په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٧\٢٠١٣

    ناتەبایی خەو.

 

هۆگر موحسین

خەو ...
لە خەونما خەونم بینی،
دوانەی خەون
جاڕی مەرگی خەویان لێدا.
ئەو شەوە..
نەڕەی سەرکەشیان لکاندە خۆ
تەپڵی نەگریس بووە مێوانی خەو،
هەر ئەوشەو..
خەونی دواخەو ئیرەیی ناخی کردە
هەوێنی خەونی دوای خەو
بە بێ رازی خەو..
جەنگی لکە خەو بەیان کرا
لکە خەونی هەوەڵ مۆڵەتی خەوی
وەدەست خستبوو..
نووزە و دابڕاوی شەنگ و شکۆی ژنێکە
چۆن کۆڤان ئاسمانی شینی تەنیووە
درێژیی شەو قووڵیی خەونی گرتە ئامێز
ئەو لە بنەچەدا هەنگاوی پەیدۆزی
رەسەنانەی ژنانە بوو
هاوشێوە لە تەک مانگ، پەرتەی
تیشکی دەخزێنێتە هەر کەلەبەرێ لە زەوی
ژن و مانگ، وەک لێکچووەکی هەمیشەیی،
پێکڕا دەجەنگن لە دژ باڵادەستیی تاریکیی و...
وەلێ..
درەنگانی شەو..
خەونی دوا خەو بێ روونبینیی و بە بیرێکی
بێ شەرمانە!
بە کۆڵێ هزری ژەنگرتوو..
خۆی خزاندە نێو پانتایی خەونی دوای خەو
لانەی گۆڕی خستە باوەشی ئومێد، کۆشش
هیوای خەون و بیری لە مێژینەیی..
بووە چاندنی کاڵ رەش کینەی هەرچی رۆح.


hogrmohssin@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک