په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

نانبڕین و دژه‌‌گه‌نده‌ڵیی، له ‌شه‌ڕی ساردی نێوان (گؤران و یه‌کێتی)دا.

قادر نادر  

 

دوای سه‌رهه‌لدانی لیستی گۆران و به‌ده‌ستهێنانی 25 کورسی ، هه‌ژانێکی سیاسی له‌ناو هاوکێشه‌ی سیاسی کوردستان هاتۆته‌ ‌ ئاراوه‌ ، به‌تایبه‌تی له‌ده‌ڤه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز ، چونکه‌ یه‌کێتی  وه‌ک پارتی  نه‌یتوانی شکسته‌ سیاسیه‌ گه‌وره‌که‌ی ،  به‌ته‌زویر بوه‌ستێنێ و جه‌ماوه‌ری یه‌کێتیش   له‌روداوی ‌سیاسی  و هه‌لوێست نواندندا به‌رده‌وام  زیندو هوشیارتربوه‌ ‌ له‌چاو ئه‌ندامانی  پارتی دیموکراتی کوردستان ، چونکه‌  ئه‌وان زیاتر له‌و هاوکێشه‌ بیرکاریه‌ نزیکن (ڕێژه‌ی نه‌گۆر)  ‌ 22 له‌سه‌ر 7 ، ئیتر چه‌ند  31ی ئاب و ملیاره‌ها دۆلاری خه‌لک بدزرێت و بنه‌ماڵه‌ بریارده‌ری داروبه‌رد بێت ، ئه‌وان ساڵانه‌ په‌یامی  کۆیله‌بونی خۆیان دوباره‌ ده‌که‌نه‌وه.

 

دوای ئه‌و گۆرانکاریه‌ سیاسیه‌ له‌هاوکێشه‌ی په‌رله‌مان ، یه‌کێتی له‌هه‌ولی تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی سیاسی خۆیدایه‌ ، بۆیه‌ ئێستا شه‌ری سارد له‌ نێوان، گؤران و یه‌کێتی ،  به‌گه‌رمی هاتۆته‌ ئاراوه‌ ، که‌ ململانێکان زۆر شێوه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ ، وه‌ک شه‌ری راگه‌یاندن ، بلاوکردنه‌وه‌ی گه‌نده‌لیه‌کانی یه‌کتر له‌میدیاکان  ، په‌نا بردن بۆ دادگا ،.....که‌سه‌رجه‌م ئه‌مانه کاری زۆر شارستانی و جوانی نێوان 2 رکابه‌ری سیاسی جیایه‌ . به‌لام ‌  ده‌رکردن و نان برین وگواستنه‌وه‌ی ئه‌و  کادیره‌ حکومی وحزبیانه‌ی یه‌کێتی ، که‌ده‌نگیان به‌  لیستی کوردستانی  نه‌داوه‌ ، درێژه‌ پێدانی 18 ساله‌ی  سیاسه‌تی سه‌رکوته ، ‌ به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌ گره‌کانیان.

 

لێره‌دا ئه‌گه‌ر ده‌رکردنی کادیره‌ حزبیه‌کان ،  به‌مافێکی ره‌وای ئه‌و حزبه‌ وه‌ک پڕه‌نسیبێکی حزبی  ئه‌ژمار بکه‌ین ، به‌ڵام ناشکرێت هه‌لسه‌نگاندن بۆ بارودۆخه‌که‌و تایبه‌تمه‌ندی   ڕه‌فتاره‌ی تاڵه‌بانی ئاماژه‌ پێ نه‌که‌ین ، که‌ به‌رده‌وام وه‌ک دیکتاتۆرێکی میانره‌و ،  بێ پرس و راوه‌رگرتنی بنکه‌ حزبی وسه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی  به‌ئاره‌زوی خۆی ره‌فتار ده‌کات  ، به‌تایبه‌تی ‌ چه‌ند ساڵێکه‌ له‌گه‌ل پارتی به‌گشتی و بنه‌ماله‌ی بارزانی به‌تایبه‌تی ،  ڕێکه‌وتنێکی نهێنی  مۆرکردوه‌ وه‌ به‌سه‌ر ئه‌ندام وهه‌وادارنی ده‌چه‌سپێنێ  بێ ئه‌وه‌ی که‌سیان له‌ناوه‌رۆکه‌ راستیه‌که‌ی  بزانن چی نوسراوه‌ ؟  ، ئه‌م لێک نزیکبونه‌وه‌ی تاله‌بانی له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ی بارزانی ، له‌کاتێکدایه‌ که‌ 45  ساڵه‌ ، یه‌کێتی وجه‌لالیه‌ت ،  ، خه‌ڵک به‌ دژایه‌تی کردنی  بنه‌ماله‌ی بارزانی  گۆش ده‌که‌ن و،به‌هه‌زاران   کوڕه‌  هه‌ژاری ئه‌م گه‌له‌ی کرده‌  قوربانی ، که‌چی له‌دواین هه‌لبژاردنی بارزانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ،  تاله‌بانی وه‌ک به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندن هاوشێوه‌ی (محه‌مه‌د سعید سه‌حاف ) ریکلامی بۆده‌کرد   ، بێگومان خه‌لکانێک چه‌ندین  ئازارو شه‌هیدو تاڵانی به‌ده‌ست پارتی چه‌شتبێت ،  ئه‌وا ئه‌گه‌ر حزب خوێنه‌وار بێت ده‌بێت له‌و هاوکێشه‌یه‌ بزانێت ،  که‌ یاخی له‌حزبه‌که‌ی ده‌ ست پێ ده‌کات.

  

ده‌رکردنی کادیرو کارمه‌ندی حکومیش له‌دام وده‌زگا سیاسیه‌کان ، به‌ره‌هایی پاساو هه‌لناگرێت ، جگه‌ له‌سه‌رکوتی حزبی و درێژه‌دان میتۆدی دیکتاتۆریانه‌ی یه‌کێتی  ، که‌18 ساله‌ ،  حکومه‌ت و داهاته‌که‌ی به‌ مۆلک و تاپۆی (حزب و تاله‌بانی)  ده‌زانێت  .  ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی تاله‌بانی ،  ‌ له‌به‌غداوه‌  دور له‌کاری خۆی ،  به‌ئاره‌زوی خۆی ‌ بودجه‌ی حزب  ئالۆگۆر ده‌کات و 23 پارچه‌ زه‌وی  ده‌داته‌ یاریکه‌ری عیراقی هاوار مه‌لا محه‌مه‌د !! ، هاوکات ناکرێت  ئه‌وه‌ش نه‌لێێن ،  که‌ ره‌فتاری نان بڕین و بێبه‌ش کردنی داهاتی گه‌ل دژ به‌ ده‌نگه‌ ناره‌زاکان  ، خودی نه‌وشیروان مسته‌فا و به‌شی زۆری هه‌ڤاله‌ سیاسیه‌کانیشی  له‌18 سالی رابردو به‌رامبه‌ر ده‌نگه‌ ره‌خنه‌گره‌کانی ره‌فتاریان  پێ کردوه‌  که‌چی ئه‌مڕۆ به‌رۆکی خۆیان ده‌گرێته‌وه‌.

 

خالێکی تری ئه‌م ململانێیه‌ ، لای زۆربه‌شمان ‌بۆته‌ جێگای پرسیار ، که‌ ئه‌وه‌ی سه‌یری کوردستانی نوێ ،  به‌به‌راورد به‌ رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ بکات ،  هه‌ست ده‌کات یه‌کێتی ده‌یه‌وێت چاکسازی بکات و دژی گه‌نده‌لێه‌ و رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ش ڕێگره‌ ، بۆیه‌ مافی خۆمانه‌ بلێین ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆران  دژ به‌گه‌نده‌ڵیه‌و به‌ئاستی روخانی حکومه‌ت به‌لگه‌نامه‌ی هه‌یه‌ ، ئه‌ی بؤچ به‌لگه‌کان بلاو ناکاته‌وه‌ وکه‌وتۆته‌ حاله‌تی پارێزگاری نه‌وه‌ک هێرش بردن ؟

 

ئه‌وه‌ی بۆ زۆرێکیشمان جێگای سه‌رنج بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاریزگاری سلێمانی سه‌ر به‌ گۆرانه‌ ، ئه‌وان گه‌نده‌لیه‌کانی بلاو نا‌که‌نه‌وه‌  ، ته‌نانه‌ت شێوه‌ی دارشتنی هه‌واڵه‌کانیشیان به‌ئاراسته‌ی داکۆکی کردن ده‌به‌ن!؟ ، ئه‌مه‌ش سه‌رجه‌م وته‌و دروشمه‌کانیان ده‌خاته‌ گومانه‌وه‌ ،  که‌راستگۆ نین له‌ دژایه‌تیکردنی  گه‌نده‌ڵی ،  وه‌ ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌و میتۆده‌ بده‌ن ئه‌وا جه‌ماوه‌ره‌ توره‌که‌ی ده‌سه‌لات نزیک به‌  کش مه‌لیک له‌وانیش ده‌کات  . دیاره‌ ناشکرێت هه‌ست به‌وه‌ش نه‌که‌ین له‌ده‌ڤه‌ری حکومه‌تی سه‌وز ، له‌ناو ده‌یان سه‌رزله‌ گه‌نده‌ڵی یه‌کێتی ،  خێره‌ به‌س دۆسیه‌ی پارێزگاری سلێمانی و قائمقامی هه‌له‌بجه‌ دێته‌ ئاراوه‌ ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش کۆیله‌ی  تاڵه‌بانی بونایه‌ ، تۆ بڵیی کوردستانی نوێ ئه‌و هاتو هاواره‌ی به‌سه‌ردا ده‌رده‌بڕین ؟ ئاخر به‌پێی وته‌ی سه‌رۆکی دیوانی چاودیری دارایی سلێمانی ، نزیک به‌ 2500 راپۆرتی گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌هه‌زاران گه‌نده‌ڵی و تاوانی به‌رپرسه‌ زله‌ سه‌وزه‌کان  ،  که‌له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ نهێنیه‌کان نازانرێت یان نزیک بونه‌وه‌ بڤه‌یه‌ ؟  ، لێره‌دا ‌ده‌لێن ،  گه‌نده‌لێ نه‌به‌دروشمه‌ نه‌ به‌بژاردنێتی له‌و ژماره‌ی که‌خۆت دژێتی ؟  ئه‌وه‌ی دژ به‌گه‌نده‌ڵی بێت ده‌بێت گشتگیر بێت و یه‌که‌مین که‌س له‌ماله‌که‌ی خۆی ده‌ست پێ بکات ، به‌تایبه‌تی دزه‌ ملیارده‌ره‌کان به‌ره‌و دادگا راپێچ بکرێت  ؟

 

له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ، نزیک به‌ 2 سال له‌مه‌وبه‌ر عومه‌ر فه‌تاح 18 ملیۆن دۆلار و 700 هه‌زرا دۆلاره‌ی هه‌ولێر گوته‌نی خیت کردوه‌ ،  وه‌ دوای ئاشکرابونی  له‌میدیای کوردی ، بلاو کردنه‌وه‌ی به‌به‌لگه‌ له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ ، وه‌هه‌ولدان بۆ دادگایی کردنی عومه‌ر فه‌تاح و هوشیار سیوه‌یلی ،شه‌ونم محه‌مه‌د غه‌ریب  ... که‌چی له‌بری ئه‌وه‌ی میدیای یه‌کێتی به‌تایبه‌تی (کوردستانی نوێ) هاوشێوه‌ی (دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید) بیکاته‌ هه‌ڵا و گه‌نده‌لیه‌کانیمان پێ بناسێنێت ،  تاهه‌ست بکه‌ین ، له‌گه‌ل ئه‌و دروشمانه‌ی ده‌ریده‌بڕن، ڕاسگۆن   ، که‌چی گۆێیان که‌ڕه‌و چاویان کوێره‌ ؟  ، وه‌ پاکانه‌ نامه‌که‌ی تاله‌بانیش به‌ره‌نگێکی تۆخ بلاوده‌که‌نه‌وه‌ ،  که‌گوایه‌ سوکایه‌تی به‌ هه‌ڤال عومه‌ر فه‌تاح کراوه‌  !؟

 

 لێره‌دا پرسیارێک دێته‌ پێشه‌وه‌ ،  تاله‌بانی به‌ چ هۆکارێکه‌وه‌ ،  دێته‌ سه‌ر خه‌ت  و به‌یانامه‌یه‌ک به‌ناوی سکرتاریه‌ته‌که‌ی  ده‌رده‌کات و پاساو بۆ ئه‌و گه‌نده‌لیه‌ گه‌وره‌ی عومه‌ر فه‌تاح و بنه‌ماله‌که‌ی خۆی  ده‌هێنێته‌وه‌ ؟ شاهیده‌ پرسی پێ کراوه‌ یان  دادگا و پارێزه‌رێتی   ؟ تاله‌بانی کاتێک دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید هانای بۆ ده‌بات له‌و دادگایه‌ی تێی که‌وتوه‌ ڕزگاری بکات  ، پێی ده‌ڵێت ،  بڕۆ دادگا و بێ تاوانی خۆت بسه‌لمێنه ‌بۆخۆت شانازیه‌ ، ئه‌ی بۆ به‌هه‌مان ئاواز ،  گۆرانیه‌کی واش بۆ کوره‌ گه‌وره‌که‌ی ( عومه‌ر فه‌تاح ) لێ نادات، تاهه‌ستی پێ بکه‌ین راستگۆیه‌ له‌دادگایی کردنی گه‌نده‌لان وڕیزگرتنی له‌سه‌روه‌ری یاسا ؟

تۆ بلێێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵای راگه‌یاندن و ململانێی له‌گه‌ل گؤران نه‌بوایه‌  ،  چۆن له‌ 2006/11/26 پاره‌که‌ ئاودیو کراوه‌ تازه‌ په‌یمانی هێنانه‌وه‌ی ده‌ده‌ن !؟ تۆ بلێی چه‌ند تاوان و دزی گه‌وره‌ی هاوشیوه له‌ (گه‌وره‌تر و بچوکتر ) ئه‌نجام دراوه‌ ،  که‌ له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆ نهێنیه‌ ملیۆنه‌ دۆلاره‌کان ئاشکرا نابێت ؟

 

  ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی نازانم تاله‌بانی چۆن شه‌رم نایگرێت ‌، که‌  گوێچکه‌مانی پڕکردوه‌ له‌ سه‌روه‌ری یاسا ، که‌چی ده‌یان جاره‌ دێته‌ سه‌رخه‌ت بۆ تاوانباران ،  که‌ئه‌گه‌ر چه‌ند سالێک له‌مه‌وبه‌ر  به‌فریشته‌ بونی خه‌زره‌جی له‌ ناپاکانه‌ نامه‌که‌ی بۆ دادگای دانیمارک نارد و خودی  سولتان هاشمی گه‌وره‌ جه‌لادی ئه‌نفال (‌که‌کچێکی  له‌خؤشه‌ویستی تاوانی ئه‌نفال ناو ناوه‌ ئه‌نفال ) به‌ ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشاوه‌ی سوپای عیراق وه‌سف کردو ، دارێژه‌ری بیری ئه‌نفال ( وه‌فیق سامه‌رائی )  به‌ده‌نگی قوربانی ئه‌و جه‌لاده‌ کرده‌ راوێژکاری خۆی ، ئه‌وا ئه‌مڕۆش بۆته‌ پارێزه‌ری یه‌کێک له‌گه‌نده‌ڵه‌ گه‌وره‌کانی کورد.

 

ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌بڵیین ، ره‌نگ بێت ئه‌و شه‌ره‌ سارده‌ی نێوان (گۆران و یه‌کێتی )  له‌ سه‌فقه‌یه‌کی سیاسی بێده‌نگ بکرێت ، یان ململانێکان  له‌ئاستێکا بوه‌ستێنن . ، به‌لام ئاسته‌مه‌ له‌مه‌ودوا ،  هوشیاری  و ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لک   کپ بکرێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر نه‌شڵێین زوو یان دره‌نگ وه‌ک هه‌لدانه‌وه‌ی سه‌ره‌ مه‌نجه‌له‌  گه‌نده‌لیه‌که‌ی  ( گۆرباتشۆف و پێرۆسترۆکاکه‌ی ) ئالۆگۆڕیکی رێشه‌یی نا‌هێنێته‌ ئاراوه‌ که‌  دزه‌ گه‌وره‌کانیش له‌رسوا بونه‌وه‌ به‌ره‌و دادگایی ببات  ، له‌یادمان نه‌چێت هه‌مو شته‌ سه‌ره‌تایه‌کان ،  به‌ ناڕێکی و ناکامڵی  سه‌رهه‌ڵده‌دات ،   دوایی ڕێچکه‌ی سروشتی خۆی ده‌گرێت .