١٧\٨\٢٠١٨
(نامرێ)ی
نەمر.*
کەژاڵ ئیبراهیم
خدر
لێم دەپرسن ناوت
چیە؟
دەڵێم نامرێ
پێدەکەنن دەڵێن سەیرە!
تۆ نامری ؟
پێمەکەنن سەیر نییە، بەڵێ نامرم
شاری قەڵادزێی نەمرم
شاری داستانی خوێناویء
بەھار بزر
نیشتیمانە شیرینەکەی
(دایکە گوڵەو مەحمود خدر)**
شارەکەی دوو جار شەھیدم
چەند جارێکیش بۆمباباران
ھەزار جاریش زیندانی و لەسێدارەدان
بەڵام گەلۆ چاک بزانن
نە درەخت گەڵاو لقی خۆی ھەڵوەراند
نە نێرگز سەری نزم بوو
نە چیا بێ بەفر مایەوە
نە باڵندە لەجریووە کەوت
نە کەو لەرەوەز تۆراوە
نە دایکە ئامینە***
پیربووە
نە سنەوبەریش***
گۆراوە
نە من لەقەڵادزێی شەھید و نە ئەو لە من
ئەی دوژمنانی وڵاتە شیرینەکەم
چاوەڕێی مردنم مەکەن
دڵنیابن، قەت نامرێ
لاشەی خەبات و خوێنی من.
_______________________________________________
*
(نامرێ) ناوی شاری قەڵادزێیە، ساڵی (٥٧٢)پێش زاینە.
**
دایکە گوڵە و مەحمود خدر ،،دایک و کوڕ بوون دوای گوللە باران کردنیان
لە لایەن رژێمەوە لە گۆڕستانی گردی سەیوان دۆزرانەوە.
***
دایکە ئامینە و خوشکە سنەوبەر لە رۆژی ٢٤/٤/١٩٨٢ لە شاری قەڵادزێ لە
راپەرینەکە شەھید کران.
_______________________________________________
تێبینیی:
ئەو هۆنراوەیە لە لایەن (نامرێ)ی
کیژی (کەژاڵ ئیبراهیم خدر) نێردراوە بۆ بڵاوکردنەوە.
ماڵپهڕی
کهژاڵ
ئیبراهیم خدر
|