ناوه‌ندی چاک تاوانی ئه‌نفالی کرده گفتوگۆی نێو په‌رله‌مانی سوێد.
دوای ئه‌وه‌ی کۆمیته‌ی سوێدی ناوه‌ندی چاک بۆیه‌که‌م جار له‌نێو په‌ڕله‌مانی سوێد ده‌ستی به سازدانی هه‌ڵمه‌تێک کرد، بۆ ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به جینۆساید ، که خۆشبه‌ختانه له‌ماوه‌ی که‌متر له‌یه‌ک ساڵدا توانیمان 42 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌مه ڕه‌نگی نێو پارته‌کان، که‌له‌نێویاندا سه‌رۆکی پارتی چه‌پ( لارش ئۆلێ) ،سه‌رۆکی سۆسیال دیموکرات (مونا سالین) ،یه‌کێک له‌سه‌رۆکه‌کانی سه‌رۆکه‌کانی پارتی ژینگه( پیته‌ر ئه‌ریکسۆن) و 3پارتی سه‌ره‌کی (چه‌پ، ژینگه، سه‌نته‌ر ) دانیان نا به‌تاوانی ئه‌نفال که جینۆسایده ،که‌به‌داخه‌وه دواتر پارتی سه‌نته‌ر پاشه‌کشه‌ی کرد له‌م باره‌وه، که‌ئێمه وه‌لامی ئه‌م پارته‌مان لایه که‌دان به‌تاوانی ئه‌نفال به جینۆسایددا ده‌نێت .
بۆ درێژه‌دان به‌م هه‌نگاوه مێژویه له به‌رواری 20070506 له‌یه‌کێک له هۆڵه‌کانی په‌ڕله‌مانی سوێدی ناوه‌ندی چاک له‌گه‌ل پارتی چه‌پی سوێدی هه‌ڵساین به‌سازدانی کۆنفرانسێک بۆ ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به جینۆسایددا ، که‌خۆشبه ختانه نوێنه‌ری 5 پارتی سه‌ره‌کی سوێدی به شدار بوون وه 4یان دانیان به‌وه‌دا نا که تاوانی ئه‌نفال جینۆسایده ، جگه له نوێنه‌ری سۆسیال دیموکرات .
که‌هه‌ر له م کۆنفرانسه‌دا نوێنه‌رانی چه‌پ و ژینگه په‌یمانیاندا که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ببه‌نه ناو په‌رله‌مانی سوێدی تا تاوانی ئه‌نفال به جینۆساید بناسێرێت . دواتر له ڕۆژی 27/09/2007 له هه‌لمه‌تێکی تری 5 ئه‌ندام په‌رله‌مانی سوێدی له پارته جیاجیاکاندا، به‌فه‌رمی نامه‌یه‌کیاندا به په‌رله‌مانی ولاته‌که‌یان تا تاوانی ئه‌نفال به جینۆساید بناسێنی. که دوای تێپه‌رێنی نزیک به 8 مانگ رۆژی 11 /06/2008 ده‌ستنیشان کرا که دیباتێک له‌م باره‌وه ئه‌نجام بدرێت .
بۆ درێژه‌دان به‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌م 5 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌و هه‌لوێستی دلسۆزانه‌ی پارتی چه‌پ و ژینگه ، ناوه‌ندی چاک به هاوبه‌شی له‌گه‌ل 37 پارت وڕێکخراوی کوردی له‌سوێد یاداشتنامه‌یه‌کیان دا به سه‌رجه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مان و پارته سوێدیه‌کان ، وه‌له‌گه‌ل کۆمه‌لێک پارت وڕێکخراویش له رۆژی 11/06/2008 کاتژمێر 12 نێوه‌رۆ ، سه‌رباری بارینی بارانێکی زۆر، به‌لام 44 کوردستانی له دلسۆزان و خه‌م خۆرانی راسته‌قینه‌ی کۆمه‌لکوژی کورد ، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی سویدی خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌ی مؤدێرنانه‌مان ئه‌نجام دا ، که زۆرینه‌مان جل و به‌رگێکمان له‌به‌ر کرد که‌لێی نوسرابوو سوپاس بۆ ده‌نگه‌کانتان. دواتر وتاری پشتگیری 37 پارت وڕیکخراوی کوردستانی که‌داوا له‌په‌رله‌مانتارانی سوێد ده‌کات دان به‌تاوانی ئه‌نفال به جینۆسایددا بنێن له‌لایه‌ن(نه‌جیبه مه‌حمود) خوێنرایه‌وه ، یاکوب یونسۆن وه‌ک نوێنه‌ری پارتی چه‌پ له‌په‌رله‌مان هاته ده‌ره‌وه‌و وته‌یه‌کی بۆ ئاماده بوان پێشکه‌ش کرد که کورته‌یه‌ک بوو له‌هه‌وله‌کانی کار‌و چالاکیه‌کانی خۆیان ودان پیانانیان بوو به تاوانی ئه‌نفال و ئه‌و دیباته‌ی که‌بریاره بکرێت .
کاتژمێر نزیک به 13:00 به‌کاتی ئه‌وڕپا سه‌ره‌تای ئه‌م دیباته له‌نێوان بۆدیل سیبه‌لۆس و دواتر یاکوب یونسۆن ده‌ستی پێ‌کرد که هه‌ردو ئه‌ندام په‌رله‌مان داوایان له په‌رله‌مانتاران وبه‌رپرسانی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ووه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید کرد که تاوانی ئه‌نفال به جینۆساید بناسێنن، چونکه له‌دادگای عێراق و په‌رله‌مانی عیراق ناسراوه وخودی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدیش به‌هه‌مان تاوان بریاری له‌سه‌ر دراوه .. کارل بیلد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد . وه‌ک یه‌کێک له وه‌لامده‌ره‌وان زۆر به ساده‌یی مه‌سه‌له‌که‌ی هه‌لسه‌نگاند و ، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که تاوانی کۆمه‌لکوژی لای ئێمه ئه‌وه نیه که دانی پیدا بنێین یان نا به‌ڵکو ئه‌وه ڕووداوێکی مێژوویی پڕ ئازاره و ئه‌وه ئه‌رکی داداگای لێکۆلینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه که بریاری له‌سه‌ر ده‌دات که ئایا ئه‌م تاوانه جینۆسایده یان نا . شایا‌نی باسه رووناک شوانی وه‌ک نوێنه‌ری ناوه‌ندی چاک له هۆلی په‌رله‌مان ئاماده و گوێبیستی گفتوگۆکان بوو.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵیین که سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌مه یه‌که‌م جاره مه‌سه‌له‌ی ناساندنی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد ئاراسته‌ی بریاربه‌ده‌ستان ده‌کرێت و ده‌بیته گفتۆگۆی نێو په‌رله‌مانتاران و وه‌ک به‌لگه‌یه‌کی مێژویش ده‌مێنیه‌وه له‌نێو مالپه‌ری په‌رله‌مانی سویدی . له‌ته‌ک ئه‌مه‌شدا ده‌بێت ئه‌وه بڵیین که هه‌مان ڕۆژ مه‌سه‌له‌ی ناساندنی تاوانی کۆمه‌لکوژی ئه‌رمه‌نه‌کان گفتۆگۆی له‌سه‌ر کرا وه‌ک تاوانی کۆمه‌لکوژی کورد ،ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌لیت که ئێمه‌ی کورد له‌ولاتی سوێد زۆر له‌دوای خه‌باتی ئه‌رمه‌نه‌کان نین ئه‌گه‌ر خه‌باتیشمان پێسکه‌وتوتر نه‌بیت .
له‌کۆتایشدا ئه‌وه‌ده‌لێین, که مافی خۆمانه ئه‌و ره‌خنه‌یه ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی حکومه‌تی کوردستان، پارت و رێکخراوه کوردیه‌کان، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی کورد له‌نێو پارته سوێدیه‌کان و ره‌وه‌ندی کورد بۆ مێژوو بگرین که بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌م په‌روه‌نده نه‌ته‌وه‌یه به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان هه‌لنه‌ستان و هاریکارمان نه‌بوون به‌هیوای ئه‌وه‌ی بۆ کاری ئاینده‌یان ڕۆڵ و ئه‌رکی خۆیان ببینن.
ناوه‌ندی چاک 20080613
|