٢٨\١١\٢٠٢٠
"نانی پیرۆز" لە
فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتیی فیلمی "ئیدفا".
مەنسوور
جیهانی
توورەج
ئەسڵانی:
ھیوادارم
لە شارە کوردییەکان کارخانە سازبکرێ و کۆڵبەرەکان کاریی تێدا
بکەن.
تیزێری فیلمی "نانی پیرۆز" بۆ نمایش لە فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "ئیدفا"
بڵاوکرایەوە.
توورەج ئەسڵانی" بەرھەمھێنەری فیلمی کوردیی "نانی پیرۆز"
لە فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "ئیدفا" گوتی: کەسانی ئەم فیلمە، ھێزیی
کارن و ھیوادارم لە شارە کوردییەکانی سەر سنوور؛ کارخانەکان سازبکرێن و
کۆڵبەرەکانیش لەوێی سەرقاڵی کارکردن بن.
فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" (نان مقدس) دوایین بەرھەمی سینەماکاری
کۆچکردووی کورد "رەحیم زەبیحی"، لە بەرھەمھێنانی سینەماکاری کورد "توورەج
ئەسڵانی" دەرھێنەر و بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی ئەزموونخوازیی سینەمای
کوردستان و ئێران و بەرھەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی"؛ لە یەکەمین
بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی سینەمای ئێران، کاتژمێر ٩ی
شەوی ھەینی ٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ بە شێوەی فیزیکی لە سینەما "چاوی ٢" و
ھەروەھا لە کاتژمێر ٧ی ئێوارێی ڕۆژی سێشەمە ٢٤ی
تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە بڵیندەکان" لە
سی و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستڕدام ـ "ئیدفا" لە
وڵاتی ھۆڵەندا نمایشکرا و لە درێژەدا کۆڕیی پرسیار و وڵام بە بەشداریی
"توورەج ئەسڵانی" بەرھەمھێنەری ئەم بەرھەمە دیکۆمێنتارییە و خاتوو "ئیلاھە
نەوبەخت" بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم فیلمە کوردییە لە ڕێگای تۆڕیی
ئەنتەڕنێتەوە بەڕێوەچوو.
"توورەج ئەسڵانی" بەرھەمھێنەری فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" سەبارەت
بەم بەرھەمە کوردییە گوتی: ئەم فیلمە ژیان و چەرمەسەرییەکانی کاریی
کۆڵبەڕە کوردەکان دەخاتەڕوو کە قۆناغی کار بۆ ئەم وزانە بوونی نییە و
ئەوان بەناچار، بۆ بژێویی ژیانی خۆیان ئیشی سەخت و نائەمنی کۆڵبەریان
ھەڵبژاردووە.
گوتیشی: کۆڵبەڕەکان کەسانێکن کە لە شوێنی ژیانی خۆیاندا و لە سنووریی
ئێران و ھەرێمی کوردستان بە ناچار و بە ھۆی نەبوونی دەرفەتی کار،
مەجبوورن کۆڵبەریی بکەن و بارەکانی سەر کۆڵیان لە ڕێگا دوورودرێژ و
ئاستەنگەکان و ھەروەھا شاخ و کێوەکانی کوردستانی ئێرانەوە بۆ ناو خاکی
ھەرێمی کوردستان ھەڵدەگرن و بۆ بەدەستھێنانی بژێویی ژیانی ڕۆژانەی
خۆیان ئەم کارە چەتوونە ئەنجامدەدەن.
بەرھەمھێنەری فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" سەبارەت بە درێژخایاندنی
ئەم بەرھەمە کوردییە گوتی: لە سازکردنی بەرھەمە دیکۆمێنتارییەکاندا،
ھەندێک بابەت ھەیە کە دەرھێنەرەکان دەبێت لەگەڵیاندا ژیان بەسەربەرن؛
ڕەوانشاد "رەحیم زەبیحی" زیاتر لە ١٠ ساڵ لەگەڵ ئەم کۆڵبەرانەدا ژیا.
ھەر بەم ھۆیەوە "نانی پیرۆز" یەگجار زۆر باوەڕپێکراوە و ھیچ
دەستێوەردانێکی تێدانییە و بەڕاستی بەرھەمێکی دیکۆمێنتاریی دێتەئەژمار.
لایەنگریشی تیایدا بوونی نییە؛ نە ڕەش و نە سپی، ڕاستگۆیانە سەبارەت بە
سنوور و ھەروەھا کاریی دژوار و پڕووکێنەریی کۆڵبەری لەگەڵ بینەرەکەی
خۆی دەدوێت.
ئەسڵانی لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ڕوانینی سیاسی لە بواریی
سینەمادا گوتی: ئەم فیلمە تا ڕادەی پێویست قسەی خۆی دەکات؛ بە مەرجێک
کە بینەرەکەی بە شێوەی دروست پەیامەکەی خۆی لێوەربگرێت. ھێماکان لە "نانی
پیرۆز"دا بوونیان ھەیە کە پێویست بەوە ناکات من وەکوو بەرھەمھێنەر،
ئەوان شیبکەمەوە و بڕوام بە ڕوانینی سیاسی نییە؛ چونکە فەرھەنگ و ھونەر،
ئەوەندە پلە و پایەی لە سیاسەت بەرزترە کە نابێت لەگەڵ سیاسەت پیسی
بکەین. بەڵام کێشە و گیروگرفتەکانی کوردەکان لە ھەموو بوارەکاندا
دەتوانرێت لە ڕێگای دەزگا ڕاگەیاندنە جۆراوجۆرەکان و ھەروەھا تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکانەوە پێوشوێنی بگرین.
گوتیشی: "نانی پیرۆز" نوێنەریی خەڵکێکە کە ئێمە لەم بەرھەمەدا، ژیانی
ئەوان دەبینین و ھەڵسەنگاندن بۆ بینەر دەگەڕێتەوە کە ئەم فیلمە
دیکۆمێنتارییە دەبینێت.
بەرھەمھێنەری فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" سەبارەت بە پێگە و
کاریگەریی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "ئیدفا" گوتی: بەداخەوە ئێستاکە
"ڕەحیم زەبیحی" لە نێوانماندا نییە، بۆخۆی دەیزانی فێستیڤاڵی
نێوەدەوڵەتی فیلمی "ئیدفا" تا چ ڕادەیەک ڕووداوێکی گرینگ و پڕبایخە؛ نە
بە ھۆی وەرگرتنی خەڵات و بەدەستھێنانی ناونیشان و شانازیی، بەڵکوو
بەرھەمە دیکۆمێنتارییەکان لەوێدا زۆر بە باشی دەبینتدرێت و لەڕاستیدا
بۆ بابەتی لەم چەشنە فریاڕەسی نەتەوە زوڵملێکرا و ڕەنجەڕۆکانە. چونکە
ئەم جۆرە نەتەوانە ھەمیشە بەڕاستگۆیی و وزەوە کاردەکەن؛ بەڵام لە شوێنی
ژیانی خۆیاندا ھیچ دەرفەتکێکی کارکردنیان نییە کە لەوێدا سەرقاڵی
کارکردن بن و بەناچار، بۆ وەدەخستنی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان، ئاوارەی
کێوەکان بن و ھەندێک جاریش بەداخەوە گیانی خۆیان لەسەر کاریی سەخت و
بێڕەحمی کۆڵبەریی بەخت دەکەن.
"توورەج ئەسڵانی" لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی کردەوە: ھیوادارم کە ساڵی
داھاتوو لە فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "ئیدفا" فیلمێک لە سنوورەکانی
نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستاندا ببینین کە تیایدا ھیچ کەسێک کۆڵبەریی
ناکات و ژیانێکی ئاسایی ھەیە و خۆشیی ئەوان ببینین. کەسانی ئەم فیلمە
ھێزیی کارن و ھیوادارم لە شارە کوردییەکانی سەر سنوور؛ کارخانەکان
سازبکرێن و کۆڵبەرەکانیش لەوێی سەرقاڵی کارکردن بن.
"نانی پیرۆز" لە درێژەی نمایشەکانی خۆیدا لە فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی
فیلمی "ئیدفا"، کاتژمێر ٢١:٣٠ شەوی سێشەمە ٣٠ی
تشرینی دووەمی٢٠٢٠ بە شێوەی ئۆنلاین نمایش دەکرێت و تیزێری ئەم
بەرھەمە دیکۆمێنتارییە ھاوکات لەگەڵ نمایش لەم ڕووداوە گرینگە
سینەماییەدا بڵاوکرایەوە.
بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرھەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی
کۆمپانیای "تسویر گستر الھە پارسی" (ئێلی ئیمەیج)
بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاھە نەوبەخت"ـە.
فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستڕدام ـ "ئیدفا"، گرینگترین فیستیڤاڵی
دێکۆمێنتاریی جیھان دێتەئەژمار، کە ئەمساڵ بە دوو شێوەی ئۆنلاین و
فیزیکی و بە نمایشی بەرھەمە دیکۆمێنتییەکانی دەرھێنەرانی وڵاتانی
جۆراوجۆری جیھان، لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە؛
بەشی پێشبڕکێی سەرەکی "فیلمە بڵیندەکان"، بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە
بڵیندەکان"، بەشی پێشبڕکێی "دیکۆمێنتە خوێندکارییەکان"، بەشی پێشبڕکێی
"منداڵان و دیکۆمێنت"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی و
... لە ڕۆژانی ١٦ی تشرینی دووەم تاکو ٦ی
کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە شاری ئەمستڕدام لە
وڵاتی ھۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.
ستافی ئامادەکردنی فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" بریتین لە:
نووسین و دەرھێنەر: ڕەوانشاد ڕەحیم زەبیحی، بەرھەمھێنەر: توورەج
ئەسڵانی، مونتاژ: ئەمیر ئەدیب پەروەر، دیزاینی دەنگ: محەمەد خورسەند،
موزیک: سادق ئازمەند، وێنەگرەکان: محەمەد نووری، محەمەد فەکووری، مێھدی
ئازادی، سەلاح کەریمی، دەنگھەڵگر: زانیار کاکەخانی، دانانی سەرمایە:
حەلیمە ئەحمەدزادە، فریشتە جوغەتایی، دیمەنە تایبەتەکان و چاککردنی
ڕووناکی و ڕەنگ: عەلیڕەزا قادری ئەقدەم، بەرنامەداڕێژ و یاریدەدەری
دەرھێنەر: عوسمان محەمەدی، فۆتۆگرافەر: فەرید نیکخواە، بەڕێوەبەریی
ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیھانی و مەنووچێھر جیھانی، بەرھەمی ھاوبەش:
ئیلاھە نەوبەخت، بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی: کۆمپانیای "تسویر گستر الھە
پارسی" (ئێلی ئیمەیج)، بەرھەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی"، ساڵی
بەرھەمھێنان: ٢٠٢٠.
بەڕێوەبەرایەتیی
اگەیاندنی گشتیی فیلمی دیکۆمێنتی "نانی
پیرۆز"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|