٩\٥\٢٠١٩
نانی رۆژانە.

ماکسیم تانک و: نەژاد عەزیز سورمێ
هه‌میشه زێد و واری مناڵیم له خه‌یاڵه
وه‌رزی دروێنه و خه‌وی ئارام..
خولیامه خه‌ڵكی هه‌موو واریان هه‌بێ
به‌هاران دره‌خت گوڵ ده‌ربكه‌ن..
ئه‌م خولیایه‌یش نانی رۆژانه‌مه..
هه‌ندێ جار نانه‌كه‌م، به هۆی تێكه‌ڵبوونی به خۆڵ
تاڵ بووه
هه‌ندێ جاریش به فرمێسكان سوێر
جاریش هه‌بووه به بارووت گه‌رم بووه..
به‌ڵام هه‌میشه به‌تام و بۆ
نمازا وه‌ختێ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم به‌شمكردووه
كه به‌گه‌ڵ كاروان ده‌كه‌وم
له‌و نانی رۆژانه به‌ده‌ر
له هه‌گبه‌كه‌م دامه‌نێن
له‌وی زیاتر له‌سه‌ر خوانه‌كه‌م دامه‌نێن
كاتێ له‌گه‌ڵ میوانه‌كانمدا له‌به‌ری داده‌نیشم
كه ده‌شمرم له‌وی به‌ده‌ر له‌سه‌ر سنگم دامه‌نێن.
________________________________________________
*
له (مختارات من الشعر السوڤیتی) بڵاوكردنه‌وی ده‌زگای (رادۆغا) -
مۆسكۆ ١٩٨٥ كراوه به كوردی.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|