په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٤\٢٠٢٣

    نامۆ.

ئیلهام مورادی

حەپەساوی کارەساتێکم نامۆ
چ داڕمانێکە ژیوار لەم رکەدا
کراسەکەم خاڵی بۆن بە جەستەمەوە ئەکا
بـــێ هەنار
رەق هەڵاتوە زردەخەنە
بە پانتایی لێومەوە
لەم گۆڕەپانەدا هەڵچـووم بە هەڵەبوونمەوە
بە ئەسپایی هەنگاو بنێ
لە بازنەی خەیاڵێکدا دەسووڕێمەوە بێ وچان
بیرم لە دەریایێکە هێندەی چــاوم مەنگ
شەپۆل راهێنەر هەزار رەنگ
چیت لە گیانمدا چـــاندوە
کە بێ بژار بــــاڵا ئەکەم
لە دەسپێکی سـاڵی تازە
خەم پتەوترە لە پار.


سنە
ماڵپه‌ڕی ئیلهام مورادی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک