١٥\٦\٢٠١١
نامووسمان نه‌چێ!

ئه‌یوب ره‌حمانی
ئاژوان و سه‌رشیو که خووشکن و دوو سێ ساڵێک ئه‌بێ مه‌مکییان ده‌سگره
بووه* ڕۆژانه له کۆڵان له‌گه‌ڵ
ده‌سته کچه هاوڕێکانیان یاری و گاڵته و گه‌پ و کووڕێنی ده‌که‌ن و سه‌ر
ڕێگا به کووڕان ده‌گرن و مه‌ته‌ڵه‌کیان پێدا ده‌دان. ئه‌مه کار و
پیشه‌ی دووانیوه‌ڕۆیانیانه. ئه‌م دوو خووشکه‌ش هه‌ر وه‌ک باقی
هاوڕێکانیان هه‌ر که له خوێندنگا دێنه‌وه هه‌ر کامه‌یان ده‌چنه‌وه
ماڵ و کیف و کتێبه‌کانی مه‌کته‌بیان فڕیده‌ده‌نه گۆشه‌یه‌کی ژووره‌که‌یان
و به په‌له‌پڕوسکه بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان بشۆن نان و چای نیوه‌ڕۆیان ده‌خۆن
و هه‌مدیسان ده‌چنه‌وه ژووره‌که‌یان و ساکی ورده‌واڵه کچێنییه‌کانیان
له شانیان ده‌که‌ن و ده‌چنه‌وه کۆڵان بۆ لای هاوڕێکانیان تا ئێواره.
زۆر جار شه‌و دره‌نگان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵ. هه‌ندێک جار له حه‌یوه‌ت
خێرا چوونه ده‌ره‌وه‌دا هێنده به په‌له نان و چاکه‌یان ئه‌خۆن که
باوکیان هاواری لێ په‌یدا ده‌بێ و لێیان ئه‌که‌وێته پرته و بۆڵه و
به ورته ورت له به‌ر خۆیه‌وه ئه‌ڵێ، ده فه‌رموو له به‌یانییه‌وه
خه‌ریکی سازکردنی ئه‌م خوان و خواردنه‌م و ئه‌وانیش ئاوا به بێ منه‌ت
و له توێێ چه‌ند خووله‌کدا هه‌ڵی ده‌لووشن و ده‌ڕۆن. ئه‌وجار ڕوویان
تێ ده‌کا و پێیان ئه‌ڵێ ده ڕۆڵه خۆ ئێوه به ناشوکری نه‌بێ خوێنده‌وارن،
نانه‌که‌تان به هێواشی و ئیسراحه‌ت و له سه‌رخۆ بخۆن با لانیکه‌م
خواردنه‌که به پشتتانا نه‌ڕواته خوار، خۆ ڕۆڵه ئێوه هێنده به په‌له
ده‌یخۆن ناچێته سکتان، ئه‌چێته پشتتان! ئه‌وانیش به باوکیان پێده‌که‌نن
و گاڵته‌ی پێ ئه‌که‌ن و خودا خودایانه زوو پاروێ نان بخۆن و بڕۆن.
ئیتر باوکێک که نه‌خوێنده‌وار بێ و ته‌واوی ڕۆژ له ماڵه‌وه حه‌پس و
خه‌ریکی کاری ناوماڵ بێ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی تێ ده‌گات، چووزانێ که له‌ش
قتووی خاڵی نییه که هه‌ر جاره و خواردن له قووژبنێکی ئه‌و قوتووه
بووه‌ستێته‌وه. باوکیان ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌کیش نازانێت بخوێنێته‌وه و
نه ژماردن و نه خوێندنه‌وه‌ی سه‌عات و کاتژمێر و نه هیچی دیکه، هه‌موو
ژیانی له کوونجی ماڵه‌وه بووه و کاتی خۆی دایکی نه‌یهێشتووه
بخوێنێت. ئاخر ئه‌وکات خوێندن بۆ کووڕ عه‌یب بوو و هه‌ر چی باوکی
وتبووی، واته باوه گه‌وره‌ی ئاژوان و سه‌رشیو به دایه‌گه‌وره‌یانی
وتبوو، ژنه‌که با ئه‌م کووڕه‌ش (باوکی ئاژوان و سه‌رشیو) وه‌ک من بێ
سه‌واد نه‌بێت و با بیخه‌ینه به‌ر خوێندن، دایکی گوێی پێ نه‌دابوو و
وتبووی ئه‌ی سبه‌ینێ وڵامی ده‌ر و دراوسێ چی بده‌ینه‌وه؟ ئه‌ی وڵامی
خوا چۆن به‌ینه‌وه، کووڕ بخه‌ینه به‌ر خوێندن؟ نا شتی وا له من و
کووڕی من ناوه‌شێته‌وه، سبه‌ینێ ئه‌چێته ماڵی ژنه‌که‌ی و ماڵ و
منداڵداری ئه‌بێ فێر بێت، ئه‌وه کچه‌کان ئه‌خوێنن و ئیتر زیاترم ناوێ
منیش، ئه‌مه قسه‌ی دایکی بووه! ئیتر ئه‌وه بوو هه‌ر وا به نه‌خوێنده‌واری
مابووه‌وه و تا شوی به‌م ژنه (دایکی ئاژوان و سه‌رشیو) کردبوو و
ماڵیان پێکه‌وه نابوو و ئێستاش دوو کچ و کووڕێکیان هه‌یه. ئاژوان و
سه‌رشیو هه‌ر دوو کچه‌که ده‌خوێنن و دایکیان زۆریان پێوه ئه‌نازێت و
باوکیشیان وه‌ک پیشه‌ی هه‌موو باوکێک ئه‌مرێ بۆ کچه‌کانی و دایمه کاره
خراپه‌کانیان لای دایکیان و ده‌ر و درواسێ بۆ پاساو ده‌کات. کووڕه‌که‌ش
که سمکۆی ناوه به حوکمی دایکیان که سه‌رپه‌ره‌شتی ماڵه بۆی نییه
بخوێنێ و ئه‌بێت وه‌ک چاره‌نووسی باوکی ببێته ماڵدار و ماوه‌یه‌کی تر
کچێکی سه‌گباب دێته خوازبێنیی و ئه‌یبات، ئیتر بۆ بخوێنێ؟ ئه‌مه قسه‌ی
دایکییه‌تی.
دیسانه‌وه ئێوارێیه و هه‌وا به‌ره‌و تاریک بوون ئه‌ڕوات و ئاژوان و
سه‌رشیو هێشتا نه هاتوونه‌ته‌وه ماڵ، وه‌ک زۆر ڕۆژانی دیکه. دایکیان
که هیلاک و ماندوو له دووکان و کار و کاسپی گه‌ڕاوه‌ته‌وه به ته‌مایه
هه‌ندێک باخچه‌که خاوێن کاته‌وه و تۆزێک ئاو به گووڵ و ته‌ڕه‌تیزه
و شویت و ڕه‌یحانه‌کاندا بکات، چوونکه ئه‌مڕۆ هه‌وا زۆر گه‌رم بووه و
باخچه‌که بێ ئاوه. ئه‌وجار دووشێک بگرێ و پاش نانی ئێوارێ زوو بنوێت،
چوونکه به‌یانی ئه‌بێت زوو بڕواته ده‌ر. سبه‌ی ئه‌بێ پێش کردنه‌وه‌ی
دووکان هه‌ندێک کار و باری دیکه‌ی هه‌یه جێ به جێیان بکات و به ته‌مابوو
داوا له کچه‌گه‌وره‌که‌ی واته ئاژوان بکات که سبه‌ی نه‌چێته‌وه بۆ
خوێندنگا و یارمه‌تی دایکی بدات و بڕوات دووکانه‌که بکاته‌وه تا ئه‌م
کاره‌کانی ته‌واو ئه‌کات. به‌ڵام خۆ نه ئاژوان و نه سه‌رشیو هیچیان
نه‌هاتوونه‌وه ماڵ تا ئێستا و نازانێت تا که‌ی ئه‌بێت ماتڵیان بێت و
له به‌ر خۆیه‌وه هه‌ر به سه‌ر مێرده‌که‌یدا پرته و بۆڵه‌یه‌تی و ئه‌ڵێ
من وتم با یه‌ک له کچه‌کان نه‌خوێنن و یارمه‌تی من به‌ن له کار و
کاسبی و دووکانداری دا، پیاوه‌که تۆ هه‌ر ده‌ڵه‌ی ئه‌بێت بخوێنن و هه‌ر
پاساوی ئه‌م خوێندنه‌یان ده‌که‌ی!
کاتی خواردنی شه‌وه و باوکی ماڵ که له سه‌ر سفره ماوه‌ته‌وه و
ئه‌ویش ماتڵی کچه‌کانه بێنه‌وه و پارووه نانێ بخۆن، ئه‌ڵێت، وه‌یش،
جا من چۆن دێڵم کچه‌کانم به نه‌خوێنده‌واری بمێننه‌وه، ئه‌ی سبه‌ینێ
که پیاویان هێنا، ماڵ و منداڵ چۆن به خێو که‌ن؟ ئه‌وجار کوا ئه‌وه
کێشه‌یه تۆ هه‌ته، به‌یانی سمکۆ به‌ره له دووکان داینێ تا
کاره‌کانت ده‌که‌ی و ئه‌وجار بینێره‌وه ماڵ. دایکی ماڵ ده‌نگی به‌رز
ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێ چۆن شتی وا ئه‌بێ؟ من سبه‌ینێ سمکۆ به‌ره‌م بۆ
دووکان، ئه‌ی ده‌ر و دراوسێ دووکانه‌کانم چیم پێ ده‌ڵێن؟ ئه‌ی تۆ
نازانی حاجی نه‌جیبه‌ی دراوسێ دووکانم دوو کچی لات و به‌ڕه‌ڵای هه‌یه
و له‌وانه‌یه چاویان سمکۆ بگرێ و ده‌ستی بۆ به‌رن؟ ئه‌ی ئه‌م ئابڕوو
چوونه چۆن سبه‌ینێ بکڕمه‌وه؟ ئه‌ی بێجگه له‌مانه، پاشان له
دووکانه‌وه چۆن به ته‌نیا به‌ره‌و ماڵه‌وه بینێرمه‌وه؟ ئه‌ی
چه‌تیوه سایق تاکسییه‌ک بیڕفێنێ و ده‌ستی بۆ درێژ کات، هاوار بۆ کوێ
به‌رین تازه و دووا؟ خۆ که‌س نییه له‌گه‌ڵی بینێرمه‌وه و باوه‌ڕیشم
به که‌س نییه کووڕه زه‌عیفه‌یه‌کی عازه‌ب به‌مه ده‌ستییان. به‌ڵکوو
زوو خوازبێنیکه‌رێک بێت و بڕواته ماڵه ژن و له‌کۆڵمان بێته‌وه! کووڕ
له‌ماڵدا وه‌ک باری زیادی وایه، ئابڕوو و شه‌ره‌فی من له کایه‌دایه،
چۆن یاری به شه‌ره‌ف و نامووسم ده‌که‌م؟ جا سبه‌ینێ که ئابڕووم چوو
مه‌گه‌ر مه‌مکم ببڕم**!!
سمکۆ که ئه‌م قسانه‌ی دایکی ئه‌بیست و دڵی به خۆی دائه‌ما و شه‌رمی
له دایکی ده‌کرد، سه‌ری داخستبوو و به شه‌رم و نه‌فه‌س نزمییه‌کی
زۆره‌وه به خێرایی وه‌ک ئه‌وه بیهه‌وێت قسه‌یه‌ک که دڵی گرتووه
له کۆڵ خۆی بکاته‌وه به حاڵه‌تێکی عه‌سه‌بییه‌وه وتی، ده‌ی دایه
گیان ئه‌گه‌ر منتان نه‌ده‌ویست بۆچی درووستتان کردووم؟ خۆ منیش
بنیحه‌وام***، بۆ بێ ڕێزیم پێ
ده‌که‌ن؟ ناشهێڵن بخوێنم و بچمه لای ڕفیقه‌کانم و یاریان له‌گه‌ڵ
بکه‌م و ئه‌مه چییه کووڕم، ئه‌ی بۆچی بۆ ئاژوان و سه‌رشیو هیچ ناڵێن
و ئه‌وه نیزیک نیوه شه‌وه نه‌هاتوونه‌وه، ئه‌مه چییه ئه‌وان کچن.
سمکۆ ئه‌مانه‌ی وت و دڵی پڕ بوو و به په‌له له سه‌ر سفره‌که ڕای
کرد و بێ ئه‌وه‌ی سفره‌که کۆ بکاته‌وه و قاپه‌کان بشوا، چووه
ژووره‌که‌ی و له پشته‌وه ده‌رگای له سه‌ر خۆی داخست، با که‌س
نه‌چێته ژوور.
باوکی که دڵی بۆ سمکۆ سووتابوو و خۆی ئه‌م ئازار و بێ حورمه‌تییانه‌ی
به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی چێشتبوو، به به‌زه‌ییه‌که‌وه وتی ده ئه‌رێ
ژنه‌که ڕاست ئه‌کات، با سمکۆش به ده‌ردی من نه‌چێت و بێ سه‌واد نه‌مێنێته‌وه،
زۆربه‌ی ڕفیقه‌کانی ئه‌خوێنن، هه‌ر تۆ و چه‌ند ژنی دیکه‌ن، ناهێڵن
کووڕه‌کانتان بخوێنن. تخوا ئه‌مه وه‌زعه منی تیام؟ ئا ته‌واوی ڕۆژ له‌ماڵه‌وه‌م
وه‌ک کوێر وام، خۆ سه‌وادی هیچم نییه و بۆخۆم خه‌ریکی کاری ناو ماڵم و
به ده‌ردی خۆمه‌وه ئه‌تلێمه‌وه به‌م ڕۆژگاره، ده‌ی با سمکۆ وه‌ک
منی لێ نه‌یات. زۆر له‌و پیاوانه‌ی هاو ته‌مه‌نی من که شویان کردووه،
خوێندنه‌وه فێر بوون و ژنه‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یانگێڕن و سه‌عات
و ئه‌نگووستیله و که‌واپانتۆڵیان بۆ ده‌کڕن و بۆ شوێنی خۆش خۆش له‌گه‌ڵ
خۆیان ده‌یانبه‌ن و ئه‌تۆش ژنی و ئه‌وانیش ژن، منی خێرنه‌دیویش پیاوم و
ئه‌وانیش پیاو. ده‌ی من به ده‌ردی خۆم هه‌ڵکوورماوم و ته‌حه‌موولی ئه‌م
ژیانه ده‌که‌م، ده با هه‌ر هیچ نه‌بێت چاره‌نووسی کووڕه‌که‌مان، سمکۆ،
نه‌بێ به چاره‌نووسی منه‌وه. لانیکه‌م ئیزنی بده بخوێنێ و با بچێته
ده‌ره‌وه و هه‌ندێک بای باڵی خۆی با و چوار کووڕی ڕفیقی خۆی ببینێ و
با کچێکیش بناسێت، چییه خۆ ئه‌میش لاوه و با چاوی بکرێته‌وه و سبه‌ی
شووی کرد و چووه ماڵه ژن، با زوو نه‌تۆرێ و بێته‌وه. با تۆزێ شت له
هاوته‌مه‌نه‌کانی له ده‌ره‌وه فێر بێ، خۆ به ناشوکری ناڵێم من هیچ
نازانم فێری سمکۆی که‌م، با له خه‌ڵکی دیکه و کووڕانی هاوته‌مه‌نی
خۆیه‌وه شت فێر بێ....! با دوو کچیش بیبینن و سبه‌ی یه‌کێک بزانێ
ئێمه کووڕمان هه‌یه و بێن بۆ خوازبێنی و داواکاریی! یا ئه‌ته‌وێ
کووڕه‌که‌ت به قه‌یره‌یی بمێنێ و بترشی؟
ئاله‌م قسانه‌یا بوون که ئاژوان و سه‌رشیو هاتنه‌وه ماڵ. خواردن هه‌مووی
سارد بوونه‌وه و هه‌موو نانیان خواردووه بێجگه له‌م دوو کچه و
سمکۆش که تۆرا و نانی بۆ نه‌خورا، "باوکی بمرێ" باوکی له‌به‌ر خۆیه‌وه
ئه‌ڵێ. ئه‌وجار سه‌ری به‌رز ئه‌کاته‌وه و ده‌یه‌وێت لێپرسینه‌وه له
کچه‌کان بکات که بۆچی دیسان دره‌نگ وه‌خت هاتوونه‌وه ماڵ، به‌ڵام
دایکیان که قسه‌که‌ری ماڵه‌وه‌یه و تا ئه‌و هه‌بێت که‌س بۆی نییه
قسه بکات، لێی پرسین که له کوێ بوون و بۆ وا دره‌نگ هاتوونه‌وه ماڵ؟
ئاژوانی کچه گه‌وره که به‌ینی په‌نجه‌کانی به دووکه‌ڵی جگه‌ره زه‌رد
هه‌ڵگه‌ڕاون بێ ئه‌وه زۆر گوێ به پرسیاره‌که‌ی دایکی بات، ڕووی کرده
باوکی له سه‌ر سفره‌که و لێی پرسی، ئه‌رێ بابه هیچت بۆ داناوین
بیخۆین؟ زۆرمان برسییه. دایک که هێشتا ماتڵی وڵامه‌که‌ی خۆی بوو وتی،
مادام هێنده بێ گوێێ، ئه‌مشه‌و بۆت نییه نان بخۆی و سبه‌ینێش ناچیته‌وه
خوێندن، له دووکان ئیشم پێته و ئه‌وجار ڕووی کرده سه‌رشیو و پرسی تۆ
وڵامت چییه؟ تۆش ئه‌ته‌وێ وه‌ک خووشکه گه‌وره‌که‌ت بێ ئه‌ده‌بی بکه‌ی؟
سه‌رشیو که هه‌ندێک له دایکی ئه‌ترسا، وتی نا دایه گیان له‌گه‌ڵ
رفیقه‌کانمان بووین و ماڵێکی تازه بوونه دراوسێمان، دوو کووڕی
جوانیان هه‌یه، من و ئاژوان و هاوڕێکانی دیکه‌مان ده‌وریانمان دابوو،
به‌ڵکوو بیانکه‌ینه ڕفیقی خۆمان، بۆیه وه‌دره‌نگ که‌وتین. دایکیان که
ئه‌مه‌ی بیست، وتی ئای خوا هاوار ئاخر زه‌مانه، ئاخر ئه‌مه چ بنه‌ماڵه‌یه‌کن
بوونه درواسێی ئێمه، که کووڕه‌کانیان تا دره‌نگ وه‌خت له ده‌ره‌وه
له گه‌ڵ کچان کایه و یاری ده‌سله‌ملانێ ده‌که‌ن؟ ئاژوان که ورده
ورده ده‌ستی کردبوو به خواردنه سارد بووه‌که بێ ئه‌وه‌ی گوێ به
دایکی بدات که خواردنی ئه‌مشه‌وی لێ قه‌ده‌غه کردبوو، له سه‌ر سفره‌که‌وه
ده‌نگی به‌رز کرده‌وه و به دایکی وت، دایه گیان دنیا گۆڕاوه، هه‌ر
تۆ کووڕه‌که‌ت له حه‌وت کوون ئه‌شاریته‌وه، خه‌ڵکی دیکه پێشکه‌وتوون
و له بیری داهاتووی کووڕه‌کانیاندان و ڕێگای چوونه ده‌ره‌وه‌یان پێ
ده‌ده‌ن، خۆ هه‌موو که‌س وه‌ک تۆ نین و زه‌مانی کۆن به‌سه‌ر چووه!
له‌و کاته‌دا باوکه داماوه‌که‌یان که ده‌سه‌سڕێکی له سه‌ری پێچابوو
و هه‌ر پیشی به خۆیدا ده‌برده‌وه ئاخێکی هه‌ڵکێشا و وتی کچه‌کان پێش
ئێوه منیش هه‌ر ئه‌و باسه‌م بوو له‌گه‌ڵی، وتم ژنه‌که با سمکۆ بچێته
ده‌ره‌وه و ئیزنی به بخوێنێ، به‌ڵام خۆ هیچ ناچێ به گوێی ئه‌م
ژنه‌دا، ته‌نانه‌ت ئاماده نییه سبه‌ی بیبات بۆ دووکان و چه‌ند
سه‌عاتێ دووکانه‌که‌ی به دیاره‌وه به جێ بێڵێ، له ترسی کچه‌کانی
حاجی نه‌جیبه و ژنه سایق ته‌کسی و نازانم کێ و کێی تر! ئاخر با ئه‌و
کووڕه دڵی نه‌شکێ ئه‌وه‌تا ئه‌مشه‌و له داخی قسه ناخۆشه‌کانی دایکی
چۆته ژووره‌که‌ی و ده‌رگای له خۆی داخستووه و حاجه‌ته‌کانیشی نه‌شت،
هه‌موو ئه‌بێ بۆخۆم بیکه‌م! سه‌رشیو کچه چکۆله‌تره‌که به باوکی وت،
ده‌ی قه‌ی ناکا بابه گیان، ئه‌مشه‌و تۆ و سمکو پشوویه‌ک بده‌ن، من و
ئاژوان سفره‌که کۆ ئه‌که‌ینه‌وه و زه‌رفه‌کانیش ئه‌شۆین، به‌یانیش
بۆخۆمان له‌گه‌ڵ سمکۆ قسه ئه‌که‌ین و هه‌ندێک دڵخۆشی ئه‌ده‌ینه‌وه.
باوکی په‌ڕییه ناو قسه‌کانی سه‌رشیو و وتی جا من چۆن دێڵم کچه‌کانم
قاپی بشۆن، سبه‌ینێ سمکۆ ئه‌یانشوات. ئاژوان هاته قسه و وتی نا بابه
گیان قه‌ی ناکا، ئێمه ئه‌مشه‌و ئه‌یانشۆین، خۆ که‌س نامانبینێ و
لێمانگه‌ڕێ، به‌ڵکوو دایه‌ش ڕازی بێ به‌وه‌ی که ئیزن بات به سمکۆ،
ده‌ست بکا به خوێندن. دایکیان که کچه بچکۆله‌که‌ی خۆش ده‌ویست،
به‌ڵام له ئاژوان تووڕه بوو، پێشتریش زۆری بیر له‌و بابه‌ته‌ی
خوێندنی سمکۆ کردبووه‌وه و قه‌ناعه‌تی به خوێندنی کوڕ و چوونه
ده‌ره‌وه‌ی له ماڵه‌وه‌ی نه‌هێنابوو و بۆی هه‌زم نه‌ده‌کرا. به‌ڵام
ئه‌مشه‌و وه‌ک شتێک هه‌ندێک جیاواز بوو، بۆیه ڕووی کرده سه‌رشیو و
وتی ئه‌گه‌ر وه‌عدم پێ به‌یت که له مه‌کته‌ب له ده‌ره‌وه‌ی ماڵیش،
له کۆڵان و شه‌قام ئاگات له براکه‌ت ده‌بێ، ئه‌وه سمکۆ ئه‌توانێ
ساڵی داهاتوو ناو بنووسێ بۆ خوێندن، ئه‌بێ به هه‌ردووکتان ئاگاتان له
براکه‌تان بێ، قسه‌ی سووک نه‌یاته‌وه سه‌رمان و من ته‌حه‌موولی ئابڕوو
چوونم نییه، جا مه‌گه‌ر سه‌ری خۆمان هه‌ڵگرین و له‌مشاره بڕۆین،
ئه‌گه‌ر قسه‌مان بێته‌وه سه‌ر. هیشتێک وه‌کوو شه‌ره‌ف و نامووس نییه
له‌م سه‌رده‌مه. بۆ دایک هیچ له‌وه ناخۆشتر نییه که کووڕه‌که‌ی
قسه‌ی نامووسی بێنێته‌وه سه‌ری و پێش شوو کردن له‌گه‌ڵ کچان تێکه‌ڵ
بێ. وه‌عدم پێ ده‌ده‌ن هه‌ردووکتان به باوکیشتانه‌وه، که هه‌ر بۆی
ئه‌پاڕێته‌وه، سبه‌یڕۆژ قسه‌مان نایاته‌وه سه‌ر؟ هه‌ر سێکیان وه‌عدی
پێ ده‌ده‌ن و ئه‌ویش ڕازی ئه‌بێت و ئه‌ڵێ که‌واته سمکۆی کووڕمان
ئه‌توانێت ساڵی داهاتوو بخوێنێ! ئیتر به‌مجۆره دایکی سمکۆ دڵی نه‌رمتر
ئه‌بێته‌وه و ئه‌مه هه‌نگاوه یه‌که‌مه‌کانییه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی دونیا
به‌س به ڕه‌ش و سپی نه‌بینێ و دڵی بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه
قه‌بووڵ بکات که کووڕان و باوکانیش دڵیان هه‌یه و مافی خۆیانه له‌م
نیزامه ژنسالاره‌دا وه‌ک مرۆڤ و بنیحه‌وا سه‌یر بکرێن. له‌م
ئاخرانه‌دا له تلویزیۆن کووڕان خۆیان نیشان ده‌ده‌ن که خه‌ریکی ڕه‌قس
و سه‌مان و ته‌نانه‌ت کووڕێکی پیشانده‌دا که گۆرانی ئه‌خوێند! ئه‌مه‌ش
به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێ که جیهانی دایکسالاری به‌ره‌و لاوازی و یه‌کسانی
بڕوات و پیاوانیش هه‌ندێک به مافه ڕه‌واکانی خۆیان که ژنسالاری ژێر
پێی ناون، بگه‌ن و ماسکولینیزم په‌ره بستێنێت و پیاوان و کووڕانی
ماسکولینیست وێڕای کۆمه‌ڵێک له ژنانی یه‌کسانیخواز ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ
به‌ریان زیاتر ده‌بێت و زیاتر دێنه ڕیزی ئه‌م خه‌باته‌وه له دژی
نیزامی بێڕه‌حم و نایه‌کسانی ژنسالاری!!
_____________________________________________
*
له کورده‌واریدا که کووڕان به‌ره‌و باڵغی ده‌چن و تووکی ده‌مووچاو
ده‌ر دێنن، پییان ده‌ڵێین سمێڵیان گووگره بووه یا خه‌ریکه گووگره
ئه‌بێت و به کچانیش ده‌ڵێین مه‌مکیان خه‌ریکه ده‌سگره ببێت یا
دسگره بووه، واته باڵغ بوون و کاتی کچێنی و کووڕێنییانه!
**
پیاو که ئابڕووی چوو ئه‌ڵێ مه‌گه‌ر سمبێڵم بتاشم، ژن ئه‌ڵێ مه‌گه‌ر
مه‌مکم ببڕم!!
***
بنیحه‌وا، پێچه‌وانه‌ی بنییاده‌م یا بنی ئاده‌م. له کۆمه‌ڵگای
پیاوسالاریدا بنییاده‌م باوه و له‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی من دروستم کردووه،
ژنسالارییه و بنیحه‌وا باوه!!
23ی جۆزه‌ردانی
2711
ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب ره‌حمانی
|