٢١\١٢\٢٠٠٩
ناسیۆنالیزمی
سویسرا
له ترادسیۆنیکی دیموکراتی
دا، له ده‌رگای دیکتاتۆر ده‌دات.
جه‌مال کۆشش
، ئه‌حمه‌د عه‌لی
پێشنیاری رۆژی 29.11.2009 بۆ قه‌ده‌خه‌کردنی مناره‌ی مزگه‌وته‌کان له
دهنگدانیکی گشتیدا که خه‌ڵک به ڕیژه‌ی %52 به‌شداریان بوو سه‌رکه‌وتنی
به ئه‌ندازه‌ی %57.5 به‌ده‌ستهێنا.
به‌کارهینانی راپرسی قه‌ده‌خه‌کردنی سمبۆلی مناره‌ی مزگه‌وته‌کان له‌لایه‌ن
به‌ره‌ی راست له نیو ده‌وله‌تی سویسرادا هیچ له ئینسانیه‌تی کۆمه‌لگای
سویسرا ناخاته ژیر پرسیاره‌وه.به‌لکه سیاسه‌تیکی چه‌واشه‌کارانه‌یه
بۆ داپۆشینی ئه‌و هه‌نگاوانه‌یه ئه‌م به‌ره‌یه ماوه‌یه‌که پیاده‌ی
ده‌کات له بواری سیاسه‌تی کۆچ و په‌نابه‌ریدا .
خه‌لکی سویسرا کێشه‌یه‌کی نیه له‌گه‌ل مناره‌کاندا، به‌ڵکه کۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تی وبه‌ره‌ی پێشکه‌وتنخوازی ئه‌مرۆ له‌گه‌ل هێزێکی کۆنه‌په‌رستی
گه‌وره‌ی نیونه‌ته‌وه‌یی ئاینی به‌هه‌موو شیوهکانیهوه ده‌رگیره، له‌گه‌ل
تیرۆر، کوشتن و یاسا‌و شه‌رعیه‌ته به‌سه‌رچوه‌کان. له‌دژی مناڵان ،
ژنان، مه‌ده‌نیه‌ت و مافه‌کانی تاک وکۆ.
کاردانه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته له‌لایه‌ن هه‌ندێک له‌ده‌وله‌تان و گروپی
ئیسلامیه‌وه، هه‌مان دیوی کۆنه‌په‌رستی سیاسیان ده‌نوێنی. تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
له‌خه‌ڵکی سویسرا له به‌رامبه‌ر دهنگدانیکی ئاوههاداو نیشاندانی خه‌ڵکی
سویسرا وه‌ک دوژمنانی په‌یره‌وکه‌رانی دینی ئیسلام، ئه‌و سیاسه‌ته چه‌واشه‌کارانه‌یه
که ئه‌م ده‌وله‌ت وگروپه ئیسلامیانه ده‌یانه‌ویت پایه‌ی ده‌سه‌لات
ونفووزی خۆیان پێبهێڵنهوه.
کرانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازه‌و کێشمه‌کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و
حقوقییه، بوار ده‌دات تا به‌ره‌ی ئازادیخوازی ، ڕهخنهوبۆچوونه
واقعی وئینسانیه‌کانی خۆی به‌کۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نیت و کاریگه‌ری ئه‌م دوو
لایه‌نه به‌سه‌ر ژیان و چاره‌نووسمانه‌وه که‌متر بکه‌ینه‌وه. ئیمه
له‌گه‌ل ڕه‌خنه‌ی جددین له ئایین له ناوه‌ڕۆکی به‌شه‌رع ودهستوورو
تهقسهکانیهوه. ئیمه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ین پرۆسه‌ی سکۆلاریزهیشنی ده‌وله‌تی
سویسرا هه‌موو جومگه‌و ستراکتهرو به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی بگریته‌وه.
له‌گه‌ل دابینکردنی ئازادین بۆ ئاینه‌کان و هه‌روا بۆ بیدینهکان ورهخنهگرانی
ئاینه‌کان. ئیمه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ین که سته‌ملێچوانی ده‌ست ئایینه‌کان
مافی په‌نابه‌رییان پیبدرێت. به‌ژنان و منالان ولهئایین وه‌رگه‌ڕاوان
و هۆمۆسکسیلهکان وبیدینهکان. یاساکانی سویسرا به‌بێ جیاوازی له
نیوان پیناسه‌ی ئاین و نه‌ته‌وه‌و که‌مایه‌تیه‌کان له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه
پهیڕهوبکریت و ده‌وله‌ت به‌رپرسی جی بهجیکردنیان بیت.
ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ بهدهستیهیناوه، له‌بواری
ئابووری وسیاسی و ڕاگه‌یاندندا، پایه‌یه‌کی پته‌و پیویسته پیکبهینیت
بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادییه‌کان و مافه‌کانمان که به‌ره‌ی راست و
ئایینه‌کان به‌هه‌موو جۆرێک له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌وه‌ستنه‌وه. سیاسه‌تی
هه‌ردولا سه‌رکوت وقهدهخهکردنه. هه‌ردوو بزووتنه‌وه‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی
له‌گه‌ل واقعی ئینسان وئینساندۆستی ناته‌بان و دژایه‌تیان هه‌یه.
ئیمه بانگه‌وازی دانیشتوانی سویسرا ده‌که‌ین که خۆی نه‌کاته هاوبه‌شی
سیاسه‌تی به‌ره‌ی ڕاست ونیشتمان په‌رستی بیگانه دوژمنی حزبی گه‌لی
سویسرا و له‌هه‌مان کاتدا باوه‌شی مه‌یرو ئینسانیه‌تی خۆی بۆ سته‌ملێچوانی
ژیر ده‌سه‌لاتی ده‌وله‌ته دیکتاتۆرو گروپه ئیسلامیه‌کان بکاته‌وه.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
له سویسرا
20.12.2009
078 853 20 04 ، 078755776
www.federationifir.com
|