٨\١٢\٢٠١٠
ناڕەزایەتی
لەبەردەم قونسوڵگەری تورکیا لە هەولێر.
ئێستا کارزان حەمید(چالاکوانی کەمپین لە شاری هەولێر) رایگەیاند کە
ئیمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی کوردستان رێی بە داواکاری کەمپینەکەمان بۆ
ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەردەم قونسوڵگەری تورکیا دا.
سەبارەت بە رۆژ و کات ناڕەزایەتییەکە وتی: ئێمە لە 8/12/2010، چوارشەمە،
کاتژمێری 10ی بەیانی لە تەنیشت زانکۆی دیجلە کۆدەبینەوە و بۆ بەردەم
قونسوڵگەری تورکیا دەڕۆین.
لەلایەکی ترەوە شێخ سدیق(سەرپەرەشتیاری کەمپین لە شاری کەرکوک)، وتی:
لە ناڕەزایەتییەکانماندا دووپاتی شێوەی ناڕەزایەتی شارستانی و هێمن
دەکەین و هەرگیز ناچینە ئاستی ئەقڵ و رەفتاری توندڕەو شەڕەنگیزو
شۆفێنستی ئەوانەی بەشێوەیەکی زاڵمانە رێگە لە سەرەتاییترین مافی منداڵ
دەگرن لە خوێندن بە زمانی دایک.
هەروا وتیشی: هەموو وێنەی پشتیوانیکەران و هەواڵ و پێگەی کەمپینەکە لە
سایتی(ناسنامە. ئینفۆ)بەڵگە نەویستن بۆ شێوازی ناڕەزایەتییەکەمان:
بەرزڕاگردنی قەڵەم لەبەرامبەر تاوانباران!
لەم بارەیەوە سەرپرشتیاری کەمپینەکە، وتی: هیچ لایەنێک پێویستی بەوە
نییە ئەگەری کاری توندوتیژی و ئاژاوە بکات. ئێمە بە کوردی و بە
کورتییەکەی سمبولی کەمپینەکە لەبەردەم قونسوڵگەری بەرزڕادەگرین و بۆ
ئەم چالاکییە دەعوەتی ئەندام پەرلەمانانی کوردستان دەکەین. هەر لایەن و
حزب و گروپێک لە چالاکییەکەمان بەشداری بکات، پابەندی ئەم خاڵە دەکەن.
بەرزبێت سمبولی ئەقڵ، حیکمەت، دیالۆک و ئاشتی!
کەمپینی ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن
6\12\2010
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نامەیەکی کراوە.
بەڕێز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی فراکسیونەکانی پەرلەمانی کوردستان
هێژایان..
داوای مافی سرووشتی مرۆڤ کە هاوکات مافێکی مرۆیی و دیموکراسییە،
داوایەکی زۆر سەرەتاییە و تاقە مەبەست بەهێزکردنی پێگەی برایەتی،
دۆستایەت وهاوچارەنووسی گەلانە.
منداڵی کورد لە کۆماری تورکیا، ئیران و سوریا لە مافی سرووشتی خوێندن
بە زامانی دایک بێبەشکراوە. ئەمە رەفتارێکی ناسرووشتی و
رەگەزپەرەستانەیە و ئاشتی و پێکەوە ژیانی گەلان تێکدەدات.
لەهیچ ئاین و یاسایەکی مرۆیی نەنووسراوە مرۆڤێک لە مرۆڤێکی تر گەورەترو
گرنگترە و هەمیشە دووپاتی ئەم راستییە کراوە: هەموو مرۆڤەکان لە ماف و
ئەرکەکانیان، یەکسانن. بەم مانایە داوا لە بەڕێزان دەکەین پشتیوانی لە
مافی سرووشتی منداڵانی کوردان بکەن لە خوێندن بە زمانی دایک. بۆ
دەرخستنی ئەم پشتیوانییە لەناو هۆڵی سمبولی کەمپین(قەڵەم) بەرزڕابگرن و
بەشێوەیەکی فەرمی بە نووسراو و بینراو لە میدیاکان رایبگەیەنن.
شایانی باسە تا ئێستا14ئەندام پەرلەمانی فراکسیونە جیاوازەکان
پشتیوانیان لە کەمپینەکە کردووە.
هەر سەربەرز و سەرکەوتوو بن.
بۆ زانیاری زیاتر: www.nasnama.info
بۆ پەیوەندیکردن: سەلام عەبدوڵڵا 07700595583
سالار سۆفی: 00358405335376
کەمپینی(هه‌ر ئێستا
قوتابخانە بە زمانی کوردی لە کوردستان بێتە دامەزراندن)
6\12\2010
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
تادێ بازنه‌ى
"که‌مپینى هه‌ر ئێستا خوێندن
به‌زمانى کوردى" فراوانتر ده‌بێ.
قه‌ڵادزێ ،
ڕێگاى کوردستان
ژماره‌یه‌کى زۆر له نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانى شارى قه‌ڵادزێ
پشتیوانى و پشتگیرى خۆیان بۆ "که‌مپینى هه‌رئێستا خوێندن به‌زمانى
کوردى" ڕاگه‌یاند که ماوه‌یه‌که له‌ناوچه جیاجیاکانى باشورى کوردستان
له‌لایه‌ن ده‌زگاى ناسنامه و چه‌ند ڕۆشنبیرێک وه‌ڕێ خراوه وه‌ک
هه‌وڵێک بۆ پشتیوانى له کورده‌کانى دیکه‌ى پارچه‌کانى کوردستان بۆ
ئه‌وه‌ى ڕۆڵه‌کانیان به‌زمانى زگماکى خۆیان بخوێنن.
ئێواره‌ى ڕۆژى شێ شه‌ممه ( ٧-١٢-٢٠١٠) له باغى گشتى شارى قه‌ڵادزێ،
ژماره‌یه‌کى زۆر له نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسانى ئه‌و
شاره کۆبوونه‌وه‌یه‌کى فراوانیان سازدا و تیایدا دواى ئه‌وه‌ى به‌وردى
تیشک خرایه‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ى که ڕژیمه‌کانى ئێران و تورکیا
و سوریا ده‌یده‌ن بۆ نه‌هێشتن و که‌م بایه‌خ کردنى زمانى کوردى له‌و
پارچانه‌ى کوردستان که له‌بن ده‌ستى ئه‌واندایه،هاوکات دا‌واشیان کرد
که ئه‌و وڵاتانه‌ى کوردستانیان به‌سه‌ر دابه‌ش کراوه ده‌رفه‌ت بۆ
ڕۆڵه‌کانى کورد بڕه‌خسێنن که به‌زمانى دایکى خۆیان بنووسن و
بخوێنن،هه‌روه‌ک چۆن ئه‌و مافه بۆ غه‌یره‌کورده‌کانى ئه‌و وڵاتانه
ڕه‌خسێنراوه.
ڕۆژنامه‌نووسان و ڕ‌ۆشنبیرانى قه‌ڵادزێ جه‌ختیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه
کرده‌وه که ئه‌وان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانى و پشتیگرى له
هاوزمان و هاونیشتیمانیه‌کانیان له پارچه‌کانى دیکه‌ى کوردستان
ده‌که‌ن که ئازادانه به‌زمانى شیرینى کوردى بخوێنن،هه‌روه‌ک دا‌واشیان
له ڕژیمه‌کانى حاکم له‌سه‌ر پارچه‌کانى دیکه‌ى کوردستان کرد که ده‌ست
به‌ردارى ئه‌و سه‌رکوت و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌بن که له‌سه‌ر گه‌لى کورد
په‌یڕه‌وى ده‌که‌ن.
له‌کۆتایى کۆبوونه‌وه‌که‌شیاندا،نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانى قه‌ڵادزێ
بڕیاریان دا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ى خۆیان به‌رده‌وام بن بۆ به‌ده‌ست
هێنانى پشتیوانى زیاترى هاوڵاتیان له‌و که‌مپینه،وه‌ک شێوه خه‌باتێکى
مه‌ده‌نى و سه‌رده‌میانه بۆ گوشار خستنه‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه و
ڕێگه‌دان به خوێندنى زمانى کوردى له قوتابخانه‌کاندا.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بشتەڤانیی بو
کەمپینا ڤەکرنا قوتابخانان بزمانێ کوردى.
*
لیژنا پارێزگەها دهوک یا حزب‌ا شیوعى یا
کوردستانى بشتەڤانییا خو رادگەهینیت بو کەمپینا ڤەکرنا قوتابخانان
بزمانێ کوردى ل کوردستانا باکور و روژهەلات و روژئاڤا ژ بو رێخساندنا
خاندنێ بزمانێ دایکێ ل هەر سێ پارچێن کوردستانى.
*
ژبو ڤەکرنا قوتابخانێن بزمانێ کوردى ل کوردستانا ترکیا و سوریا و
ئیرانێ ودەرفەت کوردان بهێتەدان کو بزمانێ دایکێ بخوینن ژمارەکا
رەوشەنبیر و روژنامەنڤیسێن دهوکێ ل گەل سەروکێ سەندیکا روژنامەنڤیسێن
کوردستانێ پشتەڤانیا خو رادگەهینن بو کەمپینا خوا‌ندنا زمانێ دایکێ ل
کوردستان ترکیا و سوریا و ئیرانێ.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
تارە ئەسعەد ئەندام پەرلەمانی کوردستان(لیژنەی مافی مرۆڤ)
پشتیوانی لە
کەمپین دەکا.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەل خانم تارە ئەسعەد، پشتیوانی خۆی بۆ
داخوازی کەمپین راگەیاندن. سەبارەت بە بەشداری کردنی لە
ناڕەزایەتییەکانی بەردەم قونسوڵگەری تورکیا لە هەولێر: وتی کارێکی زۆر
باش و رەوایەو لە دڵەوە هەوڵ دەدەم ئامادە ببم.
|