نانبڕین و ئه‌پارتایت.
قادر نادر
دوای شکسته سیاسیه که‌ی پارتی ویه‌کێتی له 25 .07، وه‌ک چه‌کێکی فشار ده‌ستیان به هه‌لمه‌تێکی به‌رفراوانی ده‌رکردنی کادیری حزبی و حکومی کردوه ، به‌تایبه‌تی یه‌کێتی له ناوچه قه‌ڵه‌م ڕه‌ویه‌که‌یدا . ئه‌م دیارده مه‌ترسیداره ، 18 چواروه‌رزی ساڵه ، ده‌سه‌ڵات ، وه‌ک گه‌وره‌ترین چه‌کی سیاسی بۆ پاشه‌کشه پێکردنی ده‌نگی ئازاد ودرێژه‌دان به پاوانخوازی ئیداری و سیاسی سودی لێ بینیوه . وه‌ک ئه‌وه‌ی داهاتی گه‌ل موڵکی باوکی جۆتێ سه‌رۆک و حزب بێت نه‌وه‌ک گه‌ل ؟ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته بۆته هۆکاری زه‌لیل وکۆیله‌کردنی تاکی کورد وبه‌گه‌نده‌ڵکردنی کۆمه‌لگا.... ،
لێره‌دا ناکرێت ، ئه‌و هات و هاواره‌ی زۆرینه‌ی کادیره نوێکانی گۆران و یه‌کێتیه کۆنه‌کان نه‌ڵێین ، ئه‌وه‌ی له 18 ساڵی ڕابردو چاندتان ئه‌وا به‌رده‌رگای خۆتانی گرته‌وه ، وه‌ک چۆن له شۆڕشی فه‌ره‌نسا (دانتۆن و مارا و رۆبسبیر ) وه‌ک سێ سه‌رکرده‌ی ، به‌ناوی پاراستنی شۆرش سه‌ری هه‌زاران که‌سیان په‌راند ، به‌لام له‌دواییدا سه‌ری خۆشیان به‌هه‌مان چاره‌نوس و هۆکار په‌ڕێنرا . ده‌رکردنی هه‌وادرانی گۆران له‌ناو سیسته‌می حکومه‌ت هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێت ، جگه له‌ناڕاستگۆیی له‌به‌رامبه‌ر سه‌ره‌تایی ترین مافی ده‌نگی ئازاد. ،ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌ولاته دیموکراته‌کان ، ده‌نگدان به‌حزبێک دژ به حزبه‌که‌ت بونی هه‌بوه ،وه‌ک ده‌نگ نه‌دانی ده‌یان هه‌زار ئه‌ندامی 5 حزبی سوێدی ودانی به‌پارتی (چه‌پ و ژینگه ) له گۆڕینی کڕۆن بۆ ئیرۆ له سالی 2002 ، که‌ئه‌گه‌ر وه‌ک پره‌نسیبێکی حزبیش ئه‌و مافه به‌یه‌کێتی بده‌ین به‌ڵام که تاڵه‌بانیش ، ڕێکه‌وتنێکی ستراتیژی دور له‌زانینی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی له‌گه‌ل پارتی ئه‌نجام ده‌دات ، وه‌به‌سه‌ر ئه‌ندامانی فه‌رز ده‌کات ، ده‌کرێت ، تاچه‌ند شه‌رعیه‌تی هه‌بێت !؟ پرسیار ئه‌وه‌یه ، ئێمه تاکه‌ی بێده‌نگ بین له‌ئاست سیاسه‌تی برسیکردنی تاک و دانی بودجه بۆ حزب و ڕێکخراوه‌کان به‌پێی میزاجی سیاسی 2 سه‌رۆک و جۆتێ حزب !؟. ئایا ئه‌م ره‌فتاره ناچێته خانه‌ی سیاسه‌تی ئه‌پارتایتی سه‌ده‌ی ڕابردوی سپی پێسته‌کانی ئه‌فه‌ریقا که ده‌ستکه‌وتی ولاتیان له‌خزمه‌ت خۆیان دژ به ره‌ش پێسته‌کان مامه‌ڵه پێ ده‌کرد !؟ . مه‌گه‌ر هه‌ر بێ ده‌نگی ئێمه نیه بۆته هۆی گه‌شه‌کردنی توێژێکی مافیایی له‌ده‌سه‌لات وبه‌گه‌نده‌ڵکردنی کۆمه‌لگا ؟ له‌فه‌رعونیان پرسی چۆن بویته فه‌ره‌عون ، وتی که‌س له‌پێشم نه‌بوو پێشم وایه هه‌ر حزبه‌ی ئه‌وکات ئازادی هه‌ست پێده‌کات که فشار له‌سه‌ره خۆیه‌تی ، به‌نمونه کاتێک زه‌حمه‌تکێشان جیابونه‌وه‌ی تیاروده‌دات ، قادر عه‌زیز، باس له‌پیلان پارتی ویه‌کێتی ده‌کات ، به‌لام کاتێک ده‌رگای کردنه‌وه‌ی بودجه‌ی بۆ ده‌که‌نه‌وه ، ئه‌وا وته‌و ره‌خنه‌کانی وه‌ک ئاو ده‌بێته بوخار وده‌لێت به‌شداری حکومه‌ت ده‌که‌ین ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌به‌شداریکردنی حکومه‌ت زۆر سودیان بۆ خه‌لک پێ ئه‌نجام دراوه . یان که پچدک ، که باره‌گاکانی داده‌خرێت و بێ به‌ش ده‌کرێت له‌هه‌لبژاردن ، یان که به رپرس و هه‌وادارنی گۆران نان براو ده‌کرێن ، یان که‌باره‌گای یه‌کگرتو کۆمه‌ل داگیرده‌کرێت ..هه‌مویان ئه و کات داوای هه‌لوێست و‌دروشمی داکۆکی له‌ئازادی بیر‌ورا ده‌که‌ن ،. به‌لام هه‌ر یه‌ک له‌وانه کاتێک له‌حزبێکی تر ده‌درێت یان فشاری ده‌خرێته سه‌ر بێ ده‌نگ ده‌بن !؟ له‌کوردستان ده‌یان حزب و رێکخراوی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی هه‌یه ، وه‌هه‌زاران ڕۆشنبیری خۆ به فه‌یله‌سوفی دیموکراتی زانیش هه‌یه ،؟ ده‌زانم به‌شی زۆریان هه‌لوێست وه‌رگرتن له‌م باره‌وه به‌ململانێی حزبی و ترس له به‌هاوسۆزی گۆران لێک ده‌ده‌نه‌وه!؟ ، به‌ڵام له‌یادتان نه‌چیت ئه‌م پاساوانه ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات ، که‌ڕاستگۆ نین له‌به‌رامبه‌ر داکۆکی له رای ئازاد و پێش‌گرتن له پاوانخوازی ده‌سه‌ڵات. به‌نده تاسه‌ر ئێسقان دژ به به‌رنامه‌ی حزبه ئیسلامیه‌کانم به‌لام هه‌مو کات که روبه‌روی فشار ده‌بنه‌وه ، هه‌وڵم داوه خۆم و ئه‌و ڕێکخراوه‌ی کاری تیاده‌که‌م که‌س بین ئیدانه بکه‌ین . ئه‌مه لایه‌نگیری نیه بۆ ئیسلامیه‌کان ، به‌لکو راستگۆیه له داکۆکیکردن ، له‌ئازادی سیاسی . بۆیه هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی چه‌پ و ڕؤشنبیره دیموکراتیخوازه‌کان له سیاسه‌تی برسی و ده‌رکردن له‌سه‌ر بیرورای جیاواز ، لایه‌نگیری نیه له‌گۆران ، به‌ڵکو پێوه‌رێکه بۆ داکۆکی و ڕاستگۆیی له‌ئازادی بیر‌ورا و پڕاکتیزه‌کردنی وته‌کانمان.
|