی لۆژیکێکی ئه‌زموونگه‌ریی
دیسان حوکم ناکات، وه‌ک فیزیا به نموونه. به‌ڵکو چه‌قده‌به‌ستێت له‌سه‌ر
بۆشاییه بێ سنوره‌کان و زنجیره بیرییه ئاسۆ دوایی نه‌هاتووه‌کان و
بێ سنوره‌کان. ئه‌وه‌ی که لۆدفیغ فتگنشتاین وتووییه‌تی له په‌رتوکه‌که‌یدا"
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی فه‌لسه‌فییانه" ئه‌وه له زماندا حسابێکی بۆ
ناکرێت، به‌ڵکو ئه‌وه یاریکردنێکی زمانه‌وانییه جێبه‌جێی ده‌کات به‌سه‌ر
فه‌لسه‌فه‌دا. ئه‌و بنه‌مایه‌یی که فه‌لسه‌فه په‌یڕه‌وی ده‌کات له
بیرکردنه‌وه‌کانی و له قه‌واره‌کانییدا جۆراوجۆرن، ئه‌و بنه‌مایانه
وه‌ک بنه‌مای یاریکردن وان، نه‌ک وه‌ک بنه‌مای بیرکاریی. پراکتیزه‌کردنه‌کانی
فه‌لسه‌فه وه‌ک پراکتیزه‌کردنی یاری وان، چ به زمانه‌وانی و چ به
شێوازه‌کانی تر.
له‌به‌رئه‌وه‌یه، که بنه‌ماکانی فه‌لسه‌فه سه‌رساممانده‌کات به
نامۆییه‌کانی و جیاوازییه‌کانی و دوورییه‌کانی له باو و قاو و خوو. ده‌توانیین
بڵێین هه‌ندێکی زۆر له نامه‌عقول هه‌یه له فه‌لسه‌فه‌دا که هه‌میشه
فه‌لسه‌فه خۆی ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ به‌رهه‌ڵستییکردنی به مه‌عقولییه‌تی
باو و قاو و ته‌نانه‌ت خه‌یاڵیش. کیرغۆر وا گومان ده‌کات که ئه‌وه
دینه که چه‌ند خاوه‌نی نامه‌عقولیه‌ت بێت، ڕێگه نادات به به‌رهه‌ڵستییکردنیی
ئه‌و نامه‌عقولیه‌ته‌یی ناویی به مه‌عقولیه‌ته باو و قاوـ ه‌کان ، به‌ڵکو
هه‌میشه هه‌وڵ ئه‌دات بۆ حه‌ڵاڵ کردنی نامه‌عقولییه‌کانی له جێگه‌ی
مه‌عقولییه باو و خه‌یاڵییه‌کان، به زه‌بری شمشێر ئه‌گه‌ر پێویست بوو.
به‌ڵام فه‌لسه‌فه هه‌وڵ نادات بۆ به‌رهه‌ڵستیکردنی مه‌عقولییه‌ته‌کان،
به‌ڵکو هه‌وڵ ئه‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی سنوره دیاریکراوه‌کانی و که‌ماسییه‌کانی
و نامه‌عقولییه‌کانی ده‌رده‌خات و کارئاسانیی بۆ مه‌عقولیه‌ته بێ
سنورییه‌کانی ده‌کات. کورته‌ی قسه، ڕێبازێکی فه‌لسه‌فی دیاریکراو نییه،
به‌ڵکو فه‌لسه‌فه بروای به بۆشاییه‌کی بێ سنوری یاریکردنی بیرییه‌کان
هه‌یه که ره‌هایانه و بێ وه‌ستان و بێ جێگیر بوون له فڕیندایه بۆ
باشتر و باشترین و مه‌عقول و مه‌عقولتریین، فه‌لسه‌فه له ده‌ره‌وه‌ی
خۆی بڕوای به بوونی مه‌عقولیه‌ت هه‌یه، به‌ڵام هه‌میشه وه‌ک چۆن له
مه‌عقولیه‌ته‌کانی خۆی ده‌کۆڵێته‌وه و هیچ مه‌عقولیه‌تێکی خۆی به هه‌تا
هه‌تایی نازانێت و ناناسێت، به‌و جۆره‌ش له هه‌موو مه‌عقولیه‌ته‌کانی
تری بواره‌کانی ژیان ده‌کۆڵێته‌وه و هیچ کامیان به هه‌تا هه‌تایی
نازانێت، واته سنور بۆ هیچ مه‌عقولیه‌تێک دیاری ناکات و هه‌موو شته‌کان
به بێ سنور ته‌ماشا ده‌کات.
له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی که باسمانکرد ده‌گه‌ینه چی و چی هه‌ڵه‌یه‌نجێنیین؟
ده‌توانیین بڵێین دوو شت: (1) فه‌لسه‌فه مه‌عریفه دروستناکات به‌ڵکو
بنه‌ما داده‌مزرێنێت بۆ مه‌عریفه، هاوبه‌شیده‌کات له دانانی بنه‌ماگه‌لێک
بۆ مه‌عریفه‌ی نوێ. فه‌لسه‌فه پیسیوپۆخڵییه که‌ڵه‌که‌بووه‌کان ڕاده‌ماڵێت
و ڕێگا پاقژ ده‌کاته‌وه بۆ ڕاخستنی ڕاخه‌ری ناوماڵ وه‌ک که‌لوپه‌لێکی
نوێ.
ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه فه‌لسه‌فییه‌کانی فرانسیس بیکۆن و جیوردانو برۆنۆ و
غالیلیو غالیلی و ڕینیه دیکارت و بییر غاسندی نه‌بوایه که ئاراسته‌ی
بیریی سکۆلائییه‌کانی Scholastic سه‌ده‌کانی شانزه و حه‌ڤده‌یان کرد
ڕێگه خۆشنه‌ده‌بوو بۆ ئیسحاق نیوتن که بتوانێت ماشێنی فیزیایی به
ڕاده‌یه‌کی مه‌زن دامه‌زرێنێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه. دیسان ئه‌گه‌ر
هێزی سه‌رسوڕهێنه‌ری فه‌لسه‌فیی و بوێری ماخ و بانکاری بیریی نه‌بووایه
ئه‌وه زه‌وینه‌خۆش نه‌ده‌بوو بۆ ئا‌لبێرت ئانشتاین که بتوانێت تیۆره‌ی
شۆڕشگێڕێتیی ڕێژه‌یی دابهێنێت. ئه‌گه‌ر شێتێتی و سه‌رکێشی و سه‌رچڵێتی
فه‌لسه‌فه نه‌بوایه ئه‌وه کۆبرنیکۆس و نیوتن و ئانشتاین و بۆر و
هایزنبیرگ نه‌یانده‌توانی هیچ مه‌عریفه‌یه‌ک به‌رهه‌مبهێنن. که‌واته
فه‌لسه‌فه مه‌رجێکی جه‌وهه‌رییه له مه‌رجه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌ی
نوێ. له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه ده‌چێته ناوه‌خن و ناوه‌ڕۆکی پێکهاته‌ی
عه‌قڵیی تیۆریی و شارستانییه‌وه. فه‌لسه‌فه په‌یوه‌سته به هه‌رچ
زانستێکه‌وه که بوونی هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌نا که زانسته یان
ئامرازێکی بیرییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی
بنه‌ماکانی زانست و به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه به‌هێزێکی له ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه
و سه‌رچڵێتی و سه‌رشێتێتیی و ئازادییه‌کی ڕه‌هاوه داده‌مه‌زرێنێت. له‌به‌رئه‌وه،
ده‌توانیین بڵێیین، کۆمه‌ڵگای مه‌عریفیی و زانستیی ورد زۆر به جددی که‌شێکی
گونجاو دروستده‌کات بۆ په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌ی فه‌لسه‌فه. فه‌لسه‌فه
ده‌ربڕینێکی وردی پێگه‌ی مه‌عریفه‌یه‌کی ورده له کۆمه‌ڵگادا وگرنگییه‌کی
جددی پێده‌دات. فه‌لسه‌فه و مه‌عریفه دوو براله‌ـ یه‌کی له یه‌ک
جیانه‌بوه‌وه‌ن، واته دوانه‌یه‌کی پێکه‌وه هاوئاهه‌نگ و پێویستن بۆ
یه‌کتری. هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی جددی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی
جددییه له‌سه‌ر مه‌عریفه ده‌سه‌پێنێت. قوڵ بوونه‌وه له مه‌عریفه‌دا
قوڵ بوونه‌وه له فه‌لسه‌فه‌دا ده‌سه‌پێنێت. ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یی که
گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌ی ورد یان زانستی نوێ به
پێویست ده‌بێت گرنگیش بدات به به‌رهه‌مهێنانی فه‌لسه‌فه‌ش. سه‌یروسه‌مه‌ره
نییه ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌یی که مه‌رجگه‌لی دووباره به‌رهه‌مه‌کانیان
که‌وتوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی خۆیان، فه‌لسه‌فه‌یان پشتگوێخستوه، ئه‌گه‌ر
دژایه‌تییشی نه‌که‌ن. بۆ زیاتر ڕوونکرده‌نه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌که‌م،
بیرکردنه‌وه به عه‌قڵ جیاناکرێته‌وه له بیرکردنه‌وه له عه‌قڵ،
واته ئه‌گه‌ر هه‌رچ کۆمه‌ڵگایه‌ک بیه‌وێت به عه‌قڵ بیربکاته‌وه ده‌بێت
گرنگی به بیرکردنه‌وه‌ش بدات له عه‌قڵ. بیرکردنه‌وه به عه‌قل
پێویستی به بیرکردنه‌وه له عه‌قل هه‌یه، ئه‌مه ئه‌و دوو لۆژیکه
ئه‌و دوو برال ـ ه‌یه که له‌یه‌کتری جیاناکرێته‌وه، به مانایه‌کی
تر په‌یوه‌ندییه‌که‌یان دایالێکتیکیانه‌یه، واته پێویستن بۆ بوون و
گۆڕانی یه‌کتری. لێره‌وه‌یه سه‌رچاوه‌ی جه‌ختکردنه‌وه‌مان له
بیرکردنه‌وه به عه‌قڵ پێویستی به بیرکردنه‌وه له عه‌قڵ هه‌یه،
واته پراکتیزه‌کردنی فه‌لسه‌فه. دواجار، هه‌رچ کۆمه‌ڵگایه‌ک بیه‌وێت
پیشه‌سازی به‌رهه‌مێنانی مه‌عریفه‌ی دامه‌زرێنێت، پێویسته گرنگیی بدات
به فه‌لسه‌فه و به پراکتیزه‌کردنی فه‌لسه‌فه.
که‌واته فه‌لسه‌فه‌مان گرێدا به مه‌عریفه‌وه، واته به زانسته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌مانه‌وێت بیڵێین ئه‌وه‌یه که نه فه‌لسه‌فه به بێ
زاسنت بوونی هه‌یه، نه زانست به بێ فه‌لسه‌فه بوونی هه‌یه. ساتی
زانست ساتی فه‌لسه‌فه‌یه. هه‌ردووکیان عه‌قڵێکی تیۆریی دروست ده‌که‌ن،
له یه‌کتری جیاوازن له نێو یه‌که‌یه‌کی یه‌کگرتوودا. ئه‌مه به
ڕوونی ده‌بینین له هه‌موو ئه‌و شارستانیانه‌ی که گه‌یشتوه‌ته ئاستێک
له گه‌شه و به‌رهه‌مهێنانی عه‌قڵێکی تیۆریی.
خاڵیکی جه‌وهه‌ری که بمانه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین ئه‌وه‌یه، که
هێزگه‌لێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌ندێک له کۆمه‌ڵگاکاندا ده‌رده‌که‌ون
که هه‌ستده‌که‌ن پێویسته مه‌عریفه به‌رهه‌مبهێنن وه‌ک ئامرازێکی بنه‌ڕه‌تی
له ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا، که هه‌ژموونده‌کات به‌سه‌ریدا، یان
هه‌وڵ ئه‌دات بۆ هه‌ژموونکردن به‌سه‌ریدا. ئه‌مه‌ش ڕۆحێکی ڕاپه‌ڕین
دروستده‌کات بۆ به‌رپابوونی هه‌موو بواره‌کانی مه‌عریفه و گه‌شه‌کردنیان.
هه‌روه‌ها سروشتی بێ سنور و ئالۆزیی و چوونیه‌ک و چڕێتی مه‌عریفه ده‌ناسێت
و ده‌زانێت، ئه‌مه‌ش پاڵیپێوه ده‌نێت که به ملیاره‌ها خه‌رج بکات بۆ
پاڵپشتی زۆرترین لێکۆڵینه‌وه ئه‌زموونگه‌رییه‌کان. عه‌قڵی تیۆریی ده‌ربڕینێکی
ورده بۆ هێزگه‌لی به‌رهه‌م له کۆمه‌ڵگادا. پێویستی کۆمه‌ڵگا بۆ عه‌قڵی
تیۆریی به‌و په‌سندییه‌ی که هێزێکی سه‌ره‌کییه له هێزگه‌لی به‌رهه‌مهێنان
که خۆی له خۆیدا ده‌ربڕینێکه بۆ گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا. کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوه‌کان
عه‌قڵی تیۆریی به‌رهه‌مده‌هێنێت به‌و په‌سه‌ندییه‌ی که هێزێکی سه‌ره‌کی
به‌رهه‌مه. له کاتێکدا که فه‌لسه‌فه به‌شێکه له عه‌قڵی تیۆریی و
جیانابێته‌وه لێی، که‌واته ده‌توانین دا‌یبنێین به هێزێکی سه‌ره‌کی
بۆ به‌رهه‌مهێنان. ته‌کنیک، که زانست به مانا پراکتیزه‌کردنه‌که‌ی و
به‌رهه‌مهێنانه‌که‌ی به‌رجه‌سته‌ده‌کات، له ناوه‌خنیدا هه‌ڵگری فه‌لسه‌فه‌یه،
به‌ڵکوهه‌ڵگری فه‌لسه‌فه‌کانه. به مانایه‌ک له‌ماناکان فه‌لسه‌فه و
میتافیزیکیا به‌رجه‌سته‌ده‌کات، وه‌ک هایدگر تێبینی کردوه.
(2). ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌یی که ناوی فه‌لسه‌فه‌یه، هه‌گبه‌که‌ی پڕه
له هێزێکی مێژوویی هه‌ڵگری گۆڕانه ڕیشه‌ییه‌کان، گۆڕان له دوای
داروخانی شته باو و قاو و خووه کولتورییه‌کان، به ئاراسته‌ی
شێوازێکی شارستانیی نوێ و ده‌رفه‌تگه‌لێکی گونجاو و شییاو و ڕۆحێتێکی
ڕۆشنبیریی نوێ. جارێکی تر فه‌لسه‌فه ئه‌م ڕۆحیه‌ته ڕۆشنبیرییه نوێیه
و ئه‌م گۆڕانکارییانه به‌کاردهێنێته‌وه و پشتیان پێده‌به‌ستێت بۆ
خستنه ڕووی شتگه‌لێکی تر و ئاشکراکردنی ڕاستیه نوێکان و تێپه‌ڕاندنی
شته باو و کۆنه‌کان. ئه‌مه به ڕوونی و ئاشکرا ده‌بینین له ساته یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌کانی
مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا: وه‌ک ساته‌کانی مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ئغریقی، ساته‌کانی
فه‌لسه‌فه‌ی عاره‌بی ئیسلامی له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌کاندا، ساته‌کانی
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌نده‌لوسی، ساته‌کانی دیکارتی، ساته‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵه‌مانی،
ساته‌کانی مارکس، ساته‌کانی ڕاس و فنگنشتاین، ساته‌کانی نیتشه و ساته‌کانی
دوای نوێگه‌رایه‌تی. ئه‌مانه به کرده‌یی ده‌ربڕینگه‌لێکن له هێزی
مێژوویی که نه‌ترس بوون له‌وه‌ی که دیار نییه و ئاشکرانییه، به‌ڵکو
هه‌وڵیانداوه مێژووکردانه‌و مه‌عریفیکردانه به‌ده‌ستیبهێنن.
قسه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌م وه‌ره‌قه‌یدا ئه‌وه‌یه که فه‌لسه‌فه مه‌عریفه
به‌رهه‌مناهێنێت به‌ڵام مه‌عریفه داده‌مه‌زرێنێت واته زانست. ئه‌م
گوتاره پێویستی زیاتر به ڕوونکردنه‌وه و ورده‌کاریی و پاقژکاریی هه‌یه.
به به‌راودکاریی ئه‌و ئارگۆمێنتانه ده‌ستپێده‌که‌ین که غالیلیو ڕابه‌رایه‌تی
کرد له وه‌لانان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاساکانی ئه‌رستۆ له (که‌وتن)ی
ڕه‌هاداو دۆزینه‌وه‌ی یاسایه‌کی نوێ بۆ ئه‌م دیارده‌یه، هه‌ڵه‌به‌ت به
ئارگۆمێنتی فه‌لسه‌فیانه، که له دواجاردا بووه هۆکارێک بۆ ڕابه‌رایه‌تییکردنه‌که‌ی
بارکلی بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی ماددێتی بوون و کردنی بوون به گروپێک له
بیرکان و عه‌قڵه‌کان. که‌واته لێره‌دا دوو سیسته‌می چه‌ندوچوونی یان
ئارگۆمێنتی دروست بوون، که سیسته‌می یه‌که‌میان، واته ئه‌وه‌ی
غالیلیو، ڕابه‌رایه‌تییکردین بۆ ڕاستییه‌ک له‌سه‌ر جیهان، که ئه‌مڕۆ
ئه‌و جیهانه ماددییه چه‌سپییوه و پشتڕاستکراوه‌ته‌وه و بووه به به‌ده‌ستهێنانی
زیاتری مه‌عریفه گه‌ردونیه‌کان(به دیاریکراوی نیوتن). به‌ڵام سیسته‌می
دوه‌م، واته ئه‌ه‌وی برکلی، رابه‌رایه‌تیی نه‌کرد بۆ مه‌عریفه‌یه‌کی
نوێ له‌سه‌ر جیهان، به‌ڵام ئاسۆیه‌کی نوێی کرده‌وه تیایدا بۆ بیرکردنه‌وه
و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیدا. له‌به‌رئه‌وه، سیسته‌می یه‌که‌م، گرنگی نه‌ده‌دا
به قایل بوون له یه‌که‌م جاردا، به‌ڵکو گرنگی ده‌دا به دۆزینه‌وه و
ده‌ربڕینێکی ورد له پڕۆسێسی بووندا. به‌ڵام سیسته‌می دوه‌م، هیچ
دۆزینه‌وه‌یه‌کی تیا نه‌بوو وه هیچ که‌ڵکیشمان لێوه‌رنه‌ده‌گرت بۆ مه‌عریفه‌یه‌ک
له پرۆسێسی بووندا، به‌ڵام په‌یوه‌ندیدار بوو به کرده‌یی له
قایلکردن و کاریگه‌ریی له پراکتیزه‌ی به‌شه‌ری و دوودڵی له هوشیاری
باودا. به‌ڵام بۆ ئه‌م کاره، واته ئه‌م هه‌وڵدانه بۆ قایلکردن، وه‌ک
دین نه‌بوو، واته ئه‌م پشتی نه‌ده‌به‌ست به تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌کردن
و ئاره‌زودروستکردن و په‌یمان پێدان، وه‌ک که دین ئه‌مه‌ی ده‌کرد، به‌ڵکو
به عه‌قڵ و یاریکردن به عه‌قڵێتێکی زیره‌کانه‌وه. به‌م مانایه‌ش، فه‌لسه‌فه
زیاتر نزیکه له میتۆده‌کانی زانسته‌وه، به‌ڵام نزیکه له دینه‌وه
به ئامانجه‌کان.
نمونه‌ی دوه‌م له‌م باریه‌وه‌ی ڕینیه دیکارت و ئۆنتۆلۆجیایی دیکارتییه.
دیکارت شۆڕشێکی گه‌وره‌ی به‌رپاکرد له جیاکردنه‌وه‌ی ته‌واوی نێوان
مادده و ڕۆح‌دا. ئه‌نجامی ئه‌م شۆڕشه پێگه‌یاندنی ئه‌و بیره بوو که
گه‌ردون له مادده و ڕۆح پێکهاتوه. به‌م جیاکردنه‌وه‌یه دیکارت
توانی گه‌ردونه‌کی پاقژبکاته‌وه له توخمی گیانیی و ئاینزایی و
فیساغۆرسی و بڕوای دینی و رۆحی، وه داهێنانی بیرکردنه‌وه‌یه‌ک که گه‌ردون
به ته‌واوه‌تی ماددییه. جه‌وهه‌ری مادده‌ش هه‌میشه‌یی بوونه. هه‌رچ
شتێک که هه‌میشه‌یی بوو واته ماددییه. به‌ڵام ڕۆحی، که به سروشت
نابه‌رده‌وامه نابێت به مادده. گه‌ردونه‌که‌ی دیکارت ماددیی و
میکانیکی و به‌تاڵ بوو له هیچ توخمێکی ڕۆحی و پرنسیپێکی گه‌ردونی
ماتماتیکیی حکومی ده‌کات و به‌تاڵه له بوونی هیچ هه‌ڵسوڕێنێک و هیچ
توخمێکی ڕۆحی، که پستی به‌ستبێت به سروشی خواوه. دیاکارت چی زیادکرد
بۆ زانستی بوون(ئۆنتۆلۆگیای بوون)، که تیایدا مادده‌ی سه‌رخست به‌سه‌ر
ڕۆح‌دا، به‌ڵکو به ته‌واوی خه‌یاڵ و ڕۆحی تێکشکان.؟ هیچ شتێک له
واقیعدا. ئه‌و هوشیاریه باوه‌که‌ی خسته دوودڵییه‌وه؛ هه‌ندێک
بڕوایان پیده‌کرد و هه‌ندێک توشی هه‌ژاندن ده‌بوون و بڕوایان پێ نه‌ده‌کرد.
بێ گومان ئه‌مه مه‌عریفه‌یه‌کی نوێ نه‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌مه
بووه هۆکاری دامه‌زراندنی نیوتن و فیزیای نیوتن، ئه‌و ماشێنه
بیرکارییه سه‌سوڕهێنه‌ی که مه‌عریفه‌ی به‌رهه‌مده‌هێنا ده‌رباره‌ی گه‌ردونی
ماددی. نیوتن بۆ دروستکردنی تیۆرییه‌که‌ی له جوڵه و راکێشاندا له
ئۆنتۆلۆگیای ماددیی دیکارته‌وه ده‌ستیپێکرد، واته کردی به خاڵی ده‌ستپێک.
نیوتن نه‌یده‌توانی ئه‌م ماشێنه سه‌رسوڕهێنه جه‌هه‌نمییه دروستبکات
ئه‌گه‌ر ئۆنتۆلۆگییه‌که‌ی دیاکارت نه‌بوایه. که ئه‌و ئۆنتۆلۆگییه‌ی
دیکارتی کرد به بناغه‌یه‌ک بۆ هه‌موو باسه زانستییه‌کانی، وه هه‌وڵیدا
بیکات به پڕۆسێسێکی گشتی بیرکاریکاریی(بیکاریزانیی، یان ماتماتیکزانیی).
کاتێکیش نه‌یتوانی ئه‌مه بکات، زانی که ئه‌وه له جه‌وهه‌ردا فه‌لسه‌فه‌یه
و زانست نییه، بۆیه دواجار زانی که ده‌بێت ڕه‌خه‌نه‌ی بکات به
شێوازێکی ڕیشه‌ییانه کاتێک بیه‌وێت بیگۆڕێت بۆ زانستێکی بیراکارییانه.
له ڕاستیشدا، نوکی تیژی ڕه‌خنه‌ی خۆی له‌ساڵی 1683 گه‌یاندێ، که
کارێک‌دا که بڵاونه‌کرایه‌وه تا درنگانێک، ئه‌ویش به ناونیشانی"
الجاژبیە واتزان الموائع ".
زانستی بوون و فه‌لسه‌فه‌ی فه‌یله‌سوف و زاناکانی پێش نیوتن و ئانشتاین
که کارگریگه‌رییه‌کی دیاریان هه‌بووه به‌سه‌ر سازدانی تیۆرییه‌کانی
ئه‌نشتاین و نیوتنه‌وه، ئه‌مانه په‌لکێشمان ده‌که‌ن بۆ قسه‌کرن له‌سه‌ر
ڕێبازی زانستی و په‌یوه‌ندیان به فه‌لسه‌فه‌وه، لێکۆڵینه‌وه قوڵه‌کان
ئه‌وه‌یان بۆ دره‌خستوین که ڕێبازه زاسنستییه‌کان سنوردار نیین،
ڕاسته ڕێبازێک ده‌بێت هه‌بێت له پڕۆسێسی زانست‌دا، به‌ڵام ئه‌و ڕێبازه
سنوردار نییه به هه‌ندێک هانگاوی سورنداره‌وه، به‌ڵکو کۆمه‌ڵێکی
دوایینه‌هاتوو له ڕێبازگه‌لێکی زانستی بوونیان هه‌یه. سروشتی مه‌عریفه
خۆی ئه‌وه‌مان فێرده‌کات که ناکرێت پێشبینییه‌کی پێشوه‌ختی بۆ بکرێت.
ده‌توانین بڵێین، هه‌موو ڕابه‌رێکی له زانست‌دا میتۆدێکی خۆی هه‌یه.
زانستیی پراکتیزه‌کردنی زانستییانه له یه‌ک ڕێبازی سنورداردا به‌ده‌ستنایه‌ت،
به‌ڵکو به عه‌قڵانیه‌تێکی گشتی و بنه‌ماگه‌لێکی دیاریکراو به ده‌ستدێت.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، ده‌توانین مێژووی زانست به گۆڕه‌پانێکی پڕ له
ململانێی ڕێبازه جۆراو جۆره‌کان بووه، به‌و مانایه‌ی که ململانێی
ڕێبازه‌کان داینه‌مۆی مێژووی زانست بووه. ئه‌م ڕێبازه جۆراو جۆرانه
له یه‌که‌تری دانه‌بڕاون، به‌ڵکو گرێ‌دراو و په‌یوه‌ستی یه‌کترین، وه
هه‌ندێکیان ده‌بن به پێشه‌نگی ئه‌وانی تر. هه‌ریه‌که‌یان کلیلێکن بۆ
گۆشه‌یه‌کی واقیع، نه‌ک هه‌موو واقیع. بۆیه ڕێبازه‌کان جۆراو جۆرن. هه‌رچ
ڕێبازێک له‌و ڕێبازانه که ڕه‌نگه به‌سودبووبێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێک له
تیشک بخاته سه‌ر به‌شێک له واقیع، له کاتیکدا که ده‌گاته ته‌نگه‌ژه‌و
ده‌روازه‌یه‌کی داخراو، ده‌توانرێت گه‌شی پێبدرێت و تێپه‌ڕێنرێت بۆ
ڕێبازێکی نوێ. ده‌توانین بڵێین وه‌ک هه‌ڵبژاردنه سروشتیه‌کانی
داروینیزم که زینده‌وه‌ران ناچار ده‌بوون بۆ خۆپاراستن ڕێچکه‌ی نوێ
بگرنه به‌رو خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ل گۆڕانکارییه سروشتیاکندا، ئه‌م
خۆگونجاندنه‌ش له ڕێبازه‌کانی زانست‌دا دێته گۆڕێ. په‌یوه‌ندییه‌کی
ئۆرگانیی و دایالێکتیکی له نێوان ڕێباز و تیۆردا بوونی هه‌یه. هه‌موو
گرتنه‌به‌رێکی تیۆره‌یی پێویستی به ڕێبازێکی نوێ هه‌یه. هه‌موو گرتنه‌به‌ری
ڕێبازێکیش له تێۆره‌یه‌کی دیاریکراودا به‌رجه‌سته ده‌بێت. ڕێباز و
تێۆره دوو ڕووی یه‌ک دراون.
ئه‌مه به‌ومانایه نایه‌ت که بێ سه‌روبه‌رییه‌ک حوکمی پراکتیزه‌ی
زانستی ده‌کات، یان به‌و مانایه نایه‌ت که نه‌توانرێت ئه‌م پراکتیزه
له‌وی دی جیابکرێته‌وه، وه‌ک پراکتیزه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی و دینیی و سۆفیگه‌رێتی
و جادوگه‌ریی و ئه‌ده‌بی، بنه‌ماکانی ئاکاریی و بنه‌ماکانی سۆسیۆلۆگی.
به‌م جۆره ده‌بینین: 1/ ڕێباز، ئۆرگانیی و هه‌مه جۆره، ده‌ورێکی
گرنگ ده‌بینێت له به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌دا؛ 2/ پارکتیزه زانستیه‌کان
بنه‌مایه‌کیان هه‌یه که ده‌توانین به فه‌لسه‌فه په‌سه‌ندیان بکه‌ین.
لێکۆڵینه‌وه قوڵه‌کانی مێژووی زانست ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که فه‌لسه‌فه
ناوه‌ڕۆکیانه ده‌چێته نێو پێکهێنانی ڕێبازه‌وه، وه‌ک له حاڵه‌تی
نیوتن و ئه‌نشتاین دا بینیمان. که‌واته، ماده‌م پراکتیزه زاسنتییه‌کان
فوکوس ده‌کات له‌سه‌ر بنه‌ماگه‌ڵێکی فه‌لسه‌فی، ده‌توانین بڵێین زانست
به مانایه‌ک له‌ماناکان له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه چه‌قده‌به‌ستێت و پشتی
پێده‌به‌ستێت. فه‌لسه‌فه به جددی په‌یوه‌ندیداره به بنه‌ماکانی
زانست و ڕه‌خنه‌کردن و وتووێژکردن له‌سه‌ریان و په‌ره‌سه‌ندنیان. ئه‌مانه
هه‌موو به وردی ده‌وری فه‌لسه‌فه پیشان ده‌ده‌ن له جوڵاندن و دامه‌زراندنی
زانست‌دا. به‌م جۆره ده‌توانین بڵێین فه‌لسه‌فه، زاسنتێکی باڵایه له
شاره‌زایی و پسپۆڕی و پراکتیزه‌یی به‌شه‌ره‌کاندا.
له لایه‌کی تره‌وه، ئه‌م پڕۆسێسی به‌ڕێوه‌چوونه‌ی که باوه‌کان تێده‌په‌ڕێنێت،
که زانست دایهێناوه له پێناوی گه‌یشتن به ئه‌نجامێکی مه‌عریفی له
خویندنه‌وه‌ی واقیعدا، له زانست و له فه‌لسه‌فه‌دا به شێوازی جۆراو
جۆر ڕه‌نگده‌داته‌وه. فه‌لسه‌فه هه‌وڵئه‌دات که‌ڵکه له‌م به‌ڕێوه‌چوونی
پۆرسێسه وه‌ربگرێت بۆ فراوانکردنی ئاسۆکان و گه‌شه‌سه‌ندنی میتۆده‌کانی
و وردبینییه عه‌قڵیه‌کانی، وه‌ک هۆبز و سبینۆزا و لیبنتز و لۆک و هیوم
و کانت هۆسیرل و فۆکۆ و دریدا کردیان. که‌واته بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که
په‌یوه‌ندی نێوان زانست و فه‌لسه‌فه زۆر قوڵ و هه‌مه جۆر و لایه‌نه.
ئه‌وه‌ی که باسمانکرد له‌سه‌ره‌وه هیچ نییه جگه له هه‌نگاوێکی
بچووک له باسکردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه قوڵه‌ی نێوان زانست و فه‌لسه‌فه‌دا.
من پێشنیار ده‌که‌م بۆ مامۆستایان و خویندکارانی به‌ڕێز که بیربکه‌نه‌وه
له وه‌رگرتنی تێزی دکتۆرا به وردی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گرنگه، که
ده‌بێت به کلیلێک بۆ تێگه‌یشتنێکی قوڵ له زانست و فه‌لسه‌فه که ئه‌مڕۆ
له‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی شارستانیه‌تدا پێویستییه‌کی زۆرمان پێیه‌تی.
_________________________________________________
*
سه‌رچاوه: (حوار متمدن - العدد:
3393 - 2011/6/11
-)
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=262614
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|