ناڕه‌زایی به‌دژی توندوتیژیی ئێران به‌رانبه‌ر
زیندانییه سیاسییه‌کان له ئێران.
ئامینه
کاکه‌باوه، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوێد له‌سه‌ر لیستی پارتی چه‌پ و
ناوه‌ندی چاک بۆ جاری دووه‌م داوا له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد (کارل
بیلد) ده‌کات، که هه‌ڵوێست وه‌ربگڕێت به‌رانبه‌ر ڕه‌وشی ناله‌باری
کورد له ئێران. ئامینه له پرسیاره‌که‌یدا که ئاراسته‌ی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی سوێدی کردووه ده‌ڵێت: ئه‌وه بۆ چل ڕۆژ ده‌چێت که
زیندانییه سیاسییه‌کان مانیانگرتووه له خواردن و داوا ده‌کات که
دژی هه‌ڵوێستی ئێران به‌رانبه‌ر زیندانییه سیاسییه‌کان و په‌ره
پێدانی ئه‌و وڵاته له له‌سێداره‌دانی زیدانیان تا له‌و ڕێگایه‌وه
ده‌نگی ناره‌زایه‌تی و به‌رهه‌ڵستکارانه‌ی خه‌ڵک، بخنکێنێت و له
پرسیاره‌که‌یدا ناوی چه‌ندین زیندانی سیاسی ده‌بات که حکوومی
له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه وه‌کو عه‌دنان حه‌سنپوور، هیوا
بوتیمار، فه‌رزاد که‌نگه‌ر، ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی، فه‌رهاد وه‌کیلی،
عه‌لی حه‌یده‌ریان، ئه‌رسه‌لان ئه‌لیایی و حه‌بیبوڵڵا له‌تیف.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه ده‌کات که ده‌یان زیندانی سیاسی کورد له
زیندانه نهێنییه‌کانی ئێران زیندانی کراون، به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که
پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ پارته کوردییه‌کان هه‌یه. زیندانییه سیاسییه‌کان
داوای ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌شکه‌نجه نه‌درێن و به‌شێوه‌یه‌کی
مرۆڤانه هه‌ڵسووکه‌وتیان له‌گه‌ڵ بکرێت. بۆیه ئامینه ده‌ڵێت که
مانگرتنی زیندانییه‌کان هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ئێمه له دڵه‌وه
پشتیوانیان لێ بکه‌ین.
ئامینه ده‌ڵێت: کارل بیلد و وه‌زیره‌کانی دیکه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی
ئه‌وروپا، باش ئاگادری ئه‌و ڕه‌وشه‌ن، به‌ڵام مافه‌کانی مرۆڤ هه‌میشه
شاردراونه‌ته‌وه. پارتی چه‌پ په‌یتا په‌یتا له په‌رله‌مانی سوێد له
ڕێگای پرسیارکردنه‌وه، تیشکی خستۆته سه‌ر ره‌وشی زیندانییه‌کان له
ئێران.
ئامینه ده‌ڵێت: کاتی ئه‌وه هاتووه که به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کده‌ستانه
خۆمان ڕێکبخه‌ین و فشار بخه‌ینه سه‌ر ڕێژیمی ئێران تا ڕێز له
مافه‌کانی مرۆڤ له‌و وڵاته‌دا بگرێت و کاتی ئه‌وه هاتووه که هه‌موو
هێزه دیموکراته‌کان پشتیوانی ته‌واو له زیندانییه سیاسییه‌کان
بکه‌ن.
ناوه‌ندی چاک
www.chak.be
|