١٩\٩\٢٠٢٢ ناساندنی نێوەندی رۆناکبیریی جەمال نەبەز.
هاوبیران و هاوڕێیانی هێژا و وڵاتپاریز.
ماڵپەڕێکیش بۆ خستنەڕووی ئامانج و بەرنامەی کاری نێوەندەکە ئامادە کراوە و جارێ لەژێر کاردایە، بەتایبەتیی بەشی کوردییەکەی. تکایە سەرنج و تێبینیی خۆتان بنێرن بۆ ئێمەیلی ماڵپەڕەکە.
هیواموایە بە هەوڵی دڵسۆزانەی هەموو
نەتەوەییەکان ببێت بە نێوەندێک بۆ بڵاوکردنەوەی هزری نەتەوەیی و
خزمەتێکی بچووکیش بێت بە رەنج و ماندووبوونی دەیان سالەی مامۆستا جەمال
نەبەز کە لە پێناو بیری پیرۆزی سەربەخۆیی کورد و کوردستان کێشای و
گەنجینەیەکی گەورەی زانستی و هزری نەتەوەیی بۆ بەجێ هێشتووین.
|